یادداشته‌کانم له باکوری عێراق (به‌شی شه‌شه‌م)
حه‌سه‌ن جه‌ماڵ
له‌تورکییه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
قه‌ڕه‌یڵان ره‌خنه له یه‌کێتی ئه‌وروپا به گشتی و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا به‌تایبه‌تی ده‌گرێ. ده‌ڵێ هه‌ر دوک وڵات نایانه‌وێ تورکیا له یه‌کێتی ئه‌وروپادا ببینن؛ له به‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌و دو وڵاته یاری به چاره‌سه‌ری پرسی کورد ده‌که‌ن. قه‌ڕه‌یڵان ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر کێشه‌که چاره‌سه‌ر نه‌کرێ و پێکدادانه‌کان به‌رده‌وام بن، هه‌زاران قسه و بیانویان ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه نه‌که‌ونه ناو یه‌كێتی ئه‌وروپاوه. باس له مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن و زۆر شت ده‌ڵێن. تورکیا ئه‌م بارودۆخه‌ی بۆ ناخوێندرێته‌وه...." هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به سه‌رۆکی نوێی ئه‌مریکا ده‌ڵێ "دڵنیا نیم له‌وه‌ی داخۆ ئۆباماش وه‌ک بوش هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات، واته بێ چاره‌سه‌ری هه‌ڵده‌بژێری یان نا. خۆزیا ئه‌مریکای ئۆباما به دڵ چاره‌سه‌ری سیاسی بوێ.. نازانم ده‌یه‌وێ چی بکات. ئه‌مریکا ده‌توانێ رۆڵێکی به‌رچاوی هه‌بێ له چاره‌سه‌ری کێشه‌کاندا.... "
چیای قه‌ندیل، باکوری عێراق
موراد قه‌ڕه‌یڵان که‌سی ژماره یه‌که‌می په‌که‌که ساڵی 1956 له دێهاتێکی سه‌ر سنوری سوریا له دایک بوه. له (گازی عه‌نتاب) خوێندنی باڵای ته‌کنیکی ته‌واو کردوه. سه‌ره‌تای هه‌فتاکان که هێشتا خوێندنی ناوه‌ندی ته‌واو نه‌کردبو، له ژێر کاریگه‌ری ده‌نیز گه‌زمیش و قۆناغی 12ی مارسدا ده‌بێته چه‌پگه‌را.
له باسی ئه‌و ساڵانه دا ئه‌وه‌شی پێوه زیاد ده‌کا؛
"دواتر کێشه‌ی کوردمان له پاش خۆمان بینی."
له میانه‌ی وتوێژه چوار کاتژمێرییه‌که‌مدا له گه‌ڵ موراد قه‌ڕه‌یڵان له گوندێکی بناری قه‌ندیل لێم پرسی؛
"ئه‌گه‌ر بانگه‌وازێکتان بۆ حکومه‌تی ئه‌ردۆگان هه‌بێ، به پێی ریزبه‌ندی ژماره به کورتی ده‌ڵێن چی؟"
وه‌ستا، بۆ ماوه‌یه‌ک قسه‌ی نه‌کرد.
چاوی بڕیه دو له پێنج ئه‌ندامه‌که‌ی کۆنسه‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌که‌که بۆزان ته‌کین و سۆزدار ئا‌ڤێستا. چوه سه‌ر هه‌ندێک بابه‌تی تر. سه‌ری به نیشانه‌ی قازانجکردنی زه‌مه‌ن هێنا و برد و پاشان یه‌که یه‌که خاڵه‌کانی هێنایه زمان. ئه‌مانه له ده‌فته‌ری خۆمه‌وه ده‌گوازمه‌وه:
1. حکومه‌ت نابێ جارێکی تر کێشه‌که راده‌ستی سوپا بکات. ده‌توانین چه‌که‌کان له کێشه‌ی کورد ده‌ربهاوێژین. ده‌بێ ده‌وڵه‌تیش هه‌ستیارانه جموجوڵ بکا.
2. به گوێره‌ی رابردو، سوپا هه‌ندێک گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتوه، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا، له سیاسه‌ت و سه‌رۆکایه‌تیدا که‌موكوڕی به‌دی ده‌کرێ.
3. ئه‌گه‌ر حکومه‌ت هه‌ندێک کرانه‌وه به خۆیه‌وه ببینێ، ئێمه‌ش چی پێویست بێ، ده‌یکه‌ین. خۆزیا هه‌نگاوێکی به‌رز ده‌کرده‌وه.
