په‌که‌که واز له‌چه‌ک ناهێنێ، له‌ناو پێنج ساڵیش‌دا ئۆجه‌لان ئازاد ده‌کرێ
له‌تورکیه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
سیاسه‌ته‌کانی کورد، هێنده‌ی هه‌ولێر له‌واشنگتۆنه‌وه شێوه ده‌درێ. له‌شێوه‌گرتنی ئه‌و سیاسه‌تانه‌دا، ئه‌نیستیتۆی کوردی له‌واشنگتۆن وه‌ک ناوه‌ندێکی گرنگ سه‌یر ده‌کرێ. دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم سه‌رۆکی ده‌زگاکه‌یه. که‌ریم یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی له‌لایه‌ن مه‌لا مسته‌فا بارزانییه‌وه زۆرترین متمانه‌ی پێکراوه. ئێستاش زۆر نزیکی بارزانییه‌کانه. دینامیکه ناوخۆییه‌کانی په‌که‌که و میکانیزمه‌کانی بڕیاردانی ئه‌و حزبه باش ده‌ناسێ. به‌پێی لێدوانه‌کانی که‌ریم، کۆبونه‌وه‌ی داهاتوی هه‌ولێر رێگه‌ی بۆ چاوه‌ڕوانی گه‌وره خۆشکرد. هه‌روه‌ها له‌واشنگتۆن کوڕی جه‌لال تاڵه‌بانی، قوباد تاڵه‌بانی نوێنه‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کورده. به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان، په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵاتی ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کان و هه‌ولێر پته‌و ده‌کا. تاڵه‌بانی، سیمایه‌کی گه‌ش له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما هێما ده‌کا.
په‌که‌که واز له‌چه‌ک ناهێنێ
به‌گوێره‌ی قسه‌کانی که‌ریم که یه‌کێکه له‌وانه‌ی سیاسه‌تی کوردی ئاڕاسته ده‌کات، خه‌یاڵه گه‌ر وا چاوه‌ڕوان بکرێ له‌یه‌ک کۆبونه‌وه‌دا، په‌که‌که ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نێ. که‌ریم ده‌ڵێ "کێشه‌که ته‌نیا له‌گه‌ڵ تورکیادا، چاره‌سه‌ر ده‌کرێت".
یه‌کێکن له‌و که‌سانه‌ی له‌سیاسه‌تی کوردی‌دا رۆڵتان هه‌یه. له‌کۆبونه‌وه‌که‌ی هه‌ولێر که له‌کۆتاییه‌کانی نیساندا ده‌به‌سترێ، وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆبونه‌وه‌که بانگه‌شه ده‌که‌ن، ئایا پرسی په‌که‌که ته‌واو ده‌بێ؟
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ راست بین، به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵانه‌ی له‌میدیاکانی تورک‌دا بڵاو ده‌بنه‌وه، پێموایه هه‌مو شتێک له‌داهاتودا رون ده‌بێته‌وه. هێشتا ئه‌و که‌سانه‌ی پێویسته به‌شداری کۆنفرانس بن، بانگهێشتیان بۆ نه‌چوه. له‌نیساندا چی روده‌دات، هێشتا دیار نییه.
کۆبونه‌وه ده‌کرێ، به‌ڵام چۆن کۆبونه‌وه‌یه‌ک؟ ده‌گوترێ له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا داوا له‌په‌که‌که ده‌کرێ واز له‌چه‌ک بێنێ یان رازی بکه‌ن به‌وه‌ی ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نێ. له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کدا که نه‌به‌ستراوه چۆن ده‌زانن چ بڕیارگه‌لێک ده‌رده‌چێ؟
هه‌ر سێ حکومه‌تی ئه‌مریکا، تورکیا، به‌غداو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌رێمی کورد، له‌سه‌ر پلانێک پێکهاتون و له‌ئه‌نجامی ئه‌مه‌دا، ده‌ڵێن کۆتایی به‌په‌که‌که دێنن. بانگه‌شه‌که لێره‌وه دێت.
تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ک نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که واشنگتۆن، ئه‌نقه‌ره، تاران و هه‌ولێر له‌مه‌ڕ ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه چاویان پێک که‌وتبێ. گروپه جۆراوجۆره‌کانی کورد، لێک کۆده‌بنه‌وه و پرسی کورد تاوتوێ ده‌که‌ن، له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا په‌که‌که‌ش باسی لێوه ده‌کرێ، به‌ڵام حکومه‌تی ئه‌مریکا له‌ناو ئیشه‌کاندا نییه.
باشه، ئه‌ی لێدوانه‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانی؟ گوتی په‌که‌که قایل ده‌کات بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست؟
له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا له‌وانه‌یه بانگه‌واز بکرێ بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، به‌ڵام ئه‌و حزبه چۆن واز له‌چه‌ک دێنێ؟ ئه‌مه نه‌بوه و نابێ. هیچ گروپێکی چه‌کدارو خۆڕاگر ناڵێ "با واز له‌چه‌ك بێنین".
له‌به‌ر ئه‌مه‌ش هه‌ندێک هه‌لومه‌رج دێننه گۆڕێ....
ئه‌مه پرسێکی ناوخۆی تورکیایه. بۆیه‌ش کێشه‌که ته‌نیا له‌نێوان په‌که‌که و حکومه‌تی تورکیادا چاره‌سه‌ر ده‌کرێ. بێگومان راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ په‌که‌که نا، به‌ڵام له‌رێگه‌ی هه‌ندێک نوێنه‌ر له‌سه‌ر ناوی ئه‌وه‌وه.... تورکیا به‌رده‌وام له‌قه‌ندیل به‌دوای په‌که‌که‌دا ده‌گه‌ڕێ و ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه.
بۆ په‌که‌که باس له‌لێبوردن ده‌کرێ. ئه‌مه، به‌س نییه بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌س؟
چی تر نا. ئه‌و کاته‌ی ئۆجه‌لان تازه گیرابو، ده‌کرا. ئه‌وکاته‌ی عه‌بدوڵا گویل سه‌رۆک وه‌زیران بو، هاتبو بۆ واشنگتۆن. محه‌مه‌د عه‌لی بیراندیش لێره بو. ئه‌وکات وتوێژێکم له‌گه‌ڵ بیراند کردبو و گوتبوم لێبوردن کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کا. به‌ڵام ئێستا چاره‌سه‌ری ناکا.
له‌و کاته‌وه تا ئێستا چی گۆڕدراوه؟
دوای گیرانی، ئۆجه‌لان، بانگه‌وازی ئاگربه‌ستی ئاڕاسته‌ی هێزه‌کانی کرد. داوای کرد رێکخراوه‌که تورکیا به‌جێ بێڵێ، هاوسه‌نگییه‌کان ژێر‌و ژور ببون. ئێستاش ئه‌و رێکخراوه ده‌کرێ زۆر سه‌ربه‌خۆ بجوڵێته‌وه. ئیتر ئۆجه‌لان هه‌مو شته‌کانی بۆ کۆنتڕۆڵ ناکرێ.
بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ناو ئه‌و رێکخراوه بیانه‌وێ له‌ناکاو واز له‌هه‌مو شتێک بێنن و بڕۆن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاگربه‌ست قایل بن، پێویسته چی بکرێت؟
سیاسه‌تمه‌داره‌کان گه‌ره‌نتی بکرێن.... پێویسته یاسای بنچینه‌یی بگۆڕدری، دان به‌ناسنامه‌ی کوردی دابنرێت، هه‌روه‌ها هه‌لومه‌رجی ئۆجه‌لان له‌گرتوخانه باشتر بکرێ، له‌گۆشه‌گیری رزگار بکرێ و .... تاد. هه‌رچه‌ند پێموایه له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتودا ئازاد ده‌کرێت. تورکیا له‌مباره‌وه پێشده‌که‌وێ.
په‌که‌که چی ده‌وێ؟
چاره‌سه‌رییه‌ک، نایه‌وێ ته‌سلیم بێ.
ئه‌گه‌ر وا بێ له‌گه‌ڵ خۆی ناکۆك ده‌بێ، چونکه له‌ڕۆژانی رابردودا ئاشکرایان کرد هیچ جۆره چاره‌سه‌رییه‌ک که له‌کۆنفرانسه‌که‌دا پێشکه‌ش بکرێ، په‌سندی ناکه‌ن..
