Monday, January 19, 2009
دانشجویان مدافع حقوق بشر کردستان: یک شهروند مهابادی برای چندمین بار به اداره اماكن عمومی این شهرستان احضار شد.
“منصور بایزیدی” روز شنبه 17-1 بنا به‌احضار نیروهای امنیتی در اماكن عمومی حضور یافته و بعد از چند ساعت بازجویی وی را متعهد كردند كه فردا یكشنبه 18-1 مجددا در این مركز حضور یابد.
در همین رابطه نیروهای امیتی دو هفته قبل نیز به دلایلی نامعلوم با حضوردر محل کار آقای بایزیدی را باز داشت و پس از ضبط سه کیس کامپیوتر، وی را همراه خود به اداره اماکن این شهرستان انتقال داده بودند. ماموران امنیتی این شهروند را 12 ساعت در بازداشت خود نگاه داشته و تا بحال كامپیوترهای وی را در اداره ارشاد شهرسان مهاباد نگه داشته‌اند.
این شهروند مهابادی مدتی پیش نیز به اتهام تبلیغ برای یکی از گروهای اپوزسیون به دادگاه شهرستان مهاباد احضار شده بود.
در همین رابطه:
رۆژهه‌لات؛ یک شهروند مهابادی برای چندمین بار به اداره اماكن عمومی این شهرستان احضار شد
بروسكه؛ قرار بازاداشت منصور بایزیدی در مهاباد
+ نوشته شده در دوشنبه 30 دی1387ساعت 1:5  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
Sunday, January 18, 2009
خۆرهه‌ڵات نیوز: هاوڵاتی مه‌هابادی مه‌نسور بایه‌زیدی بۆ چه‌نده‌مین جار له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا بانگهێشتی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره كرا و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان پێوێسته سبه‌یش له‌ئه‌ماكنی ئه‌و شاره ئاماده بێت. (وێنه؛ رۆژنامه‌ی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات، ژماره 43)
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌مباره‌وه رایگه‌یاند كه هێزه ئه‌منیه‌كانی شاری مه‌هاباد پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر شوێنی كاری مه‌نسور بایه‌زیدی و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند كۆمپیۆته‌رێك و هه‌روه‌ها پاسپۆرته‌كه‌ی داگرتوه، به‌رده‌وام بانگهێشتی ئیتلاعات و ئه‌ماكنی گشتی ده‌كه‌ن و به‌مجۆره گوشارێكی روحی زۆریان بۆ ناوبراو دروست كردوه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه له ئاماكین ئاماده بوو و پێنجشه‌ممه‌ش پێی وتراوه كه ده‌بێ غه‌رامه بدات ئه‌گینا ده‌خرێته زیندانه‌وه.
ئێواره‌ی رۆژی شه‌مه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات "مه‌نسور بایزیدی" یان له شوێنی كاركردنی قۆلبه‌ست كرد و ره‌وانه‌ی ئیداره‌ی ئه‌ماكن یان كرد و دوای 12 كاتژمێر به مه‌رجی ئه‌وه‌ی كه رۆژی یه‌كشه‌مه 15 به‌فرانبار سه‌ردانی ئیداره‌ی ئیتلاعات بكات، ئازاد یان كردوه.
ناوبراو ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر به تاوانی پرۆپاگه‌ندا بۆ ئۆپۆزیسیون له لایه‌ن دادگای مه‌هاباده‌وه بانگهێشت كرابوو.
په‌یوه‌ندیدار؛
رۆژهه‌ڵات تیڤی: مه‌نسور بایه‌زیدی بۆ دوهه‌مین جار بانگهێشتی ئیتلاعات كرا
+ نوشته شده در یکشنبه 29 دی1387ساعت 2:45  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
Saturday, January 17, 2009
راستگۆ: گوشارەكان بۆ سەر بنەمالەی بایەزیدی لە شاری مەهاباد بەردەوامە، جارێكی تر ئیتلاعاتی شاری مەهاباد مەنسور بایەزیدی بانگهێشت دەكات.
