باغێكی گه‌وره بۆته نیشتمانی هه‌میشه‌یی سه‌دان شاعیر، رۆماننوس، مۆسیقاژه‌ن، نیگاركێش، بۆته نیشتمانی سیاسه‌تمه‌دارو سه‌رباز، زه‌نگین و به‌له‌نگاز، ئانارشیست و سه‌ڵته‌نه‌تخواز، فێمێنێست و پیاوسالار، بێ نیشتمان و خاوه‌ن ماڵ، بورژوا و كۆنه‌په‌رست، به‌ناوبانگ و گومناو له‌هه‌مو نه‌ته‌وه‌كان و گشتیان بێ جیاوازی و به‌ئاشتی له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا ده‌ژین، بێ جیاوازی ناسنامه و ره‌گه‌ز و ره‌نگ. ئه‌مه نیشتمانی ناو چیرۆك و وڵاتی ناو خه‌ونه‌كانی په‌نابه‌رێك نییه، به‌ڵكه گۆڕستانێكه كه ناو و گه‌وره‌ییه‌كه‌ی، هێمایه‌كه له‌فره‌چه‌شنی مرۆڤه‌كان و له‌هه‌مانكاتدا یه‌كسانبونی ئه‌وان. له‌و نیشتمانه‌دا كاتۆلیك، پرۆتستان، ئه‌رتدۆكس، جوله‌كه، موسڵمان، بودایی، فراماسۆن و ئاته‌ئیست و بڕوادارانی ئایین و ئه‌ندێشه‌كانی تر بێ چاوسوركردنه‌وه‌و به‌گژیه‌كداچون له‌ده‌وری یه‌ك كۆبونه‌ته‌وه....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در دوشنبه 5 اسفند1387ساعت 2:1  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
Tuesday, February 03, 2009
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
دامه‌زراندنی ته‌له‌ڤزیۆنی كوردی ته‌ڕه‌ته شه‌ش، له‌ڕوی ده‌نگدانه‌وه‌ی له‌ئاستی شه‌قامی كوردی و جیهانیدا، له‌دامه‌زراندنی یه‌كه‌م كه‌ناڵی كوردی مێد تیڤی ده‌چێ. به‌دوای مێد تیڤیدا، دامه‌زراندن و دروستبونی هیچ كه‌ناڵێكی كوردی به‌میدیا تیڤی و رۆژ تیڤیشه‌وه، هێنده‌ی ته‌ڕه‌ته شه‌ش هه‌رای دروست نه‌کرد. ته‌ڕه‌ته شه‌ش له‌لای لایه‌نگران و نه‌یارانییه‌وه، هه‌یجانێكی هاوشێوه‌ی یه‌كه‌م ته‌له‌ڤزیۆنی دروستكرد. هه‌ر كه‌س به‌جورێك چاوه‌ڕوانی كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كه بو.
من له‌ڕوی ده‌نگدانه‌وه‌یان ئه‌و دو كه‌ناڵه‌م به یه‌كه‌وه هه‌ڵسه‌نگاند، ئه‌گینا به‌راوردكردنی مێد تێ‌ڤی كه
له‌نه‌بونی ته‌له‌ڤزیۆنی كوردی هاته بون، له‌گه‌ڵ ته‌ڕه‌ته شه‌ش كه له‌زۆربونی ته‌له‌ڤزیۆنی كوردی هاته مه‌یدان، ئه‌سته‌مه و ئه‌رز و ئاسمانیان جیاوازه. مێد تیڤی له‌دیاسپۆراوه رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بو له‌دروستكردنی نه‌ته‌وه، به‌ڵام دیار نییه ته‌ڕه‌ته شه‌ش رۆڵێكی چۆن ده‌بینێ. به‌دامه‌زراندنی ته‌ڕه‌ته شه‌ش، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان زمان و ناسیۆنالیزم، چۆن خوێندنه‌وه‌یه‌كیان بۆ ده‌كرێت؟....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در سه شنبه 15 بهمن1387ساعت 22:56  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
یه‌كێك له‌خاڵه پۆزه‌تیڤه‌كانی جوڵانه‌وه‌ی كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تا ئه‌مڕۆ ئه‌وه بوه كه ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه، مۆركێكی ئاینی پێوه نه‌بوه‌و هیچ حزبێكی سیاسی ئیسلامیش نه‌بوه كه بتوانێت خه‌ڵك ئاڕاسته بكات. ئه‌و هه‌وڵه گه‌رچی له‌سه‌ره‌تاكانی هاتنه سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامی كه ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌كی سنوردار له‌هه‌ندێك ناوچه‌دا بره‌وی هه‌بو.به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌و په‌ره‌سه‌ندنی خه‌باتدا، كه‌مڕه‌نگتر بوه تا گه‌یشته ئاستێك كه‌شوێنه‌واری نه‌ما.
