
Monday, February 09, 2009
راپۆرتێكی پڕ له‌هه‌ڵه
له‌ستونی رۆژنامه‌یه‌كی لۆكاڵدا، كاتی خۆی بابه‌تێكم خوێندبۆوه سه‌باره‌ت به‌گه‌مژه‌یی ئه‌مریكیه‌كان، وتاره‌كه ئه‌وكات سه‌رنجی راكێشام چونكه پێشتر وام بیر نه‌كردبۆوه، به‌دواداچونی زۆرترم بۆ بیرۆكه‌ی گۆشه‌نوسی ئه‌و رۆژنامه‌یه كرد‌و له‌هه‌ندێك خوێندنه‌وه و سه‌رچاوه‌یتریش ئه‌و سیفه‌ته‌ی كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكیم زێده‌تر بۆ رون بۆوه. خه‌ڵكانێكی زۆر رۆژانه كه شته‌كان ئۆبژه‌كتیڤ ناخوێننه‌وه. به‌رۆژانه‌كردن و ئاساییكردنی فه‌لسه‌فه، سایكۆلۆژیا و ... له‌ئه‌مریكا زۆر په‌ره‌ی پێدراوه‌و هه‌رچی روداوه به‌شێوه‌یه‌كی ئاست نزم و فۆڕمالیته هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت. (جیاواز له‌ئیلیتێك كه به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و وڵاته‌یه).
گه‌مژه‌یی و ناگه‌مژه‌یی ئه‌مریكیه‌كان به‌جێگه‌ی خۆی، ئه‌وه‌م كرده بیانویه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بچمه سه‌ر ئه‌و راپۆرته‌ی كه به‌مدواییانه له‌لایه‌ن رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ له‌ئه‌مریكا، سه‌باره‌ت به‌كورده‌كانی رۆژهه‌ڵات و پێشێلكردنی مافه‌كانیان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، ده‌ركراوه. (بۆ بینینی راپۆرته‌كه بڕوانه؛ گزراش مفصل سازمان دیدبان حقوق بشر در خصوص کردستان)
بونی هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر له‌راپۆرتی رێكخراوێكی وه‌ك مافی مرۆڤدا، كه ده‌بێته ماكی هه‌واڵ و سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌و‌ه، بۆ چالاكانی مافی مرۆڤ و دیكه‌ی كه‌سایه‌تی و ناوه‌نده‌کان، له‌گرنگیی راپۆرته‌كه‌ی كه‌مكردۆته‌وه. ناكرێ رێكخراوێك به‌و ناوه زل و زه‌به‌لاحه‌یه‌وه، به‌مجۆره هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ داتاكان كردبێت و وا نابابه‌تییانه بویه‌ره‌كانی خستبێته چوارچێوه‌ی راپۆرته‌وه.....
Tuesday, February 03, 2009
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
دامه‌زراندنی ته‌له‌ڤزیۆنی كوردی ته‌ڕه‌ته شه‌ش، له‌ڕوی ده‌نگدانه‌وه‌ی له‌ئاستی شه‌قامی كوردی و جیهانیدا، له‌دامه‌زراندنی یه‌كه‌م كه‌ناڵی كوردی مێد تیڤی ده‌چێ. به‌دوای مێد تیڤیدا، دامه‌زراندن و دروستبونی هیچ كه‌ناڵێكی كوردی به‌میدیا تیڤی و رۆژ تیڤیشه‌وه، هێنده‌ی ته‌ڕه‌ته شه‌ش هه‌رای دروست نه‌کرد. ته‌ڕه‌ته شه‌ش له‌لای لایه‌نگران و نه‌یارانییه‌وه، هه‌یجانێكی هاوشێوه‌ی یه‌كه‌م ته‌له‌ڤزیۆنی دروستكرد. هه‌ر كه‌س به‌جورێك چاوه‌ڕوانی كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كه بو.
