پێرلاشێز؛ نیشتمانی دوای مه‌رگ
باغێكی گه‌وره بۆته نیشتمانی هه‌میشه‌یی سه‌دان شاعیر، رۆماننوس، مۆسیقاژه‌ن، نیگاركێش، بۆته نیشتمانی سیاسه‌تمه‌دارو سه‌رباز، زه‌نگین و به‌له‌نگاز، ئانارشیست و سه‌ڵته‌نه‌تخواز، فێمێنێست و پیاوسالار، بێ نیشتمان و خاوه‌ن ماڵ، بورژوا و كۆنه‌په‌رست، به‌ناوبانگ و گومناو له‌هه‌مو نه‌ته‌وه‌كان و گشتیان بێ جیاوازی و به‌ئاشتی له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا ده‌ژین، بێ جیاوازی ناسنامه و ره‌گه‌ز و ره‌نگ. ئه‌مه نیشتمانی ناو چیرۆك و وڵاتی ناو خه‌ونه‌كانی په‌نابه‌رێك نییه، به‌ڵكه گۆڕستانێكه كه ناو و گه‌وره‌ییه‌كه‌ی، هێمایه‌كه له‌فره‌چه‌شنی مرۆڤه‌كان و له‌هه‌مانكاتدا یه‌كسانبونی ئه‌وان. له‌و نیشتمانه‌دا كاتۆلیك، پرۆتستان، ئه‌رتدۆكس، جوله‌كه، موسڵمان، بودایی، فراماسۆن و ئاته‌ئیست و بڕوادارانی ئایین و ئه‌ندێشه‌كانی تر بێ چاوسوركردنه‌وه‌و به‌گژیه‌كداچون له‌ده‌وری یه‌ك كۆبونه‌ته‌وه.
گۆڕستانی پێرلاشێز له‌ناوی ((Pere Francois de la Chaise( 1624- 1709 ) وه‌رگیراوه، كه به‌یه‌كێك له‌كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی دادگای فه‌ره‌نسا دێته ئه‌ژمار و كه‌سێكه دانپێنانی له (لویی شانزه‌هه‌م) وه‌رگرتوه. پێرلاشێز كه‌شه‌یه‌كی جێگه‌ی متمانه‌ی لویی چارده‌هه‌م و كه‌سێكی ده‌ست رۆشت‌و بو. ئه‌و به‌باوكی لاشێز یان وه‌ك فه‌ره‌نسیه‌كان ده‌ڵێن پێغلاشێز به‌ناوبانگ بو. ئه‌م گۆڕستانه 21ی مه‌ی ساڵی 1804 له‌لایه‌ن ناپلیۆنه‌وه دروستكراوه و، له‌ساڵی 1786ه‌وه تا ئه‌وكات دروستكردنی گۆڕستان له‌ناو شاری پاریس قه‌ده‌غه كرابو.
سه‌ره‌تا گۆڕستانه‌كه پێشوازی لێنه‌كرا و به‌هۆی دوربونی له‌پاریس، كه‌متر مه‌راسیمی پرسه‌ی و به‌خاكسپاردنی تێدا ئه‌نجام ده‌درا. پاریسییه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان پێیان نه‌نگ بو، ته‌رمی كۆچكردوه‌كانیان له‌و شوێنه بنێژن و به‌مجۆره گۆڕستانه‌كه ته‌ریك و دوره په‌رێز مایه‌وه تا كاربه‌ده‌ستانی شاره‌وانی په‌نایان به‌رده به‌ر هونه‌رمه‌ندان و، هاتنه سه‌ر ئه‌وه‌ی شێوازێكی نمایشی بۆ به‌كارهێنانی ئه‌م فه‌زایه بدۆزنه‌وه. وه‌ك سه‌ره‌تاش، ئێسك و پروسكی هه‌ندێك نوسه‌ری وه‌ك "لافۆنتێن" و "مولیرزا" له‌ئه‌نجامی مه‌راسیمێك و له‌ساڵی 1804 بۆ ئه‌و شوێنه گوازرایه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان ته‌نها له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا، ژماره‌ی گۆڕه‌كانی پێرلاشێز له‌سه‌د گۆڕه‌وه بو به 33000 گۆڕ. ئه‌مڕۆكه نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن گۆڕ له‌م گۆڕستانه‌دا هه‌یه و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و گۆڕانه فه‌ره‌نسی نین و كه‌سانی بیانی و به‌ناوبانگی وه‌ك ئۆسكاروایلدیان گرتۆته خۆ.
