وتوێژێكی كۆنم له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی:
ئێمه كارێكمان نه‌كردوه كه پێویست به‌روونكردنه‌وه بكات*
حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی جێگری سكرتێری گشتی حزبی دیموكرات كه ساڵی 1945 له‌شاری مه‌هاباد له‌دایكبووه‌وساڵی 1964 چۆته ناو ریزی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه، له‌م دیمانه‌یه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ته‌نها ژماره‌یه‌ك كادیر‌و پێشمه‌رگه ریزه‌كانی حزبیان به‌جێهێشتوه و جیابوونه‌وه‌شیان هۆكاری سیاسی له‌پشته‌وه نییه. پێشی وایه یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی له‌دوارِۆژ و له‌ئێستادا له‌نێوان ئه‌وان و باڵه‌كه‌ی تردا دروست ده‌بێت، ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان هه‌ر به‌و ناوه درێژه به‌كاری خۆیان بده‌ن. له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا باس له‌وه‌رگرتنی ئه‌و حزبه‌ده‌كات له‌رێكخراوی (UNPO) كه‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له‌برۆكسه‌ل وه‌رگیرا.
* دوای جیابوونه‌وه‌ی باڵی ئۆپۆزۆسیۆن له‌حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، ئه‌وان چه‌ندین كۆنگره‌ی چاپه‌مه‌نییان به‌ست له‌هه‌ولێر و سلێمانی، ئه‌ی ئێوه بۆچی روونكردنه‌وه ناده‌ن، ئایا ده‌رگاتان له‌به‌رده‌م راگه‌یاندنه‌كان داخستوه؟
حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی: پاش دابرِانی ئه‌و كۆمه‌ڵه له‌كادیر و پێشمه‌رگه‌كانی حزب، بێگومان ئه‌وان بۆ ته‌وجیهی كاری خۆیان كه له‌روانگه‌ی ئێمه‌وه، نه پێمان خۆش بوو ئه‌و كاره‌یان كرد‌و مه‌حكومیشی ده‌كه‌ین، چونكه به‌یه‌كه‌وه بوونمان وبه‌سه‌ریه‌كه‌وه‌بوونمان زۆر له‌وه زیاتر قازانجی هه‌یه له‌وه‌ی كه‌له‌هه‌لومه‌رجی ئێستادا كه كورد پێویستی به‌یه‌كگرتن هه‌یه دابرِانی لێ دروست بێت. به‌ڵام ئاساییه ئه‌وان بۆ ته‌وجیهی ئه‌و كاره‌ی خۆیان كه ره‌نگه هه‌ر له‌روانگه‌ی ئێمه‌وه نا كه مه‌حكوومی ده‌كه‌ین ره‌نگه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیش له‌هه‌لومه‌رجی ئێستای كوردستاندا ئه‌و جۆره كارانه‌یان پێ دروست نه‌بێت. بۆیه ئێمه كارێكمان نه‌كردوه وه‌كو حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كه له‌جێی خۆی ماوه و كاری خۆی ده‌كات، پێویستی به‌وه هه‌بێت كه عه‌مه‌لی خۆی بخاته روو، به‌ڵام ئه‌وان كه كارێكیان كردوه كه مه‌حكوومه و خه‌ڵك پێی ناخۆشه، ره‌نگه پتر هه‌ست به‌وه بكه‌ن كه ته‌وجیهی ئه‌و كاره‌ی خۆیان بكه‌ن.
* ئێوه دڵتان له‌وان یاخود كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ناره‌نجێ كه هه‌ڵوێست و روانگه‌كانیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه؟
حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی: به‌ستنی كۆنفرانسی چاپه‌مه‌نی، مافی خۆیانه، بیروبۆچوونی خۆیان ده‌ڵێن، هه‌ر چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌من دیومه، به‌داخه‌وه شته‌كانیان له‌حه‌قیقه‌ت زۆر دوورن، زۆرتر بۆ ته‌وجیهی عه‌مه‌لی نادروستی خۆیانه، به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش ئێمه نه دڵمان له‌هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی گشتی ده‌ره‌نجێ كه په‌یوه‌ندیی به‌وانه‌وه ده‌كات و نه‌زه‌ری ئه‌وان بڵاو ده‌كاته‌وه‌و نه‌دڵمان له‌وان دێشی كه ته‌وجیهی عه‌مه‌لی خۆیان ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی له‌و نێوانه‌دا هه‌یه كه‌سانێكی دیكه‌ن جیا له‌رِاگه‌یاندنه‌كان و جیا له‌وان كه قه‌زاوه‌ت له‌سه‌ر كاری ئه‌وان و له‌سه‌ر ئه‌و جۆره ته‌وجیهاتانه‌ی وان ده‌كه‌ن كه له‌كۆنفرانسه چاپه‌مه‌نییه‌كاندا باسی ده‌كه‌ن.