من له‌ڕوی ده‌نگدانه‌وه‌یان ئه‌و دو كه‌ناڵه‌م به یه‌كه‌وه هه‌ڵسه‌نگاند، ئه‌گینا به‌راوردكردنی مێد تێ‌ڤی كه
له‌نه‌بونی ته‌له‌ڤزیۆنی كوردی هاته بون، له‌گه‌ڵ ته‌ڕه‌ته شه‌ش كه له‌زۆربونی ته‌له‌ڤزیۆنی كوردی هاته مه‌یدان، ئه‌سته‌مه و ئه‌رز و ئاسمانیان جیاوازه. مێد تیڤی له‌دیاسپۆراوه رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بو له‌دروستكردنی نه‌ته‌وه، به‌ڵام دیار نییه ته‌ڕه‌ته شه‌ش رۆڵێكی چۆن ده‌بینێ. به‌دامه‌زراندنی ته‌ڕه‌ته شه‌ش، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان زمان و ناسیۆنالیزم، چۆن خوێندنه‌وه‌یه‌كیان بۆ ده‌كرێت؟....
تابلۆی به‌ناوبانگی مونالیزا كه به "پێكه‌نینی ژیكۆند"یش ناوی ده‌ركردوه، هی سه‌رده‌می رێنێسانس و شاكاری هونه‌رمه‌ندی ئیتالی لیۆنارد داڤینچییه. هه‌ر چه‌ند پێنجسه‌د ساڵ به‌سه‌ر ئه‌فراندنی ئه‌م به‌رهه‌مه‌دا تێده‌په‌ڕێ، لێ هێشتاكه زیانێكی ئه‌وتۆی نه‌بینیوه و له‌مۆزه‌خانه‌ی (لوور) له‌فه‌ره‌نسا پارێزراوه. داڤینچی نزیكه‌ی چوار ساڵ له‌سه‌ر ئه‌م به‌رهه‌مه هونه‌رییه كاری كردوه و به‌پاشای ئه‌وكاتی فه‌ره‌نسا، فرا‌نسیسی یه‌كه‌می فرۆشتوه.

ئه‌مڕۆكه مۆنالیزا ناسراوترین و ره‌مزاویترین روخساره له‌جیهاندا، به‌ڵام ئه‌م روخساره له‌لایه‌ن عاشقانی فۆتۆشاپه‌وه گۆڕانی به‌سه‌رهاتوه و جلی تازه‌ش كراوه‌ته به‌ر مۆنالیزا. ئه‌م وێنانه‌م كه له‌سایتی "megamonalisa" وه‌رگرتوه، پێمان ده‌ڵێ خه‌یاڵی مرۆڤه‌كان هیچ سنورێك ناناسێت و به‌رده‌وام داینه‌مۆی گۆڕان و داهێنان له‌گه‌ڕدا ده‌بێ. سه‌دان مونالیزا به‌جلوبه‌رگ و مۆدێلی نوێ له‌سه‌رده‌می ته‌كنۆلۆژیادا هاتونه‌ته بون كه هه‌ر یه‌كه‌و له‌كاره‌كته‌رێك ئیلهامیان وه‌رگرتوه، له‌گه‌ڵیدا هه‌ندێك وێنه‌ی مۆنالیزا به‌چارشێویشه‌وه دانراون كه له‌سایتی دیكه ده‌رمهێناون. بۆ بینینی وێنه‌كانی تر كلیكی ئێره بكه
Saturday, January 30, 2009
خبرگزاری دیدبان حقوق بشر کردستان
مهاباد: یک شهروند مهابادی به نام منصور بایزیدی به اتهام ارتباط با گروه های مخالف کرد دستگیر و روانه زندان شد.
خبرگزاری دیدبان حقوق بشر کردستان:با حکم دادگاه انقلاب شهر مهاباد یک فعال مدنی کرد به نام منصور بایزیدی دستگیر و روانه زندان گردید. منصور بایزیدی متهم است به اقدام علیه امنیت ملی از طریق تبلیغ برای احزاب کرد.