سەرچاوەیەكی نزیك لەبنەمالەی بایەزیدی لێدوانێكدا بۆ "راستگۆ" گوتی: ئەوە بۆ چەندین جارە كە ئیتلاعاتی شاری مەهاباد بانگهێشتی مەنسور بایەزیدی دەكەن و بێ هیچ بەڵگەیەك بۆ ماوەی 20 سەعات لە زیندانی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد دەستبەسەر كراوە، ئێستا مەنسوور بایەزیدی لە باری دەرونیەوە لە دۆخێكی خراپ‌دا بەسەر دەبات و ئیتلاعات دووبارە هەرەشەی توندیان لە بایەزیدی كردوە، و پێیان راگەیاندوە كە پێویستە سبەی دووبارە لە دادگای ئینقلابی ئەو شارە ئامادە بێت.
جێ ئاماژەیە كە مەنسور بایەزیدی بە تاوانی بانگەشە بۆ حیزبەكانی دژ بە كۆماری ئیسلامی لە لایەن دادگای شاری مەهاباد چەندین جار بانگهێشت كراوەو و سبەینی لە دادگای ئەو شارە دەبێ ئامادە بێت.
په‌یوه‌ندیدار؛
PAZADIK: مه‌نسوور بایزیدی بانگهێشتی ئیداره‌ی ئه‌ماکن ده‌کرێ
+ نوشته شده در شنبه 28 دی1387ساعت 15:33  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

Friday, January 16, 2009
جه‌فعه‌ر حه‌سه‌نپور
به‌شی یه‌که‌م: ماڵاوایی ڕێنێسانس وپێویستیمان به ڕێنێسانسێکی دیکه
1- کورته و ئاکام
ئه‌لف: یه‌کێک له هۆیه‌گرینگه‌کانی ماڵاوایی ڕێنێسانس، شێوه‌ی ڕادیکاڵانه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ماڵپه‌ڕه‌که بوو: چه‌ند که‌س که خۆیان به‌خت‌کردبوو بۆ کارێکی پیرۆز: گۆڤارێکی ئازاد. خۆبه‌خشین هه‌م لایه‌نی پۆزه‌تیڤ و هه‌م لایه‌نی نه‌گاتیڤی هه‌یه.
ب: ماڵپه‌ڕه‌کان و بۆچووننووسه‌کانی ڕێنیسانس سه‌رکه‌وتن و که‌موکوڕییه‌کانی ماڵپه‌ڕه‌که‌یان باسکردووه. یه‌کێک له‌هۆیه‌کانی ماڵاوییه‌که ئه‌وه‌بووه که به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان له‌په‌نای کاری ڕۆژانه‌ی خۆیان بۆ به‌ڕێ‌چوون، کاری ڕۆژنامه‌وانیشیان کردووه: واتا کاری ڕۆژنامه‌وانییه‌که خۆبه‌خشین بووه.
پ: بۆ لابردنی ئه‌و که‌موکوڕییه دووکار ده‌کرێ: یه‌که‌م خوێنه‌ره‌وه‌کانی ڕێنێسانس مانگێ پاره‌یه‌کی که‌م وه‌لانێن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی گۆڤاره‌که و دووه‌م گۆڕینی پڕۆگرامی ڕێنێسانس و دیموکراتانه‌کردنی زیاتری.
