كوردۆلۆجی: زانستێكی كۆن و مه‌ڵبه‌ندێكی نوێ
"چه‌نده دۆخی كورد له‌رِووی سیاسی پێش بكه‌وێ، هێنده‌ش بایه‌خدان به‌لایه‌نه‌كانی كوردناسی زیاتر ده‌بێت"
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
كوردۆلۆجی مه‌به‌ست له‌و زانیارییانه‌یه كه له‌باره‌ی كورد و زمانی كوردییه‌وه هه‌یه و نوسراوه كه مێژینه‌یه‌كی كۆنی هه‌یه و به‌رده‌وام جێگه‌ی سه‌رنجی ئه‌و گه‌رِۆك یاخود كه‌سه بیانیانه بوه كه به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی رویانكردۆته كوردستان و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌رباره‌ی كردوه. مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی كۆردۆلۆجی ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ چه‌ند سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر به‌تایبه‌ت ئه‌و كاتانه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسان و كه‌سانی بیانی هه‌وڵیانداوه زانیاریی له‌سه‌ر زمانی كوردی وه‌كو زمانێكی تایبه‌ت كۆ بكه‌نه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه بكه‌ن سه‌باره‌ت به‌زمان و مێژووی كورد.
دكتۆر ره‌فیق سابیر سه‌رۆكی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌یه كه به‌ناوی كۆردۆلۆجی ساڵێك ده‌بێت له‌سلێمانی دامه‌زراوه و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ستی به‌كار كردوه، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا كۆردۆلۆجی له‌سه‌ر ده‌ستی كورده‌كان دامه‌زراوه یان بیانییه‌كان پیمی وت " ئێمه ناتوانین بڵێین كوردۆلۆجی له‌سه‌ر ده‌ستی بیانییه‌كان دروست بوه، به‌ڵكو ده‌توانین بڵێین كورد چ وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك، چ وه‌كو زمان، چ وه‌ك مێژوو سه‌ره‌تا لای بیانییه‌كان بایه‌خی پێدراوه و بۆته بابه‌تێكی سه‌رنج راكێش، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵبده‌ن لێی تێبگه‌ن و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه بكه‌ن و له‌رِێگه‌ی ناسینی زمان و كه‌لتور و شێوه ژیانی كورد، مێژو و نه‌ته‌وه‌كه‌ی بناسن."
دكتۆر ره‌فیق سابیر كه ساڵی 1950 له‌قه‌ڵادزێ له‌دایكبوه و دكتۆرای هه‌یه له‌فه‌لسه‌فه‌دا، ده‌ڵێت "كوردۆلۆجی كارێكی زانستی و ئه‌كادیمییه كه ده‌توانین بڵێین رۆژهه‌ڵاتناسانی بیانی تیایدا ده‌ستپێشخه‌ر بوون. له‌سه‌ده‌ی شازده و هه‌ڤده‌هه‌مه‌وه چ ئه‌ولیا چه‌ڵه‌بی و چ دواتر خه‌ڵكانێكی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتناس و گه‌رِیده‌ی ئه‌وروپی (فه‌ره‌نسی، ئیتاڵی و روسه‌كان) هاتونه‌ته كوردستان و زانیاری‌یان له‌باره‌ی كورده‌وه كۆكردۆته‌وه و هه‌وڵیانداوه له‌كۆمه‌ڵی كورده‌واری بگه‌ن. به‌شێكیان وه‌ك ئه‌لكساندر ژابای روسی كۆمه‌ڵێك لێكۆڵینه‌وه‌و زانیاری ئه‌كادیمی له‌باره‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتورو دابونه‌ریتی كورده‌وارییه‌وه كۆ كردۆته‌وه."