به‌ڵێ، چونکه ئه‌و پێشنیاره‌ی وه‌ک چاره‌سه‌ری پێشکه‌شیان ده‌كرێ له‌ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه واتای ته‌سلیمبون ده‌گه‌یه‌نێ.
ئایا ئه‌گه‌ر پشتگیرییه هه‌رێمیه‌کانی نه‌مێنێ، خۆبه‌خۆ رێکخراوه‌که له‌ناو ناچێت؟
نا، له‌ناو ناچێ. گروپه‌کانی ناو هه‌رێمی کورد له‌عێراق له‌هه‌فتاکان و هه‌شتاکان هیچ پشتیوانیه‌کیان نه‌بو و له‌سه‌ر پێ مانه‌وه؟ زێده‌باری به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی بێزار نه‌بون. بارزانی و تاڵه‌بانی ئه‌مه باش ده‌زانن. سه‌ره‌تا ده‌بێ بزانین په‌که‌که له‌تورکیاوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه، یانی پێویسته له‌وێوه چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه. به‌ناوبژیوانی کردنی که‌سانی وه‌ک ئه‌حمه‌د تورک له‌نێوانیاندا، کێشه‌که ته‌واو نابێ.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه وێنه‌که بێ، بۆچی پۆرترێتێکی جیاواز نیشان بدرێ؟ وه‌ک بڵێی دو ئۆردوگا هه‌یه: تورکیا، بارزانی و تاڵه‌بانی له‌دژی په‌که‌که؟ ئایا ئه‌م تابلۆیه راست نییه؟
نه‌خێر، راست نییه.... تاڵه‌بانی ئه‌گه‌ر بیه‌وێ له‌م تابلۆیه‌دا ناوبژیوانی بکات، پێویسته دادپه‌روه‌رانه بجوڵێته‌وه.... چونکه تاڵه‌بانی ئه‌مه‌ی گوتوه، په‌که‌که پارچه نابێ. ئه‌ویش ئه‌مه ده‌زانێ. ساڵی 1992 بێننه‌وه بیر. تورکیا، پارتی و یه‌کێتی هه‌مویان به‌یه‌که‌وه چونه سه‌ر په‌که‌که. ئه‌نجامه‌که‌ی چی بو؟ رێکخراوه‌که ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌هێز بو. به‌بڕوای من تاڵه‌بانی، له‌رێگه‌ی لێدوانه‌کانیه‌وه ده‌یه‌وێ په‌که‌که قایل بکا.
ئه‌و پلانه‌ی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێ، به‌مجۆره‌یه: په‌که‌که له‌و هه‌رێمه کوردییانه‌ی چالاکی چه‌کدارییان لێوه ئه‌نجام ده‌دات، بمێنێته‌وه و خه‌باتی سیاسی ئه‌نجام بدا، ئه‌وانی تر ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵ یان ده‌چنه وڵاتێکی سکاندیناوی. ئایا ناڕه‌زایه‌تیه‌ک له‌سه‌ر ئه‌م پلانه هه‌یه؟
له‌روانگه‌ی تیۆریه‌وه جوان دێته به‌ر چاو. به‌ڵام راستیه‌که‌ی شتێکی تره. بتانه‌وێ و نه‌تانه‌وێ، له‌تورکیا په‌که‌که هێزی هه‌ره گه‌وره‌یه که به‌نوێنه‌رایه‌تی کورده‌کان تێده‌کۆشێ. به‌هه‌زاران شوێنکه‌وتوی هه‌یه. بێگومان ده‌یانه‌وێ درێژه به‌م کاریگه‌رییه‌یان بده‌ن. به‌پلانێکی وه‌ها رازی نابن.
پلانی زانا
ئێوه له‌کۆتایی نه‌وه‌ده‌کاندا کارتان له‌سه‌ر پلانێک ده‌کرد، ئه‌و پلانه چی بو؟
به‌ر له‌گیرانی ئۆجه‌لان، پلانی ئازادکردنی له‌یلا زانامان له‌به‌رنامه‌دا بو. چاومان به‌حکومه‌تی میته‌راند ده‌که‌وت. هاوسه‌ری میته‌راند و ریچارد هۆلبروکیش له‌ناو ئه‌و به‌رنامه‌یه‌دا بون. په‌یماننامه‌یه‌کمان بڵاو ده‌کرده‌وه. زانا له‌گرتوخانه که ئازاد کرابا، له‌کۆشکی ئه‌لیزا چاوی به‌میته‌راند ده‌که‌وت و به‌یه‌که‌وه ده‌چونه لای هه‌لموت کوهل. مه‌سعود یه‌ڵمازیش به‌م پلانه‌ی ده‌زانی.