* یانی ئێوه ده‌رگای خۆتان به‌سه‌ر راگه‌یاندنه‌كاندا دانه‌خستوه؟
حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی: ئێمه نه‌ته‌نها ده‌رگامان به‌سه‌ر راگه‌یاندن دانه‌خستوه، ده‌رگامان به‌سه‌ر هه‌موو راگه‌یه‌نێكی گشتیدا ئاوه‌ڵایه، هه‌میشه‌ش ئاوه‌ڵا بووه. به‌ڵام ئه‌وه كه ده‌بینین راگه‌یه‌نه گشتییه‌كان له‌كوردستاندا به‌داخه‌وه زۆربه‌یان سه‌ربه‌خۆ نین یا به‌ده‌گمه‌ن سه‌ربه‌خۆن، بۆیه ئه‌وانه‌ی كه سه‌ربه‌خۆ نین، زیاتر له‌ده‌رگایه‌ك ده‌ده‌ن كه پێیان خۆشه قسه‌ی دڵی ئه‌وان له‌و ده‌رگایه‌وه به‌وان بگات. یا ئه‌وانه‌ش كه ده‌یانه‌وێ هه‌ڵوێست یان كارێكی خۆیان ته‌وجیه بكه‌ن زۆرتر له‌ده‌رگایه‌ك ده‌ده‌ن كه ده‌زانن ئیمكانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ته‌وجیهاته‌كانیان هه‌یه. ئێمه كارێكمان نه‌كردوه كه پێویستیمان به‌ته‌وجیهی هه‌بێت. حزبی دیموكراته، سیاسه‌تی روونه، رێبه‌رایه‌تی ئاشكرایه، مه‌شرووعییه‌تی كۆنگره‌ی له‌پشته، درێژه‌ی به‌كاره‌كانی خۆی داوه و درێژه‌شی پێده‌دات. بۆیه پێویستێكی زۆر به‌ته‌وجیهی عه‌مه‌لێك نییه كه كردوویه‌تی. ئه‌وه ئه‌و ژماره له‌كادیر و پێشمه‌رگه‌كانی دیكه‌ن كه‌هه‌ڵوێستێكیان گرتوه‌و ده‌زانن خه‌ڵك مه‌حكوومی ده‌كا و پێیان ناخۆشه، زیاتر حه‌ولی ته‌وجیهی ده‌ده‌ن. له‌لایه‌كی تریشه‌وه راگه‌یه‌نه گشتییه‌كان هه‌ر كات داوا بكه‌ن، ده‌رگامان ئاوه‌ڵایه. با كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن هه‌بووبێت، داوای له‌ئێمه كردبێ، چ په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌سه‌له‌یه یاخود هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه، ویستبێتی وتووێژمان له‌گه‌ڵ بكات و ئێمه ئاماده نه‌بووبین. من پێموایه كه‌س ناتوانێ نموونه‌یه‌كی وا نیشان بدا. بۆیه ئێمه ئاماده‌گیمان هه‌یه له‌هه‌ر بوارێكه‌وه پرسیارمان لێبكرێت ئێمه ره‌ئی خۆمان ده‌ده‌ین. دیاره حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران خۆیشی ده‌زگای راگه‌یاندنی هه‌یه. له‌و رێگایانه‌وه نه‌زه‌ری خۆی په‌یوه‌ندیدار به‌هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك راده‌گه‌یه‌نێ و كه‌ناڵه گشتییه‌كان و هه‌م كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌توانن بۆچوونه‌كانی ئێمه له‌كه‌ناڵه‌كانمان ببیسن. به‌و حاڵه‌ش ئه‌گه‌ر ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن پرسیارێكی تایبه‌تی هه‌بێت و له‌راگه‌یاندنه‌كانی حزبدا ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بووبێت، ئه‌وا ئێمه له‌خزمه‌تداین بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له‌بواری راگه‌یاندندا كار ده‌كه‌ین.
* بۆ مه‌سه‌له‌ی جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و باڵه‌و هه‌روه‌ها كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كان، ئێوه به‌بچووكیان ده‌زانن كه هه‌ڵوێست نیشان ناده‌ن و ده‌نگتان نییه له‌رِاگه‌یاندنه‌كاندا؟
حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی: ئێمه له‌ئاستی كێشه‌كه‌دا ده‌نگمان زۆر كردوه. پاش دابرِانی ئه‌وان له‌رێزه‌كانی حزبی دیموكرات ئێمه راگه‌یه‌ندراومان هه‌بوه، له‌ته‌له‌فزیۆن و رادیۆ و رۆژنامه‌ی كوردستاندا. له‌وتوێژی یه‌كجار زۆری هاورِێیانی به‌رِێوه‌به‌ری حزبماندا له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه دواوین. مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه نییه ئێمه شتێك بچووك یان گه‌وره بكه‌ینه‌وه، شتێك كه بۆ خۆی هه‌بوو، له‌قه‌ده‌ر خۆی، خۆی نیشان ده‌دات. ئێمه له‌ئاستی ئه‌و مه‌سه‌له‌دا تا ئێسته زۆر دواوین. ئه‌گه‌ر له‌ئاینده‌شدا پێویست بێ ده‌دوێین و بێده‌نگ نه‌بووین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا. به‌ڵام به‌كاره‌ساتێكی یه‌كجار گه‌وره‌مان نه‌زانیوه بۆ حزبی دیموكرات و بزووتنه‌وه‌ی كوردی كه هه‌موو رۆژێك و هه‌موو سه‌عاتێك، له‌هه‌موو بۆنه و مه‌راسیمێكدا وه‌ك شتێكی گه‌وره باسی بكه‌ین. مه‌سه‌له‌یه‌كه له‌ئاستی خۆیدا باسمان كردوه. دیسان ئه‌گه‌ر پێویست بێ له‌ئاستی خۆیدا باسی ده‌كه‌ینه‌وه. مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه نییه كه ئه‌وان بیانه‌وێ زیاتر له‌ئاستی خۆیان نیشانی بده‌ن یان ئێمه بمانه‌وێ كه‌متر له‌ئاستی خۆی نیشانی بده‌ین. ژماره‌یه‌ك له‌كادیرو پێشمه‌رگه‌ن، له‌حزبی دیموكرات دابرِاون. ره‌نگه به‌ناوێكی دیكه و به‌شێوه‌یه‌كی دیكه چالاكیی خۆیان بكه‌ن. ئه‌وه‌ی موهیمه ئه‌وه‌یه كه دوای ئه‌و دابرِانه، ئه‌وان چ خه‌باتێك ده‌كه‌ن، چ هه‌ڵوێستێك ده‌گرن، چ سیاسه‌تێك ده‌گرنه به‌ر و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران به‌بێ ئه‌و جه‌معه‌ش كه دابرِاون خه‌باتی خۆی چۆن درێژه پێده‌داـ خه‌ڵك چ چاوه‌رِوانییه‌كی لێی هه‌یه؟ حزبی دیموكرات چه‌نده ده‌توانێ له‌و چاوه‌رِوانییانه بێنێته دی؟ بۆیه چ ئه‌وان حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران زۆر تاوانبار بكه‌ن، چ حزبی دیموكرات ئه‌وان له‌حه‌دی خۆیان كه‌متر ته‌ماشا بكا، مه‌سه‌له‌یه‌كی كاتییه. دوارۆژ ده‌ریده‌خات كه حزبی دیموكراتی كوردستان چ پێگه‌یه‌كی هه‌یه، چ ئاستێك له‌خه‌ڵك له‌كوردستانی ئێران پشتیوانی لێده‌كات. كه هه‌ر وه‌كوو دیترا ئێستاش له‌هه‌موو وڵاتانی ده‌ره‌وه و له‌كوردستانی ئێران ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی خه‌ڵك به‌رامبه‌ر به‌و جه‌معه گرتی و له‌هه‌مانكاتدا وه‌كوو وه‌فاداری ده‌ربرِین بۆ حزبی دیموكرات و نوێكردنه‌وه‌ی به‌ڵێنیان بۆ پشتیوانی له‌حزبی دیموكراتی كوردستان خۆی ده‌ریده‌خات كه پێگه‌ی حزبی دیموكرات چۆنه، به‌ڵام دیسانیش ئه‌وه‌ی دووپات ده‌كه‌مه‌وه كه حزبی دیموكرات، ره‌ساله‌تێكی زۆر گه‌وره‌تری له‌سه‌ر شانه‌وه له‌وه‌ی كه بێت هه‌موو رۆژێك باس له‌و جه‌معه بكات بۆیه ده‌بێ هه‌موو كار‌و هه‌وڵدانی خۆی بخاته سه‌ر جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كان و پرۆژه‌كانی و ئه‌گه‌ر له‌بوارێكدا پرسیار هه‌بوو یا له‌شوێنێكدا پێویست بوو باسێك له‌و كۆمه‌ڵه له‌كادیرو پێشمه‌رگه بكرێت كه له‌حزبی دیموكرات دابرِاون، بێگومان كراوه و ده‌شكرێت.