كوردۆلۆجی كه چه‌ند سه‌ده‌یه‌كه بۆته بابه‌تێك بۆ گه‌رِیده بیانی و رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه، له‌سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌دواوه سه‌رنجی رۆشنبیرانی و نوسه‌رانی كوردیش به‌لای خۆیه‌وه راده‌كێشێت و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی زانای كوردیش خۆیان به‌م كاره‌وه سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن، ره‌فیق سابیر وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره كه بۆچی كوردۆلۆجی دره‌نگتر هاتۆته ناو كورد، گرێ ده‌دات به‌ژیانی كه‌لتووری و روناكبیری كورد "چونكه له‌سه‌ده‌ی بیسته‌میشه‌وه ژیانی كه‌لتوری و روناكبیری كورد له‌شیعره‌وه، گۆرِانی به‌سه‌ردادێت و بابه‌تی تر وه‌كو لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی دێته ئاراوه. ئیتر كورده‌كانیش روو له‌م كاره ده‌كه‌ن. یه‌كێك له‌و ده‌ستپێشخه‌رانه‌ی كه له‌باره‌ی زمانی كوردی لێكۆڵینه‌وه‌ی كردوه، تۆفیق وه‌هبی بوو، هه‌روه‌ها محه‌ممه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گ بۆ یه‌كه‌مجار مێژووی كوردی به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك و تێروته‌سه‌ڵ نوسیه‌وه. دوای ئه‌ویش مامۆستا عه‌لائه‌دین سه‌جادی مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی نوسیه‌وه. كۆی ئه‌و كارانه ده‌توانین به‌سه‌ره‌تایه‌كی بنیادنه‌رانه‌ی خۆناسین دابنێن. له‌هه‌مانكاتدا ده‌توانم بڵێم ئه‌مه به‌رهه‌مێكی گه‌شه‌كردنی هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی و خه‌باتی رزگاریخوازی كورده. بۆ ئه‌وه‌ی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك چ وه‌ك زمان، چ وه‌ك مێژوو، چ وه‌ك كه‌لتوور هه‌وڵبدات باشتر خۆی بناسێت."
وه‌كچۆن له‌كوردستاندا سه‌نته‌ر و وانه‌ی تایبه‌ت به‌كوردۆلۆجی هه‌یه، له‌وڵاتانی جۆراوجۆریش تا ئێستا به‌ش یان سه‌نته‌ری باس و لێكۆڵینه‌وه هه‌یه كه یان تایبه‌ته به‌كورد یان به‌شێكی تایبه‌ت به‌كوردی تیایه. له‌هه‌مانكاتیشدا كۆمه‌ڵێكی زۆر خه‌ڵك و ئۆرگانی رۆژنامه‌وانی هه‌ر له‌نوسینه‌وه تا لێكۆڵینه‌وه ساڵانه كار له‌سه‌ر كورد ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته له‌داهاتوشدا هه‌روا مژاری ناوه‌نده ستراتیجی و خوێندكارییه‌كانی سه‌نته‌ره جیهانییه‌كان بێت ره‌فیق سابیر وتی "چه‌ند دۆخی كورد له‌رِووی سیاسیه‌وه پێش بكه‌وێ، هێنده‌ش لایه‌نه‌كانی كوردناسی و بایه‌خدان پێی زیاتر ده‌بێت."
پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده‌ی ئێستا بێته دامه‌زراندن، پێشتر كۆمه‌ڵێك روناكبیر و مامۆستای زانكۆ له‌سلێمانی هه‌وڵیاندا كه سه‌نته‌رێكی كۆردۆلۆجی دابمه‌زرێنن، سه‌نته‌ره‌كه سه‌ر به‌زانكۆی سلێمانی بوو. دكتۆر ره‌فیق سابیر پێی وایه ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌ی كه بۆ یه‌كه‌مجار له‌ساڵی 1897 دامه‌زرا له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵ ته‌مه‌نی خۆیدا نه‌یتوانی ئه‌نجامی كاره‌كانی به‌ده‌ست بێنێ و سه‌نته‌رێكی سه‌ركه‌وتو بێت. "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكی به‌وجۆره پێویستی به‌كۆمه‌ڵێك كه‌سه كه خۆیان ته‌رخان بكه‌ن به‌و شوێنه. هه‌روه‌ها پێویستی به‌ستافێكی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی كه ئه‌و ستافه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كارا بكه‌وێته كار، پێویستی به‌ئیمكانیه‌ت و بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه. دیاره به‌هۆی كه‌م ده‌رامه‌تی و كه‌م توانایی زانكۆوه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان بۆ نه‌ره‌خسا، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و سه‌نته‌ره به‌شێوه‌یه‌كی په‌راوێزخراو مایه‌وه."
