حه‌سه‌ن جه‌ماڵ
له‌تورکییه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
"سه‌ره‌تا با چه‌که‌کان بێده‌نگ بکرێن، که‌س هێرش نه‌کاته سه‌ر ئه‌وی تر!" ئه‌مه بو قسه‌ی موراد قه‌ڕه‌یڵان... ئایا سه‌قامگیرکردنی هێنده ئه‌سته‌مه؟ له‌پێناو ئه‌مه دا پێویسته په‌که‌كه پاشه‌کشێ بکات و له‌گه‌ڵ سوپا نه‌که‌وێته پێکدادانه‌وه. به‌ده‌ردی تاڵه‌بانی ده‌ڵێ "په‌که‌که ئاگربه‌ست راده‌گه‌یه‌نێ به‌ڵام به‌گوێره‌ی پێویست دور ناکه‌وێته‌وه. له‌شوێنی وا ده‌مێنێته‌وه که هه‌ر جارناجارێ له گه‌ڵ سوپا ده‌سته‌ویه‌خه ده‌بێ." هه‌رچی موراد قه‌ڕه‌یڵانه پێی وایه "ئێمه بڕیاری راگرتنی چالاکییه‌کانمان ده‌ده‌ین و پاشه‌کشێ ده‌که‌ین، به‌ڵام سوپا هه‌روا هێرشمان ده‌کاته سه‌ر. له وه‌ها دۆخێک‌دا ناچارین خۆمان بپارێزین." ئه‌م ره‌وشه به‌کوێ ده‌گات؟ گه‌ر به‌کورتی بیبڕینه‌وه: پێویسته هه‌ر دو لا بوه‌ستن! قامکیان له‌سه‌ر ماشه‌کان لابه‌رن.
هه‌ولێر
بناری چیای قه‌ندیل... شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردو پاش وتوێژی چوار کاتژمێریمان له گه‌ڵ که‌سی ژماره یه‌کی په‌که‌که موراد قه‌ڕه‌یڵان به‌سه‌ر چیا سه‌رسه‌وز و به‌ناو دارستانه‌کاندا به‌ره‌و خوار بوینه‌وه.
خوڕه‌و هاژه‌ی جۆباره‌کان ده‌بیسترا....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در یکشنبه 10 خرداد1388ساعت 3:16  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
حه‌سه‌ن جه‌ماڵ
له‌تورکییه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
له‌وه‌ڵامی پرسیارێکمدا سه‌باره‌ت به فه‌تحوڵاچیه‌کان، قه‌ره‌یڵان گوتی "فه‌تحوڵاچیه‌کان ده‌یانه‌وێ له ناو سیسته‌می ده‌وڵه‌تدا سه‌قامگیر بن، بۆیه نزیکی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان بونه‌وه. ئاوا به‌هێز بون. دیاره له ئه‌مریکاش یارمه‌تی وه‌رده‌گرن. ئه‌مریکا فه‌تحوڵاچیه‌کان ده‌خاته به‌رده‌م جیهانی ئیسلام.. ئه‌وان به دروشمی "ئێمه‌ش دژی په‌که‌که‌ین، ئێمه‌ش لایه‌نگری ده‌وڵه‌تین" له‌ناو ده‌وڵه‌ت دا جێگه‌ی خۆیان کردۆته‌وه. له‌باشوری رۆژهه‌ڵات هه‌ن به‌ڵام ژماره‌یان زۆر نیه. ده‌چنه ناو پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانه‌وه. له‌ناو چینی پۆلیس و مامۆستایان‌دا بڵاو بونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له ناو ئه‌و که‌سانه‌شدا په‌ره‌یان سه‌ندوه که سه‌باره‌ت به ئایین گه‌رم و گوڕن. با وای دابنێین په‌که‌که ته‌نگاو بوه یاخود له‌ناو چوه. ده‌زانن له هه‌رێمه‌که چی ده‌قه‌ومێ؟ باشوری رۆژهه‌ڵات ده‌بێته ناوه‌ندێک بۆ پاشڤه‌ڕۆیه‌تی."
چیای قه‌ندیل، باکوری عێراق
له‌باکوری عێراق هه‌م تاڵه‌بانی و هه‌م بارزانی له‌به‌رده‌م رۆیشتنی رۆژنامه‌نوسان بۆ قه‌ندیل واته له‌به‌رده‌م په‌یوه‌ندیی میدیاکان به په‌که‌که‌وه ده‌بنه ئاسته‌نگ.....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در شنبه 9 خرداد1388ساعت 12:7  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
حه‌سه‌ن جه‌ماڵ
له‌تورکییه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
قه‌ڕه‌یڵان ره‌خنه له یه‌کێتی ئه‌وروپا به گشتی و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا به‌تایبه‌تی ده‌گرێ. ده‌ڵێ هه‌ر دوک وڵات نایانه‌وێ تورکیا له یه‌کێتی ئه‌وروپادا ببینن؛ له به‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌و دو وڵاته یاری به چاره‌سه‌ری پرسی کورد ده‌که‌ن. قه‌ڕه‌یڵان ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر کێشه‌که چاره‌سه‌ر نه‌کرێ و پێکدادانه‌کان به‌رده‌وام بن، هه‌زاران قسه و بیانویان ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه نه‌که‌ونه ناو یه‌كێتی ئه‌وروپاوه. باس له مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن و زۆر شت ده‌ڵێن. تورکیا ئه‌م بارودۆخه‌ی بۆ ناخوێندرێته‌وه...." هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به سه‌رۆکی نوێی ئه‌مریکا ده‌ڵێ "دڵنیا نیم له‌وه‌ی داخۆ ئۆباماش وه‌ک بوش هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات، واته بێ چاره‌سه‌ری هه‌ڵده‌بژێری یان نا. خۆزیا ئه‌مریکای ئۆباما به دڵ چاره‌سه‌ری سیاسی بوێ.. نازانم ده‌یه‌وێ چی بکات. ئه‌مریکا ده‌توانێ رۆڵێکی به‌رچاوی هه‌بێ له چاره‌سه‌ری کێشه‌کاندا.... "
چیای قه‌ندیل، باکوری عێراق
موراد قه‌ڕه‌یڵان که‌سی ژماره یه‌که‌می په‌که‌که ساڵی 1956 له دێهاتێکی سه‌ر سنوری سوریا له دایک بوه. له (گازی عه‌نتاب) خوێندنی باڵای ته‌کنیکی ته‌واو کردوه. سه‌ره‌تای هه‌فتاکان که هێشتا خوێندنی ناوه‌ندی ته‌واو نه‌کردبو، له ژێر کاریگه‌ری ده‌نیز گه‌زمیش و قۆناغی 12ی مارسدا ده‌بێته چه‌پگه‌را.
ادامه مطلب
+ نوشته شده در جمعه 8 خرداد1388ساعت 1:14  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
قه‌ڕه‌یڵان؛ ئیتر په‌که‌که، په‌که‌که‌ی کۆن نییه
حه‌سه‌ن جه‌ماڵ
له‌تورکییه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
موراد قه‌ڕه‌یڵان به‌مجۆره باس له گۆڕانکارییه‌کانی ناو په‌که‌که ده‌کات "په‌که‌که به نیسبه‌ت رابردو رێبازێکی ژیرانه‌تری گرتۆته به‌ر. بۆ نمونه سه‌ره‌تا داوای ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی ده‌کرد. به‌ڵام ئه‌مه هی رابردو بو. یانی چیتر "جیاخواز" نییه. ده‌مانه‌وێ کورده‌کان له چوارچێوه‌ی سنوره‌کانی کۆماری تورکیادا به یه‌کسانی و ئازادی بژین. ده‌مه‌وێ رونی بکه‌مه‌وه که ئه‌مه تاکتیک نییه. قۆناغی دورکه‌وتنه‌وه له جیاخوازی و سه‌ربه‌خۆیی ساڵی 1993 و 1999 له ئیمڕالی ده‌ستی پێ‌کرد. پاڕادیگما گۆڕاوه."
چیای قه‌ندیل، باکوری عێراق
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردو له ماڵێکی دو هۆده‌یی و میچ نزمی گوندێکی بناری قه‌ندیل له وتوێژه چوار کاتژمێرییه‌که‌مدا له گه‌ڵ موراد قه‌ڕه‌یڵان که‌سی یه‌که‌می ناو په‌که‌که، په‌یتا په‌یتا هه‌وڵم ده‌دا بابه‌تێک بخه‌مه رۆژه‌ڤه‌وه؛
ادامه مطلب
+ نوشته شده در چهارشنبه 6 خرداد1388ساعت 18:35  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
حه‌سه‌ن جه‌ماڵ
له تورکییه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
قه‌ڕه‌یڵان؛ هیوامان به ئاشتی هه‌یه
موراد قه‌ڕه‌یڵان که‌سی یه‌که‌می په‌که‌که ده‌ڵێ "سه‌ره‌تا ده‌بێ چه‌که‌کان بێده‌نگ بکرێن. که‌س هێرش نه‌کاته سه‌ر که‌سێکی تر. با وه‌ک ده‌سپێک له ناو خۆماندا گفتوگۆ له سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه ده‌ست پێبکه‌ین... له ڕێگه‌ی چه‌که‌وه نا به‌ڵکه له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه ئه‌م ئیشانه راپه‌ڕێنین" قه‌ڕه‌یڵان بۆ پرۆسه‌ی دیالۆگ به گوێره‌ی پێویست، پێشنیاری میکانیزمێک ده‌کات پێکهاتو له که‌سایه‌تیه ژیره‌کان، و ده‌ڵێ "له به‌رده‌م قۆناغێکی گرنگ داین! ساڵی 1993 ده‌رفه‌تێک بۆ ئاشتی ره‌خسا، له کیس چو. با ئه‌مجاره‌ش وای لێنه‌یه‌ت. ئیتر نامانه‌وێ خوێن بڕژێ."
چیای قه‌ندیل، باکوری عێراق
په‌که‌که ساڵانێکی دورو درێژه له چیاکانی قه‌ندیل به‌ڕێوه ده‌برێ. وه‌ک ده‌ڵێن "سه‌رۆکایه‌تی له ئیمڕالییه"، به‌ڵام ئێستا که‌سی یه‌که‌می په‌که‌که، موراد قه‌ڕه‌یڵان له چیاکانی قه‌ندیل ده‌ژی.....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در سه شنبه 5 خرداد1388ساعت 17:31  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
حه‌سه‌ن جه‌ماڵ
له‌تورکیه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
"به‌بڕوای من دابه‌زینی په‌که‌که له چیاکان ئه‌گه‌رێکی لاوازه. په‌که‌که چه‌که‌کانی دانانێ. رێکخراوێک که سی ساڵ له چیاکان بێ... ده‌بێ زۆر شت گه‌ره‌نتی بکرێن... پێیان بڵێن غروریان خه‌وشدار ناکرێ، بڕوایان پێ بێنن به‌م شتانه بۆ ئه‌وه‌ی بێنه خوار... به پێچه‌وانه‌وه ئه‌سته‌مه... کاک حه‌سه‌ن، خۆ بۆ سه‌یران و سه‌فا رویان نه‌کردۆته چیاکان."
هه‌ولێر
به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌کی مه‌ی که‌وتینه رێ. شاخ و ده‌شت و دۆڵ سه‌وز ده‌نوێنێ، به‌هار به هه‌مو شوێنێکه‌وه دیاره. به‌ره‌و سلێمانی ده‌ڕوێن.
لای راستمان ئابیده‌ی ئه‌نفاله.....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در یکشنبه 3 خرداد1388ساعت 17:19  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
عوسمان ئۆجه‌لان؛ ئیتر کاتی دابه‌زین له چیاکان هاتوه
حه‌سه‌ن جه‌ماڵ
له تورکیه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
عوسمان ئۆجه‌لانیش له گه‌ڵ ئه‌وه دایه کێشه‌ی کورد له توند‌و تیژی و چه‌ک جیا بکرێته‌وه... به‌ڵام ده‌ڵێ "لوتکه‌ی کاره‌کان لێبوردنه. پێویسته لێبوردنێک رابگه‌یه‌نرێ که جیاوازی دانه‌نێ. ده‌ڵێن 200 تا 250 کادیری سه‌رکردایه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه ده‌هێڵنه‌وه. وا نابێ. چونکه ئه‌وانه‌ی گوێ به کادیره لیده‌ره‌کان و سه‌رکردایه‌تی ناده‌ن ته‌نها 1% یان 2% ده‌بن. ئه‌وانی تر دیسان له‌شاخ ده‌مێننه‌وه و دانابه‌زن."
کۆیه، باکوری عێراق
ساڵه‌کان خێرا تێده‌په‌ڕن. پێموابێ ساڵی 1994 بو. دیسان له‌سه‌ر ئه‌م ڕێگه‌یه‌ی ئێستامان، له‌و شه‌قامه‌ی ناوی مادام میته‌رانه به‌ره‌و گردی هه‌یبه‌ت سوڵتان ملمان پێوه نابو. هه‌ندێک سه‌روتر له دو لاوه به‌ره‌و سنوری ئێران ده‌ڕوات. لای چه‌پ قه‌ندیله.
ئه‌و چیایانه‌ی په‌که‌که تیایدا جێگیر بوه....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در یکشنبه 3 خرداد1388ساعت 0:44  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
حه‌سه‌ن جه‌ماڵ
له‌تورکییه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
سکرتێری گشتی پێشوی (DEP) یاشار کایا ده‌ڵێ "ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کان، یه‌کێتی ئه‌وروپا، عێراق و ده‌سه‌ڵاتدارێتی کوردستانی عێراق پێداگرن له‌سه‌ر ئه‌و قۆناغه‌ی ئه‌مڕۆکه پێی گه‌یشتون. کار له‌سه‌ر پلانێک ده‌کرێ و پرسی په‌که‌که به‌گه‌رمی له سه‌ر مێزه. ئیتر هه‌مو شتێک کۆتایی پێدێ. سه‌رهه‌ڵدانی چه‌کدارانه‌ی کورد دوایین قۆناغه‌کانی تێده‌په‌ڕێنێ. رێگه‌ی هه‌ره باش بۆ په‌که‌که وازهێنانی بێمه‌رجه له چه‌ک..."
هه‌ولێر
نیوه شه‌وی چوارشه‌ممه، فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌تاتورک. فڕۆکه‌که‌مان له نشینگه که‌وته ڕێ و خێراییه‌که‌ی زیاتر کرد. به‌تورکی و ئینگلیزی ئاگاداری ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌له‌فۆن و ئامێره ئه‌لکترۆنییه‌کانمان بکوژێنینه‌وه.
ئه‌و هاوڵاتیه‌ی له کورسیه‌که‌ی ته‌نیشتمان دانیشتوه، گوێی به‌م شتانه نابزوێ. ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی هه‌روا به گوێچکه‌یه‌وه گرتوه و وادیاره ده‌ئاخفێ. له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ماندا هێمنی زاڵ ده‌بێ و ژنێکی جوان سه‌ره‌تا به تورکی و ئینجا به ئینگلیزی ئاگاداری ده‌دات. ئه‌وه‌ی ته‌نیشتم سه‌ری هه‌ڵده‌بڕێت.....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در جمعه 1 خرداد1388ساعت 18:32  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
له‌تورکیه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
سیاسه‌ته‌کانی کورد، هێنده‌ی هه‌ولێر له‌واشنگتۆنه‌وه شێوه ده‌درێ. له‌شێوه‌گرتنی ئه‌و سیاسه‌تانه‌دا، ئه‌نیستیتۆی کوردی له‌واشنگتۆن وه‌ک ناوه‌ندێکی گرنگ سه‌یر ده‌کرێ. دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم سه‌رۆکی ده‌زگاکه‌یه. که‌ریم یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی له‌لایه‌ن مه‌لا مسته‌فا بارزانییه‌وه زۆرترین متمانه‌ی پێکراوه. ئێستاش زۆر نزیکی بارزانییه‌کانه. دینامیکه ناوخۆییه‌کانی په‌که‌که و میکانیزمه‌کانی بڕیاردانی ئه‌و حزبه باش ده‌ناسێ. به‌پێی لێدوانه‌کانی که‌ریم، کۆبونه‌وه‌ی داهاتوی هه‌ولێر رێگه‌ی بۆ چاوه‌ڕوانی گه‌وره خۆشکرد. هه‌روه‌ها له‌واشنگتۆن کوڕی جه‌لال تاڵه‌بانی، قوباد تاڵه‌بانی نوێنه‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کورده. به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان، په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵاتی ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کان و هه‌ولێر پته‌و ده‌کا. تاڵه‌بانی، سیمایه‌کی گه‌ش له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما هێما ده‌کا....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در چهارشنبه 23 اردیبهشت1388ساعت 16:36  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
له‌تورکییه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
بۆچی ئه‌حمه‌د تورک؟
خه‌ریکبو که‌شێکی جیاواز بخوڵقێ، ئاماده‌کارییه‌کان به‌رده‌وام بون له‌پێناو میواندارێتی کردن له‌نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م کورده‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوین و پێشبینی ده‌کرا چاره‌سه‌رییه‌کی به‌رفراوان بۆ پرسی کورد بدۆزرێته‌وه، هه‌روه‌ها ئومێد ده‌کرا رێگه خۆش بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌که‌که واز له‌چه‌ک بێنێ. له‌ناکاو هه‌ڵمه‌تێکی قۆڵبه‌ستکردن له‌ناو ده‌ته‌په‌دا ده‌ستی پێ‌کرد. 51 به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌ته‌په ده‌ستگیر کران، به‌ڵام روداوی هه‌ره سه‌رنج راکێش، دوابه‌دوای ئه‌م هه‌ڵمه‌ته هاته ئاراوه. پۆلیسێکی سه‌ر به‌تیمی تایبه‌ت، پاش ئه‌وه‌ی مناڵێکی چوارده ساڵانه‌ی گرت که له‌گه‌ڵ گروپێکی بچوکی مناڵاندا له چۆله‌وانییه‌ک خۆپیشاندانی ئه‌نجام ده‌دا، به‌قۆنداغه تفه‌نگ وه‌رگه‌ڕایه سه‌رو گوێلاکی و پاشان مناڵه‌که‌ی دایه به‌ر شه‌ق. ده‌تگوت که‌سێک به‌تایبه‌ت ده‌یه‌وێ دینامیت له‌ناو پێڤاژۆی ئاشتیدا بته‌قێنێته‌وه. له‌مباره‌وه بۆچونی هاوسه‌رۆکی پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک ئه‌حمه‌د تورکمان وه‌رگرت. ته‌وه‌ری پرسیاره‌کانی تریشمان بریتی بون له؛ داهاتوی ئه‌و کۆنفرانسه‌ی کورده‌کان له هه‌ولێر که بارزانی میواندارێتی ده‌کات، ئایا ده‌ته‌په به‌شداری کۆنفرانسه‌که ده‌بێت یاخود نا؟ گه‌لۆ په‌که‌که بانگهێشت کراوه یان نا؟ جارێکی تر چۆن قۆناغی توندوتیژی تێده‌په‌ڕێنرێت؟ له‌پێناو ئارامبونه‌وه‌ی بارودۆخه‌که‌دا، ئایا هه‌نگاوی دولایه‌نه ده‌نرێت؟.......
ادامه مطلب
+ نوشته شده در پنجشنبه 17 اردیبهشت1388ساعت 19:56  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
Sunday, January 25, 2009
وه‌رگێڕانی؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
رادیۆی (لۆرا) له‌سویس یه‌كه‌م رادیۆیه كه به‌چه‌ندین زمانان وه‌شان ده‌كات و ساڵی 1968 له‌ژێر كاریگه‌ری بزوتنه‌وه‌ی لاوانی ئه‌وكات دامه‌زراوه. رادیۆكه بیست و پێنج ساڵه وه‌شان ده‌كات و كارمه‌نده‌كانی له‌نه‌ته‌وه‌ی جیاجیا پێكهاتوه. خه‌باتكارانی رادیۆكه ده‌ڵێن ئه‌وان تێكۆشانێكی زۆریانداوه تا گه‌یشتونه‌ته ئه‌م قۆناغه. رادیۆكه به‌بیست زمان به‌رنامه بڵاو ده‌كاته‌وه جگه له‌زمانه‌كانی كوردی، توركی، ئاڵمانی، كرواتی، ئیتالی، عه‌ره‌بی، فارسی و ئینگلیزی.
كرۆنۆلۆژیای رادیۆكه
رادیۆی لۆرا، ساڵی 1977 به‌ناوی رادیۆی ئه‌ڵته‌رناتیڤی هه‌رێمی زوریخ (ALR) كاری ده‌کرد. ئه‌و ساڵانه بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی وه‌شان سه‌ردانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌که‌ن، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێك وه‌رناگرن. رادیۆكه چوار ساڵ راده‌وه‌ستێ و دواجار 19ی ئه‌یلولی 1981 به‌هه‌وڵی كۆمه‌ڵێ لاوی ئۆتۆنۆمیخواز ده‌ست به‌په‌خشی به‌رنامه‌كانی ده‌كاته‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وام پارازێتی ده‌خرێته سه‌ر. بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت به‌رپرسانی رادیۆكه له‌ساڵی 1983دا جارێكی تر سه‌ردانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌مجاره به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ده‌ست به‌وه‌شان ده‌كه‌نه‌وه. ساڵی 1986 به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه كه هێشتا هۆكاره‌كه‌ی نه‌زانراوه، ستۆدیۆ و ئه‌ڕشیڤی رادیۆكه به‌ته‌واوی له‌ناو ده‌چێت......

