ئاپۆ و ماندێلا
چه‌ند رۆژێک به‌ر له‌بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته، هه‌واڵێکی سه‌رنجڕاکێشی هاوشێوه‌م خوێنده‌وه که تیایدا هاتبو 12 به‌ندی تر له‌ئیمڕالی زیاد ده‌کرێن.
به‌واتایه‌کی تر، دوانزه هه‌ڤاڵی ئاپۆ، ده‌چنه کنی.
ئه‌گه‌ر ئه‌م دوانه به‌یه‌که‌وه هه‌ڵبسه‌نگێنین، فیکری گۆڕانی هه‌ندێ شت زێده‌تر به‌هێز ده‌بێ.
ناوی ئاپۆ، وه‌ک خوداوه‌ند "ژانوس" دو لایه‌نه‌یه. ناوێکه به‌دو روخساری زۆر لێک جیاوازه‌وه.
زۆربه‌ی تورکه‌کان به‌رک و نه‌فره‌ته‌وه باس له‌م ناوه ده‌که‌ن.
ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵێک له‌ڕۆژنامه‌کان سیفه‌تی "سه‌رکرده‌ی تیرۆریسته‌کان" یان "بکوژی مناڵه‌کان" به‌ناوه‌که‌یه‌وه ده‌لکێنن.
به‌لای کورده‌کانیشه‌وه، ئه‌م ناوه ته‌نانه‌ت هه‌ڵگری واتایه‌کی پێرۆزه.
له‌ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه، ئاپۆ سه‌رۆکێکه قسه‌کانی سه‌باره‌ت به‌کێشه‌ی کورد له‌م وڵاته‌دا به‌دڵنیاییه‌وه پێکدێن.
له‌مڕۆدا، به‌شێکه له‌ناسنامه‌ی کورد و ناکرێ جیای بکه‌یته‌وه.
ته‌نانه‌ت په‌که‌که‌ییه‌کان پێی ناڵێن ئاپۆ یان ئۆجه‌لان و به"سه‌رۆک" ناوی دێنن.
تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی، سیفه‌ته‌کانی کاریگه‌رییه‌کی سۆفییانه‌ی هه‌یه.
یه‌ک ـ دو مانگ له‌مه‌و پێش، له‌سه‌ر ژیانی سه‌رۆکی ره‌ش پێستی ئه‌فریقای باشور، نیلسۆن ماندێلا، فیلمێکم بینی.
ناوی نیلسۆن ماندێلاش له‌باشوری ئه‌فریقا، وه‌ک ناوی ئاپۆ بو.
به‌لای هه‌ندێکیانه‌وه "بکوژ" و له‌ڕوانگه‌ی ره‌ش پێسته‌کانیشه‌وه سه‌رۆکێکی "پیرۆز" بو.
فیلمه‌که به‌سه‌رهاتی ماندێلا له‌گرتوخانه له‌چاوی پاسه‌وا‌نێکی سپی پێسته‌وه نمایش ده‌کات.
سه‌ره‌تا ماندێلا به‌ته‌نها له‌ژورێکدا ده‌مێنێته‌وه.
دواتر چه‌ند هه‌ڤاڵێکی سزادراوی سه‌ر به‌ڕێکخراوه‌که‌ی خۆی، ده‌نێرنه لای.
دواجار، زۆر به‌ئاسانی پێکه‌وه له‌شوێنێک جێگیر بون.
پاش ماوه‌یه‌ک له‌ژێر چاودێری خۆیان له‌مه‌زرایه‌ك دایده‌نێن.
دوایی ئازاد ده‌کرێ و به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانیش ده‌بێت.
ئه‌م قۆناغه، به‌لای زۆربه‌ی سپی پێسته‌کانه‌وه قۆناغێکی "سه‌رسوڕهێنه‌ر"ه.
بۆ ره‌شپێسته‌کانیش قۆناغێکه که پێویسته پێرۆزبایی رێک بخرێت.
داخ له‌دڵی یان هه‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، ئه‌مجۆره کێشه سیاسی و هه‌روه‌ها پێکدادانی نژاده‌کان چاره‌سه‌ر ناکا.
ئێوه، ئه‌گه‌ر نکۆڵی له‌بون، ناسنامه، زمان و داهاتوی به‌میلیۆنان مرۆڤ بکه‌ن، دیسان ژیان حه‌قیقه‌تی خۆی ده‌سه‌پێنێ.
له‌تورکیا راستیه‌ک هه‌یه به‌ناوی "کورد".
ئه‌م "راست"ییه که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک قه‌بوڵ نه‌ده‌کرا، سه‌ره‌تا وه‌ک کێشه‌یه‌ک و پاشان له‌شێوه‌ی شه‌ڕدا خۆی نیشاندا.
