لاوانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات له‌سایه‌ی حكومه‌تی كوردستاندا له‌ره‌وشی خۆیان نیگه‌رانن
وتوێژی رۆژنامه‌ی هاوبیر له‌گه‌ڵ من و چه‌ند گه‌نجێكی تر
''له‌یه‌كه‌م هاتنمدا به‌زیندان و هه‌ڕه‌شه پێشوازیم لێكرا''
هاوبیر: له‌كه‌یه‌وه هاتوونه‌ته باشوری كوردستان، هۆی چییه و چۆن گوزه‌ران ده‌كه‌ن؟
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی: نزیكه‌ی هه‌شت ساڵه له‌باشوری كوردستان ده‌ژیم، له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌م ژیانی سه‌ربازی ژیاوم و هه‌م ژیانی مه‌ده‌نی. به‌هۆی تێكه‌ڵبونم به‌سیاسه‌ت و كاری رێكخستنیه‌وه ناچار بوم رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌جێ بهێڵم و له‌و ماوه‌یه‌ی كه لێره‌شم، زۆرتر سه‌رقاڵی كاری رۆژنامه‌نوسی و چاپه‌مه‌نی بوم.
هاوبیر: ئایا پێتان وا نییه له‌لایه‌ن حكومه‌تی كوردییه‌وه پشتگوێ خراون؟ هۆی چییه؟ ئایا ئێران ده‌ستی هه‌یه؟
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی: نه‌ته‌نیا پشتگوێ خراوین، بگره زۆرجار كۆسپ و ئاسته‌نگیشمان بۆ دروستكراوه. به‌داخه‌وه ئه‌و پشتگوێخستنه‌ش زیاتر رووبه‌رووی ئه‌و كه‌سانه ده‌بێته‌وه كه موعارزی ئێرانن و له‌دژی ئه‌و رژێمه خه‌باتیان كردوه. له‌و ناوه‌دا گومانی تێدا نییه كه هاوكێشه سیاسییه‌كان له‌به‌ر‌چاو ده‌گیرێن و ئه‌مه‌ش به‌ر له‌هه‌موو شتێ به‌زیانی ئێمه ده‌شكێته‌وه. له‌یاسای ئێره به‌ره‌سمی وه‌ك ''ئێرانی'' مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، واته له‌وڵاتێكی تره‌وه په‌نامان هێناوه بۆ هه‌رێمی كوردستان و هه‌ر به‌پێی ئه‌م پێناسه‌یه بێت ده‌بوایه وه‌ك په‌نابه‌رێك هه‌ندێك مافی بنچینه‌ییمان هه‌بوایه یان لانیكه‌م به‌مجۆره‌ی ئێستا بێنه‌وبه‌ره‌یان پێنه‌كردایه‌ین. چونكه هه‌ر مرۆڤێك ئازاده له‌كوێ بیه‌وێت بژی، من پێم‌خۆش بوو له‌كوردستان بژیم، ئێستا كه ئه‌وان پێیان خۆش نییه شتێكی تره.
هاوبیر: فشارتان له‌سه‌ره له‌لایه‌ن ئاسایش و حكومه‌ت؟
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی: به‌ڵێ، له‌یه‌كه‌م هاتنمدا به‌زیندان و هه‌ڕه‌شه پێشوازیم لێكرا. براده‌رێ له‌ئاسایش به‌سه‌ریدا گوڕاندم ''تۆ پێویسته بدرێیته‌وه به‌ئێران، ئێره جێگه‌ی تۆ نییه'' نازانم تاوانم چی بوو جگه له‌خه‌بات و دڵسۆزی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌م. له‌كاتێكدا كه من له‌زیندانی ئێراق و توركیاشدا ماومه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز وه‌ك زیندانی ئێره هه‌ڵسوكه‌وتم له‌گه‌ڵ نه‌كرا. تا ئێستا ده‌یان جار سه‌ردانی ئاسایشم كردوه، به‌داخه‌وه په‌نابه‌رییان پێنه‌داوم. نازانم هۆكاره‌كه‌ی چییه، به‌ڵام به‌ته‌ئكید له‌هه‌ر وڵاتێكی تر بوومایه، تا ئێستا مافی نیشته‌جێبوونم پێ‌درابوو. بێ ئه‌و مافه كه مافێكی سه‌ره‌كییه هیج شتێكت پێناكرێت. نه‌ده‌توانی بژی، نه‌ده‌توانی كار بكه‌ی.