ت: داواده‌که‌م که ڕێنێسانس ماوه‌ی باس وبۆچوون نووسین سه‌باره‌ت به کاری ماڵپه‌ڕه‌که و دیتنه‌وه‌ی ڕێگایه‌ک بۆ د‌ه‌ست‌پێکردنه‌وه‌ی کاروباره‌کان درێژترکه‌نه‌وه.....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در جمعه 27 دی1387ساعت 17:22  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

جه‌لال ده‌باغ، به‌شی چواره‌م و كۆتایی
گۆڤاری رۆژه‌ڤ که‌نوسراوه "گۆڤارێکی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی‌و کلتورییه‌و له تاران ده‌رده‌چێت" و به داخه‌وه تابڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌ی د. ره‌فیق سابیر ناوی ئه‌م گۆڤاره‌م نه‌بیستووه. " له ژماره‌ی (3 و 5) ی ساڵی 1386دا دۆسێیه‌کی تایبه‌تی به‌ناوی (کورد‌و بیری چه‌پ) " بڵاوکردۆ‌ته‌وه، نازانم بۆچی ژماره چوار بواردراوه؟! "له‌و دۆسێیه‌دا چه‌ند چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک روناکبیری کورد‌و ئێرانی‌دا به‌خۆگرتوه، " که لێره‌دا چاوپێککه‌وتن له‌گه‌ڵ د. ره‌فیق سابیردا بڵا کراوه‌ته‌وه‌و "سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی" ناوێک ئه‌مه‌ی ئاماده‌کردووه.
ئه‌م دیداره له رۆژنامه‌ی (رۆژنامه) و له ماڵپه‌ڕی (سبه‌ی) یشدا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌و، به پێویستمزانی لێی بێده‌نگ نه‌بم.
پرسیاری پێنجه‌م: له‌واری سیاسی‌و رێکخستنه‌وه تا ئێستا چه‌پی کورد گرفتاری قه‌یرانه‌و ناتوانێت ئه‌و سیستمه مارکسی- لینینییه تێپه‌ڕبکات، ئایا به‌م حاڵه‌یه‌وه ده‌توانێت وه‌ک هێزێکی سیاسی له مه‌یداندا خۆی بنوێنێت؟
ئه‌مه‌ش به ئاشکرا دیاره که مه‌به‌ستی پرسیاره‌که دژایه‌تی سیسته‌می مارکسی ـ لێنینیه، د. ره‌فیق سابیر له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا ده‌ڵێت: "راسته به‌شێکی چه‌پی کورد هێشتا له دۆگما‌و قاڵبه ئاماده‌کراوه‌کانی مارکسی- لینینی ده‌رباز نه‌بون‌و په‌یوه‌ستن به‌و ئایدۆلۆژیایه‌وه"! کاک ره‌فیق پێیوایه م. ل. هه‌رده‌بی دۆگما‌و قاڵبی ئاماده‌کراوبێ و ئه‌وه به خه‌سڵه‌تی مارکسیزم داده‌نێت! له‌کاتێکدا ئه‌وه دیارده‌یه‌کی خراپ و به‌هه‌ڵه په‌یڕه‌وکردنه. کاک ره‌فیق ده‌ڵێت: " ئه‌و چه‌په پاشکۆ‌و وابه‌ستانه به ئه‌ندازه‌یه‌ک کۆیله‌ی فیکر‌و ئایدۆلۆژیای نه‌ته‌وه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان بون که ناتوانن له ده‌ره‌وه‌ی سیستمی فیکریی ئه‌وان بیربکه‌نه‌وه"! ئاخر که‌ی " فیکر‌و ئایدۆلۆژیای نه‌ته‌وه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان" مارکسیزم ـ لێنێنیزم بوه؟ کوا تاقه نمونه‌یه‌ک له‌سه‌ر لافلێدانی دوکتۆر که گوایه " کۆمونیستیش هه‌ر ده‌بێت وابه‌سته‌و ژێرده‌ستی کۆمونیستانی وڵاتی میترۆپۆل بن‌و به چاوی ئه‌وان کۆمه‌ڵی کوردستان بخوێننه‌وه"!....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در پنجشنبه 26 دی1387ساعت 1:24  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

خالید محه‌مه‌دزاده
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌واڵی ماڵاوایی كردنی سایتی رێنێسانس‌و حه‌وتوونامه‌ی رۆژهه‌ڵاتم پێ گه‌یشت. ئه‌گه‌ر پێشتر‌و له‌گه‌ڵ به‌شێك له هاوكارانم له (رۆژهه‌ڵات)و به تایبه‌ت به‌رێز توفیقی زۆرجار له سه‌ر داخستنی (رۆژهه‌ڵات) قسه‌وباسمان ده‌كرد‌و هه‌موو ژماره‌یه‌ك دوای ده‌رچوونی، پێشبینی داخستنی ژماره‌ی داهاتوومان ده‌كرد، ئه‌وه گۆمانی تێدا نیه ماڵاواییكردنی رینیسانس بۆ من جێگای باوه‌ر نه‌بوو.