* باسی جۆری خه‌بات و رێگای خه‌باتكردنت كرد، ئه‌وه‌نده‌ی تێبینی ده‌كرێ ئه‌وانیش خۆیان به‌میراتگری حزبی دیموكرات ده‌زانن، ناوه‌كانیش هه‌موو لێكده‌چن، ناوی رۆژنامه و بڵاوكراوه‌كانیان. ئێوه له‌مباره‌وه چی ده‌ڵێن؟
ــ له‌مباره‌وه نه‌ك هه‌ر بۆچوونی ئێمه، به‌ڵكه ئی هه‌موو ئه‌حزابی سیاسی كه واقعبینانه بیر ده‌كه‌نه‌وه و دۆستی بزووتنه‌وه‌ی كوردن، ده‌زانن حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كێیه؟ زۆربه‌ی ئه‌ندامانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی له‌پشت بوونی مه‌شرووعییه‌تی كۆنگره‌ن، هه‌موو ئه‌وانه بۆ خه‌ڵك روونن كه حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران هه‌ر له‌جێی خۆیه‌تی. من پێموایه حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ئه‌وه‌نده به‌رابردووه، ئه‌وه‌نده به‌هه‌ڵوێست و خاوه‌نی سیاسه‌تی روون بووه كه خه‌ڵك له‌رابردووشدا ناسیویه‌تی و ئێستاش ده‌یناسێ. بۆ نموونه، له‌دوای كۆنگره‌ی چوار جه‌معێك له‌حزبی دیموكرات جیا بوونه‌وه و ناوی خۆیشیان نا حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ــ په‌یرِه‌وانی كۆنگره‌ی چوار، ئیدیعاشیان ده‌كرد ئه‌وان خاوه‌نی حزبی دیموكراتن، ئه‌وان خاوه‌نی مێژووی حزبن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌ك ــ دوو كه‌سی به‌ته‌مه‌نی وه‌ك غه‌نی بلووریانیان تێدا بوو به‌ڵام دوایی ده‌ركه‌وت نه‌ك خاوه‌نی ئه‌و مێژووه نه‌بوون و نه‌یانتوانی له‌سه‌ر پێی خۆیشیان راوه‌ستن ته‌نانه‌ت تێگه‌یشتن كه هه‌ڵوێسته‌كه‌شیان نادروست بووه و خۆشیان هه‌ڵوه‌شاوه راگه‌یاند. یا دوای كۆنگره‌ی هه‌شت جه‌معێكی دیكه كه له‌گه‌ڵ دابرِاوه‌كانی ئێستاشن و به‌تایبه‌تی كه‌سانی ناسراویان، هه‌ر له‌زه‌مانی خه‌باتی دكتۆر قاسملوو و دكتۆر شه‌ره‌فكه‌ندیی نه‌مردا، رۆیشتن و له‌حزب جیا بوونه‌وه. ناوی خۆشیان نا، حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ــ رێبه‌رایه‌تی شۆرِشگێرِ. ئه‌و ده‌میش ئه‌و هه‌وڵه‌یان دا كه وابنوێنن ئه‌وان حزبی دیموكراتن، ئه‌وده‌میش هه‌ر رۆژنامه‌یان به‌و ناوه هه‌بوو. به‌ڵام دوایی گه‌رِانه‌وه ناو حزب. ده‌ركه‌وت نه ده‌بنه خاوه‌نی مێژووی حزب، نه‌ده‌بنه حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران. ئه‌و جاره ئه‌من دڵنیاتان ده‌كه‌م هه‌ر عه‌ینی ته‌جرووبه دووپات ده‌بێته‌وه و ئه‌و مه‌شرووعییه‌ته‌ی كه كۆنگره داویه‌تی به‌و حزبی دیموكراتی كورستانی ئێرانه‌ی كه ئێستا وه‌ك حزبی دیموكرات درێژه به‌تێكۆشانی خۆی ده‌دات، ئه‌مجاره‌ش ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ر ئه‌وه‌یه حزبی دیموكرات و ئه‌گه‌ر جه‌معێك بیانه‌وێ و له‌خۆیان رِانه‌بینن به‌ناوێكی دیكه كار بكه‌ن چونكه له‌خۆیان رانابینن به‌شێوه‌یه‌ك بن كه دڵیان ده‌یه‌وێ مومكینه له‌و ناوانه كه‌ڵك وه‌ربگرن تا وا نیشان بده‌ن دوور نه‌كه‌وتوونه‌ته‌وه له‌و رێبازه. له‌حاڵه‌تێكدا ئێمه ده‌بینین له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانیدا، له‌ناو پارتی و ئه‌حزابی دیكه‌دا جیابوونه‌وه هه‌بوه، به‌ڵام ناوی خۆیان گۆرِیوه. هه‌ر له‌ناو حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی ئێرانیشدا هه‌یه لێك جیا بوونه‌ته‌وه و ناوی خۆشیان گۆرِیوه. به‌ڵام چونكه له‌خۆیان رِا دیوه ده‌بن بۆ شت و شتێكیان پێیه بۆ گوتن و كردن، ناوی خۆیان گۆرِیوه.