دیواری به‌ناوبانگی (فێدره) كه سیمبۆلی ئازادیخوازی خه‌ڵكی فه‌ره‌نسایه، له‌و شوێنه هه‌ڵكه‌وتوه، ئه‌و دیواره به‌ناوی سه‌ربازه شۆڕشگێڕه‌كانی كۆمۆنی پاریسه‌وه كراوه كه دوایین گروپ له‌و سه‌ربازانه بۆ ناو گۆڕستانه‌كه پاشه‌كشێیان كرد، له‌ئه‌نجامدا یه‌كێك له‌ده‌رگاكان به‌زه‌بری تۆپ شكاو پاش شه‌ڕێكی خوێناوی له 28ی مه‌ی 1871دا، 147 كه‌س له‌رێبه‌رانی حزبه جیاجیاكانی فه‌ره‌نسا، درانه به‌ر رێژنه‌ی گولـله. ئێستا ئه‌م دیواره له‌لایه‌ن خه‌باتگێڕه سیاسییه‌كانی سه‌رانسه‌ری دنیاوه رێزی لێده‌گرێت و وه‌ك نمونه‌ی خه‌بات بۆ گۆڕانكاری سه‌یری ده‌كرێت.
پێرلاشێز یه‌كێكه له‌و گۆڕستانانه‌ی زۆرترین گه‌شتیار روی تێده‌كات و ساڵانه، زیاتر له دو میلیۆن كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری دنیاوه راكێشی گڵكۆی ئه‌و كه‌سانه ده‌کات كه له‌ماوه‌ی دو سه‌د ساڵی رابردو له‌فه‌ره‌نسا ژیاون.
پانتاییه‌كه‌ی زیاتر له 44 هێكتاره و 5300 داری تێدایه، به واتایه‌كی تر گه‌وره‌ترین پاركی پاریسه. سه‌دان هونه‌رمه‌ند، بیرمه‌ند، نوسه‌ر و سیاسه‌توانی به‌ناوبانگ له‌و گۆڕستانه به‌خاك سپێردراون. زۆر له‌كێله‌كان و په‌یكه‌ره‌كان له‌لایه‌ن میعماره به‌ناوبانگه‌كانی جیهان دروستكراوه و ئه‌مه‌ش وایكردوه ئه‌م گۆڕستانه له‌هه‌مانكاتدا ببێته مۆزه‌یه‌كی گه‌وره له‌فه‌زایه‌كی كراوه‌دا. شوێنه‌واره‌كانی ناوی نیشانه‌یه‌كی له‌داهێنان و هونه‌ر. په‌یكه‌رو به‌رهه‌می میعماری له‌شێوازی یۆنانییه‌كانه‌وه بگره تا هونه‌ری مۆدێرن له‌یه‌ك شوێن كۆكراونه‌ته‌وه.
هه‌مو رۆژه‌كانی پێرلاشێز وه‌ك رۆژانی پشو وایه، به‌رده‌وام خه‌ڵكێكی زۆر روی تێده‌كات كه ته‌نها بۆ دانانی گوڵ له‌سه‌ر شانازییه‌كانی رابردو رو ناكه‌نه ئه‌و شوێنه، به‌ڵكه كێله‌كان ئه‌و رۆژو یادانه‌یان زیندو راگرتوه كه به‌هۆی مۆدێرنه سڕاونه‌ته‌وه و له‌و شوێنه‌یه كه مرۆڤه‌كان به‌پێچه‌وانه‌ی گۆڕستانه‌كانی دیكه له‌مه‌رگ ناترسن و هه‌ست به‌دڵه‌ڕاوكێ ناكه‌ن. له‌گۆڕستانه‌كه‌دا هیچ ئینتمایه‌كی ئاینی نابینرێ و ئه‌مه‌ش بۆته یه‌كێكی تر له‌نهێنیه‌كانی سه‌ركه‌وتنی پێرلاشێز.