ئاشنایه‌تی من له گه‌ل رینیسانس ده‌گه‌رێته‌وه بۆ دوای داخستنی سایتی دیمانه‌و ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌ی كه هاوپیشه‌م كه‌ریم مه‌رسه‌نه له منی كرد بۆ هاوكاریكردنی رینسانس. ئه‌منیش ئه‌و كات به هۆی نه‌بونی سایتی جێی متمانه له رینیسانس ده‌ست به كار بووم. من له ماوه‌ی ژیانی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌و شانازیه‌م پێبرا بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی رێنیسانس بم‌و له گه‌ل كاك سه‌ڵاح‌و كاك كه‌ریم‌و هاوكارانی دیكه هاوكاری بكه‌م بۆ به‌رۆژكردنی رینیسانس. له نه‌بوونی تریبون‌و میدیای ئازاد له رۆژهه‌لاتی كوردستان سایتی رینسانس دوای دیمانه توانی به‌شێك له‌و بۆشاییانه پربكاته‌وه كه لای ئێمه ده‌بینرا. كاری رینیسانس له ناو میدیای ئازاد له رۆژهه‌ڵات پر بایه‌خ ده‌مێنیته‌وه. داخستنی رینسانس بۆ ئێمه له پانتایی میدیای ئازاد ده‌توانێت خه‌سارێك بێت، به‌ڵام هاوكات ده‌توانێت هه‌نگاوێكیش بێت بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایانه‌ی كه ده‌كرێت دوای داخستنی رینیسانس له میدیای ئازاد‌دا دێته گۆرێ.....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در چهارشنبه 25 دی1387ساعت 0:30  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
ماد نیوز
ماڵپه‌ری "رێنێسانس" له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه به قه‌ڵه‌می به‌رپرسانی سه‌ره‌كی ئه‌و ماڵپه‌ره نوسراوه، ماڵئاوایی خۆی له خوێنه‌رانی ئه‌و ماڵپه‌ره راگه‌یاندووه.
به پێی ئه‌و به‌یاننامه‌یه، سه‌رقاڵی به‌رپرسانی ماڵپه‌ره‌كه به كاروباری شه‌خسییه‌وه، كۆسپ بووه له به‌رده‌م چالاكییه‌كانی ئه‌و ماڵپه‌ره.
شایبه‌نی باسه ماڵپه‌ری رێنێسانس یه‌كێك له‌و ماڵپه‌ره كوردیانه‌یه بوو كه له 3 ساڵی رابردوودا ئه‌رگی گه‌یاندنی هه‌واڵ و بڵاوكردنه‌وه‌ی روانگه‌ی هه‌ندێك له نوسه‌رانی كوردی وه‌ستۆ بوو.
ماد نیوز ده‌ستخۆشی خۆی ئاراسته‌ی به‌رپرسانی ئه‌و ماڵپه‌ره ده‌كات و هیواداره له داهاتوودا و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئه‌زمونی رابردووی خۆیان بۆ هه‌ر چی زیاتر خزمه‌ت به نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌كه‌مان له بواری رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه هه‌وڵ بده‌ن.