گوێ بگره
ادامه مطلب
+ نوشته شده در یکشنبه 6 بهمن1387ساعت 17:9  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
Saturday, January 24, 2009
نه‌بونی تاڵه‌بانی، زه‌مینه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆكایه‌تی گشتی بارزانی
نوسه‌ر؛ مراد وه‌یسی
له‌فارسیه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
باسکردن له‌قۆناغی پاش تاڵه‌بانی له‌ناو كورده‌كانی عێراقدا ده‌ستی پێكردوه. له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری رابردودا هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ بانگه‌شه‌یان كرد كه جه‌لاڵ تاڵه‌بانی له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانیدا نامێنێته‌وه. هه‌واڵێك كه خێرا له‌لایه‌ن وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی و نازم ده‌باغی نوێنه‌ری ئه‌و حزبه له‌تاران به‌توندی ره‌تكرایه‌وه.
ئه‌م هه‌واڵه به‌شێوه‌یه‌كی لۆژیكی ناكرێ راست بێت چونكه تاڵه‌بانی له‌راستیدا هێشتا له‌و په‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و حزبی و خۆشه‌ویستن دایه. له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانیشدا هێشتا قسه‌ی یه‌كه‌م و دوایی تاڵه‌بانی ده‌یكات و ره‌خنه‌گره ناوخۆییه‌كانی هێشتا له‌هه‌لومه‌رجێكدا نین كه بتوانن زیانی ئه‌وتۆ به‌سكرتێریی ئه‌و بگه‌یه‌نن. ته‌نانه‌ت به‌گرتنه‌جڵه‌و و دورئه‌ندێشی تاڵه‌بانی له‌پێناو دامه‌زراندنی یه‌كده‌نگی و هاوڕایی له‌ناو عێراقییه‌كان له‌میانه‌ی واژۆكردنی رێككه‌وتننامه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، له‌لای سیاسه‌تمه‌داره عێراقییه‌كانیش رێزی زیاتر بوه.....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در شنبه 5 بهمن1387ساعت 14:2  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
وه‌رگێڕانی؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
ئه‌گه‌ر مسته‌فا كه‌ماڵ پاشایه‌كی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بوایه كه له"ساڵونێك" له‌دایك نه‌بوایه‌و له‌موسڵ له‌دایك بوایه؛ پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كورد و توركه‌كان شه‌ڕی رزگاری سه‌رخست، ناوی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی نابا "كۆماری كوردیا" و خۆیشی به‌بڕیاری په‌رله‌مان پاشناوی "ئاتاكورد"ی وه‌رگرتبا.....
به‌هه‌مو هاوڵاتیانی كۆماری كوردیا بوترابا "كورد" و ئێمه‌ش هه‌ر هه‌مومان به‌كورد له‌قه‌ڵه‌م بدرابایه‌ین و له‌گه‌ڕ‌ه‌کی "تاكسیم"، له"كادركۆی"، له‌مه‌یدانی "كزڵ ئاڵای" و له"كۆردۆن" ئه‌و پلاكاردانه هه‌ڵبواسرایه‌ن كه له‌سه‌ریان نوسراوه "چ به‌خته‌وه‌ره ئه‌وه‌ی ده‌ڵێ كوردم"....
وتبایان له كوردیا، تورك بونی نییه، هه‌موو به‌ڕه‌گه‌ز كوردن؛ هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌یان بكردایه ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌وترێ تورك، له‌ڕاستیدا "كورده ده‌ریاییه‌كان"نن....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در پنجشنبه 19 دی1387ساعت 12:46  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
ئیسماعیل بێشكچی
له‌توركیه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
باهۆز (Fırtına) فیلمێكی سینه‌مایی و به‌رهه‌می ناوه‌ندی میزۆپۆتامیایه. سیناریۆكه‌ی له‌لایه‌ن كازم ئۆزه‌وه ئاماده كراوه. ده‌رهێنه‌ره‌كه‌یشی هه‌ر كازم ئۆز به‌خۆیه‌تی.
ده‌مه‌وێ هه‌ست و رامانی خۆم سه‌باره‌ت به‌م فیلمه ده‌رببڕم.
هه‌ڤاڵێكی زۆر گه‌نج و نزیكم هه‌یه. ساڵانی ده‌سپێكی رۆیشتنه زانكۆی بۆ ده‌گێڕامه‌وه. كۆتایی هه‌شتاكان و سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردو... ده‌یوت؛ ده‌مانزانی توركین، به‌ڵام نه‌مانده‌زانی له‌چ لایه‌نێكه‌وه توركین. مه‌راقمان ده‌كرد بزانین كورده‌كان له‌چ لایه‌نێكه‌وه توركن؟ بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بوایه كتێبمان بخوێندایه‌ته‌وه. بۆ نامیلكه و كتێب گه‌ڕاین و پرسیارمان كرد. كتێبفرۆشێك پێشنیاری پێكردین كتێبه‌كانی بێشكچی بخوێنینه‌وه. له‌ئه‌نجامی ئه‌و خوێندنه‌وانه‌دا هایه‌دار بوین ره‌گ و بنه‌چه‌ی ئێمه كورده‌و زانیمان كوردیش نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاوازه....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در دوشنبه 25 آذر1387ساعت 23:46  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
چیا مازی، له‌لاتینییه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
مارۆگولۆف کێیه؟
ئیسحاق مارۆگولۆف،پێشه‌نگی ئه‌لفوبێی کوردی لاتینییه. وه‌لێ کوردانی باکوور شتێکی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی و ئه‌لفوبێیه‌که‌ی نه‌بیستوه. بۆیه ویستم ده‌رباره‌ی ئه‌م زاته هه‌ندێک زانیاری کۆ بکه‌مه‌وه و شاره‌زای ژیان و تێکۆشانی بم. به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌ئه‌نته‌رنێتدا ته‌نێ چه‌ند نوسراوێک هه‌بوون که ئه‌وانیش به‌تورکی نووسرابوون. نوسینه‌کانیش له‌کتێبێک به‌ناوی (سیانزه لاپه‌ڕه‌ی سه‌رنج راکێش له‌مێژووی گه‌لی کورد ''Kurt Halk Tarîhînden 13 ilginç yaprak'') وه‌رگیرابون. واته کتێبی نووسه‌ر و رۆشنبیر جه‌لیلێ جه‌لیل که له وه‌شانخانه‌ی ئه‌ڤره‌نسه‌ل چاپکراوه و ساڵی 2007 حه‌سه‌ن کایا ته‌رجومه‌ی کردوه. به‌ڕای من پێویسته زمانزانه‌کان کار له‌سه‌ر ئه‌مه بکه‌ن و بیخه‌نه گفتوگۆوه.
له‌گه‌ڵ خۆمدا وتم با جارێک منیش سه‌رنج رابکێشمه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و ئه‌م مرۆڤه رێزداره له‌تۆی بابه‌تێکی کوردی‌دا بگونجێنم....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در پنجشنبه 16 آبان1387ساعت 2:24  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