دوایی چی به‌سه‌ر هات؟
زانا په‌سندی نه‌کرد، هاوڕێیه‌کانی له‌ناو زیندان به‌جێ بهێڵێ.
ئه‌گه‌ر په‌سند کردبا، ئه‌مڕۆ چۆن وێنه‌یه‌ک له‌ئارادا ده‌بو؟
ته‌خمینکردنی ئه‌سته‌مه، به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه له‌وکاتدا له‌ناو میدیاکان جێگه‌یه‌کی زۆری بۆ خۆی ته‌رخانده‌کرد. نازانم په‌که‌که چۆن هه‌ستێکی ده‌بو. پێموابێ، پێخۆشحاڵ نه‌ده‌بون به‌وه‌ی زانا تا ئه‌و راده‌یه پۆپوله‌ر بێ. پاشان به‌ر له‌گیرانی، له‌ئیتالیا چاوم به‌ئۆجه‌لان که‌وت. باسی ئه‌وه‌ی بۆ کردم کۆتایی به‌شه‌ڕ دێنن و درێژه به‌خه‌باتی سیاسی ده‌ده‌ن. به‌ڵام دواتر شته‌کان زۆر خێرا گۆڕدران. قۆڵبه‌ست و راده‌ستی تورکیا کرایه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌وکات لێبوردن ده‌رکرابا، قازانجی ده‌بو.
کوڕی جه‌لال تاڵه‌بانی، قوباد ده‌ڵێ؛ رازین به‌ئاستی دیالۆگمان له‌گه‌ڵ تورکیا.
ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کی نوێی هه‌یه و پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه هێزه‌کانی له‌عێراق بکشێنێته‌وه. به‌گوێره‌ی ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر خۆتان له‌کوێدا ده‌بیننه‌وه؟
هه‌ستێکی ئاڵۆزم هه‌یه. شته‌کان له‌گه‌ڵ ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر زۆر گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتوه. پێش هه‌مو شتێک، به‌گوێره‌ی ساڵی رابردو، په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ تورکیا ئاستی چاوه‌ڕواننه‌کراویان به‌خۆوه بینیوه. له‌ئاستی دیالۆگه‌کان زۆر رازین.
دیداری نێوان سه‌رۆک کۆمار عه‌بدوڵا گویل و نیچیرڤان بارزانی له‌به‌غدا به‌ڵگه‌یه‌که بۆ ئه‌م راستیانه.
گفتوگۆکان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی عه‌بدوڵا گویل وشه‌ی "کوردستان"ی به‌کار هێناوه یان نا، چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
ئه‌مه، نابێ سێبه‌ر بخاته سه‌ر ناوه‌ڕۆکی کۆبونه‌وه‌که. ئیتر واز له‌مانه بێنن. "حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان" ناوی ئێمه‌یه. ئه‌مه، له‌یاساشدا هاتوه.
روداوێک له‌رۆژه‌ڤی کورده‌کاندایه که هاوسه‌نگییه‌کان ده‌گۆڕێ. چۆن روبه‌ڕوی پاشه‌کشه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا ده‌بنه‌وه له‌عێراق؟
عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ستاتۆی هێزه‌کان رێککه‌وتنێکی دیاریکراوی هه‌یه. ئه‌و رێککه‌وتنه هه‌روا به‌رده‌وامه. سیاسه‌تی پاشه‌کشه‌ی ئۆباماش تا بڵێی شه‌فافه. وه‌ک دیار ده‌بێ ئه‌مریکا چه‌ند ساڵێکی تر له‌عێراق ده‌مێنێته‌وه.