به‌هه‌زاران مرۆڤ کوژران.
به‌هه‌زاران میلیارد دۆلار له‌بری ئه‌وه‌ی بۆ ئاسوده‌یی ژیانی مرۆڤه‌کان له‌م وڵاته‌دا خه‌رج بکرێت، درا به‌چه‌ک و چۆڵ.
کێشه‌که چاره‌سه‌ر نه‌بو.
ئه‌مڕۆکه ته‌نانه‌ت ژه‌نه‌ڕاڵه خانه‌نشینه‌کانیش دان به‌وه داده‌نێن له‌مه‌سه‌له‌ی کورددا به‌هه‌ڵه‌دا چون.
تورکیا له‌شه‌ڕ ماندو بوه.
دونیا، داوا له‌تورکیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌کات بۆ سه‌قامگیرکردنی ئاشتی هه‌وڵبده‌ن.
ئاماده‌کاری بۆ کۆنفرانسێکی گه‌وره‌ی کورد ده‌کرێت.
ئاپۆ له‌ئیمرالییه‌وه رایگه‌یاند که ئه‌م هه‌نگاوه به پۆز‌ه‌تیڤ ده‌بینێ.
تورکه‌کان چه‌نده‌ش به‌بیستنی ئه‌م بیرۆکه‌یه بێزار بن، دیسان ئاپۆ له‌پێناو ئاشتیدا که‌سێکی گرنگه.
وه‌ک "ئاله‌ڤ ئه‌ر" ده‌ڵیت "له‌گه‌ڵ کێ له‌شه‌ڕدای، له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ئاشتی بکه."
ئاپۆ شه‌ڕی ده‌ستپێکرد.
ئه‌مڕۆش ئه‌و هێزه‌ی هه‌یه قۆناغی ئاشته‌وایی ده‌ست پێ‌بکات.
ئاشتی به‌بێ په‌که‌که و ئاپۆ مه‌حاڵه.
تورکه‌کان چه‌نده له‌په‌که‌که و ئاپۆ بێزار بن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌فره‌تیشیان لێبکه‌ن، هیچ له‌م راستیه ناگۆڕێت.
ئه‌مڕۆ گه‌ر ئاپۆ له‌بازنه‌ی ئاشتی بخرێته ده‌ره‌وه و بونی په‌که‌که له‌به‌ر چاو نه‌گیرێ، واقعه‌که هه‌ست پێناکه‌ین.
ده‌زانم به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نوسینه‌م، زۆر خوێنه‌ری تورک په‌ست ده‌به‌ن، به‌ڵام تا که‌ی ده‌بێ له‌کاردانه‌وه‌کان بترسین و راستیه‌کان له‌به‌ر چاو نه‌گرین.
ئه‌مڕۆکه ئاپۆ، ماندێلای کورده‌کانه.
قاره‌مانی نه‌ته‌وه‌ییانه.
با پرسیارێک له‌خوێنه‌ره تورکه‌کان بکه‌م.
ئایا تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و سزادانی ئاپۆ به‌لای ئێوه‌وه گرنگتره یان سه‌قامگیری تورکیا و نه‌کوژرانی مناڵه‌کان و ژیان و به‌شداری تاکه‌کان له‌م وڵاته‌دا؟
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، هه‌ستێک نییه ئه‌نجامی باشی به‌دواوه بێ.
له‌م شه‌ڕه‌دا هه‌ر دو لا جه‌رگیان سوتا، هه‌ر دو لا ئازاریان چێشت، هه‌ر دو لا بۆ مناڵه‌کانیان فرمێسکیان ڕشت.
درێژکردنه‌وه‌ی ئه‌مانه چ سودێکی هه‌یه؟
ئایا مه‌حاڵه نه‌بیننی ئه‌و زیانانه‌ی که له‌وانه‌یه له‌رێگه‌نه‌دانی ئاپۆ له‌قۆناغی ئاشتیدا پێمان بگا؟
تورکیا له‌سه‌ر رێگه‌ی ئاشتیه.
به‌هه‌ندێک پێداگرییه‌وه ده‌توانین ئه‌م رێگه‌یه ببڕین.
ته‌نانه‌ت وڵاتێکی وه‌ک ئه‌فریقای باشور که نوقمی نه‌فره‌ت و خوێن بو، له‌مه‌دا سه‌رکه‌وت.
ئێمه بۆ تیایدا سه‌رنه‌که‌وین؟
خۆ زۆر باش شه‌ڕتان له‌ده‌ست دێت.
ئایا تاقیکردنه‌وه‌ی ئاشتی هێنده‌ی شه‌ڕ نرخی نییه؟
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی ته‌ڕه‌ف