مه‌ڵبه‌ندی كۆردۆلۆجی ئێستا ناوه‌ندی سه‌ره‌كی له‌سلێمانییه كه له‌هه‌مانكاتدا تاكه ناوه‌ندیشه به‌ستافی تایبه‌ت به‌خۆیه‌وه. ئه‌و سه‌نته‌ره كۆردۆلۆجییه‌ی كه سه‌ر به‌زانكۆش بوو خرایه سه‌ر ئه‌م مه‌ڵبه‌نده و ئێستا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌ر به‌زانكۆی سلێمانی بێت، راسته‌وخۆ سه‌ر به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌و وه‌ك سه‌رۆكی مه‌ڵبه‌ندی كۆردۆلۆجی ده‌ڵێت "هیوادارین له‌م رێگه‌یه‌وه كاره‌كانی مه‌ڵبه‌نده‌كه ئاسانتر جێبه‌جێ بكرێن. مه‌ڵبه‌ندی ئێستامان سه‌نته‌رێكی جیاوازه له‌هی پێشوو و ستاف و كارمه‌ندی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. بودجه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و ته‌واو سه‌ربه‌خۆیه."
مه‌ڵبه‌ندی كۆردۆلۆجی به‌پێی برِیاری 136ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دامه‌زراوه. به‌پێی ئه‌م برِیاره سه‌نته‌ری كۆردۆلۆجی ناوه‌نده‌كه‌ی له‌سلێمانی ده‌بێت، به‌ڵام بۆی هه‌یه لقی تر له‌شاره‌كانی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش بكاته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و مه‌ڵبه‌نده هه‌وڵده‌دات له‌داهاتویه‌كی نزیكدا له‌هه‌ولێر، دهۆك و كه‌ركوكیش لقی كۆردۆلۆجی بكاته‌وه.
له‌رِووی كاركردنه‌وه وه‌كو له‌ئامانجی دامه‌زراندنی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده‌دا هاتوه، هه‌وڵده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و زانستی هانی بواری كوردۆلۆجی بدات له‌بواری زمان و مێژوو و كۆمه‌ڵناسی و بواره‌كانی تری ژیانی خه‌ڵكی كوردستان. بۆ ئه‌وه‌ی له‌م رێگه‌یه‌وه برِه‌وێك به‌باسی زانستی و ئه‌كادیمی له‌كوردستاندا بدرێت. چونكه وه‌ك ره‌فیق سابیر ده‌ڵێت "ئه‌م باسانه به‌رِاستی له‌ئاستی پێویستدا نین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌كوردستان خوێندن و ده‌رس ته‌واو ده‌كه‌ن و ئاستێكی باڵا به‌ده‌ست دێنن، نزیكه‌ی له‌سه‌دا سه‌دیان له‌زانكۆ به‌هۆی سه‌رقاڵبوونیان به‌ده‌رس گوتنه‌وه و محازه‌راتی زیاده و پرسیاردانان و .. كاتێكی زیاتریان بۆ نامێنێته‌وه كه خۆیان بۆ باس و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی ته‌رخان بكه‌ن، بۆیه ئێمه ئامانجمان ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵێك كه‌س چ له‌كوردستان و چ له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بێن و به‌پێی پرۆژه‌ی تایبه‌تی كه هه‌یانه باس و توێژینه‌وه له‌سه‌نته‌ری كۆردۆلۆجی ئه‌نجام بده‌ن."