ساڵی 2011 به‌ته‌واوه‌تی پاشه‌کشه ده‌کات، وایه؟
واده‌ڵێن، به‌ڵام له‌کۆتایی ئه‌مساڵدا، سه‌ربازی ئه‌مریکی هێشتا له‌عێراق زیاتر ده‌بێ تا له‌ئه‌فغانستان. پێموانییه له‌و کاته‌دا ئه‌مریکا له‌عێراق پاشه‌کشه بکات... ده‌که‌وێته ناو هه‌وڵدانی چڕوپڕی دیپلۆماسیانه‌وه. بۆیه باس له"پاشه‌کشێی به‌رپرسیارانه" ده‌کا.
مه‌به‌ست له"پاشه‌کشێی به‌رپرسیارانه" چییه؟
مه‌به‌ست له‌وه‌یه که رۆشتن هیچ ئالۆزییه‌کیان له‌دوای خۆیان به‌جێ نه‌هێشتبێ. ئه‌مه ئاواتی ئێمه‌شه.
ئایا ئه‌مه هه‌رێمی کوردیش ده‌گرێته‌وه که وه‌ک پێگه‌یه‌ک بمێنێته‌وه؟
له‌وانه‌یه. ئێمه ده‌مانه‌وێ وا بێت. به‌خۆشحاڵیه‌وه روبه‌ڕوی هه‌ر چه‌شنه هێزێکی ئه‌مریکا ده‌بینه‌وه له‌هه‌رێمه‌که‌ماندا.
ئایا ئه‌م پێگه‌یه، وه‌ک ئیسرائیل له‌ناوچه‌که‌دا ناتانکاته لایه‌نێکی ئه‌نتی پاتیک؟
بڕوا ناکه‌م. ئه‌م پێگه‌یه له‌سه‌ر حسابی جیرانه‌کان نابێ. له‌پێناو سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌ی عێراقدا ده‌بێ. هێشتا زۆر شت ماوه که له‌پێناو ئه‌م وڵاته‌دا بکرێ. له‌داهاتویه‌کی نزیکدا، دوابه‌دوای ساڵی 2011 سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌چ شێوه‌یه‌ک له‌عێراق حزوری ده‌بێ، چاوه‌ڕێی ده‌ستپێکردنی گفتوگۆ و بۆچونین.
له‌لایه‌کی تره‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێ، وێده‌چێ وه‌کو رابردو نزیکی کورده‌کان نه‌بێ. له‌مه‌راسیمی نه‌ورۆز له‌واشنگتۆن، که‌سایه‌تی گرنگ به‌دی نه‌ده‌کران.
ده‌ڵێی حاڵه‌تێکی به‌مجۆره هه‌یه، چونکه له‌گه‌ڵ بوش هاوپه‌یمان بون، که‌وتنه دۆخێکی دژه‌ئیمتازه‌وه.
له‌گه‌ڵ بۆچونه‌که‌تدا نیم. ئێمه هه‌م له‌گه‌ڵ کۆمارییه‌کان و هه‌م له‌گه‌ڵ دیموکراتخوازه‌کان نێوانمان خۆشه. دیاره په‌یوه‌ندییه‌کانمان ئه‌ولاتری تاکه‌کانه. سه‌قامگیر بوه. به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێ، ئێستا ده‌سته‌ویه‌خه‌ی زۆر کێشه‌یه. دنیا به‌ده‌وری عێراقدا ناسوڕێ. له‌مه تێده‌گه‌ین.
واته متمانه‌تان به‌ئه‌مریکا هه‌یه؟ مێژو پێمان ده‌ڵێ ده‌کرێ ئه‌مه زۆر راست نه‌بێ.
متمانه، وشه‌یه‌که له‌دیپلۆماسیدا تا به‌کارنه‌هێنانی به‌هێزه. دواجار، عێراق هێشتا به‌لای ئه‌مریکاوه گرنگه. هه‌رێمی کوردستانیش به‌لای عێراقه‌وه. ئه‌مه‌ش هه‌رێمی کوردستان به‌لای ئه‌مریکاوه گرنگ ده‌کات. پێموایه واشنگتۆن هه‌ست به‌مه ده‌کات.
سه‌رچاوه؛ رۆژنامه‌ی ئاکشام
ئه‌م وتوێژه له‌سایتی هه‌ڵوێستدا بڵاو بۆته‌وه