شانۆكاری ره‌خنه‌گر و به‌ناوبانگی توركیا له‌ڤه‌ند كرجا له‌باتمان وتی كه ریگه ناده‌ن له‌كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆن ده‌ربكه‌وێت. كرجا وتیشی، به‌رنامه‌ی ('Olacak o kadar')یان كۆ كرده‌وه و ئێستاش بۆ ئه‌وه‌ی له‌شانۆیه‌كی كوردیدا رۆڵ ببینم، له‌هه‌وڵدام.
له‌ڤه‌ند كرجا ئه‌مجاره‌یان له‌یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین شاره كوردییه‌كانی باكوور هاته سه‌ر شانۆ و شانۆی (لاوری تۆرۆس)ی له‌هۆڵی سینه‌مایی یه‌ڵمای گۆنه‌ی پێشكه‌ش كرد: نوێنه‌ری ده‌ته‌په‌ی باتمان و شاره‌وانی ئه‌و شاره‌ش له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سایه‌تی تر له‌و 350 بینه‌ره بوون كه به‌تاسوقه‌وه له‌له‌ڤه‌ندیان ده‌ڕوانی.
شاره‌وانی باتمان وێڕای به‌خێرهاتنكردنی له‌ڤه‌ند وتی كه شاره‌كه‌مان پێویستی به‌شانۆ هه‌یه و به‌مجۆره به‌رده‌وام بوو؛ له‌مه‌وبه‌دوا بۆ ئیماژی شاره‌كه‌مان شانۆكاری وه‌ك له‌ڤه‌ند بانگهێشت ده‌كه‌ین. تاكانه داواكاریمان له‌وان ئه‌وه‌یه كه‌لایه‌نه جوانه‌كانی شاره‌كه‌مان جوان نیشان بده‌ن. ئێـمه خۆشحاڵین كه‌میوانداری ده‌نگێكی فه‌قیرانه ده‌كه‌ین....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در یکشنبه 7 بهمن1386ساعت 18:24  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

گۆڕانکارییه ژیۆپۆلیتیکه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین و ئاسایشی که‌نداوی فارس
دکتۆر جه‌واد موعینه‌لدینی
پوخته:
دوابه‌دوای 11ی سێپته‌مبه‌ری 2001، ئه‌مریکا وه‌ک ستراتیژی درێژخایه‌نی خۆی گه‌ڵاڵه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤینی گه‌وره‌ی هه‌ڵبژاردوه. ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه چاودێری ئامانجه‌کانی ئاسایشی ئه‌مریکا ده‌کات له‌بواره سیاسی، ئابووری، که‌لتووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ربازییه‌کانه‌وه. بێگومان سه‌ره‌کیی ترین ئامانجی پراتیکی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه، پشتیوانییه له‌ئیسرائیل و دابینکردنی ئاسایشه‌که‌ی بۆ نموونه له‌بواری ئابوورییه‌وه. به‌ڵام ئیسرائیل وه‌ک ده‌وڵه‌تێک که که‌ند و کۆسپێکی زۆر له‌به‌رده‌م خۆی ده‌بینێت، ته‌نها له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ئابووری له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکادا ناتوانێت خاوه‌نی سیسته‌مێکی ئابووری کارا بێت و پێویستی به‌په‌یوه‌ندیی ئابووری هه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتانی تردا له‌وانه جیرانه‌کانی. ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانیش بۆ دابینکردنی ئاسایشی ئابووری ئه‌م رژێمه که له چوارچێوه‌یه‌کی گه‌وره‌تری رۆژهه‌ڵاتی ناڤینی گه‌وره‌دا ئاشکراتر ده‌بێت بیر له‌به‌ستنی په‌یوه‌ندیی پته‌وی ئابووری و سیاسی نێوان ئیسرائیل و جیرانه عه‌ره‌به‌کانی ده‌کاته‌وه.
له‌م نووسینه‌دا گۆڕانکارییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌روانگه‌ی ژیۆپۆلتیکه‌وه لێک ده‌درێنه‌وه. ئه‌و شته‌ی به "گه‌ڵاڵه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین"ی ئه‌مریکا له‌دوای شه‌ڕی عێراق ناوزه‌د ده‌کرێت، هه‌وڵدانێکه له‌پێناو دابینکردنی ئاسایش بۆ ئیسرائیل له‌ڕێگه‌ی لاوازکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی ناوچه و دروستکردنی دڵه‌ڕاوکێی سیاسی ــ ئه‌منی له‌ناوچه‌که‌دا. هه‌روه‌ها له‌ڕوانگه‌ی ئابوریشه‌وه که‌ڵک وه‌رگرتن له‌نه‌وتی عێراق به‌ئامانجی دابینکردنی ئاسایشی ئابووری بۆ دۆستانی ئه‌مریکا له‌ئامانجه‌کانی تری ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ن....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در دوشنبه 23 مهر1386ساعت 23:59  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