"ئێمه هێشتا له‌سه‌ره‌تای كار داین و له‌پێناو ئه‌و ئامانجه‌دا دامه‌زراوین كه بره‌و به كوردۆلۆجی بده‌ین. له‌هه‌مانكاتیشدا ببینه فاكته‌رێك بۆ په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ستراتیجییه‌كان." به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه مه‌ڵبه‌ندی كۆردۆلۆجی مه‌ڵبه‌ندێكی نوێیه و له‌زانكۆ و په‌یمانگاكان وانه‌یه‌ك هه‌یه به‌ناوی كۆردۆلۆجی، ئه‌م مه‌ڵبه‌نده په‌یوه‌ندیی هه‌یه له‌گه‌ڵ زانكۆكانی كوردستان به‌تایبه‌ت زانكۆی سلێمانی و هه‌وڵده‌ده‌ات ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ش په‌ره پێبدات هه‌م له‌گه‌ڵ زانكۆكان و هه‌م له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانی تردا.
ئێستا ئه‌و سه‌نته‌ره دوو شێواز له‌كاركردنی بۆ لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی تایبه‌ت گرتۆته به‌ر، ره‌فیق سابیر ده‌ڵێت "ئه‌و توێژه‌ر یان لێكۆڵه‌رانه‌ی ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا كار بكه‌ن، ده‌توانن به‌دوو شێوه كارمان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، شێوه‌ی یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه ئێره بكه‌نه شوێنی سه‌ره‌كی كاركردنی خۆیان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بچن كارمه‌ندێك بن له‌زانكۆ پێویسته لێره كارمه‌ند بن وه‌كو توێژه‌ر. شێوه‌ی دوهه‌میش ئه‌وه‌یه كه‌سێكی لێكۆڵه‌ر پرِۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش به‌ئێمه بكات و خشته‌یه‌كی زه‌مه‌نیمان له‌روی ئیشكردنه‌وه بداته ده‌ست، ئێمه ئه‌و كات به‌گوێره‌ی گرێبه‌ستێك پێداویستی ته‌واوی ئه‌و لێكۆڵه‌ره دابین ده‌كه‌ین."
هه‌ر چه‌ند ئه‌و مه‌ڵبه‌نده پاره‌كه بودجه‌یه‌كیان داوا كرد بۆ شه‌ش مانگ، به‌ڵام وه‌ك دكتۆر ره‌فیق سابیر ده‌ڵێت "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی بوو، بودجه‌كه مایه‌وه بۆ ئه‌وساڵ. ئه‌مساڵیش ئێمه بودجه‌یه‌كی تا راده‌یه‌ك تێروته‌سه‌لمان داوا كردوه و چاوه‌رِوان ده‌كه‌ین كه له‌مرِۆژانه‌دا بودجه‌ی حكومه‌تی كوردستان برِیار له‌سه‌ر بودجه‌كه‌ی ئێمه‌ش بده‌ن."
یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ی كه كوردۆلۆجی نه‌بۆته زانستێكی به‌ربڵاو، به‌وته‌ی دكتۆر ره‌فیق سابیر ئه‌وه‌یه كه ناوه‌ندێك نه‌بوه له‌روی مادی و مه‌عنه‌وییه‌وه پشتگیریی لێكۆڵه‌ران بكات تا به‌تایبه‌ت به‌م بواره‌وه خه‌ریك بن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌شبینه به‌وه‌ی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده له‌داهاتوودا له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه گرنگی پێ ده‌درێت و ده‌توانێت پرِۆژه و خه‌باتی تایبه‌ت به‌خۆی به‌رِێوه به‌رێت و ببێته ناوه‌ندێك بۆ ئه‌و لێكۆڵه‌رانه‌ی كه تا ئێستا هیچ شوێن یان ده‌زگایه‌كیان له‌پشته‌وه نه‌بوه، به‌وه‌ش كه یه‌كه‌مجاره به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و زانستییانه په‌ره به‌كۆردۆلۆجی ده‌درێت.