شایان ذکر استنامبرده که مدیر یک کفینت در شهر مهاباد است طی هفته های گذشته بارها توسط اداره اماکن این شهر احضار و مورد بازجویی قرار گرفته بود .
گفته می‌شود خانواده بایزیدی هیچگونه اطلاعی از محل بازداشت و نگهداری وی در دست ندارند.
په‌یوه‌ندیدار؛
راستگۆ: مەنسور بایەزیدی قۆلبەستكرا
رۆژهه‌ڵات تیڤی: ده‌ستگیركردنی مه‌نسور بایه‌زیدی چالاكی مه‌ده‌نی
پێشمه‌رگه‌كان: خبرهای رسیده از خبرگزاری دیدبان حقوق بشر کردستان
كوردستان میدیا: كه‌سێكی مه‌هابادی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
Thursday, January 29, 2009
كوردستان و كوردنیوز: مه‌نسوور بایه‌زیدی ئه‌وڕۆ چوار شه‌ممه پاش ئه‌وه‌ی كه بۆ چه‌نده‌مین جار بانگ ده‌كرێته دادگا، بۆ جارێكی دیكه ده‌سبه‌سه‌ر كرایه‌وه.
به پێی هه‌واڵێك كه ماڵپه‌ڕی " بۆ رۆژهه‌ڵات"، ئه‌وڕۆ مه‌نسوور بایه‌زیدی بۆ جاری ده‌یه‌م له ماوه‌ی مانگی رابردوودا بانگ كرایه دادگا و پاش لێپرسینه‌وه‌یه‌كی كورت له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌سبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی زیندانی ئیتلاعات ده‌كرێ. ناوبراو به‌ر له‌وه به تاوانی بانگه‌شه كردن بۆ حیزبه كوردییه‌كانی نه‌یاری رێژیم بۆ ماوه‌ی مانگێك له به‌ندیخانه‌دا بووه و پێده‌چێ ده‌سبه‌سه‌ركرانی ئه‌مجاره‌شی هه‌ر پێوه‌ندی به‌و تۆمه‌ته‌وه بێ كه پێشتر دراوه‌ته پاڵی. (وێنه، رۆژنامه‌ی تێكۆشان، ژماره 208، لاپه‌ڕه‌ی 3)
هه‌ر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌سبه‌سه‌ر كردنی لاوان له‌لایه‌ن هێوه‌كانی رێژیمه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی موكریان بڵاوی كرده‌وه كه سێ لاوی دانیشتووی گوندی " قوم قه‌ڵا"ی ناوچه‌ی مهاباد به ناوه‌كانی هیوا پوورمه‌ند، وه‌هاب فه‌تاحی و جه‌لال عه‌زیز مورادی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر كراون. به پێی ئه‌و هه‌واڵه تا ئێستا هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ر كرانی ئه‌م سێ كه‌سه به بنه‌ماڵه‌كانیان رانه‌گه‌یه‌نراوه.
Wednesday, January 28, 2009
بۆ رۆژهه‌ڵات - تایبه‌ت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21-1-2009 هاوڵاتی مه‌هابادی مه‌نسور بایه‌زیدی بۆ چه‌ندومین جارده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ده‌ستگیركردنی ناوبراو له‌به‌ر ده‌ست نییه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو، مه‌نسور بایه‌زیدی كه ماوه‌ی مانگێكه به به‌رده‌وامی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ئێرانه‌وه بانگهێشتی ئیتلاعات و ئه‌ماكن ده‌كرێت، ئه‌مڕۆ به‌یانی بۆ ده‌هه‌مین جار بانگهێشتی دادگای شۆڕش كراوه و دوای دادگایی كردن ده‌ستگیر كراوه.
ناوبراو پێشتریش به تاوانی بانگه‌شه به قازانجی حزبه‌كانی نه‌یاری كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ماوه‌ی مانگێك زیندانی كرابو و جارێکی تریش هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ؛ هیرشیان کرده سه‌ر کافه‌نێتی ناوبراو له مهاباد و که‌ل و په‌ل و کۆمپیتێره‌کانیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردن.