فه‌رایی تینچ
له‌تورکیه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
ئیتر ناوی په‌ژاک به‌لای ئێمه‌وه نامۆ نییه. په‌ژاک رێکخراوێکی گه‌نجه کورده‌کانی ئێرانه له‌باکووری عێراق که سه‌ر به په‌که‌که‌ن. ئامانجیان سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه کوردنشینه‌کانی ئێرانه به‌ڵام له‌ڕاستیدا کاری ئه‌وان دروستکردنی رووداو و له‌ڕێگه‌ی تیرۆریشه‌وه ناسه‌قامگیرکردنی رژێمی ئێرانه.
په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌مریکی AP که دوو رۆژ له‌چیاکانی قه‌ندیل له‌ناو په‌ژاکییه‌کاندا بووه که له‌ناو که‌مپه‌کانی په‌که‌که‌دا ده‌ژیان، ئه‌و شتانه‌ی بینیویه‌تی، له‌راپۆرتێکدا ئاماژه‌یان پێده‌کات.
په‌یامنێره‌که باسی یارمه‌تیی ئایدیۆلۆژی و لوجستیکی په‌ژاک ده‌کات له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه‌و ده‌ڵێت "لێره که‌سانی ناشاره‌زا بۆ شه‌ڕکردن دژی ئێران په‌روه‌رده ده‌کرێن. هه‌ر چه‌نده‌ش سه‌ر به په‌که‌که بن که له‌لایه‌ن واشنگتۆنه‌وه وه‌ک رێکخراوێکی تیرۆریست ناسراوه، به‌ڵام له‌خاکی عێراقه‌وه که له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مریکا کۆنترۆڵ ده‌کرێت، چالاکیی ئه‌نجامده‌ده‌ن."
له‌و که‌مپانه‌دا گه‌نجه‌کان به‌چه‌کی قورس و AK_47 په‌روه‌رده ده‌کرێن. په‌ژاک له‌چیاکانی باکووری عێراقه‌وه به‌رده‌وام چالاکیی دژی ئێران ئه‌نجام ده‌دات و دزه ده‌کاته ناو ئه‌و وڵاته‌وه. په‌روه‌رده‌ی ئایدیۆلۆژیی ئه‌وان بۆچونه‌کانی ئۆجالانه. ده‌ڵێن "له‌مدواییانه‌دا ئۆجالان له‌رێبازی سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کان دوور که‌وتۆته‌وه‌و کار له‌سه‌ر تایبه‌تبوون و خودموختاری ده‌کات".....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در یکشنبه 22 مهر1386ساعت 21:37  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

فیكره‌ت بیلا
له‌توركییه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
وه‌ك چۆن قسه‌كردن سه‌باره‌ت به "كێشه‌ی كورد" بۆ وڵاتانی توركیا، عێراق، ئێران و سووریا بۆته شتێكی ئاسایی، ئه‌م "مه‌سه‌له"یه بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانیش كێشه‌یه‌كی نوێیه. ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مجار ساڵی 1991 و له‌میانه‌ی جه‌نگی خه‌لیجدا رووبه‌رِووی "كێشه‌ی كورد" بوویه‌وه‌و دوای داگیركردنی عێراق له‌ساڵی 2003دا ئه‌م كێشه‌یه بوو به‌یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین كێشه‌كانی كۆشكی سپی له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاستدا. ئێستا ئه‌مریكا نه‌ك هه‌ر ده‌بێ له‌گه‌ڵ "كێشه‌ی عێراق" به‌ڵكه پێویسته ده‌سته‌ویه‌خه‌ی "مه‌سه‌له‌ی كورد"یش بێت. داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن هیزه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیاوه بووه هۆی تێكچوونی هاوسه‌نگییه‌كانی ناوچه‌كه. دوابه‌دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی تا ئه‌مرِۆش وڵاتانی توركیا، عێراق و ئێران و تا رِاده‌یه‌ك سوریاش به‌گوێره‌ی گۆرِانكارییه‌كانی گۆره‌پانی جیهانی سیاسه‌ت و ئابووری، له‌مه‌رِ كێشه‌ی كورد سیاسه‌تی بگۆرِیان په‌یرِه‌و كردوه، لێ به‌ر له‌راڤه‌كردنی خه‌سڵه‌ته هه‌نوكه‌ییه‌كانی "پرسی كورد"، پێویسته لاپه‌رِه‌كانی مێژوو هه‌ڵبده‌ینه‌وه: له‌یه‌كه‌مین ساڵه‌كانی جه‌نگی جیهانیدا كه ده‌وڵه‌تی عوسمانیش تیایدا به‌شدار بوو و پاش كۆتایی ئه‌م جه‌نگه‌ش (هه‌روه‌ها دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئیمپراتۆریای عوسمانی) كورده‌كان شۆرِشیان كرد. گه‌رچی ئه‌م سه‌رهه‌ڵدان و شۆرِشانه له‌توركیا و عێراق و ئێران جیاوازییان له‌گه‌ڵ یه‌كتری هه‌بوو، به‌ڵام ئامانجی هاوبه‌شی هه‌موویان گه‌یشتن بوو به‌سه‌ربه‌خۆیی.....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در جمعه 13 مهر1386ساعت 17:3  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
|
"BEFRÎN" |
|
Elî Eşref Derwêşyan
Wergêr ji Farisî : Selahaddîn Bayezîdî

Li ber derî, li eywanê û li bin tîşka rojê runiştibun. Berfîn pala xwe dabu sînga diya xwe. Jinê ew bi tundî xistibu himbêza xwe de. Porê zêrîn yê Berfîn, di bin şeh de, nerm û saf bi ser qirik û mile wê de hatibu xwar. Dema ku pore wê şeh dikir, porê wê pêl dida
-“ axx.. guhê min! te guhê min jêkir”
-“ma çi bu? Ma guhê te kaxeze. Eger guhê mirov bi şeh jêbubane, herkes di vê dinê de bê guh dibu.”
Berfîn destê xwe da guhê xwe baş li noka tiliya xwe nihêrî da ku zanibê bê ma ji guhê wê xwîn hatiye an na?.
Dayika wê bi henekî got;.... |
ادامه مطلب
+ نوشته شده در پنجشنبه 29 شهریور1386ساعت 16:43  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

ئاخۆ كورده‌كانی سووریا ده‌توانن هیوایان به‌داهاتوو بێت؟
وه‌رگێرِانی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
چاره‌نوسی كورده‌كان له‌ساڵی 2004دا له‌وڵاتی سووریا شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیداری به‌خۆیه‌وه گرت. كێشه‌ی نێوان كورده‌كان و ده‌وڵه‌ت كاتێك گه‌یشته لوتكه كه له‌میانه‌ی كێبه‌ركێی تۆپی پێی له‌شاری قامیشلی لایه‌نگرانی دوو تیپی كورد و عه‌ره‌ب به‌توندی ده‌سته‌ویه‌خه بوون. هێزه ئه‌منییه‌كان گولله‌ی رِاسته‌قینه‌یان تێگرتن، به‌ڵام وێده‌چوو ئامانجیان ته‌نها كورده‌كانی به‌شداربووی ئه‌م كێبه‌ركێیه بێت، چونكه ته‌نها كورده‌كان برینداربوون و كوژران. بۆ به‌یانی ئه‌و رۆژه هه‌میسان هێزه ئه‌منییه‌كانی سوریا ته‌قه‌یان له‌خۆپێشانده‌ره نارِازییه‌كان كرد و چه‌ند كه‌سی تریشیان كوشت و بریندار كرد. وێرای سه‌ركوتی هۆڤانه، خۆپیشاندانه‌كان شاره‌كانی باكوور و به‌تایبه‌ت باكووری رۆژهه‌ڵات واته ئه‌لقه‌حتانیه‌و ئه‌لمالكییه‌شی گرته‌وه....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در دوشنبه 19 شهریور1386ساعت 1:9  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

وریا مه‌زهه‌ر
له‌فارسییه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
به‌رِێكه‌وت كاتژمێر پێنج و نیوی ئێواره بوو: نه‌خۆشخانه‌ی Meilahti، نهۆمی شه‌شه‌م، ژووری 329. هه‌وای ده‌ره‌وه بارانی بوو. له‌ناو ژووره‌كه‌ماندا سێ ته‌خت هه‌بوو. من له‌سه‌ر یه‌كیان رِاكشابووم. ته‌خته‌كه‌م به‌رِێكه‌وت له‌لای په‌نجه‌ره‌وه بوو: په‌نجه‌ره‌یه‌كی به‌رِێكه‌وت له‌گه‌ڵ جامێكی دوو توێ كه ئه‌وبه‌ری ئاسمانی بێ رێكه‌وتی له‌چوارچێوه‌گیرا بوو به‌گه‌واڵه هه‌وری رێكه‌وت. له‌وبه‌ری تر، له‌نزیك ده‌رگا، پیاوێكی پیر رِاكشابوو: ئه‌ژنۆكانی كۆكردبۆوه‌و له‌پی ده‌ستی چه‌پی له‌سه‌ر ته‌وێڵی دانابوو. ته‌ختی ناوه‌رِاست به‌تاڵ بوو. نیو سه‌عاتێك ده‌بوو خاوه‌نه‌كه‌ی رۆیشتبوه ئاوده‌ست و نه‌گه‌رِابۆوه. ئه‌و سسته‌ره‌ی هاتبوو باڵی بگرێت و تا ئاوده‌ست هاوكاریی بكات، به‌رِێكه‌وت جوان بوو. گه‌نجیش بوو. به‌یانی هه‌ر سێكمانیان له‌ماوه‌ی سێ كاتژمێردا ده‌برده ژێر تیغی نه‌شته‌رگه‌ری. یه‌كه‌م كه‌س پیاوه‌كه‌ی ناوه‌رِاست بوو (كاتژمێر حه‌وت و نیوی به‌یانی). دووهه‌م كه‌س پیاوه پیره‌كه بوو كه ته‌خته‌كه‌ی له‌لای ده‌رگاكه‌وه بوو (كاتژمێر هه‌شت و نیو). سێهه‌م كه‌سیش من بووم (له‌نێوان كاتژمێر نۆ و نیو تا ده!) هه‌ر سێكمان یه‌ك كێشه‌ی ته‌ندروستیمان هه‌بوو. ده‌ردی هه‌ر سێكمان هاوبه‌ش بوو، به‌ڵام له‌رِوخساری هیچكامماندا نیشانه‌یه‌ك له‌هه‌ستی هاوده‌ردی سه‌باره‌ت به‌دوو كه‌سه‌كه‌ی تر نه‌ده‌بینرا....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در پنجشنبه 15 شهریور1386ساعت 1:17  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

