یادداشته‌کانم له‌باکوری عێراق ( به‌شی یه‌که‌م)
حه‌سه‌ن جه‌ماڵ
له‌تورکییه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
سکرتێری گشتی پێشوی (DEP) یاشار کایا ده‌ڵێ "ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کان، یه‌کێتی ئه‌وروپا، عێراق و ده‌سه‌ڵاتدارێتی کوردستانی عێراق پێداگرن له‌سه‌ر ئه‌و قۆناغه‌ی ئه‌مڕۆکه پێی گه‌یشتون. کار له‌سه‌ر پلانێک ده‌کرێ و پرسی په‌که‌که به‌گه‌رمی له سه‌ر مێزه. ئیتر هه‌مو شتێک کۆتایی پێدێ. سه‌رهه‌ڵدانی چه‌کدارانه‌ی کورد دوایین قۆناغه‌کانی تێده‌په‌ڕێنێ. رێگه‌ی هه‌ره باش بۆ په‌که‌که وازهێنانی بێمه‌رجه له چه‌ک..."
هه‌ولێر
نیوه شه‌وی چوارشه‌ممه، فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌تاتورک. فڕۆکه‌که‌مان له نشینگه که‌وته ڕێ و خێراییه‌که‌ی زیاتر کرد. به‌تورکی و ئینگلیزی ئاگاداری ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌له‌فۆن و ئامێره ئه‌لکترۆنییه‌کانمان بکوژێنینه‌وه.
ئه‌و هاوڵاتیه‌ی له کورسیه‌که‌ی ته‌نیشتمان دانیشتوه، گوێی به‌م شتانه نابزوێ. ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی هه‌روا به گوێچکه‌یه‌وه گرتوه و وادیاره ده‌ئاخفێ. له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ماندا هێمنی زاڵ ده‌بێ و ژنێکی جوان سه‌ره‌تا به تورکی و ئینجا به ئینگلیزی ئاگاداری ده‌دات. ئه‌وه‌ی ته‌نیشتم سه‌ری هه‌ڵده‌بڕێت.
"فه‌قیره کابرا باش تێناگات. چی ده‌بو له فڕۆکه‌کانی هه‌ولێردا ئاگادارکردنه‌وه به کوردیش هه‌بوایه.."
فڕۆکه‌که‌مان ته‌ژییه له کارسازانی تورک که له‌پێناو ئیشدا رو ده‌که‌نه باکوری عێراق. یه‌کێکیان ده‌رمانفرۆشه، له ئه‌سته‌نبوڵه‌وه ده‌چێته هه‌ولێر، بێگومان له‌پێناو فرۆشتنی که‌ره‌سته و ده‌وا و ده‌رمانه‌کانیدا.... ئه‌وی تریان ده‌یه‌وێ شانسی بازرگانی خۆی تاقی بکاته‌وه و وه‌ک خۆی ده‌ڵێت یه‌که‌مجاره پێ ده‌نێته ئه‌و ده‌ڤه‌ره.
خێرا له کۆنتڕۆڵی په‌ساپۆرت تێده‌په‌ڕین. ژنه کارمه‌نده‌کان دوانیان په‌چه‌یان پۆشیوه و دوانیان سه‌ریان روته.
به‌دیوارێکه‌وه دو ریکلامی گه‌وره هه‌ڵواسراون:
"به‌خێر بێن بۆ کوردستان! بانکی بیبلۆس"
"ڤێلا هه‌ره خۆشه‌کانی کوردستان له گوندی ئه‌مریکی!..."
ناوی ئۆتێله‌که‌شمان ئه‌مه بو؛
"رۆته‌ردام سیتی هۆتێل."
کازیوه‌ی به‌یانی، گه‌نجی پێشوازیکه‌ر سه‌رنجی نامیق دوروکانی هاوڕێم راده‌كێشێ.
کابرایه‌کی به‌نگلادێشییه!