Monday, January 26, 2009
احضار فعالين سياسی، فرهنگی، اجتماعی به دادگاهها:
۸۴ ـ منصور بايزيدی توسط ماموران اداره اماکن نيروی انتظامی مهاباد بازداشت و مورد بازجويی قرار گرفت . وی جهت ادامه بازجويی به اداره اطلاعات مهاباد احضار شد .(سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان ۱۴/۱۰/۸۷)
بازداشت فعالين سياسی، فرهنگی، اجتماعی به دادگاهها:
۸۵ ـ محسن حکيمی عضو کانون نويسندگان ايران ، شامگاه دوم دی ماه هنگامی که برای ديدار يکی از دوستان خانوادگی خود به منزل او می رود از سوی مامورانی که برای بازرسی به آن محل رفته بودند بازداشت می شود . (کانون نويسندگان ايران ۳/۱۰/۸۷)
۸۶ ـ وحيد شيخ بگلو از فعالين آذربايجانی در تبريز توسط نيروهای امنيتی بازداشت شد.(ساوالان سسی ۵/۱۰/۸۷)....
Sunday, January 25, 2009
وه‌رگێڕانی؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
رادیۆی (لۆرا) له‌سویس یه‌كه‌م رادیۆیه كه به‌چه‌ندین زمانان وه‌شان ده‌كات و ساڵی 1968 له‌ژێر كاریگه‌ری بزوتنه‌وه‌ی لاوانی ئه‌وكات دامه‌زراوه. رادیۆكه بیست و پێنج ساڵه وه‌شان ده‌كات و كارمه‌نده‌كانی له‌نه‌ته‌وه‌ی جیاجیا پێكهاتوه. خه‌باتكارانی رادیۆكه ده‌ڵێن ئه‌وان تێكۆشانێكی زۆریانداوه تا گه‌یشتونه‌ته ئه‌م قۆناغه. رادیۆكه به‌بیست زمان به‌رنامه بڵاو ده‌كاته‌وه جگه له‌زمانه‌كانی كوردی، توركی، ئاڵمانی، كرواتی، ئیتالی، عه‌ره‌بی، فارسی و ئینگلیزی.
كرۆنۆلۆژیای رادیۆكه
رادیۆی لۆرا، ساڵی 1977 به‌ناوی رادیۆی ئه‌ڵته‌رناتیڤی هه‌رێمی زوریخ (ALR) كاری ده‌کرد. ئه‌و ساڵانه بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی وه‌شان سه‌ردانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌که‌ن، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێك وه‌رناگرن. رادیۆكه چوار ساڵ راده‌وه‌ستێ و دواجار 19ی ئه‌یلولی 1981 به‌هه‌وڵی كۆمه‌ڵێ لاوی ئۆتۆنۆمیخواز ده‌ست به‌په‌خشی به‌رنامه‌كانی ده‌كاته‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وام پارازێتی ده‌خرێته سه‌ر. بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت به‌رپرسانی رادیۆكه له‌ساڵی 1983دا جارێكی تر سه‌ردانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌مجاره به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ده‌ست به‌وه‌شان ده‌كه‌نه‌وه. ساڵی 1986 به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه كه هێشتا هۆكاره‌كه‌ی نه‌زانراوه، ستۆدیۆ و ئه‌ڕشیڤی رادیۆكه به‌ته‌واوی له‌ناو ده‌چێت......

Saturday, January 24, 2009
نه‌بونی تاڵه‌بانی، زه‌مینه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆكایه‌تی گشتی بارزانی
نوسه‌ر؛ مراد وه‌یسی
له‌فارسیه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
باسکردن له‌قۆناغی پاش تاڵه‌بانی له‌ناو كورده‌كانی عێراقدا ده‌ستی پێكردوه. له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری رابردودا هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ بانگه‌شه‌یان كرد كه جه‌لاڵ تاڵه‌بانی له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانیدا نامێنێته‌وه. هه‌واڵێك كه خێرا له‌لایه‌ن وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی و نازم ده‌باغی نوێنه‌ری ئه‌و حزبه له‌تاران به‌توندی ره‌تكرایه‌وه.