نوسینی جه‌یمس براندۆن
وه‌رگێرِانی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
له‌و كاته‌دا ئێران به‌هۆی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یه‌وه له‌ژێر فشاری ده‌ولی دایه، تاران زۆر به‌بایه‌خه‌وه ده‌رِوانێته ئه‌و هه‌رِه‌شه ناوكییه‌ی كه له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌یه‌كی نیشتمانیی كوردییه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه به‌رِابه‌رایه‌تی پارتی ژیانی ئازاد له‌كوردستان (په‌ژاك).
به‌پێی حكومه‌تی ئێرانی له‌ساڵی 2005دا، په‌ژاك لانیكه‌م 120 سه‌ربازی ئێرانیی له‌ناو ئێران‌دا كوشتوه‌و رِه‌نگه په‌ژاك له‌ساڵی 2006دا ئه‌م رِاده‌یه‌ش تێپه‌رِێنێ، چونكه تا ئێستا چه‌ندین هێرشی ئه‌نجامداوه له‌رِێی سه‌ربازگه‌كانیه‌وه له‌كوردستانی عێراقدا و له‌رِێی شانه نهێنییه‌كانی ناو ئێرانه‌وه. له‌یه‌كێك له‌م هێرشانه‌ی دواییدا، هێزه‌كانی په‌ژاك له‌پێكدادانێكدا له27ی مایسداو له‌نزیك گوندی ماكۆ چوار سه‌ربازی ئێرانی‌یان كوشتوه‌و ئه‌م هه‌واڵه له‌لایه‌ن رۆژتیڤی په‌كه‌كه‌وه رِاگه‌یه‌ندراوه.
هه‌ر چۆنێك بێت كرده‌وه سه‌ربازییه‌كانی به‌ته‌واوكه‌ری هه‌وڵه به‌رفراوانه‌كانی داده‌نرێت بۆ بنیاتنانی ناسنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی نوێ له‌ناو ئه‌و چوار ملیۆن كورده دا كه له‌سه‌دا حه‌وتی دانیشتوانی ئێران پێك ده‌هێنن....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در سه شنبه 13 شهریور1386ساعت 1:40  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

ده‌زگایه‌ک بۆ مۆدێرنیزه‌کردنی کوردستانی عێراق
له‌فارسیه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
عه‌باس وه‌لی، مامۆستای پێشوی زانستی سیاسی له‌زانکۆکانی به‌ریتانیا و مامۆستا و سه‌رۆکی "زانکۆی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر" له‌وتوێژێکی رادیۆ فه‌ردادا ده‌ڵێت که کوردستانی عێراق له‌هه‌لومه‌رجێکدا په‌ره ده‌ستێنێ و پێشده‌که‌وێت که پێشتر ره‌وتی به‌ده‌زگابوونی بنه‌ماکانی سیاسه‌ت یاخود حوکمڕانی له‌م ناوچه‌یه‌دا بوونی نه‌بوه. دکتۆر وه‌لی، نزیکه‌ی دوو ساڵه هاتۆته کوردستانی عێراق و سه‌رۆکی ئه‌و زانکۆیه‌یه که پێشتر له‌م ناوچه‌یه‌دا نمونه‌ی نه‌بوه: "زانکۆی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر" که خوێندن تیایدا به‌زمانی ئینگلیزییه و چه‌ند مانگێکه به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ده‌ست به‌کار بوه.
"عه‌باس وه‌لی" که کورده و له‌شاری مه‌هاباد له‌دایک بوه، ده‌ڵێت بیرۆکه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌م زانکۆیه له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی فیدراڵی کوردستانه‌وه هاتۆته ئاراوه. به‌قسه‌ی دکتۆر وه‌لی، ئێستا خوێندکارانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان واته ئه‌و ناوچانه‌ی کوردی تیا ده‌ژیت له"ئێران و عێراق و تورکیا و سوریا" خه‌ریکی خوێندنن له‌م زانکۆیه‌دا....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در پنجشنبه 10 خرداد1386ساعت 0:45  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

راپۆرتی: رادیۆ فه‌ردا
له‌فارسییه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
حکومه‌تی کوردستان بێ ئه‌زمونه و به‌مدواییانه بۆته خاوه‌نی پێکهاته‌یه‌کی یه‌کده‌ست و هه‌روا گرفتاری پێکدادانه قه‌ومییه‌کانه، به‌ڵام زۆر خێرا به‌ره‌و پێشکه‌وتن هه‌نگاو ده‌نێت".
ئه‌مانه قسه‌ی خاتوو "خه‌مان زرار ئه‌سعه‌د"ه که یه‌کێکه له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق که له‌وتوێژیدا له‌گه‌ڵ رادیۆ فه‌ردا ده‌رباره‌ی کۆمه‌ڵگای کوردنشینی عێراق هێنایه زمان. خه‌مان زرار ئه‌سعه‌د، یه‌کێکه له‌ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و رۆشنگه‌ریی که‌لتوری په‌رله‌مانی کوردستان.... ئه‌و ده‌رباره‌ی کاره‌کانی ئه‌م کۆمیته‌یه ده‌ڵێت: کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و رۆشنگه‌ریی که‌لتوری په‌رله‌مانی کوردستانی عێراق له‌هه‌ر دوو ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌کیی چالاکی هه‌یه. له‌ئاستی ده‌ره‌کیدا، ئه‌م کۆمیته‌یه به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی وڵاتانی تری جیهان و له‌مباره‌وه هیچ سنوورێکی نییه. له‌ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و ناوخۆیشدا ئه‌م کۆمیته‌یه به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستانه له‌گه‌ڵ حزبه کوردییه‌کان و سه‌رجه‌م ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی حکومه‌ت و حزبه‌کانی ناو کوردستان.....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در چهارشنبه 12 اردیبهشت1386ساعت 1:3  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

محه‌ممه‌د عه‌لی بیراند
له‌تورکییه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر رۆیشتمه که‌مپی مه‌خموور له‌باکووری عێراق. ئامانجم ئه‌وه بوو ئه‌و که‌مپه له‌نزیکه‌وه ببینم که له‌لایه‌ن تورکیاوه فشاری ده‌خرایه سه‌ر تا دابخرێت.
له‌ڕاستیدا مه‌خموور سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه. دوابه‌دوای داگیرکردنی کوه‌یت له‌لایه‌ن سه‌دام حسێنه‌وه دامه‌زراوه.
به‌هۆی رووداوه‌کانه‌وه نزیکه‌ی 10 ــ 15 هه‌زار کۆچبه‌ری سته‌ملێکراو په‌نایان هێناوه بۆ ئه‌م که‌مپه. له‌ناویاندا ئه‌و که‌سانه هه‌ن که به‌هۆی به‌شداربوونیان له‌ناو په‌که‌که‌دا به‌بنه‌ماڵه‌وه کۆچیان کردوه یان ئه‌و گوندیانه‌ی به‌بیانووی هاوکاریکردنی په‌که‌که له‌لایه‌ن تورکیاوه گونده‌کانیان سووتێنراوه و هیچ سه‌رپه‌نایه‌کیان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه.
ادامه مطلب
+ نوشته شده در پنجشنبه 3 اسفند1385ساعت 22:47  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

مارتین لۆته‌رکینگ موسڵمانی کام وڵاته؟
له‌فارسییه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
نازانم کامیان به‌ئازارتره: قه‌تڵوعامی هۆڤانه‌ی گرووپێک به‌ده‌ستی سوننه و شیعه‌کان له‌عێراقدا یان بێده‌نگیی کوشنده‌ی جیهانی ئیسلام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م کۆمه‌ڵکوژییانه‌دا. چۆنه کاریکاتێره‌کانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له‌دانیمارک، گرووپێک تووڕه ده‌کات، به‌ڵام توندوتیژی ئاشکرای موسڵمانان دژی موسڵمانان له‌عێراقدا ته‌نانه‌ت به‌قه‌رای هه‌واڵه‌کانی که‌شناسیش له‌جیهانی ئیسلامی‌دا په‌رچه‌کرداری به‌دواوه نابێت؟ مارتین لۆته‌ر کینگ موسڵمانی کام وڵاته؟ پاش "رێپێوانی چه‌ند میلیۆنی موسڵمانان" چی روویدا که دروشمی "نه‌شیعه‌ین، نه‌سوننه، ئێمه رۆڵه‌کانی پێغه‌مبه‌رین" تیایدا به‌رز کرایه‌وه.
ادامه مطلب
+ نوشته شده در چهارشنبه 2 اسفند1385ساعت 17:36  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

فه‌رایی تینچ
له‌تورکییه‌وه: سه‌ڵاحه‌دین بایه‌زیدی
بڕوا ناکه‌م کورده‌کانی عێراق هیچ بیر له‌وه بکه‌نه‌وه که که‌رکووک به‌شێک بێت له‌باشووری عێراق.
به‌ڵام بێگومان گرووپ و نه‌ته‌وه مه‌زهه‌بییه‌کانی دیکه‌ی عێراق و هه‌روه‌ها چه‌ندین وڵاتی تریش له‌نزیکه‌وه ئه‌م پێشهاتانه ده‌شۆپێنن و خوێندنه‌وه‌ی خۆیان هه‌یه.
وه‌ک من بیستوومه زۆربه‌ی عێراقییه‌کان به‌گشتی و سوننه‌کانی ئه‌و وڵاته به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن "ئه‌گه‌ر که‌رکووک بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر کوردستان ئه‌وا رووداوی گه‌وره‌ی لێده‌که‌وێته‌وه، هه‌ڵوێستی تورکیا له‌مباره‌وه یارمه‌تیده‌ری ئێمه ده‌بێـت بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ کورده‌کاندا."...
ادامه مطلب
+ نوشته شده در دوشنبه 23 بهمن1385ساعت 19:27  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