"کۆکوژی سیاسی دژ به ده‌ته‌په ئه‌نجام ده‌درێ"
4. ئێمه به‌رپرسیارانه هه‌ڵوه‌سته ده‌که‌ین. سه‌رۆکمان هێشتا له زیندان دایه. هه‌روه‌ها چوار هه‌زار ئه‌ندامی په‌که‌که له گرتوخانه دان. ئه‌مه‌تان له بیر نه‌چێ.
5. ئێمه شان به‌شانی هه‌ڵبژاردنه‌کان چاوه‌ڕێ بوین، نه‌رمبونه‌وه بێته ئاراوه، به‌ڵام ته‌واو پێچه‌وانه‌که‌ی رویدا. له دژی ده‌ته‌په ئۆپه‌راسیۆنیان ئه‌نجامدا و گوشاریان بۆ هێنا. ئه‌مه "کۆکوژییه‌کی سیاسی"یه. نابێ وا بێ. له کاتێکدا، ئێمه له چاوه‌ڕوانی نه‌رمبونه‌وه‌دا چالاکیه‌کانمان راگرت و تا 1ی حۆزێران ئاگربه‌ستمان راگه‌یاند... په‌یامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 29ی مارس دیموکراسییه.
6. باشبوغ ده‌ڵێ بۆ له‌ناو بردنی په‌که‌که ئه‌مساڵ شانسێک خوڵقاوه. که ده‌ڵێ کۆنژۆکتۆره ناونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیش بۆ له‌ناوبردنی په‌که‌که له‌بارن، چاو له راستیه‌کان ده‌نوقێنێ. ئێمه ده‌ڵێین سیاسه‌ت. بڕوانن، سه‌ره‌ڕای شۆکی ساڵی 1999 (قۆڵبه‌ستکردنی ئۆجه‌لان. ح.ج) په‌که‌که له سه‌ر پێ مایه‌وه. ئیتر په‌که‌که له‌ناو ناچێ. چونکه په‌که‌که هه‌م له شاخ و هه‌م له ناو گه‌لدا هه‌یه. (دوای پشویه‌کی کورت به‌رده‌وام ده‌بێ) یانی چی؟ ئێستا ئه‌مریکا ده‌توانێ ئێمه له چیاکان دابه‌زێنێ؟
"یه‌کدڵی، به‌ڵێ تۆزێک یه‌کدڵی...."
7. گرتنه به‌ری سیاسه‌تی تواندنه‌وه‌ی کورده‌کان شکستی هێنا. هه‌روه‌ها سیاسه‌تگه‌لی له‌ناوبردنی په‌که‌که‌ش سه‌رکه‌وتو نه‌بون. په‌که‌که له‌ناو نه‌چو.
8. ئێستا ده‌رفه‌تێک ره‌خساوه بۆ چاره‌سه‌ریی ئاشتیانه. هه‌لومه‌رج له‌بار بوه. با ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست نه‌ده‌ین. با قۆناغێکی دیکه‌ی شه‌ڕ دروست نه‌بێ، با قۆناغی ئاشتی بێ. سیاسه‌تی رۆژئاوا سه‌باره‌ت به بێ چاره‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی کێشه‌ی کورد له‌وڵاتانی هه‌رێم به‌زیانی تورکیا ته‌واو ده‌بێ. تورکیایه‌ک که کێشه‌ی کوردی چاره‌سه‌ر کردبێ، ده‌بێته پێشه‌نگ له‌ناوچه‌که‌دا. له‌پێناو ئه‌مه‌دا، سازانی کۆمه‌ڵایه‌تی پێویسته.
9. وه‌کچۆن ده‌ڵێن یه‌کدڵی (Empathy)... به‌ڵێ هه‌ندێک یه‌کدڵی! ئیتر با نه له‌سه‌رباز بکوژرێ و نه له ئێمه‌ش.
10. ئه‌و ده‌سته‌ی درێژمان کردوه با له بۆشاییدا نه‌مێنێته‌وه.
ئه‌مه بو بانگه‌وازی موراد قه‌ڕه‌یڵان.