سه‌ره‌تا به کوردی قسه ده‌کات. پاش ئه‌وه‌ی له فڕۆکه‌خانه ئه‌و ئه‌فریقیانه‌مان بینی که کاری بارهه‌ڵگریان ده‌کرد ئێستاش ئه‌و به‌نگلادێشیه سه‌رنجمان راده‌کێشێ که شاره‌زای زمانی کوردییه.... ئایا باکوری عێراق ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێ؟.... یاخود ئه‌وه کورده‌کانی عێراقن له ئیش راده‌که‌ن و ده‌وڵه‌ت ناچار ده‌بێ ئه‌و ئیشانه بگرێته ئه‌ستۆ؟
"شته‌کان زۆر سه‌یر ده‌گۆڕدرێن"
یه‌که‌مجار ساڵی 1974 هاتمه هه‌ولێر. ئه‌و کات له به‌غدا به‌عسی دیکتاتۆر حکومه‌تی ده‌کرد. چه‌ندین ساڵ به سه‌ر ئه‌و رۆژانه‌دا تێپه‌ڕین و ساڵی 1992 له‌سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی که‌نداودا پاش ئه‌وه‌ی باکوری عێراق که‌وته ژێر چاودێری ئه‌مریکیه‌کانه‌وه، که هاتمه هه‌ولێر، هه‌مو شوێنێک کاول ببو. له‌بیرمه، له ئۆتێلی شیرین پاڵاس که ئێستاش هه‌ر ماوه‌ته‌وه داوای خاولیمان کرد، پێیان گوتین "خاولیمان نییه، چارشێڤتان پێ بده‌ین."
ده‌مه‌وبه‌یان له ژوره‌که‌م هاتمه ده‌ر و گه‌نجه به‌نگلادێشیه‌که‌ی کارمه‌ندی پێشوازی پاسۆردم پێده‌دات بۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌نته‌رنێت... شۆفێره‌که‌مان که ناوی ئازاده خه‌ڵکی باشوری رۆژهه‌ڵات واته ده‌وروبه‌ری شیرنه‌خ و سلۆپییه، چه‌ندین ساڵ له‌وه پێش هاتۆته هه‌ولێر و لێره نیشته‌جێیه، له‌ژیانی خۆی رازییه، ده‌ڵێ؛
"کاکه، شته‌کان زۆر سه‌یر گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت."
ته‌له‌ڤزیۆنه‌که‌م هه‌ڵکرد. کوردستان تیڤی، زاگرۆس تیڤی، رۆژ تیڤی، کورد یه‌ک، کۆمه‌ڵه، کوردسات.... نزیکه‌ی بیست که‌ناڵی کوردی هه‌بون که له باشوری رۆژهه‌ڵاتی خۆشمان به‌ئاسانی ده‌کرێ بینه‌ریان بیت.
هه‌واڵمان پێده‌گا؛
به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه، فڕۆکه‌کانی جه‌نگی تورکیا، ده‌وروبه‌ری چوکورجاو هه‌رێمه‌کانی زاپ ـ ئاڤاشین ـ باسیانی نزیک سنوری عێراقیان به‌بیانوی بونی که‌مپه‌کانی په‌که‌که بۆردومان کردوه.
نوێنه‌ری عێراق چه‌تینه‌ر چه‌تین به ئێن تیڤی راگه‌یاند "له یه‌کی ژانوییه‌وه ئه‌مه دوهه‌م جموجوڵی ئاسمانییه". له‌وه ده‌چێ ئۆپه‌راسیۆنێک بێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده سه‌ربازه‌ی له‌سێگۆشه‌ی لیجه ـ کولپ ـ‌گه‌نچ و هه‌روه‌ها ده‌ڤه‌ری شه‌مدینلی له به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌دا شه‌هید بون.
ئایا "شوێنکه‌وتنی گه‌رماوگه‌رمه" له به‌ژایی؟
تۆ بڵێی؟
پێڤاژۆی لێبوردن بۆ په‌که‌که
هاوینی رابردو وێڕای سه‌رۆک وه‌زیر ئه‌ردۆگان هاتینه به‌غدا. له‌میانه‌ی ئه‌م دیداره‌دا، په‌یمانی رێککه‌وتنی ستراتیژی له‌گه‌ڵ عێراق مۆر کرا. به‌ڵام ئه‌م رێککه‌وتنه هێشتا له‌لایه‌ن به‌غداوه ئه‌رێ نه‌کراوه. سه‌باره‌ت به باکوری عێراق "شۆپاندنی گه‌رموگه‌رم" به‌هۆی حوکمه‌کانه‌وه وه‌ستاوه و په‌ڕله‌مانی عێراقیش چاوه‌ڕێ ده‌کات.