ئێوه بۆ كورده‌كان گرنگن؛ دیدارێك له‌گه‌ڵ پیته‌ر گاڵبره‌یس
له‌توركییه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
رۆژی هه‌ینی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیكی وێڕای حه‌وت وه‌زیری تر هاتنه ئه‌نقه‌ره. مالیكی مه‌ساژی ئه‌وه‌ی به‌ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك وه‌زیران دا كه له‌وڵاته‌كه‌یاندا په‌نا ناده‌نه په‌كه‌كه. بۆ كه‌ركوكیش وتی "شارێكی عێراقییه و هه‌رواش ده‌مێنێته‌وه." دوو رۆژ پێش ئه‌م زیاره‌ته‌ش "ئه‌رتوغرول ئۆزكۆك" له‌رۆژنامه‌ی حورییه‌تدا باسی كورده‌كانی عێراق و په‌یوه‌ندییانی كردبوو له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا. هۆیه‌كه‌شی ئه‌و نامه‌یه بوو كه میشێل روبین له‌ئه‌مریكاوه بۆی ناردبوو كه یه‌كێكه له‌نئۆكانه‌كان. له‌نامه‌كه‌یدا روبین، ئاماژه به‌و رۆڵه گرنگه ده‌كات كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌ئه‌نقه‌ره‌ی داوه و باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات تاڵه‌بانی و بارزانی له‌به‌رامبه‌ر دۆلارێكی زۆردا، كۆنه باڵوێزێكی ئه‌مریكایان راسپاردوه بۆ راوێژكردن. رێك چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌م نووسینه چاوم به‌باڵوێزێكی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان كه‌وت و له‌گه‌ڵیدا له‌سه‌ر سێكوچكه‌ی "باكووری عێراق ــ توركیا ــ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان" ئاخاوتم....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در دوشنبه 9 بهمن1385ساعت 16:15  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
حه‌سه‌ن جه‌ماڵ
له‌تورکییه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
به‌غدا، هه‌فته‌ی یه‌که‌می مایسی 2003. تازه مانگێک به‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی رژێمی سه‌دامدا تێپه‌ڕیوه. ده‌گه‌ڵ لیده‌ری کورده‌کانی عێراق، جه‌لاڵ تاڵه‌بانیدا ده‌په‌یڤم.
ئه‌م قسانه‌ی سه‌رنجی ڕاکێشام:
"له‌عێراقدا تاقمێکی به‌هێزی ئیسلامی رادیکاڵ هه‌یه. کورده‌کانیش عیلمانین.. تورکیا کام لایه‌ن ده‌گرێت؟ ئیدی ئێمه‌ی کوردیش له‌به‌غدا و له‌ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداین. په‌یوه‌ندی تورکیا ــ عێراق قازانجی هه‌یه بۆ ناوچه‌که. په‌یوه‌ندی باشی تورکیا له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا، له‌روانگه‌یه‌کیشه‌وه دێته واتای په‌یوه‌ندییه‌کی باش له‌گه‌ڵ کورده‌کانی ئه‌و وڵاته.*"
ادامه مطلب
+ نوشته شده در دوشنبه 2 بهمن1385ساعت 14:47  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
ساڵی 2006 مه‌ترسیدارترین ساڵ بۆ رۆژنامه‌نووسان
وه‌رگێڕانی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
له‌ساڵی 2006دا لانیکه‌م 81 رۆژنامه‌نووسن له‌کاتی ئه‌نجامدانی ئه‌رکه‌که‌یاندا یاخود له‌کاتی راده‌ربڕیندا له 21 وڵاتی جیهان کوژراون. 103 رۆژنامه‌نووس له‌وه‌چه‌کوژی رۆواندا، شه‌ڕی ناوخۆیی ئه‌لجه‌زایر و یۆگسلاڤیا گیانی خۆیان له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا 32 هاوکاری رۆژنامه‌نووس (وه‌رگێڕ، ته‌کنیسیه‌ن و ..)یش کوژران، له‌کاتێکدا له‌ساڵی رابردوو ته‌نها 5 که‌س کوژراوبوون...
ادامه مطلب
+ نوشته شده در سه شنبه 19 دی1385ساعت 18:14  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

شه‌ڕی ئاڵاکان له‌عێراقدا
وه‌رگێڕانی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
په‌ره‌سه‌ندنی له‌راده‌به‌ده‌ری توندوتیژییه‌کان له‌عێراقدا و کێشمه‌کێش له‌سه‌ر هه‌ڵنه‌کردنی ئاڵای ره‌سمی عێراق له‌کوردستان و داخوازی سه‌رۆک عه‌شیره‌کانی عێراق له‌پێناو سه‌ر له‌نوێ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌دام بۆ سه‌ر حکومه‌ت، به‌ئه‌ندازه‌ی پێویست نیشانه‌ی ناله‌باربوونی بارودۆخه‌کانه له‌عێراقدا. سه‌ره‌تاکانی ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا پێنتاگۆن له‌راپۆرتێکیدا رایگه‌یاند که توندوتیژییه‌کانی عێراق 5% په‌ره‌یان سه‌ندوه و به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام له‌سێ مانگی رابردوودا رۆژانه به‌سه‌دان که‌س له‌م وڵاته‌دا ده‌بنه قوربانی..
ئه‌م راپۆرته خۆی له‌خۆیدا داننان بوو به‌وه‌ی که عێراق گرفتاری شه‌ڕێکی ناوخۆ بووه به‌ڵام هێشتا ئه‌مریکا بڕوا ناکات. سووربوونی مه‌سعود بازرانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر هه‌ڵنه‌کردنی ئاڵای ره‌سمی عێراق لایه‌نێکی تری ململانێ و پێکدادانه قه‌ومییه‌کانی له‌عێراقدا ئاشکرا کرد. رووداوێک که هێشتا مشتومڕی له‌سه‌ر ده‌کرێت و له‌وانه‌یه قه‌یرانی تازه‌تر به‌دوای خۆیدا بێنێت....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در جمعه 1 دی1385ساعت 22:29  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

وتووێژی سه‌رنووسه‌ری "دی سایت" له‌گه‌ڵ ئۆرهان پاموک
له‌فارسییه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
یۆرگ لاو سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی دی سایت وتووێژێکی له‌گه‌ڵ ئۆرهان پاموک ئه‌نجام داوه ده‌رباره‌ی ئازادی: خه‌سارناسیی رۆحی خه‌ڵکی تورکیا و دابه‌زینی جۆش و خرۆشی ئه‌و وڵاته بۆ به‌ئه‌ندامبوون له‌یه‌کێتیی ئه‌وروپادا ئۆرهان پاموکی 52 ساڵ ته‌مه‌ن ئێستاکه به‌یه‌کێک له‌به‌ناوبانگترین نووسه‌رانی تورکیا دێته ئه‌ژمار، ناوبراو فێبریوه‌ری ساڵی پار وتووێژێکی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌یه‌کی سویسی ئه‌نجامدا ده‌رباره‌ی قه‌تڵوعامی ئه‌رمه‌نییه‌کان له‌تورکیا، به‌ڵام دوابه‌دوای ئه‌م وتووێژه رووبه‌ڕووی کینه‌ی و نه‌فره‌تی له‌راده‌به‌ده‌ری خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی بوویه‌وه. کتێبه‌کانی له‌خۆپێشاندانێکی نه‌ته‌وه‌گه‌رایانه‌دا له‌شاری بیله‌جیک سووتێنران...
ادامه مطلب
+ نوشته شده در جمعه 24 آذر1385ساعت 9:23  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

ریچارد بالیت
وه‌رگێڕانی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
ریچارد بالیت مامۆستای مێژووی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته له‌زانکۆی کۆلۆمبیای ئه‌مریکا و نووسه‌ری شه‌ش کتێبی گرنگه له‌بواری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانی ئیسلامدا که بۆ حه‌وت زمانی جۆراوجۆر وه‌رگێڕدراون. دواهه‌مین کتێبی ئه‌و نووسه‌ره "ده‌رفه‌تێک بۆ شارستانییه‌تی ئیسلامی ــ مه‌سیحی"یه. بالیت به‌گشتی به‌چاوی ره‌خنه‌گرانه‌وه له‌سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڕوانێت....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در جمعه 17 آذر1385ساعت 14:19  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
ئه‌حمه‌د کایا
وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
(سترانه‌کانم بۆ چیا) که ساڵی 1994 بڵاو بوویه‌وه و میلیۆنێک و نیوی لێ فرۆشرا و بوو به‌پڕفرۆشترین ئه‌ڵبۆمی مۆسیقی له‌مێژووی مۆسیقای تورکیادا. به‌ناوبانگترین به‌رهه‌می (ده‌گه‌ڵ گریانه‌کانمان) له‌م ئه‌ڵبۆمه دایه که لایه‌نگران و ته‌نانه‌ت دژبه‌رانیشی سه‌رسام کردوه. شیعری گۆرانییه‌کانی له‌چوارچێوه‌ی (پرۆتێست) دایه و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کردوه که پێی بگوترێت دامه‌زرێنه‌ری ستایلی پرۆتێست له‌تورکیادا. به‌شێوه‌یه‌ک که له‌تورکیادا وه‌ک دامه‌زرێنه‌ری شێوازی مۆسێقای ئازاد له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
ئاشکراوێژی و وره‌ی به‌رز له‌تایبه‌تمه‌ندییه به‌رچاوه‌کانی کایا بوو. وه‌ک خۆی ده‌یگووت به‌رده‌وام له‌سه‌ر لێواری خه‌ره‌نده و هیچ باکێکیشی نییه. گۆڕه‌که‌ی له "پێرلاشێز"ی پاریسه. هه‌مان ئه‌و شوێنه‌ی سادقی هیدایه‌ت، یه‌ڵماز گۆنه‌ی، د. قاسملوو، د. شه‌ره‌فکه‌ندی و ده‌یان که‌سایه‌تی شۆڕشگێڕی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی لێ نێژراوه. گوڵته‌نی هاوسه‌ری دژی ئه‌وه بوو ته‌رمه‌که‌ی ببرێته‌وه تورکیا و رایگه‌یاند تورکیا شایانی ئه‌وه نییه پیاوێکی گه‌وره‌ی وه‌ک کایا له‌خاکه‌که‌یدا بنێژرێت.....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در شنبه 11 آذر1385ساعت 21:48  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
پارتیزانه‌کانی کورد له‌باکووری عێراق له‌سه‌ر دیموکراسی گفتوگۆ ده‌که‌ن
وه‌رگێڕانی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
کازیوه‌ی به‌ره‌به‌یان هێشتا که‌پر و که‌وێڵی چیا به‌رزه‌کانی قه‌ندیلی باکووری عێراقی جێ نه‌هێشتوه که پارتیزانه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ گفتوگۆی به‌یانیی خۆیان له‌ده‌وری یه‌ک کۆده‌بنه‌وه. یاسه‌ر باگۆک یه‌کێک له‌فه‌رمانده‌ره‌کانی ده‌سته‌یه‌ک له‌پارتیزانه‌کان ده‌ڵێت ئه‌مریکا خوازیاری دیموکراتیزه‌کردنی عێراقه و دوابه‌دوای نه‌مانی سه‌دام هه‌ندێک گۆڕانکاریی ئه‌رێنی روویان داوه. سۆزدار فه‌رمانده‌رێکی ژنه که ره‌وتی گفتوگۆکان پێشده‌خات و قسه‌که‌ی پشت راست ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌مریکا سه‌ره‌ڕای چه‌وتییه‌کانی، رۆڵێکی گرنگ له‌په‌ره‌پێدانی دیموکراسی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌بینێ به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ئه‌وروپا ناتوانین ئه‌م قسه‌یه بکه‌ین.....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در دوشنبه 6 آذر1385ساعت 8:50  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