ده‌ربڕینی ئه‌و چه‌ند دێڕه دژایه‌تی نییه له‌گه‌ڵ هیچ رێكخراو‌و سازییه‌كی ئیسلامی، وه‌كچۆن هێزه كۆمۆنیست و هێزه‌كانی دیكه مافی خه‌باتیان هه‌یه، هێزه ئیسلامیه‌كانیش هه‌ر به‌م شێوه ده‌بێ مافیان هه‌بێت، سه‌یر نیه ئه‌گه‌ر رێكخراوێكی چه‌پ یا هه‌ر رێكخراوێكی تر راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ هه‌وڵی دروستكردنی ده‌زگایه‌كی ئیسلامی بدات. لێ ئه‌وه‌یكه بزوتنه‌وه‌ی كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خاڵی بوه له‌پروپاگه‌نده‌و ره‌ساڵه‌تی ئیسلامی، كاردانه‌وه‌یه‌كی سروشتی خه‌ڵك و بزوتنه‌وه‌ی كورد به‌هه‌مو بواره‌كانیه‌وه بوه له‌به‌رامبه‌ر تیۆكراسی ئێران‌دا....
ئه‌م وتاره له‌سایتی رێنێسانس‌دا بڵاو بۆته‌وه
ادامه مطلب
+ نوشته شده در پنجشنبه 14 آذر1387ساعت 1:44  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
بزوتنه‌وه‌ی كورد له‌باكوری كوردستانیش دوای سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئۆباما هه‌نگاوێكی سه‌رنج راكێشی به‌رز كرده‌وه، له‌ڕاستیدا نیشانی‌دا حزبێكه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی دنیادا ده‌چێته پێش و نه‌بزی روداوه‌كانی له‌ده‌ستدایه. بروسكه‌ی پیرۆزبایی له‌لایه‌ن په‌كه‌كه و كۆنگره‌ی گه‌ل و پارتی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك هه‌ر چه‌ند كاتژمێرێك پاش سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئۆباما ده‌نگدانه‌وه‌ی له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه له‌وه زیاتر بوو كه من وێنام كردبوو. بێگومان ئه‌و په‌یامانه هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێت.
به‌ڵام له‌م ناوه‌دا، پارته‌كانی كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان وڕو كپ بوون. وه‌ك ئه‌وه‌ی شتێك پێچه‌وانه‌ی خه‌یاڵه‌كانیان رویدابێت، بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد. ئه‌گه‌رچی ئه‌وان به‌گشتی ئاگایان له‌جیهانی ده‌ره‌وه نییه و جیهانبینیه‌كی به‌رفره‌یان نییه، به‌ڵام به‌حوكمی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ئه‌مریكا له‌لاشعوریاندا ئاماده‌گی هه‌یه، ده‌بوا رواڵه‌تیانه‌ش بێت، بۆچون و چاوه‌ڕوانیه‌كانی خۆیان ئا‌شكرا بكردایه. ئه‌و بێده‌نگییه نائومێدی ئه‌وان ده‌گه‌یه‌نێ. ئاخر ئه‌وه چه‌ندین ساڵه خیتابی سیاسیی ئه‌وان له‌سه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ئه‌مریكا ساغ بۆته‌وه. ئه‌وان حه‌زیان له‌سه‌رۆكێكی شه‌ڕانی وه‌ك بوشه نه‌ك كه‌سێكی وه‌ك ئۆباما. له‌وه‌ده‌چێ پاش مه‌ككه‌ین و پالین په‌ژاره پارته‌كانی له‌مه‌ڕ خۆمانی داگرتبێت...
