کورده‌کان، فه‌نه‌ر باخچه، سه‌دات، تیژه‌ن
ئه‌حمه‌د ئاڵتانلهتورکیهوه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
کاتێک رۆژنامه‌نوسێکی ئیتالی لێی پرسیم "هۆکاره‌کانی ده‌رکه‌وتنتان له‌رۆژنامه‌ی (ته‌ڕه‌ف) چی بو؟" رۆژنامه‌که‌مان به‌ره‌و لای درێژ کرد، هه‌واڵی قومارخانه‌ی ساراج ئۆغڵوم نیشان دا.
له‌ژێر ئه‌و ستادیۆمه‌ی یاری قاره‌مانێتی یۆفای تێدا کرا، قومارخانه‌یه‌ک له‌قاو درا.
ئه‌مه وه‌ک هه‌واڵێک به هه‌مو دنیادا بڵاو بۆ‌وه.
له‌تورکیاش به‌شێوه‌ی هه‌واڵێکی که‌م بایه‌خ له لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می "میللیه‌ت" و وه‌ک مانشێتێکی كلكداریش له‌رۆژنامه‌ی "ته‌ڕه‌ف"دا بڵاو بویه‌وه.
بۆیه گوتم "هه‌واڵێکی تایبه‌ت به‌فوتبۆڵ ده‌شارنه‌وه، ئینجا بیر له‌هه‌واڵه سیاسییه‌کان بکه‌نه‌وه. میدیای ئێمه راستیه‌کان ده‌شارێته‌وه. ئێمه‌ش ئه‌و راستیانه ده‌بێژین."
پاشان باسی "ئه‌رگه‌نه‌کۆن"مان کرد.
باس له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌رگه‌نه‌کۆن قۆڵبه‌ست کراون که "که‌سایه‌تیه هه‌ڵبژارده"کانن.
پێمگوت "ئه‌رگه‌نه‌کۆن زۆر له‌رێکخراوی (پ.دو لۆکاس)ی ئێوه ده‌چێ. ئایا بیرتان دێت زۆر که‌سایه‌تی دیار و له‌وانه سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوی ئه‌و وڵاته‌ش تیایدا ئه‌ندام بون"
هه‌روه‌ها باسی په‌رۆشه یاساییه‌کانی میدیای خۆمان کرد سه‌باره‌ت به‌و پرۆفیسۆرانه‌ی له‌چوارچێوه‌ی رێکخراوی ئه‌رگه‌نه‌کۆندا قۆڵبه‌ست کراون.
گوتم "پێویسته په‌رۆشی یاسایی هه‌بێ به‌ڵام ئه‌مه ده‌بێ بۆ هه‌مو که‌س بێت"
ئه‌وانه‌ی سه‌باره‌ت به‌قسه تۆمارکراوه‌کانی ژه‌نه‌ڕاڵه کوده‌تاچییه‌کان ده‌رباره‌ی "مامۆستاکان" به‌په‌رۆشن، بۆ کورده قۆڵبه‌ست کراوه‌کانی ده‌ته‌په هیچ وا نین.
هه‌ڵکوتانه سه‌ر ده‌ته‌په درێژه‌ی هه‌یه، سه‌رۆکی ناوچه و شاره‌وانیه‌کانیان قۆڵبه‌ست ده‌کرێن.
چوار ساڵه ده‌بیسترێ که گیراوه‌کان په‌یوه‌ندیان به په‌که‌که‌وه هه‌یه.
ئه‌و لێپێچینه‌وانه‌ی روبه‌ڕوی تاوانه‌که ده‌کرێنه‌وه، پێویستیان به‌دارزاندن هه‌یه.