ئه‌م هه‌واڵه به‌شێوه‌یه‌كی لۆژیكی ناكرێ راست بێت چونكه تاڵه‌بانی له‌راستیدا هێشتا له‌و په‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و حزبی و خۆشه‌ویستن دایه. له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانیشدا هێشتا قسه‌ی یه‌كه‌م و دوایی تاڵه‌بانی ده‌یكات و ره‌خنه‌گره ناوخۆییه‌كانی هێشتا له‌هه‌لومه‌رجێكدا نین كه بتوانن زیانی ئه‌وتۆ به‌سكرتێریی ئه‌و بگه‌یه‌نن. ته‌نانه‌ت به‌گرتنه‌جڵه‌و و دورئه‌ندێشی تاڵه‌بانی له‌پێناو دامه‌زراندنی یه‌كده‌نگی و هاوڕایی له‌ناو عێراقییه‌كان له‌میانه‌ی واژۆكردنی رێككه‌وتننامه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، له‌لای سیاسه‌تمه‌داره عێراقییه‌كانیش رێزی زیاتر بوه.....
ئه‌گه‌ر پێتان خۆش بێت سه‌ردانی گۆڕستانی مێژویی و به‌ناوبانگی پێرلاشێز بكه‌ن، ئه‌و شوێنه‌ی كه‌سایه‌تیه به‌ناوبانگه‌كانی فه‌ره‌نسه‌ی بۆ هه‌تاهه‌تایه گرتۆته خۆ و هه‌روه‌ها له‌ناو دڵی زۆربه‌ی كوردێكیشدا شوێنێكی بۆ ته‌رخانكراوه، ئه‌و شوێنه‌ی ئامێزی بۆ خه‌ونه جوانه‌مه‌رگه‌كانی كورد كردۆته‌وه، بۆ كه‌سانی وه‌ك یه‌ڵماز گۆنه‌ی، دكتۆر قاسملو، دكتۆر شه‌ره‌فكه‌ندی، ئه‌حمه‌د كایا و هه‌روه‌ها چیرۆكنوسی به‌ناوبانگی فارس سادقی هیدایه‌ت، كلیكی وێنه‌ی خواره‌وه بكه‌ن.
من بۆ خۆم له‌گۆڕستانه‌كه‌دا زۆر گه‌ڕام، كێلی زۆربه‌ی گڵكۆكانم خوێنده‌وه، سه‌ردانی گۆڕی سادقی هیدایه‌تیشم كرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ خۆم له‌وێ بوبم، به‌ڵام به‌داخه‌وه گلکۆی هیچ كه‌سایه‌تیه‌كی كورد دیار نه‌بو، له‌وانه‌شه له‌و چوارچێوه جوگرافیه‌دا نه‌بێ كه له‌سایته‌كه‌دا هه‌یه.
Thursday, January 22, 2009
ڕێنێسانس نیوز؛ یه‌کدابه‌دووی ڕاوه‌ستانی وه‌شانی ئاسایی بنکه‌ی ئینته‌رنێتیی (ڕێنێسانس) و دوای ئه‌وه‌ی شارۆمه‌ندانی ئه‌و رۆژنامه ئه‌لکترۆنییه بیرۆکه‌ی وه‌ڕێخستنه‌وه‌یان هێنایه گۆڕێ، کۆمه‌ڵێک چالاکی بزاوتی ڕۆشنبیری ـ ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات که‌وتوونه خۆ و شیمانه ده‌کرێ له چه‌ند حه‌وتووی داهاتوودا وه‌شانی ئاسایی ڕێنێسانس ده‌ست‌پێبکاته‌وه.