ئه‌م وتاره له‌سایتی رێنێسانس‌دا بڵاو بۆته‌وه
ادامه مطلب
+ نوشته شده در شنبه 25 آبان1387ساعت 4:37  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
|
|
نووسینی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی |
|
"پێویسته ئیسرائیل له سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان بسرِدرێته‌وه"، ئه‌و رسته‌یه‌ی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران له‌كۆنفرانسی "جیهانی بێ زایۆنیزم"، كاردانه‌وه‌ی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی و دیپلۆماسی دا له‌وه زیاتر بوو كه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد خۆی بیری لێ كردبێته‌وه. وێده‌چێ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد هێشتاش نه‌یزانیبێ له سه‌ر كام مینبه‌ر قسه ده‌كات و له چ پۆستێك دایه. ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كه به قه‌ڵافه‌ت و شێوه له سه‌ربازه به‌وه‌فا و گومناوه‌كانی ئیمام ده‌چێت و له گه‌وهه‌ریش دا ده‌یهه‌وێ خۆی ساده و "خه‌ڵك ئاسایی" نیشان بدات، له شوێنه ره‌سمیه‌كان و به‌رده‌م بڵیندگۆكان دورِاوه‌یه. چونكه ئه‌و هێشتا زمانی دیپلۆماسی و زمانی سه‌ربازێكی به‌وه‌ج و بێ په‌رده‌ی ئیمامی لێك جوێ نه‌كردۆته‌وه و نازانێ كه ئه‌م قسانه له یه‌ك كات دا ده‌بنه مانشێتی به هه‌زاران رۆژنامه له سه‌رانسه‌ری جیهان دا...
|
ادامه مطلب
+ نوشته شده در یکشنبه 16 دی1386ساعت 16:9  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

چاره‌نوسی ئاواره‌کانی رۆژهه‌ڵات به‌ره‌و کوێ؟
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
بیست و چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ره‌تاکانی هاتنه سه‌رکاری رژێمی کۆماری ئیسلامی له‌ئێرانداو ده‌ستپێکردنی درێژترین شه‌ڕی سه‌ده له‌نێوان ئێران و ئێراقدا که شتێک نه‌بوو جگه له‌پاوانخوازی دوو لایه‌نه‌و هیچ ئاکامێکیشی نه‌بوو جگه له‌پاوانخوازی دوو لایه‌نه و هیچ ئاکامێکیشی به‌دواوه نه‌بوو، خه‌ڵکانێک بوونه قوربانی که ئێستاش چیرۆکی ڕه‌شیان کۆتایی پێ نه‌هاتووه. له‌ڕاستیدا ده‌توانرێ بگوترێ ئه‌وه‌ی له‌هه‌ر که‌س و هه‌ر لایه‌نێک زیاتر تووشی ده‌ردیسه‌ری بوو و هه‌نووکه‌ش ئاراسته‌که‌ی دیاری نه‌کراوه، ئه‌م خه‌ڵکه بوون. واته په‌نابه‌رانی ئۆردوگای ئه‌ڵتاش که هێشتاش به‌ده‌یان بنه‌ماڵه‌ی لێ ماوه. ئه‌وانه‌ی بوونه قوربانی سیاسه‌ته دزێوه‌کانی هه‌ر دوو دیکتاتۆری تاران و به‌غدا....