* یانی ئه‌وان له‌خۆیان رانابینن بۆیه ناوی خۆیان ناگۆرِن؟
حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی: من واهه‌ست ده‌كه‌م. ده‌نا ئه‌گه‌ر ئه‌وان ناوی خۆیان بگۆرِن، هه‌ندێك زه‌مینه هاوكاریش دروست ده‌بێت. ئێستا ئه‌حزابی كوردی تێكرِایان، ئه‌وانه‌ی ناسراون، هه‌موو هاتوون سه‌ردانی ئێمه‌یان كردوه و به‌ره‌سمی رایانگه‌یاندوه كه حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له‌روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه هه‌ر ئه‌و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانه‌یه كه هه‌بوه و مه‌شروعیه‌تی كۆنگره‌ی سێزده‌ی له‌پشته. باشه وه‌ختێك ئه‌وان راده‌گه‌یه‌نن خۆ ناكرێ ئیدی جه‌معێكی دیكه‌ش ئه‌وان هه‌ر به‌و ناوه بناسن. من دڵنیام عه‌ینی ئه‌وه‌ی كه به‌ئێمه‌یان وتوه به‌و ژماره له‌كادر و پێشمه‌رگه‌كانی حزبیشیان وتوه كه باشتره ئێوه ناوێكی دیكه بۆ خۆتان هه‌ڵبژێرن. چونكه ئێوه ئه‌وده‌م باشتر ده‌توانن هاوكاریی یه‌كتر بكه‌ن و بۆ ئه‌وان زه‌حمه‌ته وه‌كوو هێزێكی سیاسی هه‌ڵوێست بگرن له‌گه‌ڵ دوو حزب به‌یه‌ك ناوه‌وه. بۆ ئێمه‌ش ده‌ره‌تانی ئه‌وه پێكدێ ئه‌گه‌ر ناوی خۆیان بگۆرِن هاوكارییان بكه‌ن و له‌ناو ئیتلاف و رێكخراوێكی گه‌وره‌تردا به‌به‌شداری حزبه‌كانی كوردستانی ئێران یه‌كتر ببینینه‌وه. به‌ڵام به‌یه‌ك ناو ئه‌و شته ناكرێ. یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی له‌دوارِۆژ و له‌ئێستادا له‌نێوان ئێمه و ئه‌و ژماره له‌كادیرو پێشمه‌رگانه دروست ده‌بێت، ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان هه‌ر به‌و ناوه درێژه به‌كاری خۆیان بده‌ن. ئه‌وه كێشه ده‌خوڵقێنێ. ئه‌و قسه‌یه‌ش بۆیه ناكه‌م بڵێم حه‌تمه‌ن ئه‌وه ده‌بێ. به‌ڵام بێگومان شت دروست ده‌بێ. به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وان ناوی خۆیان بگۆرِن و ناوێكی تر له‌خۆیان بنێن، هه‌م زه‌مینه‌ی هاوكارییان له‌گه‌ڵ ئێمه پێكدێ و هه‌م زه‌مینه‌ی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌حزابی دیكه‌ش كه حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران به‌حزبی دیموكرات ده‌زانن نه‌ك ئه‌وان.
* باشه ئێوه داواتان لێنه‌كردوون و پێكه‌وه دانه‌نیشتون كه ئه‌وان به‌ناوێكی دیكه‌وه خه‌بات بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی توندوتیژی و ململانێی لێنه‌كه‌وێته‌وه؟
حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی: ئێمه داوامان لێكردوون كه ئه‌وان ناوی خۆیان بگۆرِن بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه هاوكاریی فه‌راهه‌م بێ نه‌ك ببێته هۆكاری توندوتیژی و ناخۆشی كه ئینشاڵاش وای لێنایه‌ت. به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌ی كه ببێته هۆكاریی ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیمان پێكه‌وه بپچرِێت بۆ خۆی شتێكی دروست نییه. بۆیه ئێمه هیوادارین ئه‌وان ئه‌و پێشنیاره‌ی دۆستان و ئه‌و داواییه‌ی ئێمه له‌به‌رچاو بگرن و ئه‌و ناوه‌ی خۆیان بگۆرِن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م زه‌مینه‌ی هاوكارییان له‌گه‌ڵ ئه‌حزابی دیكه بۆ فه‌راهه‌م بێت. هه‌م ده‌ره‌تانێكیش بۆئێمه دروست بێت له‌پێناو په‌یوه‌ندیی زیاتردا.
* پێمانخۆشه ئه‌م پرسیاره شه‌فافانه وه‌ڵام بده‌یته‌وه، ئه‌و دابرِان و كێشانه له‌كاتی ئێستادا و بزووتنه‌وه‌یه‌ك به‌دوو ناوه‌وه، هه‌ست ناكه‌یت ده‌ستی له‌پشته‌وه بێت.
حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی: بێگومان هه‌ر هه‌ڵوێستێك كه ده‌گیرێ و هه‌ر كارێك كه ده‌كرێ، لانیكه‌م ئه‌گه‌ر روونیش نه‌بێت كه ده‌ستێكی له‌پشته، ئه‌و گومانه هه‌ر وه‌ك بۆ ئێوه بۆته پرسیار، بۆ زۆر كه‌سی دیكه‌ش دێته پێشێ كه ئایا ده‌ستێكی له‌پشته یان نا. ئه‌زموونه‌كانی پێشوو به‌ئێمه ده‌ڵێن ده‌بێ وابێ. له‌كۆنگره‌ی چوار ئه‌و جه‌معه‌ی جیابوونه‌وه حزبی توده‌یان له‌پشت بوو، بۆخۆشیان دوایی له‌هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خۆیاندا دانیان به‌وه دانا كه ئه‌م كاره حزبی توده پێی كردوون یا جیابوونه‌وه‌كه‌ی كۆنگره‌ی هه‌شت زیاتر موجاهیدین داڵده‌ی ده‌دان و پشتیوانی لێده‌كردن. بۆ ئه‌وه‌ی ئێستا، ره‌نگه روون نه‌بێ كه چ لایه‌نێك یا خود كه‌سێك هانی داون بۆ ئه‌م كاره، یاخۆیان كێ به‌پشتیوانی خۆیان ده‌زانن. ئێستا ئه‌گه‌ر لایه‌نێك، كه‌سێك، دۆست یان دوژمن به‌وه تاوانبار بكه‌ی كه ره‌نگه دنه‌ده‌ریان بێت، یا زۆر رون نییه یا دروست نییه. به‌ڵام گومان له‌وه‌دا نییه كه‌ره‌وتی زه‌مه‌ن زۆر شت ده‌رده‌خات كه ئه‌و وه‌خته ره‌نگه بكرێ قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین. ئێستا هیچ لایه‌نێكی سیاسی تۆمه‌تبار ناكه‌ین به‌وه‌ی بوونه‌ته هۆكار. ره‌نگه هه‌ر له‌هێزه‌كانی كوردستانی ئێران ئه‌گه‌ر ناویش نه‌به‌م، هه‌ندێك هه‌بێ پێیان خۆش بێ، چونكه ده‌بینن له‌راگه‌یاندنه‌كانیاندا چۆن باسی ده‌كه‌ن و ده‌ره‌تانی بڵاوكردنه‌وه‌ی ته‌وجیهاته‌كانیان زیاتر فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن، چۆن ته‌وجیهات به‌ئه‌ندام و به‌ده‌نه‌كانیان ده‌كه‌ن كه ته‌بلیغ بكه‌ن له‌دژی لایه‌ك. به‌ڵام ئێمه تا ئێستا بچووكترین گله‌یشمان لێنه‌كردوون. هه‌ر ئه‌وه‌نده كه ئه‌وان نییه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌حزبی دیموكرات ده‌رخستوه له‌و په‌یوه‌ندییه‌داو زۆرتر ده‌ره‌تانیان بۆ پێكدێنن كه حزبی دیموكرات ئه‌و جه‌معه زیاتر تاوانبار بكات، ئه‌وه خۆی جۆرێك ده‌رخستنی نییه‌تی ئه‌وانه. هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه پێیان وابێت له‌رقابه‌ت له‌گه‌ڵ حزبی دیموكراتدا به‌دابرِانی ئه‌و جه‌معه ئه‌وان مه‌وقعییه‌تێكی زیاتر په‌یدا ده‌كه‌ن و حزبی دیموكرات كز ده‌بێ. به‌ڵام پێمخۆشه ئه‌وه‌ش به‌وان بڵێم كه ئه‌وان خۆ ئه‌و ره‌قابه‌ت و ئیدعایه‌یان كه گۆیا زلن و زۆرن، له‌ئه‌وه‌لیش كه له‌ئێران ئینقلاب كرا‌و ئه‌و حزبانه هاتنه مه‌یدانی سیاسیه‌وه كه حزبی دیموكرات مێژووی زۆر له‌ئینقلابی ئێران له‌پێشتره، ئه‌وده‌میش هه‌ر هه‌بوو. حزبی دیموكرات هه‌ر له‌جێی خۆی بوو، قه‌ت ئه‌وه‌نده كز نه‌بوو كه ئه‌و هێزانه‌ی پێیان خۆشه حزبی دیموكرات كز بێ بتوانن شانی له‌شانی بده‌ن، دوای جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و جه‌معه‌ش له‌كۆنگره‌ی هه‌شت، ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌ی كه خۆشحاڵن به‌وه‌ی كه حزبی دیموكرات كز ده‌بێت، به‌وه‌ی كه پێگه‌ی ئه‌وان ره‌نگه برِێك باشتر بێت، ئه‌وده‌میش ئه‌و حه‌وله‌یان دا. ئه‌وده‌میش سه‌رنه‌كه‌وتن و بینیان حزبی دیموكرات هه‌مان ئیعتبار و پرستیژ و خه‌بات و خۆشه‌ویستییه‌ی هه‌یه له‌ناو خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌ویش نه‌یتوانی حزبی دیموكرات كز بكات. ئێستاش هه‌روایه. بۆیه له‌حاڵی ئێستادا ئێمه هیچكه‌سێك تاوانبار ناكه‌ین كه دنه‌ده‌ری ئه‌و كه‌سانه‌یه، به‌ڵام ئینكاری ئه‌وه ناكه‌ین كه هه‌ڵوێستی ئه‌و ژماره له‌كادیرو پێشمه‌رگه‌كانی حزب كه جیابوونه‌ته‌وه، ره‌نگه به‌لای هه‌ندێك كه‌س و لایه‌نه‌وه خۆش بێ. هه‌روه‌ك ئاساییه دوژمنانی جوڵانه‌وه‌ی كوردیش له‌ئێران و له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه كۆماری ئیسلامیش پێی خۆشه.
* له‌باڵه‌كه‌ی تردا چه‌ندجار وتویانه با ناكۆكیی و هۆكاره‌كانی جیابوونه‌وه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌ته‌له‌فزیۆنی تیشكدا به‌به‌شداری هه‌ردوو لا بێنینه زمان، ئایا ئێوه ئاماده‌گیی ئه‌وه‌تان هه‌یه؟
حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی: تیشك تیڤی ته‌له‌فزیۆنێكه كه دامه‌زراوه بۆ تێكۆشان له‌پێناو په‌ره‌پێدانی كه‌لتوورو فه‌رهه‌نگی كوردی. سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی خۆی هه‌یه. له‌بواری جۆراوجۆردا خه‌ڵك بانگهێشت ده‌كات. به‌ڵام ره‌نگه ئینتزاری ئه‌وه‌ی كه ته‌له‌فزیۆنی پارتی یان هی یه‌كێتی یان رۆژهه‌ڵات یا رۆژ یا تیشك ئه‌وانه خۆیان بكه‌نه مه‌یدانی مه‌حره‌كه‌ی نێوان ژماره‌یه‌ك كادیر‌و پێشمه‌رگه‌ی دابرِاو له‌حزبێك، ره‌نگه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئه‌واندا یه‌كنه‌گرێته‌وه. ئه‌مه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی هیچكام له‌و ته‌له‌فزیۆنانه نایه‌ته‌وه. ره‌نگه هه‌واڵی سه‌باره‌ت به‌حزبی دیموكرات بڵاو بكاته‌وه یا هه‌ندێك مه‌سئه‌له سه‌باره‌ت به‌وان باس بكات، به‌ڵام ناكرێ نه ئێمه و نه‌ئه‌وان چاوه‌رِانیمان هه‌بێت هیچ كه‌ناڵێك ببێته مه‌یدانی قسه‌كردنی ئه‌و جه‌معه به‌حزبی دیموكرات یان كێشه و ململانێی ئه‌وان له‌گه‌ڵ حزبی دیموكراتدا.
* سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه به‌ئه‌ندام وه‌رگیران له‌رێكخراوی (UNPO)دا، چۆن وه‌رگیران و ئه‌مه چ قازانجێكی ده‌بێ بۆ حزبی دیموكراتی كوردستان؟
حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی: یوو ئێن پی ئۆ رێكخراوی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌یه كه خاوه‌ن كیانی خۆیان نین و له‌رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا نوێنه‌ری واقعی خۆیان نییه‌و نوێنه‌ری ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی لێیه كه ئه‌وان ده‌چه‌وسێننه‌وه، ئه‌و رێكخراوه‌یه پێكهاتوه كه ئه‌و نه‌ته‌وانه له‌وێدا كۆبنه‌وه و كارێك بكه‌ن كه ده‌نگیان به‌رێكخراوه جیهانییه‌كان و به‌تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رابگات. ئه‌گه‌ر سه‌رنجتان دابێت فه‌تح و فه‌له‌ستینیه‌كانیش پێشتر ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوه بوون. زۆر وڵاتی سه‌ر به‌كۆماره‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو كه ئێستا بوونه‌ته حكومه‌ت، به‌شێكیان هه‌ر له‌و رێكخراوه‌دا ئه‌ندام بوون، پاش ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیشیان به‌ده‌ست هێناوه به‌شێكیان لێی ده‌ركه‌وتوون و به‌شێكیان هه‌ر تیایدا ئه‌ندامن. (UNPO) به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان گرێدراوه به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌تایبه‌ت به‌كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤه‌كه‌یه‌وه. ئه‌و رێكخراوه به‌پێی هه‌ندێك هه‌لومه‌رج ئه‌ندام وه‌رده‌گرێ. به‌خۆشییه‌وه پاش هه‌وڵێكی زۆری نزیك به‌دوو ساڵی حزب، ئێمه به‌ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوه وه‌رگیراین. پێش ئێمه‌ش برایانی عه‌ره‌بی ئه‌هوازیمان رێكخراوێكیان وه‌كو نوێنه‌ری گه‌لی عه‌ره‌ب وه‌رگیرا. حزبی دیموكراتیش وه‌كو نوێنه‌ری گه‌لی كورد له‌كوردستانی ئێران له‌و رێكخراوه‌دا وه‌رگیراوه. حزبێكی برا ئازه‌رییه‌كانیش هاوكات له‌گه‌ڵ ئێمه هه‌ر له‌و رێكخراوه‌یه‌دا وه‌رگیران. ئه‌مه نیشانده‌ری دوو مه‌سه‌له‌ی گرنگه. یه‌كه‌م ئه‌و رێكخراوه پردێك و ته‌ریبۆنێكه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی گه‌لی كورد له‌كوردستانی ئێرانیش تێكه‌ڵاوی ده‌نگی گه‌لانی دیكه‌ی بێ‌ماف و بێكیان بێ تا له‌دنیادا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زیاتر هه‌بێ و وه‌كو مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ ته‌ماشای بكه‌ن. دوهه‌م له‌ئێراندا كه تا ئێستا نوێنه‌ری سێ گه‌ل له‌و رێكخراوه‌دا به‌شدار بن، ئه‌و رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییانه دان به‌وه دابنێن كه ئێران وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه‌ییه و به‌شی زۆریان له‌مافی نه‌ته‌وایه‌تییان بێبه‌شن، رِه‌نگه هه‌موو خه‌ڵكی ئێران له‌ئازادی و دیموكراسی بێبه‌ش بێ به‌ڵام رۆڵه‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وه ژێرده‌ستانه له‌مافی نه‌ته‌وایه‌تیش بێبه‌شن. شتێكی غه‌یره واقعی كه هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ویستیویانه بڵێن ئێمه هه‌موو ئێرانین و هه‌موومان ئاریاین، هه‌روه‌ك له‌زه‌مانی شادا ده‌گوترا، یان ئێستا ده‌ڵێ هه‌موومان موسڵمانین، یان نه‌ته‌وه‌یه‌ك حاكم بوون یاخود حاكمه‌كان زیاتر سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌ك بوون، ئه‌و نه‌ته‌وه‌یان به‌هی خۆیان زانیوه بۆ په‌ره‌پێدانی فه‌رهه‌نگی ته‌نها یه‌ك نه‌ته‌وه له‌ئێراندا حه‌ولیانداوه، ئه‌و زهنیه‌ته له‌رای گشتی دنیادا له‌رێگای ئه‌و تریبۆن و كاناڵه‌وه ده‌سرِدرێته‌وه، بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیش ئه‌و حه‌قیقه‌ته ده‌رده‌كه‌وێ كه نه‌خێر ئێران هه‌موو ئاریایی نین، هه‌موو موسڵمان و برا نین. نه‌ته‌وه‌ی جۆراوجۆری تێدایه، شه‌ش نه‌ته‌وه‌یه كه پێنجیان به‌شێوه‌یه‌ی جۆراوجۆر ئه‌گه‌ر وێرِای هه‌موو خه‌ڵكی ئێران له‌ئازادی و دیموكراسی بێبه‌شن، ئه‌وان سته‌مێكی تریشیان له‌سه‌ره كه سته‌می نه‌ته‌وایه‌تییه. به‌حزووری خۆی حزبی دیموكراتی كوردستان له‌و رێكخراوه‌یه‌دا ده‌توانێ له‌هه‌موو ئه‌و مه‌جالانه كه‌ڵك وه‌ربگرێ. بێجگه له‌وانه شتی دیكه‌ش هه‌یه. تۆ ده‌بینی چه‌ندین نه‌ته‌وه كه هه‌موویان كیانی خۆیان نییه له‌رێكخراوێكی گه‌وره‌دا، ده‌توانن له‌ئه‌زموونی خه‌باتی یه‌كتری كه‌ڵك وه‌ربگرن بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانی خۆیان یا ئه‌گه‌ر چه‌ند له‌وانه به‌ئامانجی خۆیان گه‌یشتن و كیانی خۆیان له‌ئه‌شكالی خودموختاری و فیدراڵی و سه‌ربه‌خۆییدا به‌ده‌ستهێنا، ده‌توانن ببنه پاڵپشتی ئه‌وانی دیكه كه هه‌تا دوێنێ له‌گه‌ڵیان له‌رێكخراوێكی گه‌وره‌ی جیهانیدا بوون. هه‌ر ئێستاش هه‌موویان ده‌توانن پشتیوانی خه‌باتی یه‌كتری بن. به‌گشتی من وه‌رگیرانی حزبی دیموكرات وه‌ك نوێنه‌ری گه‌لی كورد له‌كوردستانی ئێران له‌و رێكخراوه‌دا به‌چوونه پێشی هه‌نگاوێك له‌بزووتنه‌وه‌ی كورد ده‌زانم و دڵنیام حزبی دیموكراتیش وه‌ك نوێنه‌ری گه‌لی كورد له‌و رێكخراوه‌دا ئه‌ركی خۆی پێكدێنی و كه‌ڵكی خۆیشی وه‌رده‌گرێت.