به‌ڵام ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌چوار ساڵ له‌مه‌و پێشه‌وه له‌ئارادان، هه‌ڵمه‌تێکی گه‌وره‌ی قۆڵبه‌ست کردنی به‌دواوه بوو، له‌لایه‌کی تره‌وه ئایا ئه‌م روداوانه هاوکات له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن په‌که‌که و ئاماده‌کارییه‌کان بۆ به‌ستنی کۆنفرانسێکی کورد شتێکی سه‌یر نییه؟
بۆچی ئه‌و میدیایانه‌ی هه‌ستیارن به‌ئه‌رگه‌نه‌کۆن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک لێپرسینه‌وه له‌وه ناکه‌ن داخوا ده‌ته‌په ناهه‌قه یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه؟
ئایا هه‌ستیاری ته‌نها له‌به‌رامبه‌ر "کوده‌تاچیه‌کان" نیشان ده‌درێت؟
ئیتر ئێمه له‌م وڵاته‌دا ده‌مانه‌وێ "چه‌ک" له‌ناو سیاسه‌ت باوێژینه ده‌ره‌وه.
ده‌مانه‌وێ، سیاسه‌ت ببێته ئیشێک بۆ سیاسه‌تمه‌داره‌کان که بنه‌مای یاسایی بگرێته خۆ.
له‌دژی ئه‌و که‌سانه‌ین چه‌ک ده‌خه‌نه ناو سیاسه‌ته‌وه ـ جا ئه‌و که‌سه کێ ده‌بێ گرنگ نییه ـ و ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی په‌یوه‌ندیدار بدۆزینه‌وه، بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه.
ئێمه ئاشتیمان ده‌وێ، مافمان ده‌وێ، دیموکراسیمان ده‌وێ.
نابێ بڕواننه ره‌گه‌ز، ئۆل، فیکر و بیر‌و باوه‌ڕ، ئێمه ده‌مانه‌وێ هه‌ر که‌س له‌م وڵاته‌دا به‌یه‌کسانی بژی.
ئه‌گه‌ر مناڵانی تورک به‌زمانی خۆیان ده‌رس ده‌خۆێنن، با کورده‌کانیش ئه‌و مافه‌یان هه‌بێ، ئه‌گه‌ر کچانمان به‌سه‌ری روت ده‌چنه زانکۆ، با لایه‌نگرانی په‌چه‌ش ئه‌و مافه‌یان هه‌بێ.
با هه‌ر که‌سێ خۆی بڕیار بدات چۆن ده‌ژی، چۆن قسه ده‌کا، چۆن بیر ده‌کاته‌وه و چۆن راز‌و نیاز ده‌کا.
سه‌رقاڵی شیته‌ڵکردنی ئه‌مانه بوم که به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌شانی گشتی "میللیه‌ت"، سه‌دات ئه‌رگین ته‌له‌فۆنی بۆ کردم.
گوتی "تیژه‌ن مه‌رگه‌ن هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌ئه‌رگه‌نه‌کۆنه‌وه نییه".
مه‌رگه‌ن که دو رۆژ له‌ژێر چاودێریدا هێشترابوه، لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کرابو سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی له‌ژێر ناوی "باوکه بمنێره بۆ قوتابخانه"، بۆ رۆژنامه‌ی میللیه‌تی وه‌ڕێخستبو.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوێیان له‌ته‌له‌فۆنه‌کانی گرتبو، لێپرسینه‌وه‌یان له‌قسه‌کانی کردبو له‌گه‌ڵ هاوڕێیانیدا.
لێیان پرسیبو ئاخۆ گومانلێکراوانی ئه‌رگه‌نه‌کۆن ده‌ناسێ یان نا.
"سینان ئایگوین"ی ناسیوه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و که‌مپینه‌ی بۆ رۆژنامه‌كه ئه‌نجامی داب‌و.
هه‌روه‌ها "عه‌دنان ئاکفرات"ی ناسیوه و ئه‌و کاته‌ی خوێندکار بوه له‌یانه‌ی فولکلۆری (بوغازچی) ده گه‌ڵی ئاشنا بوه.
من چه‌ندین ساڵه "سه‌دات" ده‌ناسم.
نه‌یناسیشم هیچ له‌مه‌سه‌له‌که ناگۆڕێ، که ناوی که‌سێک هاته گۆڕێ، ئه‌گه‌ر شتێکی گوت، تا به‌ڵگه پێچه‌وانه‌كانیشی بڕوام پێی هه‌یه.