۱۱/۱۵ رۆژی جیهانی نووسه‌رانی ناو زیندان بوو
وه‌رگێڕانی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
رۆژی15/11 هاوکات بوو له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانی نووسه‌رانی ناوزیندان. له‌م رۆژه‌دا به‌هه‌وڵ و کۆششی ده‌زگا که‌لتووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، بارودۆخی نووسه‌ران، رۆژنامه‌ڤانان و بڵاوه‌که‌ره‌وه‌کان له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا تاوتوێ ده‌کرێت. له‌کاتێکدا یادی ئه‌م رۆژه ده‌کرێته‌وه که نزیکه‌ی 720 نووسه‌ر له‌سه‌رانسه‌ری جیهان له‌پشت میله‌کانی زیندانه‌وه‌ن....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در پنجشنبه 25 آبان1385ساعت 12:17  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

کچانی کامیرۆن مه‌مکیان ئوتو ده‌کرێ
له‌فارسییه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
(فیلومنێ مۆنگنگ)، نیگه‌ران له‌وه‌ی که مه‌مکی کچه تازه پێگه‌یشتوه‌کانی رووبه‌ڕوی ئازار و ته‌نانه‌ت ده‌ستدرێژی ببنه‌وه، به‌به‌ردێکی گه‌رم سینگی کچه‌کانی ئوتو کرد.
ئه‌و ده‌ڵێت: "کاتێک کچه‌کانم ته‌مه‌نیان 8 ساڵ ده‌بوو، ئه‌م کاره‌م ئه‌نجامدا. به‌رده‌که‌م هه‌ندێک له‌سه‌ر ئاگر سوور ده‌کرده‌وه و ئینجا مه‌مکی کچه‌کانم ئوتو ده‌کرد" "ئه‌وان ده‌گریان و ده‌یانگوت ژانی هه‌یه، به‌ڵام من پێمده‌گوتن له‌پێناو ئێوه‌دا ئه‌م کاره ده‌که‌م."
به‌گوێره‌ی قسه‌ی پسپۆڕان، ئوتوکردنی سینگ یان به‌کارهێنانی ئامراز و که‌ره‌سته‌ی سوورکراوه بۆ به‌رگریکردن له‌گه‌وره‌بوونی مه‌مکی کچان له‌کاتی باڵغ بووندا، نه‌ریتێکی باوه له‌رۆژئاوای ئه‌فریقا....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در دوشنبه 8 آبان1385ساعت 10:30  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
قوربانیه‌کانی هێرشی کیمیایی گوندێکی ئێران له‌چاوه‌ڕوانی عه‌داڵه‌تدا
وه‌رگێڕانی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی

مانگی ژوئیه‌ی ساڵی 1988، له‌میانه‌ی شه‌ڕی ئێران و عێراقدا، گوندێکی ئێران به‌ناوی زه‌رده بوو به‌ئامانجی بوردومانی کیمیایی فرۆکه جه‌نگییه‌کانی عێراق. فرانسیس هریسۆن سه‌ردانێکی ئه‌م گونده‌ی کرد تاکوو له‌نزیکه‌وه شوێنه‌واره‌کانی ئه‌م کاره‌ساته ببینێ.
خه‌ڵکی دێیه‌که ده‌ڵێن بۆنێک وه‌ک میوه‌ی گه‌نیو که‌پۆمانی پڕ کردبوو، بۆنێکی غه‌ریب که مه‌رگێکی نائاشنای ڕاده‌گه‌یاند.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌و رۆژه له‌مانگی ژوئیه‌ی 1988 خه‌ڵکی زه‌رده له‌مزگه‌وتی گوند کۆ ببونه‌وه.
سه‌ره‌تا ده‌نگی ئه‌و فڕۆکانه بیسترا که به‌ئاسماندا ده‌ڕۆیشتن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ده‌نگانه بۆ گوندێک که له‌داوێنی چیایه‌کی ته‌ماوی سه‌ر سنووری ئێران و ئێراق بێت، شتێکی تازه نه‌بوو.
ئه‌مڕۆکه هه‌موو له‌یادیانه که ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌کان چه‌نده سووک بوو و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هاوئاهه‌نگ نه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌رگ و وێرانییه‌ی که دواتر له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنای.
ادامه مطلب
+ نوشته شده در سه شنبه 25 مهر1385ساعت 15:56  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
له‌ساڵیادی کۆچی دوایی یه‌ڵماز گۆنه‌ی دا
وه‌ڕگێڕانی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
ئێره خانوویه‌کی گه‌وره و کۆنه له‌گوندێکی بچووکی نزیک فه‌ره‌نسه که ده‌ڵێی تورکیایه. له‌نزیک خانووه‌که تابلۆی "زیندانی ناوه‌ندی" به‌زمانی تورکی له‌ته‌نیشت په‌یکه‌ره‌یه‌کی حه‌زره‌تی مه‌ریه‌م به‌دی ده‌کرێت. تابلۆکان هه‌موویان باس له‌شانازی به‌تورک بوون ده‌که‌ن. "خۆزگه به‌و که‌سه‌ی خۆی به‌تورک ده‌زانێت"، له‌ناو خانووه‌که‌دا هه‌ندێک دیوار ساز کراون تا بیکه‌نه شوێنی پیاسه‌کردن له‌ژێر چاودێری قه‌ره‌وێڵێک که له‌سه‌ر بورجی پاسه‌وانی دانیشتوه. سه‌رسوڕهێنه‌ره خانوویه‌کی وه‌ها ساده ببێته زیندان. پیاوێک که شه‌پقه‌ی ئه‌نقه‌ره‌یی له‌سه‌ره به‌ناو ژنه ڕووداپۆشراوه‌کان و پیاوانی پانتۆڵ فشدا هێدی هێدی به‌ره‌و پێشه‌وه دێت. هه‌ندێک ئه‌ولاتر، یه‌ڵماز گۆنه‌ی، وه‌ک هه‌میشه ئارام و ده‌م به‌بزه، هاتنی به‌رپرسی گشتی زیندانه‌کان و هاوئاهه‌نگ کردنی سه‌ربازه‌کان وێنه ده‌گرێت.
"جامه‌کان بشکێنن با مه‌له‌کان ئازاد بن" ناوی یه‌که‌می ئه‌م فیلمه‌یه که دواتر بوو به (دیوار). ئه‌م فیلمه باس له‌شۆڕشێک ده‌کات له‌ناو زینداندا که له‌لایه‌ن زیندانیه‌کانه‌وه هه‌ڵده‌گیرسێ. به‌ڵام شۆڕش شکست ده‌خوات و فیلمه‌که له‌گه‌ڵ هاتنی که‌سانی نوێ بۆ ناو زیندان کۆتایی دێت.
ادامه مطلب
+ نوشته شده در پنجشنبه 13 مهر1385ساعت 17:25  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
وه‌رگێڕانی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
ئه‌گه‌رچی فه‌نده‌مینتاله‌كان، ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی بوونه‌ته جێگه‌ی سه‌رنج، به‌ڵام جوڵانه‌وه‌كه‌یان شتێكی نوێ نییه‌و له‌ناو كۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌كاندا باو بوه. سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م جوڵانه‌وه‌و بزاڤانه به‌گشتی نیشانه‌ی قه‌یرانێكی قووڵه له‌ناو ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه‌و به‌رهه‌می راسته‌وخۆی ئه‌ندێشه‌ی سیاسی و لۆژیكییانه‌ی ئیسلامی یاخود تایبه‌تمه‌ندییه‌كی گشتی سیمای كۆمه‌ڵگا موسڵمانه‌كان نییه. به‌ڵام فه‌نده‌مینتالیزم ته‌نها په‌رچه‌كردارێكی شیاو نییه، چونكه هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك وه‌ڵامێكی جیاوازی هه‌یه بۆ قه‌یرانه جۆراوجۆره‌كان و هه‌بوونی كورته مێژوویه‌كی فه‌نده‌مینتالیانه له‌خاڵێكدا نابێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌یان یان دووپات بوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه. بۆ نمونه، له‌هه‌رێمه نیمچه سه‌حراییه‌كانی ئه‌فریقا له‌چاو رۆژهه‌ڵاتی ناوین، موسڵمانێكی زۆرتر ده‌ژین و ئه‌گه‌ر باكووری ئه‌فریقاشی بخه‌ینه سه‌ر، ئه‌وا دانیشتوانی دوو هێنده‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوینه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌و نۆزده‌دا، پشتێنی ئه‌فریقایی له‌سودان، بزاڤی فه‌نده‌مینتالییانه‌ی زۆر به‌هێزی به‌خۆوه بینیوه، له‌رۆژگاری ئیمڕۆدا كه‌مترین به‌ڵگه هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه له‌و به‌شه‌ی ئه‌فریقادا هه‌بووبێ، جگه له‌سوودان ــ له‌كاتێكدا ئه‌م ناوچه‌یه به‌گشتی رووبه‌ڕووی هه‌مان ئه‌و قه‌یران و گیروگرفتانه‌یه كه بۆته هۆی دروستبوونی كرداری فه‌نده‌مینتالییانه له‌باكووری ئه‌فریقا و ده‌ڤه‌ره‌كانی تری ئیسلامدا.
ادامه مطلب
+ نوشته شده در چهارشنبه 12 مهر1385ساعت 12:55  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
وه‌رگێڕانی؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
ئه‌کبه‌ری گه‌نجی رۆژنامه‌وانی ناڕازیی ئێرانی له‌وتوێژێکی دوور‌و درێژدا سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له جۆراوجۆره‌کان بیروڕای نوام چۆمسکی فه‌یله‌سوف و زمان‌ناسی به‌ناوبانگی ئه‌مریکی وه‌رگرتوه که به‌یه‌کێک له‌گه‌وره‌ترین ره‌خنه‌گرانی ده‌وڵه‌تی جۆرج بوش ناوی ده‌رکرده‌وه. بۆ نمونه سه‌باره‌ت به‌پێشێل کردنی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ئێراندا پرسیاری لێکردوه.
چومسکی له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا که له‌زانکۆی ئێم ئه‌ی تی بۆستۆن ئه‌نجام درا، وێڕای ڕه‌خنه‌ی توند له‌سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا، حکومه‌تی ئێرانی له‌به‌ر ره‌چاونه‌کردنی داخوازییه دیموکراتیکه‌کانی خه‌ڵک، لۆمه کرد.
ئه‌م زمانناسه هه‌ڵکه‌وته‌یه، حکومه‌تی ئێرانی به"پاشایه‌تی" پێناسه کرد و سه‌باره‌ت به‌چالاکییه ناوکییه‌کانی ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی به‌مافێکی خه‌ڵکی ئێران زانی و گوتی حکومه‌تی ئێران مافی ئه‌وه‌ی نییه به‌نهێنی خه‌ریکی دروست کردنی چه‌کی ناو‌کی بێت.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی وتووێژه‌که‌یه:
گه‌نجی: له‌ئێراندا سیمای ئێوه وه‌ک رۆشنبیرێکی پێشکه‌وتووی ئه‌نتی ئه‌مریکی ــ ئه‌نتی ئیسرائیلی وێنا ده‌کرێت. ئایا ئه‌م سیمایه هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئێوه ده‌گرێته به‌ر؟
چۆمسکی: کاتێک تۆ ڕه‌خنه له‌سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا ده‌گریت، مانای ئه‌وه نییه دژه ئه‌مریکاییت و دوژمنی خه‌ڵکی ئه‌مریکای. هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش کاتێک من ڕه‌خنه له‌سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌گرم، مانای ئه‌وه نییه دژ به‌خه‌ڵکی ئێران بم. تۆش ڕه‌خنه له‌سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌گریت، به‌ڵام دژ به‌خه‌ڵکی ئێران نیت.
ادامه مطلب
+ نوشته شده در پنجشنبه 6 مهر1385ساعت 8:59  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
حه‌لیم یوسف
وه‌رگێڕانی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی

حه‌لیم یوسف له‌چه‌ند دێرێكدا:
ــ ساڵی 1967 له‌شاری عامودێی رۆژئاوای كوردستان له‌دایك بووه.
به‌رهه‌مه‌كانی بریتین له:
- پیاوێكی ئاوس ــ چیرۆك ــ 1991 ــ شام ــ به‌عه‌ره‌بی.
- ژنانی نهۆمه بڵنده‌كان ــ چیرۆك 1995 ــ به‌یرووت ــ به‌عه‌ره‌بی.
- مردوو نانوون ــ چیرۆك 1996 ــ به‌كوردی، ئه‌م كتێبه به‌توركیش وه‌رگێڕدراوه و بڵاو كراوه‌ته‌وه.
- سۆبارتۆ ــ رۆمان.
- مه‌می بێ زین ــ كۆمه‌ڵه چیرۆك.
ئه‌م چیرۆكه له‌گۆڤاری ئاینده‌دا:
http://www.sardam.info/Aynda/68/23.pdf
+ نوشته شده در چهارشنبه 29 شهریور1385ساعت 10:4  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
وتوێژی ئه‌كبه‌ر گه‌نجی له‌گه‌ڵ فرانسیس فۆكۆیاما

و: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
ئه‌كبه‌ر گه‌نجی، رۆژنامه‌نووسی ئێرانی كه‌له‌میانه‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌یدا بۆ ده‌ره‌وه، ئێستا له‌ئه‌مریكایه، رۆژی پێنجشه‌ممه 31ی ئووت گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ فرانسیس فۆكۆیاما، مامۆستای ئابووری سیاسی له‌زانكۆی جان هاپكینز ئه‌نجام داوه كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی.
فرانسیس فۆكۆیاما، تا به‌ر له‌هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر عێراق له‌بیرمه‌ندانی نزیك به‌كۆنه‌پارێزه نوێیه‌كان له‌قه‌ڵه‌م ده‌درا، له‌هه‌موو شتێك زیاتر به‌كتێبی كۆتایی مێژوو و دواهه‌مین مرۆڤ ناسراوه. له‌م كتێبه‌دا كه ساڵی 1992ی زایینی نوسیویه‌تی، فۆكۆیاما له‌ژێر كاریگه‌ریی شه‌ڕی سارد‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت پێی وایه "ملمڵانێی ئایدیۆلۆژیاكان" كۆتایی هاتوه و وه‌ك ته‌نها ئه‌ندێشه و رێبازی سه‌ركه‌وتوو باس له "لیبراڵ دیموكراسی" ده‌كات. ناوبراو به‌م تێڕوانینه‌ی له‌جیهان، پێی وایه ره‌وتی گۆڕانكارییه‌كانی مێژووی مرۆڤایه‌تی ــ له‌ڕوانگه‌ی پێكدادانی ئه‌ندێشه ناكۆكه‌كانه‌وه ــ كۆتایی هاتوه. فۆكۆیاما پاش هێرشی 11ی سێپته‌مبه‌ر داكۆكی له‌هێرش و لابردنی سه‌دام حسێن ده‌كرد، به‌ڵام به‌تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌ن هه‌ڵوێستی خۆی گۆڕی و بوو به‌ڕه‌خنه‌گرێكی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر عێراق.
ادامه مطلب
+ نوشته شده در چهارشنبه 15 شهریور1385ساعت 19:51  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
قوڵینگی ویرانكردنی شوینه‌واره مێژووییه‌كان له‌ئه‌رد درا
وه‌رگێڕانی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
دوای چه‌ندین ساڵ ناكۆكی و ملمڵانێ له‌سه‌ر دروستكردنی به‌نداوێك له‌سه‌ر ئاوی روباری دیجله كه كۆمه‌ڵێكی بێ هاوتا له‌شوێنه‌واره مێژوییه‌كان ده‌خاته ژێر ئاوه‌وه، دواجار سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا قوڵینگی ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی له‌ئه‌رد دا.
لایه‌نگرانی دروستكردنی به‌نداوه‌كه ده‌ڵێن كه ئه‌م هه‌نگاوه بۆ ناوچه كوردنشینه‌كانی توركیا كه به‌له‌نگازترن له‌شوێنه‌كانی تری ئه‌و وڵاته، ئاو و كاره‌با و پیشه‌ی جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێ، به‌ڵام دژبه‌ران، ئه‌م به‌نداوه به‌هۆكاری تووناكردنی باژێری مێژوویی حه‌سه‌نكه‌یف ده‌زانن كه میراتێكی مێژوویی چه‌ند هه‌زار ساڵه‌ی له‌باوه‌ش گرتوه.
ئه‌م به‌نداوه به‌ناوی گوندێكی نزیك خۆیه‌وه كراوه به‌ناوی ئیلی سو له47 كیلۆمه‌تری سنووری سووریا له‌پارێزگای كوردنشینی دیاربه‌كر و ئه‌گه‌ر ته‌واو ببێت، له‌ڕوانگه‌ی كه‌ڵه‌كه‌كردنی ئاوه‌وه، دووهه‌مین سه‌دی گه‌وره‌ی توركیا ده‌بێت.
ادامه مطلب
+ نوشته شده در یکشنبه 5 شهریور1385ساعت 11:24  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
له‌ده‌وری ئه‌و سه‌ره بێ موه‌ت گه‌ڕێم كه هه‌ر موویه‌كی لێ بووبێته‌وه گۆڵێكت كردوه‌و شانازیه‌كت تۆمار كردوه. تۆ ده‌بێت ئه‌و سه‌ره‌ت بكێشی به‌تۆپا و شانازی بۆ لوسیا گیان و منداڵه‌كان تۆمار بكه‌یت نه‌ك بیكێشیت به‌سینگی گه‌نجێكی هه‌تیوی دایك مردوودا.
زیزۆ گیان!
ئه‌م نامه‌یه‌ت له‌نه‌خۆشخانه‌وه بۆ ده‌نێرم. له‌حاڵێكدا كه دڵی ئه‌م دایكه بۆ كوڕه‌كه‌ی لێده‌دات، هیوام ئه‌وه‌یه كه به‌زووترین كات له‌قه‌فه‌سی نه‌خۆشخانه بێمه ده‌ره‌وه‌و بگه‌ڕێمه‌وه بۆ خانوه‌كه‌مان كه به گوته‌ی باوكت هیچ شوێنێك نابێته ماڵی مرۆڤ خۆی. دڵم ده‌خوازێت كه به‌زووترین كات بگه‌ڕێمه‌وه و چاوم به‌زیزۆ و لوسیا و ده‌سته گوڵه‌كانتان بكه‌وێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر كه خوشكه‌كه‌ت هه‌واڵی بۆ هێنام كه له‌یاری كۆتایی مۆندیالدا شه‌ڕت كردوه دڵم پڕ بوو له‌فرمێسك.
زیزۆ گیان!
ئه‌مه چ كارێك بوو كه ئه‌نجامت دا؟ رۆژی یه‌كه‌م كه باوكت تۆپه چه‌رمیه‌كه‌ی بۆت كڕی، مه‌گه‌ر شه‌رتی له‌گه‌ڵ نه‌كردی كه هیچ كات ئه‌گه‌ر هات و توڕه بیت شه‌ق له‌منداڵی كه‌س نه‌ده‌یت و له‌نێو یاریدا شه‌ڕه‌شه‌ق نه‌كه‌یت و شوشه‌ی ماڵی كه‌س نه‌شكێنی. له‌فیلمه‌كه‌دا سه‌دان جار پێشانیان دایه‌وه كه به‌كه‌لله ئه‌ده‌یته بان سینگی مناڵی خه‌ڵكی و ئه‌یخه‌یته سه‌ر زه‌وی. ئه‌م كارانه چیه كه ده‌یان كه‌یت؟ مه‌گه‌ر تۆ شه‌قاوه‌ی؟ یا وه‌ك ئه‌و منداڵه تێكسازیانه‌ت لێهاتوه و بویته چه‌قۆكێش؟ ئایا په‌یمانه‌كه‌ی باوكت له‌بیر كردوه؟ ئایا ئه‌و به‌یته شیعره‌ی "بودلێر"ی شاعیره گه‌وره‌كه‌ی فه‌ره‌نسات بیر نه‌ماوه كه له‌منداڵیدا به‌خه‌تی خۆت له‌بان دیواره‌كه نوسیبووت:
به‌های نیه ئه‌وه‌ی كه په‌رێشان بكه‌ی دڵێ
سه‌ر بكێشی به‌زگێكا بێ هیچ به‌رهه‌مێ
ادامه مطلب
+ نوشته شده در شنبه 14 مرداد1385ساعت 18:32  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|