* سه‌باره‌ت به‌وه‌رگیرانتان له‌و رێكخراوه‌دا له‌باڵه‌كه‌ی دیكه‌دا ده‌ڵێن كه ئه‌و ده‌سكه‌وتانه به‌رهه‌می ئێوه نییه و له‌سه‌ر ناوی خۆتان تۆمارتان كردوه.
حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی: ئه‌مه دروست نییه. ئه‌گه‌ر برِیاریش بێت حه‌ول درابێ له‌سه‌ر مه‌وافه‌قی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بووه. له‌حزبێكی سیاسی‌دا ئه‌ندامێك ناتوانێ شتێك بكا بێئه‌وه‌ی كه به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی حزبه‌كه‌ی قه‌راری نه‌دابێ. ئه‌گه‌ر ئه‌و وه‌ختی حزبی دیموكراتیش نوێنه‌رێكی ناردبێ با ئه‌و نوێنه‌ره ئێستا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌و كادیر‌و پێشمه‌رگانه بێ كه رویشتوون هه‌ر له‌سه‌ر برِیاری حزبی دیموكرات و به‌نوێنه‌رایه‌تی حزبی دیموكرات چوون. خۆ ئه‌و ده‌م جه‌معێك یاخود ژماره‌یه‌ك كادیر‌و پێشمه‌رگه‌ی دابرِاو له‌حزبی دیموكرات نه‌بوون كه بچن به‌و ناوه‌ی ئه‌و جه‌معه‌وه كه ئێستا یان داهاتوو ده‌یانبێ، بچن ئه‌و چالاكییه بكه‌ن. كه‌وابێ حزبی دیموكرات بووه ئه‌و كاره‌ی كردوه، جا ره‌نگه رۆژێك به‌منی وتبێ تۆ بچۆ و رۆژێك به‌براده‌رێكی دیكه‌ی وتبێ. ئێستا كه به‌ئه‌ندام وه‌رگیراوه به‌براده‌رێكی وه‌ك عه‌بدوڵا حیجاب سپێردراوه تا وته‌بێژ بێت كه پێشتر له‌ناو حزبدا بوو، ماوه‌یه‌ك له‌ناو حزبدا نه‌ما، دیسان هاوكاریی له‌گه‌ڵ حزب ده‌ستپێكردۆته‌وه. كه‌واته ئه‌وه حزبه كه ئه‌و كاره ده‌كات. نوێنه‌رێك دیاریی ده‌كات بچێته ئه‌وێ، مانای ئه‌وه نییه ئه‌وه ئه‌و كه‌سه‌یه ئه‌م كاره ده‌كات. جا ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه له‌ناو حزبدا بمێنێ یان نه‌مێنێ. ئه‌و براده‌ره كه ئه‌و ئیدیعایه‌ی كردوه ده‌كرێ لێی بپرسین تۆ كه ئه‌و كاره‌ت كردبێ كه من برِوا ناكه‌م وا بێ، به‌ڵام دایبنێین وایه، كێ به‌تۆی وت ئه‌م شته بكه؟ یا ئه‌وده‌می پێشبینیت ده‌كرد كه له‌و ساڵدا جه‌معێك كادیر‌و پێشمه‌رگه له‌حزبی دیموكرات داده‌برِێن و تۆ ئه‌و وه‌خته به‌و ناوه ئه‌و كاره‌ت كردوه. شتی وا هه‌ر نییه. چونكه ئه‌گه‌ر به‌و كه‌سه یان ئه‌و ناوه بوایه، ئه‌و كه‌سه یان ئه‌و جه‌معه وه‌رده‌گیران. ئه‌وه حزبی دیموكراته هه‌وڵی داوه به‌ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوه وه‌ربگێرێ. ئه‌گه‌ر به‌چه‌ند كه‌سی وتبێ ئه‌م كاره بكه‌ن و رۆژێك یه‌كێك له‌م چه‌ند كه‌سانه له‌و حزبه داببرِن من پێموایه زۆر بێ ئینسافییه ئه‌گه‌ر بڵێ من كردوومه یان ئه‌و جه‌معه‌ی كه دابرِاون كردوویه‌تی. حزبی دیموكرات كردویه‌تی، بۆیه‌ش حزبی دیموكرات وه‌رگیراوه. نه‌كه‌سێك و جه‌معێكی دیاریكراو.
* له‌مدواییانه‌دا پارتی ئازادی كوردستانیش به‌ئه‌ندامی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ وه‌رگیرا، ئێوه به‌حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی سه‌ره‌كیی كوردین له‌و رێكخراوه‌دا، هه‌وڵتانداوه بۆ وه‌رگیرانی پاك له‌و رێكخراوه‌دا؟
حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی: ئێمه خۆشحاڵین به‌وه‌ی ئه‌وان وه‌رگیراون. پێمان وایه هه‌ر چی هێزی كوردی زیاتری تێدا بێت ده‌نگی كورد له‌و رێكخراوه‌دا به‌هێزتره. پێمانخۆشه له‌هه‌ر شتێك‌دا كه په‌یوه‌ندی به‌چاره‌نووسی كورد له‌ئێرانه‌وه هه‌یه هێزه‌كانی دیكه‌ی ئێرانیش تیایدا به‌شدار بن. ئێمه ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌كی خێرمان له‌سه‌ر بووبێ، هه‌نگاوێكی خێرمان له‌سه‌ر بووبێ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و رێكخراوه، درێغیمان نه‌كردوه و به‌وه‌رگیرانیشی له‌و رێكخراوه‌دا خۆشحاڵین هه‌روه‌كوو كۆمه‌ڵه‌ش كه له‌و رێكخراوه‌دا به‌شداره‌و پێمانخۆشه رێكخراوی تریش هه‌وڵ بده‌ن له‌وێدا وه‌ربگیرێن. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م كۆنگره‌كه به‌رینتر بێته‌وه و هه‌م ده‌نگی كوردیش ده ناو ئه‌و كۆنگره‌یه‌دا به‌رزتر بێته‌وه.
* ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه هێرش ده‌كرێته سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران، پێشتر حزبی دیموكرات له‌دژی هێرشی نیزامی بوو بۆ سه‌ر ئێران، هیچ گۆرِانێك به‌سه‌ر هه‌ڵوێستتاندا نه‌هاتوه له‌كاتێكدا كه فشاره‌كان بۆ سه‌ر ئێران زیاتر بوون؟
حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی: ئاڵوگۆرِێكی ئه‌ساسی سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستمان له‌مباره‌دا پێكنه‌هاتوه. چونكه خه‌ڵكی هیچ وڵاتێك پێی خۆش نییه كه ئاڵوگۆرِی له‌وڵاته‌كه‌یدا به‌دوور له‌ئیراده‌ی خۆی پێك بێت و به‌شێوه‌یه‌كی دیكه دروست بێت. به‌ڵام ئێمه قه‌ت ئه‌وه‌مان نه‌شاردۆته‌وه كه ره‌فتاری كۆماریی ئیسلامی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئێران له‌لایه‌ك بێزارییه‌كی زۆری له‌خه‌ڵكی ئێران‌دا دروست كردوه. له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌و رژێمه له‌ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا به‌رژێمێكی سه‌ره‌رِۆ و بێ برِوا به‌ئوسوڵ و پره‌نسیپه‌كان ناسراوه كه خۆشی ئیمزای كردون. ئاساییه هه‌موو دنیا له‌مانه نیگه‌ران بێت. رژێمێك كه ئێستا له‌لوبناندا ئه‌و ئاژاوه‌یه دروست ده‌كات، پشتگیری له‌حزبوڵا ده‌كات، له‌ناو فه‌له‌ستینه‌كان ئه‌و شه‌ره دروست ده‌كات تا ئه‌و گه‌له له‌ره‌وتی ئاشتی لارِێ بێ و شه‌رِ درێژه‌ی هه‌بێ، له‌عێراقیش نائه‌منی دروست ده‌كات، له‌ئه‌فغانستان و شوێنی تریش تا بۆی بكرێ ده‌ستێوه‌ردان ده‌كات، جا ئه‌گه‌ر ده‌ستی به‌چه‌كی ناوكی رابكات مه‌ترسییه‌كه‌ی ته‌نها نابه‌ستێته‌وه به‌وه‌ی كه بۆ وڵاتانی ناوچه‌ی هه‌یه بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌بێ. به‌و حاڵه‌وه نه هیچ هێزێكی ئێرانی ده‌توانێ ئه‌مریكا ده‌عوه‌ت كا بۆ لێدانی جمهوری ئیسلامی و نه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بێته سه‌ر ئه‌و باوه‌رِه‌ی كه لێیدا له‌سه‌ر داوای هیچ هێزێكی ئێرانی و كوردستانی پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه. ئه‌وه شتێكه له‌ئێراده‌ی خه‌ڵكی ئێران و ئه‌حزابی ئێرانی‌دا نییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر رۆژێك شتێكی وا رووبدات من پێموایه نه‌ك هه‌ر حزبی دیموكرات و گه‌لی كورد به‌ڵكه خه‌ڵكی ئێرانیش حازر نین بۆ درێژه‌ی رژێمی ئێران بكه‌ونه شه‌رِ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمان و نێونه‌ته‌وه‌یی. چونكه هیچ دڵخۆشییه‌كیان له‌كۆماری ئیسلامی ئێران نییه.
* قه‌ت ئه‌مریكا داوای لێنه‌كردوون له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشی دابن یان هیچ هاوكارییه‌كی نه‌كردوون له‌م پێناوه‌دا؟
حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی: ئێمه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هه‌یه، هه‌م نوێنه‌رمان هه‌یه له‌و وڵاته و هه‌م له‌زۆر شوێن وله‌وانه له‌كوردستانی عێراق چاومان به‌ئه‌مریكاییه‌كان ده‌كه‌وێ له‌هه‌موو ئاستێكدا تا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه. تا ئێستا گه‌ڵاڵه‌یه‌كی وای به‌ئێمه نه‌داوه كه بۆنی ئه‌وه‌ی لێبێ ئه‌وه له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كدایه كه هێرش بۆ سه‌ر ئێران ده‌كات. شتی وامان نه‌دیوه و ره‌نگه نه‌شیكات. هیچ یارمه‌تییه‌كی له‌هیچ بوارێكدا به‌حزبی ئێمه نه‌كردوه. به‌ڵام ئێمه ده‌بێ بزانین كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هێرش بۆ سه‌ر ئێران بكات هه‌روه‌ك بۆ عێراق كردی، له‌سه‌ره‌تا و پلانه‌كانیدا هیچ پرسێكی به‌هێزه‌كانی ئێره نه‌كرد، هیچ كۆمه‌كێكیشی پێنه‌كردن، به‌ڵام كه وڵاته‌كه تووشی شه‌رِێكی ئاوا بوو و به‌رِووخانی دیكتاتۆرێكی وه‌كوو سه‌دام كۆتایی پێهات، هێزه‌كانی كورد و غه‌یره كوردی عێراق به‌شداربوون له‌ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌یان. هه‌ر ئه‌و ته‌جروبه‌یه‌ی له‌ئێره هه‌یه من پێموایه شتێكی ئاوا ره‌نگه له‌ئێرانیش رووبدات.
*ئه‌م وتووێژه مانگێك دوای روداوی جیابوونه‌وه له‌حزبی دیموكرات له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی ئه‌نجامدراوه و له‌رۆژنامه‌ی كوردستان راپۆرت و سایتی "رێنێسانس"دا بڵاو بۆته‌وه.