که ئه‌م بانگه‌وازییه‌ی ئاڕاسته‌ی ئه‌نقه‌ره ده‌کرد، ئاماژه‌ی به دوایین کۆبونه‌وه‌ی رۆژنامه‌نوسی سه‌رئه‌رکانی سوپا ژه‌نه‌ڕاڵ باشبوغ کرد، ئه‌وان له چیا، به سه‌رنجه‌وه له رێگه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه کۆبونه‌وه‌که‌یان شۆپاندبو. قه‌ڕه‌یڵان به ته‌وسه‌وه گوتی "دواجار باشبوغیش ئێمه‌ی به مرۆڤ له قه‌ڵه‌مدا. ئه‌وه‌نێ گوتی "تیرۆریستیش مرۆڤن."
گوێم له قه‌ڕه‌یڵانه و له گۆشه‌یه‌کی ده‌فته‌ره‌که‌م ده‌نوسم؛ که‌سی یه‌که‌می په‌که‌که هه‌مو جارێ ده‌ڵێ "سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کورد پرس به ئێمه ده‌کرێ. ئه‌گه‌ر ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بێ، ته‌نها له ڕێگه‌ی ئێمه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌بێ." به یه‌که‌وه گرێدانی په‌که‌که و پرسی کورد دێته مانای "هێرشکردن بۆ سه‌ر په‌که‌که، ده‌رهاویشتنی په‌که‌که بۆ ده‌ره‌وه‌ی بازنه و چاره‌سه‌رنه‌کردنی کێشه‌ی کورد.
"فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا پێداگری له سه‌ر بێ چاره‌سه‌ری ده‌که‌ن"
قه‌ڕه‌یڵان له‌و ڕوانگه‌وه ره‌خنه له یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌گشتی و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا به‌تایبه‌تی ده‌گرێ. ده‌ڵێ هه‌ر دوک وڵات نایانه‌وێ تورکیا له‌ناو یه‌كێتی ئه‌وروپادا ببینن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌و دو وڵاته پێداگری له سه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌هێشتنه‌وه‌ی پرسی کورد ده‌که‌ن.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی تورکیا موراد قه‌ڕه‌یڵان ده‌ڵێ؛
"فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا نایانه‌وێ تۆ له یه‌كێتی ئه‌وروپا دا ببینن. بۆیه‌ش نایانه‌وێ کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر ببێ. ئه‌گه‌ر کێشه‌که چاره‌سه‌ر نه‌بێت و پێکدادانه‌کان به‌رده‌وام بن، ئه‌وان زۆر شت هه‌یه بیڵێن بۆ ئه‌وە‌ی تۆ نه‌که‌ویته ناو یه‌کێتی ئه‌ورپاوه. بۆ نمونه مه‌سه‌له‌ی مافه‌کانی مرۆڤ دێننه گۆڕێ. تورکیا ئه‌م بارودۆخه‌ی بۆ شیته‌ڵ ناکرێ.."
ئه‌مه یه‌کێتی ئه‌وروپا، تۆ بڵێی ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کان چۆن بێت؟
"دڵنیا نیم له‌وه‌ی ئۆباما ده‌یه‌وێ چی بکا"
قه‌ڕه‌یڵان گوتی؛
"با بزانین سه‌رۆک ئۆباما چی ده‌کا؟ ئه‌مریکای بوش رۆڵی نه‌بو له چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد دا. له‌ڕاستیدا له په‌یماننامه‌ی لۆزان به‌دواوه، ئه‌مریکا سیاسه‌تی بێ چاره‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی گرتۆته به‌ر. ئه‌مه وه‌ک کارتێک دژ به‌تورکیا به‌کار دێنێ. له‌لایه‌کی تره‌وه ئیسرائیلیش قازانجی له چاره‌سه‌رنه‌کردن دایه. به‌مجۆره تورکیا پێویستی به ئیسرائیل ده‌بێ. تورکیا پێویستی به فڕۆکه‌ی (هیرۆن)ی ئیسرائیل ده‌بێ (تورکیا له ڕێگه‌ی ئه‌و فڕۆکه بێ پیلۆتانه‌ی له ئیسرائیلیان ده‌کڕێ، به سه‌ر ئاسمانی قه‌ندیلدا ده‌فڕن و ئامانجه‌کانی په‌که‌که ده‌ستنیشان ده‌که‌ن. ح.ج) له‌هه‌رێمه‌که‌دا، ئێرانیش نایه‌وێ کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بێ... له به‌ر هۆکاری هاوشێوه... هه‌مویان گه‌ره‌کیانه کێشه‌که بێ چاره‌سه‌ر بمێنێته‌وه."