هه‌ندێك له‌گۆڕه‌كان
میشێل نی ماڕشاڵی سوپای فه‌ره‌نسی كه له‌به‌رامبه‌ر شۆڕشگێڕانی فه‌ره‌نسه له‌شه‌ڕه‌كانی ناپلیۆندا خۆڕاگری كرد، ئه‌لفرێد دۆموسێی شاعیر و رۆماننوس، ته‌رمی جان مۆلێن له‌سه‌ركرده‌كانی سوپای خۆڕاگری فه‌ره‌نسه له‌ماوه‌ی جه‌نگی جیهانی دوهه‌م و ئه‌مادیۆ مۆدیگلیانی نیگاركێش و په‌یكه‌ره‌سازی ئیتالی كه به‌هۆی نزیكبونی به‌رهه‌مه‌كانی له‌پیكاسۆ به‌ناوبانگه، چارلز ماسیه‌ی ئه‌ستێره‌ناسی به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی و لئۆ لوسینین ئارینی پاشای ئه‌رمه‌نیه‌كان، سامۆیل هانێ من فیزیازانی ئه‌ڵمانی و ژۆزێف فۆریه بیركاری فه‌ره‌نسی و بینیامین كنستانتی فه‌یله‌سوفی سویسری، سوفی بلانشارد یه‌كه‌م ژنی باڵۆن سوار كه له‌ئاسمان گیانی له‌ده‌ستدا، میگۆیل ئه‌نگێل ئاستۆریاس دیپلۆمات و نوسه‌ری گواتمالی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نو‌بڵی ساڵی 1967، كارل ئێپلی نیگاركێشی هۆڵه‌ندی، كامیل پیسارۆ نیگاركێشی ئه‌مپێرسیۆنیست و مارسێل پرۆست نوسه‌رو ره‌خنه‌گری فه‌ره‌نسی، ئه‌نتوان سنت ئێگزۆپێری نوسه‌ری به‌ناوبانگی شازاده چكۆله، ویلیا‌م سیدنی ئه‌سمیتی به‌ریتانی و ریچارد رایتی نوسه‌ری ئه‌فریقی ـ ئه‌مریكی، سادقی هیدایه‌ت و غولامحسێن ساعیدی دو كه‌سایه‌تی ئه‌ده‌بی ئێران و سه‌دان نوسه‌ر و شاعیر و كه‌سایه‌تی تر. زۆر جار هه‌ڵده‌كه‌وێ كه گه‌شتیارێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی گۆڕی یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی خۆشی ده‌وێت چه‌ندین جار سه‌ردانی گۆڕستانه‌كه ده‌كات و زۆر له‌گۆڕه به‌ناوبانگه‌كان له‌ئاپۆرای خه‌ڵكدا ونده‌بن.
گۆڕستانه پیرو خه‌ماوییه‌كه‌ی پێرلاشێز
ئه‌وه ته‌عبیرێكه كه سیاسه‌تمه‌دارێكی فارس له‌یادی تیرۆری دكتۆر قاسملو، به‌پێچه‌وانه‌ی بۆچونی خه‌ڵكانی تر سه‌باره‌ت به‌پێرلاشێز ده‌ریبڕی. له‌ڕاستیدا گۆڕستانی پێرلاشێز به‌لای كوردانه‌وه، خه‌ماوی و پیره و بیرهێنه‌ره‌ی تراژیدیا و شكسته. كورده‌كان زیاتر له‌ساڵرۆژی مه‌رگی ئه‌و كه‌سایه‌تیه كوردانه‌ی له‌وێ نێژراون، سه‌ردانی گۆڕستانه‌كه ده‌كه‌ن و له‌ده‌وری یه‌ك كۆده‌بنه‌وه. پێرلاشێز بۆ كورده‌كان، هێمای فیلمێكی ته‌واونه‌بو، شۆڕشێكی سه‌رنه‌گرتو، سه‌فه‌رێكی بێ گه‌ڕانه‌وه و گۆرانیه‌كی ته‌واو نه‌كراوه. به‌پێچه‌وانه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی تر ئامانجیان ته‌نها گه‌ڕان به‌گۆڕستانه‌كه و خوێندنه‌وه‌ی دێڕه فه‌لسه‌فییه‌كانی سه‌ر كێله‌كان نیه و وه‌ك هه‌مو ئه‌و خه‌ڵكه‌ش به‌دڵخۆشی ناگه‌ڕێنه‌وه، به‌چه‌پكێ گوڵ ده‌چنه ژور و فرمێسك ئه‌وكیان ده‌گرێت. كورده‌كان بۆ یه‌كه‌مجار به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كاتێك ناوی پێرلاشێزیان بیست كه سكرتێری پێشوی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له‌ڤیه‌ننای پایته‌ختی ئۆتریش تیرۆر كرا‌و له‌گه‌ڵ بیره‌وه‌رییه‌كی تاڵ‌دا خۆی كرد به‌یاده‌وه‌رییاندا. مه‌رگی هه‌ر یه‌كه له‌یه‌ڵماز گۆنه‌ی، د. شه‌ره‌فكه‌ندی و ئه‌حمه‌د كایاش هه‌روه‌ك تیرۆری دكتۆر قاسملو خه‌ماوی و دڵته‌زێنه و له‌ڕاستیدا هیچ كام له‌وانه خه‌ونه‌كانیان به‌دینه‌هات و له‌نه‌بونی بستێك خاك بو كه پێرلاشێز له‌ئامێزی گرتن.
