دۆسیه‌ی مه‌نسور بایه‌زیدی بۆ هه‌فته‌ی داهاتو دوا خرا
رێنێسانس نیوز؛ دۆسیه‌ی مه‌نسور بایه‌زیدی هاوڵاتی مه‌هابادی كه شه‌وی شه‌ممه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستگیر كرا و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی شوێنی كاره‌كه‌ی داگیرا، بۆ هه‌فته‌ی داهاتو دواخرا.
هێزه‌کانی ئیتلاعات بێ هه‌بونی هیچ حوكمێك هێرشیان كرده سه‌ر دوكانی "كافێ نێت"ی بایه‌زیدی و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌مپیۆته‌ر داگرت و شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ناوبراویان له‌ئیتلاعاتی مه‌هاباد هێشته‌وه. ناوبراو له‌ئیتلاعات ناچار كراوه دان به‌هه‌ندێك تۆمه‌ت دابنێ كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئه‌وه‌وه نییه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئێستا دۆسیه‌ی ناوبراو ره‌وانه‌ی دادسه‌رای شۆڕشی مه‌هاباد كراوه و بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتو دادگایی بكرێت.
شایانی باسه دو ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش هێزه ئه‌منیه‌كانی مه‌هاباد هه‌ڵیانكوتابوه سه‌ر ماڵی مه‌نسور بایه‌زیدی و ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌مپیۆته‌رێك و كه‌لوپه‌له‌كانیدا گرتبو و به‌تاوانی پڕوپاگه‌نده بۆ حزبه‌كانی ئۆپۆزۆسیۆنی ئێران بۆ ماوه‌ی مانگێك زیندانی كرا.
له‌هاوینی ساڵی رابردوشدا جارێكی تر به‌تاوانی چالاكی سیاسی و بڵاوكردنه‌وه‌ی سی دی رێگه‌پێنه‌دراو خرایه ژێر چاودێری و بانگهێشتی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان كرا.
په‌یوه‌ندیدار؛
خۆرهه‌ڵات نیوز؛ هاوڵاتێكی مه‌هابادی بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات كرا
په‌یام؛ ده‌ستگیری و گواستنه‌وه‌ی هاولاتیه‌كی دانیشتوی شاری مهاباد بۆ دادگا
كوردستان میدیا؛ كه‌سێكی مه‌هابادی بۆ دادگا بانگ كرا
خه‌بات میدیا؛ كه‌سێكى مه‌هابادى له‌لایه‌ن ئیتلاعاتى مه‌هاباده‌وه بانگكرا