نوکه پێویسته له‌دادوه‌ر و پۆلیسه‌کان بپرسین.
"بۆچی (تیژه‌ن مه‌رگه‌ن)تان قۆڵبه‌ست کرد و دو رۆژ له‌ژێر چاودێریتاندا هێشته‌وه؟"
ئێمه دژی ئه‌رگه‌نه‌کۆنین چونکه نامانه‌وێ کوده‌تایه‌ک رو بدات و تاکه‌کان له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێ و ئازار بچێژن، بۆیه تا دوا راده پشتگیری له‌دادگایی کردنیان ده‌که‌ین.
باشه، چۆن ده‌ڵێن رێکخراوێکی نایاسایی دادگایی ده‌که‌ن و له‌هه‌مانکاتدا به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی مرۆڤه‌کان ئازار ده‌ده‌ن؟
به چ مافێک ئه‌م کاره ده‌که‌ن؟
ئه‌گه‌ر به‌ڵگه و بیانویه‌کتان به‌ده‌سته‌وه نه‌بێت، چۆن که‌ی پێتان خۆش بێ مرۆڤه‌کان قۆڵبه‌ست ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ خۆدا ده‌یانبه‌ن؟
سه‌دات گوتی؛ ئه‌م جۆره به‌دواداچونانه، زیان به‌دۆسیه‌ی ئه‌رگه‌نه‌کۆن ده‌گه‌یه‌نێ.
منیش گوتم؛ به‌لامه‌وه هیچ گرنگ نیه که ئه‌مجۆره به‌دواداچونانه زیان به‌دۆسیه‌ی ئه‌رگه‌نه‌کۆن ده‌گه‌یه‌نێ، با زیانی پێنه‌گه‌یه‌نن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێ که‌س به‌م شێوه‌یه قۆڵبه‌ست بکه‌ن.
تا ئێستا سه‌باره‌ت به‌گیراوه‌کان، هه‌ر چه‌ند که‌میش بێ، هه‌ندێک به‌ڵگه نیشاندراوه که په‌یوه‌ندیان به‌ئه‌رگه‌نه‌کۆنه‌وه هه‌بوه و هه‌ندێک ئیفاده له‌مباره‌وه دراون.
به‌ڵگه‌یه‌کی وه‌ها له‌سه‌ر مه‌رگه‌ن نه‌دۆزرایه‌وه.
ئه‌ی که‌واته، بۆچی قۆڵبه‌ست کرا؟
ده‌تانه‌وێ له‌ڕێگه‌ی شۆبهاندنی ئه‌رگه‌نه‌کۆنه‌وه، به‌رگری له‌ئه‌رگه‌نه‌کۆن بکه‌ن؟
ئه‌و مرۆڤانه‌ی دژی ئه‌رگه‌نه‌کۆنن دژی پێشێلکردنی یاسا ده‌رهه‌ق به‌ئه‌رگه‌نه‌کۆن نین، بگره دژی خودی بێ یاسایین.
ئێمه، له‌نێوان دو بێ دادیدا یه‌کیان هه‌ڵنابژێرین.
ئێمه دادمان ده‌وێت.
ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێ ویستی له‌ڕێگه‌ی پارته‌که‌یه‌وه، پۆلیسه‌که‌یه‌وه، سه‌ربازه‌که‌یه‌وه، میدیاکه‌یه‌وه، رێکخراوه‌که‌یه‌وه، سیاسه‌تمه‌داره‌کانیه‌وه بێ مافی بسه‌پێنێ، به‌ته‌واوی هێزمان له‌به‌رامبه‌ری ده‌وه‌ستینه‌وه.
ئێمه بڕوامان به‌مه هه‌یه.
ئه‌گه‌ر له‌ژێر سایه‌ی ئه‌مه‌دا نه‌توانین ئاسوده بژین، خۆ ده‌توانین ئاسوده بنوین.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی ته‌ڕه‌ف
ئه‌م وتاره له پی ی‌و كه‌ی ئۆنلانیشدا بڵاو بۆته‌وه