"ئۆبامای ئه‌مریکا چی ده‌کا؟"
"دڵنیا نیم له‌وه‌ی ئۆباماش وه‌ک بوش ده‌کات یانی درێژه به سیاسه‌تی بێ چاره‌سه‌ر هێشتنه‌وه ده‌دات یان نا؟ خۆزیا ئه‌مریکای ئۆباما له‌دڵه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردن بدا.. نازانم چی ده‌کا. ئه‌مریکا ده‌توانێ رۆڵێکی به‌رچاوی هه‌بێ." هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "با کێشه‌که له‌ناو خۆماندا چاره‌سه‌ر بکه‌ین. رێبه‌رێکی باش له‌تورکیا ده‌توانێ له‌ماوه‌ی بیست و چوار کاتژمێردا کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکات."
"سه‌رده‌مانێک ته‌نانه‌ت کوردیش قه‌ده‌غه بو"
دو پرسیارم له قه‌ڕه‌یڵان کرد.
پرسیاری یه‌که‌م به‌کورتی ئه‌مه بو؛
"ئه‌گه‌ر په‌که‌که له ساڵی 1984 له ئه‌روح و شه‌مدینلی هێرشی چه‌کداری ده‌ست پێنه‌کردبا، ئه‌م هه‌مو خوێن و رۆندکه نه‌ڕژایه، ئایا بزوتنه‌وه‌ی سیاسی کورد به شێوازه ئاشتیخوازه‌کانیه‌وه ئه‌مڕۆکه به‌هێزتر نه‌ده‌بو؟"
وه‌ڵامی قه‌ڕه‌یڵان:
"نه‌خێر. به ئه‌گه‌رێکی زۆر کورده‌کان له‌ناو ده‌چون... له بیرتان نه‌چێ سه‌رده‌مانێک ته‌نانه‌ت له‌ناو ماڵه‌کانیشدا ئاخاوتن به‌کوردی قه‌ده‌غه بو. کورده‌کان ده‌ترسان له ماڵی خویشیان به‌کوردی قسه بکه‌ن. سه‌رهه‌ڵدانی چه‌کداری ژان و ئێشی گه‌وره‌ی به‌دواوه بو به‌ڵام ئه‌مه قۆناغێک بو، قۆناغی ده‌رکه‌وتنی راستی کورد له گۆڕه‌پانی تورکیا. مامۆستا ئیسماعیل بێشکچی، هه‌رچه‌ند ئێستا له‌گه‌ڵ ئێمه‌شدا نییه، سه‌باره‌ت به قۆناغی ئه‌روح و شه‌مدینلی ده‌ڵێ "گولله‌یه‌ک بو روه‌و جه‌سته‌ی ته‌سلیمکاری کورد ته‌قێنرا."
"ئه‌گه‌ر بێمه‌رج واز له چه‌ک بێنین هه‌مو شتێک خراپتر ده‌بێ"
دوهه‌مین پرسیارم ئه‌مه بو؛
"ئه‌گه‌ر په‌که‌که بێ دانانی هیچ جۆره مه‌رجێک چه‌که‌کانی دابنێ، له چیاکان دابه‌زێ، ئایا به‌قازانجی کورد نییه و بزوتنه‌وه‌ی سیاسی کورد به‌هێزتر ناکات؟"
موراد قه‌ڕه‌یڵان له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێ؛
"بڕوا ناکه‌م. بڕوانن، ده‌ته‌په ئه‌م هه‌مو ده‌نگه‌ی ده‌سته‌به‌ر کرد و به‌شداری په‌رله‌مان بو به‌ڵام سه‌رۆک وه‌زیران ته‌وقه‌یان له‌گه‌ڵ ناکا. باشبوغ ده‌ڵێ نایانناسم. له لایه‌کی تره‌وه باشبوغ ده‌ڵێ لایه‌نگری مافه تاکه‌که‌سیه فه‌رهه‌نگیه‌کانم و دژی مافه هه‌ره‌وه‌زییه‌کانم. ئه‌گه‌ر ئێمه بێ ئه‌وه‌ی شتێک رویدابێ، واز له چه‌ك بێنین، به نیسبه‌ت ئێمه‌وه هه‌مو شتێک خراپتر ده‌بێت."
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی میللیه‌ت