وته‌بێژێک له سه‌ر ناوی "کومیته‌ی وه‌ڕێخستنه‌وه‌ی ڕێنێسانس"، که دوای ڕاگرتنی وه‌شانی سایته‌که‌مان دامه‌زراوه، پێێ ڕاگه‌یاندین که له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی پشتیوانیی ئابووریدان بۆ بنکه‌ی ئینته‌رنێتیی (ڕێنێسانس)، هه‌ر وه‌ک ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد که ئه‌و پشتیوانییه ڕێڕه‌وێکی ته‌واو حقووقی و، به‌دووریش ده‌بێ له هه‌ر چه‌شنه گرێدراوییه‌کی سیاسی ـ حیزبی.
ستافی پێشووی ڕێنێسانس ساڵی ڕابردوو، له‌پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی پشتیوانیی مه‌عنه‌وی و ئابووریدا بۆ سایته‌که، به هاوکاریی چه‌ند دڵسۆزێکی بزاوتی ڕۆشنبیریی کوردی کۆمه‌ڵه‌یه‌کی ڕۆشنبیریی له وڵاتی سوێد دامه‌زراندبوو، که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش خێرا له شوێنی په‌یوه‌ندیدار تۆمار و ئیزنی چالاکیی پێدرا، به‌هۆی نه‌بوونی کادری خۆبه‌خش، نه‌کرا درێژه به هه‌وڵه‌کانی بدا.
وته‌بێژه‌که‌ی "کومیته‌ی وه‌ڕێخستنه‌وه‌ی ڕێنێسانس" له‌و بواره‌وه ڕایگه‌یاند: "کۆمه‌ڵێکی زۆر چالاکی ڕۆشنبیری ـ ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی، وێڕای سه‌دان شارۆمه‌ندی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بیرۆکه‌ی پشتیوانیکردن له وه‌شانی (ڕێنێسانس)یان هێناوه‌ته ئاراوه و ئێمه‌ش، به پشتبه‌ستن به‌و پشتیوانییه مه‌عنه‌وییه، به‌ته‌ماین "کۆمه‌ڵه‌ی ڕێنێسانس" چالاک بکه‌ینه‌وه و ڕێگا له داخرانی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌لکترۆنییه بگرین.".....
Monday, January 21, 2008
تروسكه؛ وه ناو خه‌وه‌رێ که وه مه‌هاباد وه ده‌سمان ره‌سیایه ، مه‌عموره‌یل ئێداره‌ێ ئێتلاعات رژیم جمهوری ئێسلامی وه ناو رۆژه‌یل لێیه‌وه‌ر وه ناو کافی نت ئازادی وه ئه‌و شاره ره‌شیانه وه برێک وه ده‌مو ده‌سگایل ئه‌و کافی نته زه‌بت وه مه‌نسور بایه‌زیدی خاون ئه‌و کافی نته ده‌سگیر کردنه . وه دریژه‌ێ ئه‌و خه‌وه‌ره هاتیاس ، مه‌نسور بایه‌زیدی ، رۆژ شه‌مه 14 دی مانگ ئه‌راێ دادگاێ ئه‌و شاره کێل کریایه ، وه‌لی خه‌وه‌رێ وه باره‌ێ وه‌زیه‌ت ئه‌یو له ده‌س نی یه . قابل باسه مه‌نسور بایه‌زیدی زیوتر هه‌م وه جورم ته‌بلیغ و هاوکاری کردن وه‌گه‌ردێ حێزبه‌یل سیاسی کورد مۆخالف رژیم جمهوری ئێسلامی مانگێک وه زندان مه‌هاباد وه سه‌ر بردیود.
په‌یوه‌ندیدار؛
رۆژهه‌لات؛ هاووڵاتیه‌کی شاری مه‌هاباد به ناوی مه‌نسور بایه‌زیدی، له لایه‌ن هێزه‌کانی ئینتیزامی، به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی گوشار ده‌بێته‌وه

Tuesday, January 20, 2009
urmiye.com: Li ser çalakavanê kurd Mensur Bayezîdî Zext û zorî berdewamin
په‌یوه‌ندیدار؛
سه‌ربه‌خۆ: مه‌نسور بایه‌زیدی پێویسته سبه‌ی له‌ئه‌ماكن ئاماده بێ