گه‌لانی ئێران به‌گشتی و گه‌لی کورد به‌تایبه‌تی دوای خه‌باتێکی شێلگیرانه له‌دژی رژێمی شا و رووبه‌ڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ زوڵمی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی، چاوه‌ڕێ بوون که له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دا بگه‌نه مافه نه‌ته‌وه‌یی، سیاسی و مرۆییه‌کانیان. مخابن ئاکامی ئه‌و هه‌موو له‌خۆبوردویی و خه‌باته شتێک نه‌بوو جگه له په‌نابردنه به‌ر داوێنی دیکتاتۆرێکی تر که ئه‌گه‌ر له‌و خه‌راپتر نه‌بێ، ئه‌وا هیچی که‌م نه‌بوو. ئه‌و خه‌ڵکه له‌خه‌راپترین هه‌لومه‌رج و له‌جه‌نگه‌ی شه‌ڕ و ئاگربارانی دوو لایه‌نه‌ی شه‌ڕ ناچار بوون ده‌ست له‌خاکی باب و باپیران هه‌ڵگرن و له‌ئاکامی ئه‌م کۆچبه‌رییه‌دا، دیکتاتۆری ئێراق ڕه‌وانه‌ی ئۆردوگاکانی مه‌رگی کردن و به‌هه‌ر شێوازێک به‌کاری هێنان....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در شنبه 21 مهر1386ساعت 3:5  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
په‌که‌که رێکخراوێکی سۆسیالیست و چه‌په به‌ڵام ئێمه که‌سانێکی دیموکراتین
راپۆرتی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
عوسمان ئۆجالان برای عه‌بدوڵا ئۆجالان و ئه‌ندامی پێشووی کۆنسه‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌که‌که پاش ئه‌وه‌ی له‌پارتی کرێکارانی کوردستان و پارتی وڵاتپارێز واز دێنێت، پلاتفۆرمێک به‌ناوی "یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان" داده‌مه‌زرێنێت. له‌لێدوانێکیدا وتی "مه‌به‌ست چاره‌سه‌رکردنی دیموکراسییانه‌ی کێشه‌ی کورده له‌باکووری کوردستان."
رێزان ماد که یه‌کێکی تره له‌ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری پلاتفۆرمی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان، هاورێیه‌کی نزیکی عوسمان ئۆجالانه ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر تۆ که‌سێک یان فکرێک ره‌خنه ده‌که‌یت....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در چهارشنبه 1 آذر1385ساعت 10:59  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
ئه‌لجه‌زیره: ته‌مه‌نێکی کورت و بینه‌رێکی زۆر
ئا: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌لجه‌زیره قسه‌کردنه له‌سه‌ر سه‌رکه‌وتنێکی کورتخایه‌ن له‌ڕاگه‌یاندنی جیهانیدا. که‌سانێک هه‌ن که ئه‌م که‌ناڵه‌یان به‌دڵه‌و هه‌شن که له‌دژی ده‌وه‌ستن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌لجه‌زیره سه‌رچاوه‌یه‌کی زۆر گرنگی هه‌واڵی عه‌ره‌بییه. ئه‌م ته‌له‌ڤزیۆنه که ناوه‌نده‌که‌ی له‌قه‌ته‌ره رۆژی یه‌که‌می ئه‌م مانگه، یادی ده ساڵه‌ی خۆی کرده‌وه‌و مژده‌ی دامه‌زراندنی که‌ناڵێکی ئینگلیزیشی به‌بینه‌رانی دا. ...
ادامه مطلب
+ نوشته شده در سه شنبه 16 آبان1385ساعت 22:32  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
نكاتي در باره تشكيل نهادهاي مدني
mwlodafend@yahoo.com
وتاری دووهه‌م؛
راه چاره ما در رسیدن به یک توافق حداقل در سطح گسترده ملی برای ایجاد نهادهای مدنی مشارکت جمعی است که از لوازم رسیدن به جامعه مدرن و پیش مقدمه آزادی و حاکمیت مردمی...و مدرنیته است. می دانیم که در دموکراسی، ضمن حفظ حقوق فردی و اقلیت ها، حرف آخر را اکثریت می زند. پس برای پیش بردن هر ایده ای به نیروی جمعی نیاز است که در نهاد های مدنی متشکل شده است. مهم نوع این نهاد ها نیست،بی گمان، هدف این نهادها، براندازی حکومت نیست، بلکه وظیفه اصلی آن ها رابطه و حائل شدن میان افراد جامعه و نهادهای حکومتی است....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در شنبه 29 مهر1385ساعت 12:51  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
ئاگری سۆران

وه‌ك زۆر له‌هونه‌رمه‌ند و ئه‌ستێره به‌ناوبانگه‌كانی جیهان ناوی شڤان په‌روه‌ریش له‌رۆژه‌ڤی میدیاكاندایه. بێگومان مرۆڤه به‌ناوبانگه‌كان زۆر جار رۆژه‌ڤی كۆمه‌ڵگا پڕ ده‌كه‌نه‌وه. شڤان په‌روه‌ریش ئه‌و ده‌نگه كورده‌وارییه‌یه كه به‌جیهانی بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێم وایه زۆربه‌ی كورده‌كان ئاگاداری به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م كۆنسێرته نه‌بوون. به‌ڵام مه‌به‌ستی من ده‌ربڕینی چه‌ند رایه‌كه ده‌رباره‌ی كۆنسێرت و كه‌سێتی هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی كورد شڤان په‌روه‌ر....