ئایا په‌که‌که له چیاکان دێته خوار؟
به‌ره‌و گوێچکه‌م ده‌چه‌مێته‌وه و ده‌ڵێ:
"ژه‌نه‌ڕاڵێکی تورکیا له‌م کاتانه‌دا له هه‌ولێره."
به‌رده‌وام ده‌بێت:
"راوێژکاری میت ئه‌مره تانه‌ر له‌م یه‌ک دو ساڵه‌ی دواییدا چوار جار هاتۆته هه‌ولێر، له هه‌مو سه‌فه‌ره‌کانیشیدا چاوی به مه‌سعود بارزانی که‌وتوه."
په‌که‌که له‌باکوری عێراق چی به‌سه‌ر دێت؟
قۆناغی لێبوردن بۆ په‌که‌که....
ئه‌نقه‌ره پێویسته چی بکات؟..
له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێ:
"ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌شاخه‌کان هاتونه‌ته خوار 3822 که‌سه... ئه‌مانه له هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆک نیشته‌جێ بون و کار ده‌که‌ن. قۆناغی لێبوردن ده‌کرێ له‌مانه‌وه ده‌ست پێ بکات."
یه‌که‌م مژاری قسه‌کانمان له‌هه‌ولێر له‌سه‌ر هاتنه خواری په‌که‌که‌یه له‌چیاکان. له‌مباره‌وه پرسیارگه‌لی وه‌ک لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان پێویسته چی بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌ی کورد له چه‌ک و توند‌و تیژی جیا بکرێته‌وه، سه‌ره‌تا پێویسته چ هه‌نگاوێک بنرێ، ده‌خرێنه به‌ر باس و گفتوگۆ.
دوێنێ به‌یانی له‌گه‌ڵ فه‌ردا جه‌میل ئۆغڵو قسه‌مان کرد که نزیکه‌ی پێنج ساڵه وه‌ک ژنه کارکه‌رێکی تورکیایی له هه‌ولێر ده‌ژی و نه‌وه‌ی ماڵباتی جه‌میل ئۆغڵو یاخود جه‌میل پاشایه له‌ماڵباته به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک کورد و هه‌ره ره‌سه‌نه‌کان.
ده‌ڵێ "چیتر مرۆڤه‌کان نایانه‌وێت یه‌کتری بهاڕێنن، به‌ڵکه ئاشتیان ده‌وێ." پاشان به‌مجۆره به‌رده‌وام ده‌بێ:
"به‌شێوه‌یه‌کی زۆر قه‌به له‌ڕوانگه‌ی تورکیاوه، یه‌کێک له ئه‌ندامه‌کانی بنه‌ماڵه‌یه‌کی کورد، به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان په‌یوه‌ندیی به شاخ و په‌که‌که‌وه هه‌بو. گشت دایکێک ده‌یه‌وێ کوڕه‌که‌ی ببێته پیاو. ناوی لێده‌نێن لێبوردن یان گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ، گرنگ نییه، گرنگ هاتنه خواره له چیاکان. له‌پێناو ئه‌مه‌دا پێویسته زمان و فه‌رهه‌نگی کوردی گه‌ره‌نتی بکرێ. با مرۆڤه‌کان له چیاکان بێنه خوار، بچنه‌وه وڵاتی خۆیان، بۆ ناو باوه‌شی بنه‌ماڵه‌کانیان. به‌درێژایی ته‌مه‌نم، لانیکه‌م هه‌ر پێنج ساڵه و شه‌ڕێکم به چاو بینیوه، به‌سه ئیتر."

ئه‌م قه‌یرانه کۆتایی دێت؟
یاشار کایا پانزه ساڵه له مه‌نفا ده‌ژی.
سه‌ره‌تای ساڵانی 1990 سه‌رۆکی گشتی ده‌پ بوه. خاوه‌ن ئیمتیازی رۆژنامه‌ی "ئویزگور گونده‌م" بوه له ئه‌سته‌نبوڵ و یه‌کێک بوه له نوسه‌ره به‌رده‌وامه‌کانیشی. سه‌رۆکی "په‌رله‌مانی کوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات" بوه. ساڵی 1994 ناچار بوه له تورکیا رابکات و په‌نای بردۆته ئه‌ڵمانیا.... ئێستا ژیانی له‌نێوان کۆلن و هه‌ولێردا تێده‌په‌ڕێ.