چوار كورده‌كه‌ی پێرلاشێز
یه‌ڵماز گۆنه‌ی؛ ساڵی 1937 له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژار له‌ئه‌ده‌نه‌ی باكوری كوردستان له‌دایك بوه. له‌مناڵیه‌وه ناچار بوه مل بنێته كار و له‌زانكۆی ئه‌نقه‌ره، یاسای خوێندوه. یه‌ڵماز گۆنه‌ی كه به‌باوكی سینه‌مای كوردی ده‌ناسرێت له‌فیلمه‌كانیدا باس له‌ده‌رد و مه‌ینه‌تی ژیانی كورد و جیاوازی ناوچه‌كوردنشینه‌كان ده‌كات له‌گه‌ڵ باكورو باشوری توركیا. پاش كوده‌تای سوپا ده‌خرێته زیندان و پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن زیندان مۆڵه‌تێكی دیاریكراوی پێده‌درێت له‌توركیا راده‌كات و په‌نابه‌ری فه‌ره‌نسا ده‌بێت. ساڵی 1984 له‌ته‌مه‌نی 47 ساڵیدا به‌هۆی شێرپه‌نجه له‌پاریس كۆچی دوایی كرد. ده‌وڵه‌تی توركیا تا ئه‌مساڵیش نكۆڵی له‌هاوڵاتی بونی گۆنه‌ی ده‌كرد و له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی دواییدا ناسنامه‌ی بۆ ئه‌و ده‌رهێنه‌ره كورده گه‌ڕانده‌وه. دیوار، رێگا، مێگه‌ل، باوك له‌به‌ناوبانگترین به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره كورده‌ن.
د. قاسملو؛ 22ی دێسه‌مبه‌ری 1930 له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند له‌ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایك بوه، خوێندنی سه‌ره‌تایی و دواناوه‌ندی هه‌ر له‌و شاره ته‌واو كردوه. له‌ته‌مه‌نی لاوییه‌وه په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانی حزبی دیموكراته‌وه ده‌گرێت. دكتۆر عه‌بدولره‌حمان قاسملو ساڵی 1962 له‌زانكۆی پراگ دكتۆرای له‌زانسته ئابورییه‌كان وه‌رگرتوه. له‌كۆنفرانسی سێهه‌می حزبدا، به‌سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه و تا كاتی تیرۆركردنیشی وه‌ك سكرتێری حزب ماوه‌ته‌وه. 13 ژوییه‌ی 1989 له‌میانه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ نێردراوانی كۆماری ئیسلامی ئێران، له‌ڤیه‌ننا تیرۆر ده‌كرێت.
د. شه‌ره‌فكه‌ندی؛ سادق شه‌ره‌فكه‌ندی ساڵی 1938 له‌گوندی شه‌ره‌فكه‌ندی سه‌ر به‌شاری بۆكان له‌دایكبوه و له‌تاران زانكۆی ته‌واو كردوه. ساڵی 1972 بۆ درێژه‌دان به‌خوێندن روی كردۆته فه‌ره‌نسه و پاس چوار ساڵ دكتۆرای كیمیای له‌پاریس وه‌رگرتوه. ساڵی 1973 په‌یوه‌ندی به‌حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه ده‌گرێت و دوای تیرۆری قاسملو به‌سكرتێری گشتی ئه‌و حزبه هه‌ڵده‌بژێردرێت. دكتۆر شه‌ره‌فكه‌ندی 17ی سێپته‌مبه‌ری 1992 له‌رێستۆرانی میكۆنۆس له‌به‌رلین درایه به‌ر ده‌ستدرێژی گولله‌ی چه‌كدارانی ئێران و تیرۆر كرا.
ئه‌حمه‌د كایا؛ ساڵی 1957 له‌مالاتیه‌ی باكوری كوردستان له‌دایكبوه. به‌دامه‌زرێنه‌ری شێوازی پرۆتێست له‌مۆسیقای توركیا دێته هه‌ژمار. تا ئێستاش زۆربه‌ی گۆرانیه‌كانی له‌توركیا قه‌ده‌غه‌یه‌و به‌تاوانی خیانه‌ت به‌نیشتمان تاوانبار كراوه. (گۆرانیه‌كانم بۆ شاخ) له‌به‌ناوبانگترین ئه‌ڵبۆمه‌كانیه‌تی كه نزیكه‌ی دو ملیۆن كاسێتی لێ فرۆشرا و له‌پڕفرۆشترین به‌رهه‌مه مۆسیقیه‌كانه له‌مێژوی توركیادا. كایا داكۆكییه‌كی زۆری له‌ناسنامه‌ی كوردایه‌تی ده‌كرد و ساڵی 2000 به‌شێوه‌یه‌كی گوماناوی له‌پاریس كۆچی دوایی كرد. هه‌رچه‌ند له‌هه‌واڵه‌كاندا بڵاو بوه كه به‌هۆی وه‌ستانی دڵه‌وه بوه به‌ڵام چه‌ندین سه‌رچاوه باس له‌پلانی توركیا بۆ كوشتنی كایا ده‌كه‌ن.