كۆنسێرته‌كه به‌هاوكاری ده‌زگای په‌خش و وه‌شاندنی ئه‌ڵمانی (Hesische Rundfunk hr2) ئاماده كرابوو. ئه‌و شوێنه‌ی كۆنسێرته‌كه‌شی لێ به‌ڕێوه چوو ساڵۆنی ده‌زگای hr2 بوو، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بۆ ته‌نها نزیكه‌ی هه‌زار میوان ئاماده كرابوو.
ساڵۆنه‌كه زۆر قه‌ره‌باڵغ بوو هه‌رچه‌نده تاك و ته‌را كورسی به‌تاڵیش ده‌بینرا.
ادامه مطلب
+ نوشته شده در جمعه 31 شهریور1385ساعت 13:38  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
ئه‌ڵتاش ... ئۆردوگا تۆقێنه‌ره‌كه
ئا: ئاوێنه


"سه‌لاحه‌دینی بایه‌زیدی" كه یه‌كێكه له‌و كورده چالاكانه‌ی به‌دوای روخانی سه‌دامدا ڕووی كردووته ئه‌ڵتاش و ساڵێكی ژیانی له‌و ئۆردوگایه‌دا به‌سه‌ر بردووه، ده‌ڵێت "له‌ئه‌ڵتاشدا، ژیان تیا تا دوا سنوور سه‌خت و دژوار بوو، خانووه‌كانی ئه‌م ئۆردوگایه گڵ و تاریك و بچكۆلانه و داته‌پیو بوون، خه‌ڵكه‌كه‌ی سیمایان برسی، منداڵه‌كانی چڵكن و چڵمن، كچه‌كانیشی ده‌تووت له‌دۆزه‌خدان كه گه‌وره‌ترین رێژه‌ی خۆسووتاندنی ژنانی تیا بوو به‌به‌راورد به‌رێژه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی".
بایه‌زیدی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌م ئۆردوگایه زۆر له‌ئۆردوگای فه‌له‌ستینی نشینه‌كانی كه‌رتی رۆژئاوا‌و باریكه‌ی غه‌زه و به‌یروت داماوتر و تراژیدیتر بووه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش له‌ڕووی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیشه‌وه ئه‌م په‌نابه‌رانه خزێنرابوونه ناوچه‌یه‌كه‌وه كه ته‌نانه‌ت نه‌ك گیای تیا سه‌وز نابێت، به‌ڵكو دڕك و داڵیشی تیا ناڕوێت.
ادامه مطلب
+ نوشته شده در سه شنبه 21 شهریور1385ساعت 15:36  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
ميليتاريزه شدن سياست در کشورهای در حال توسعه
مولود آفند
mwlodafend@yahoo.com
یکی از پدیده های چشم گیری که طی سده گذشته بسیاری از کشورهای در حال توسعه با آنها مواجه بوده اند، پدیده میلیتاریزه شدن سیاست یا ورود نظامیان به عرصه قدرت سیاسی می باشد. البته امروزه تحت تأثیر عواملی چون خیزش گفتمان توسعه سیاسی، بسیاری از حکومت های نظامی به انحای مختلف جای خود را به حکومت های غیر نظامی داده اند، اما با این حال، پدیده میلیتاریسم هنوز جایگاه قابل توجهی در منطق سیاسی کشورهای در حال توسعه دارد. در این میان شاید اولین سوالی که به ذهن برسد این باشد که چرا و چگونه نظامیان پا را از حدود نظامی خود فراتر گذاشته و وارد عرصه سیاست می شوند؟ در این مقاله ما درصدد پاسخ گویی به این سوال خواهیم بود. البته در این جا باید تأکید شود که ما در پی داوری ارزشی یا ارایه گزاره ای صریح مبنی بر مثبت یا منفی بودن نقش نظامیان در سیاست نیستیم و حدود محتوایی این مقاله صرفاً ریشه ها و مکانیزم های میلیتاریزه شدن سیاست است.
ادامه مطلب
+ نوشته شده در پنجشنبه 2 شهریور1385ساعت 19:45  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|