دوێنێ نیوه‌ڕۆ له‌ماڵه‌که‌ی خوێداو له هه‌ولێر وتوێژمان له‌گه‌ڵ یاشار کایادا ئه‌نجامدا. کایا گوتی "ئویزگور گونده‌م 18 ساڵ به‌رده‌وام بو له چاپ و بڵاوکردنه‌وه. له‌م ماوه‌یه‌دا 24 ته‌رممان ناشت، ته‌رمی په‌یامنێران و نوسه‌رانی رۆژنامه‌که...". مو‌سا عه‌نته‌ر و "تاوانی بکه‌ری نادیاری" به‌بیر هێنایه‌وه.
دواتر هاتینه سه‌ر باسه سه‌ره‌کیه‌که‌مان.
وازهێنان له‌چه‌ک...
یاشار کایا ره‌خنه له په‌که‌که ده‌گرێت و داکۆکی له‌وه ده‌کات ئیتر په‌که‌که به بێ دانانی پێش مه‌رج واز له‌چه‌که‌کانی بێنێ.
له‌درێژه‌دا ده‌ڵێ:
"ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کان، یه‌کێتی ئه‌وروپا، عێراق و ده‌سه‌ڵاتدارێتی کوردستانی عێراقیش پێداگرن له‌سه‌ر ئه‌و قۆناغه‌ی ئه‌مڕۆکه پێی گه‌یشتون. کار له‌سه‌ر پلانێک ده‌کرێ، پرسی په‌که‌که له‌سه‌ر مێز تاوتوێ ده‌کرێ. ئیتر ئیشه‌کان کۆتای‌یان پێدێ. رێکخراوه نهێنیه‌کان و خه‌باتی چه‌کداری چیتر ڕۆڵیان نه‌ماوه. سه‌رهه‌ڵدانی چه‌کدارانه‌ی کورد دوایین قۆناغه‌کانی تێده‌په‌ڕێنێ. رێگه‌ی هه‌ره راست بۆ په‌که‌که وازهێنانی بێ مه‌رجیه‌تی له چه‌ک.."
یاشار کایا هه‌روه‌ها ده‌ڵێ:
کار له‌سه‌ر هه‌ندێک شت ده‌کرێ، بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌که له توندوتیژی و چه‌ک پاک بکرێته‌وه... له‌ناکاو ده‌بینین نۆ سه‌رباز شه‌هید کراون... له‌لایه‌کی تره‌وه، له بۆستانجی، کۆمه‌ڵێک روداو دێنه ئاراوه. ئیتر پێویسته واز له چه‌ک بهێنرێت. کێ زۆربه‌ی کاره‌کانی ئه‌وی تر ده‌گرێته ئه‌ستۆ، کێ که‌سێکی تر ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌و شوێنه‌ی پێی خۆشه؟ ئه‌مه قه‌یرانه."
ئایا ئه‌م قه‌یرانه کۆتایی دێت؟
سبه‌ینێ به‌شی دوهه‌می یاداشته‌کانم له‌باکوری عێراق له هه‌ولێره‌وه پێشکه‌ش ده‌که‌م
...
پانزه ساڵه له مه‌نفایه
یاشار کایا پانزه ساڵه له مه‌نفا ده‌ژیت. ئێستا ژیانی له نێوان کۆلن و هه‌ولێردا تێده‌په‌ڕێ.
یاشار کایا ره‌خنه له په‌که‌که ده‌گرێت و داکۆکی له‌وه ده‌کات په‌که‌که ئیتر به بێ دانانی پێش مه‌رج چه‌که‌کانی دابنێ.
وێنه‌کان: نامیق دوروکان

فه‌ردا جه‌میل ئۆغلو له وه‌چه‌ی جه‌میل پاشایه که کۆکی ماڵباته‌که‌یان کورده، ئه‌و ده‌ڵێ "ناوی لێبوردن بێ یان گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ، گرنگ نییه، ئه‌وه‌ی گرنگه دابه‌زاندنیانه له‌چیاکان." مه‌سعود بارزانی یه‌که‌مین وانه‌کانی لای مامی فه‌ردا جه‌میل ئۆغڵو بینیوه. (وێنه‌ی لای راست).