هاوبیر؛ حزبه كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵات چۆن سه‌یرتان ده‌كه‌ن، ئێوه تێڕوانینتان چییه بۆیان؟ چۆن ده‌ڕواننه دابه‌شبوونه‌كانی ئه‌مدواییه؟
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی: نه‌حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات كاریان زۆر به‌سه‌ر ئێمه‌وه‌یه و نه‌ئێمه به‌ئه‌وان. هه‌ر یه‌كه‌مان وه‌ك كه‌و سه‌رمان له‌به‌فر ناوه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كتر نه‌بینین. ئه‌و حزبانه به‌داخه‌وه له‌كۆمه‌ڵگا دابڕاون و ئێستا له‌قه‌یرانێكی رێكخراوه‌ییدا ده‌ژین، دابه‌شبوونیشیان به‌ر له‌هه‌ر شتێ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قه‌یرانی ناوخۆییان و ئه‌و مۆدیله حزبییه‌ی كاری پێده‌كه‌ن، هۆكاری ده‌ره‌كیشی هه‌یه، به‌ڵام هێنده‌ی هۆكاره ناوخۆییه‌كان به‌هێز نییه.
هاوبیر؛ هه‌ڕه‌شه‌ی ئیتلاعات و فشاره‌كانیان؟
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی: تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه فشارم نه‌خراوه‌ته سه‌ر. به‌ڵام هه‌ر ناو و بوونی ئیتلاعات و ئێران بۆ خۆی فشاره.
هاوبیر؛ حه‌ز ده‌كه‌ن له‌ڕۆژهه‌ڵات وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌زموونی ئێره دووباره بێته‌وه؟
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی: هه‌رگیز پێم‌خۆش نییه، هه‌ر چه‌ند پێموانییه به‌و شێوه‌یه‌ی ئێره دووباره بێته‌وه چونكه بارودۆخه‌كان جیاوازن.
هاوبیر؛ ئایا ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه‌ی كه لێره هه‌یه، پێتان وا نییه له‌ئیداره‌ی رۆژ‌هه‌ڵاتیش دووباره بێته‌وه له‌ئه‌گه‌ری ئازادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان؟
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی: سیسته‌می سیاسی و ئیداری ئێره له‌مڕۆدا، مۆدێلی ئیده‌ئالی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاته به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م حزبه كوردییه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له‌سه‌ر یه‌ك پێكهاته‌ی سیاسی بونیاد نراون، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌ست بێت، هیچ جیاوازییه‌كیان له‌گه‌ڵ یه‌ک نابێت. به‌تایبه‌ت حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه له‌باوه‌شی حزبه‌كانی باشوور دان و ئه‌م كلتوره كاریگه‌ری له‌سه‌ر داناون.
هاوبیر؛ پێتان باشه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ رۆژهه‌ڵات یان بمێننه‌وه یان ده‌ربچن بۆ هه‌نده‌ران؟
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی: هه‌ر كه‌سێكی تر له‌بری من بوایه رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێرانی هه‌ڵده‌بژارد به‌حوكمی ئه‌و هه‌موو گوشاره‌ی دێته سه‌ر رێم، خوێشم زۆر جار بیرم له‌وه كردۆته‌وه، به‌ڵام پردی گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ هه‌تاهه‌تایه روخاندوه، چونكه ئێران به‌گه‌وره‌ترین و سه‌ره‌كیترین دوژمنی كورد ده‌زانم. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌ئه‌مڕۆ و نه‌سبه‌ی ئاره‌زوو ناكه‌م له‌كوردستان بژیم، ژیان له‌كوردستان خه‌ونه‌كانمی به‌راوه‌ژوو كرد و نامه‌وێ له‌وه زیاتر بوونی خۆمم به‌رچاو بكه‌وێت، بۆیه ئه‌گه‌ر بچوكترین ده‌رفه‌تی ده‌رچوون بۆ هه‌نده‌رانم بۆ بره‌خسێت، به‌و په‌ڕی خۆشییه‌وه نیشتمان جێده‌هێڵم. ئه‌وه‌ی من له‌نیشتمانی خۆم و له‌ده‌ستی هاوڕه‌گه‌زه‌كانم چێشتوومه، زامێكه و به‌هیچ ساڕ‌ێژ نابێت. شایه‌نی باسه به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی www.4rojhelat.org ناوبراو له‌ژێر ئه‌و فشارانه‌دا ناچار بووه كوردستان به‌جێ بهێڵێ به‌ره‌و هه‌نده‌ران.