+ نوشته شده در سه شنبه 24 دی1387ساعت 1:58  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
ڕێنێسانس نیوز؛ ده‌سته‌ی کارگێڕ: سه‌رئه‌نجام دوای نزیک به سێ ساڵ وه‌شانی ڕۆژانه، که بێگومان له ئه‌نجامی شه‌ونخونی و خۆماندووکردنی خۆبه‌خشانه و به‌رده‌وامی چه‌ند هاوڕێ و هاوکارێکی دڵسۆزمانه‌وه مه‌یسه‌ر بووه، ڕایده‌گه‌یه‌نین که به‌هۆی سه‌رقاڵبوون به کاروباری دیکه‌وه، که پێوه‌ندییان به ژیانی ڕۆژانه‌ی ئێمه کارگێڕه سه‌ره‌کییه‌کانی ڕێنێسانسه‌وه هه‌یه، له‌م کاته‌وه وه‌شانی ئاساییمان ڕاده‌گرین؛ هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه به‌هیچ جۆرێک به‌و مانایه نییه که به‌ته‌واوی له کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری دابڕێین و به دڵنیاییه‌وه تاک و ته‌را، له پلاتفۆڕمگه‌لکی دیکه‌دا درێژه به کارکردن ده‌ده‌ین، هه‌رچه‌ند ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی ڕۆژانه‌ش نه‌بێ، هه‌روه‌ها له‌وه‌ش دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجی خۆمان ئاسایی بۆوه، دیسان بگه‌ڕێینه‌وه لاتان.
ئه‌رشیڤی ڕێنێسانس، تا کاتی ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌که‌مان له‌گه‌ڵ ڕاژه‌کار (Server) وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه و دواتریش، لانیکه‌م یه‌کێک له ئێمه، به ته‌مایه سایته‌که بکاته وه‌بنووسێکی تاکه‌که‌سی بۆ کۆکردنه‌وه‌ی کاره‌کانی داهاتووی.
له کۆتاییدا وێرای سپاس له هه‌موو ئه‌و که‌سانه (نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس، هه‌واڵنێر و هه‌واڵنووس) ده‌که‌ین که له‌و ماوه‌یه‌دا یارمه‌تییان داوین، پێزانینی خۆشمان بۆ خوێنه‌ره‌کانمان دێنینه زمان، که له هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه‌دا به‌ته‌نیایان نه‌هێشتینه‌وه. خۆشمان ده‌وێن ...
تا ڕێنێسانسێکی دیکه ماڵتان ئاوه‌دان
که‌ریم مه‌ره‌سه‌نه و سه‌لاح بایه‌زیدی
به نوێنه‌رایه‌تیی دیکه‌ی هاوڕێیانمان له ستافی ڕێنێسانس
+ نوشته شده در یکشنبه 22 دی1387ساعت 19:25  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
جه‌لال ده‌باغ
- به‌شی سێیه‌م -
گۆڤاری رۆژه‌ڤ که نوسراوه "گۆڤارێکی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی‌و کلتورییه‌و له‌تاران ده‌رده‌چێت،" و به‌داخه‌وه تا بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌ی د. ره‌فیق سابیر ناوی ئه‌م گۆڤاره‌م نه‌بیستووه،" له ژماره‌ی (3و 5)ی ساڵی 1386دا دۆسێیه‌کی تایبه‌تی به‌ناوی (کورد‌و بیری چه‌پ) بڵاوکردۆ‌ته‌وه،" نازانم بۆچی ژماره چوار بواردراوه؟! "له‌و دۆسێیه‌دا چه‌ند چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک روناکبیری کورد‌و ئێرانی‌دا به‌خۆگرتوه،" که لێره‌دا چاوپێککه‌وتن له‌گه‌ڵ د. ره‌فیق سابیردا بڵا کراوه‌ته‌وه‌و" سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی" ناوێک ئه‌مه‌ی ئاماده‌کردووه.
ئه‌م دیداره له رۆژنامه‌ی (رۆژنامه) و له ماڵپه‌ڕی (سبه‌ی)یشدا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌و، به پێویستمزانی لێی بێده‌نگ نه‌بم.
2- له خاڵی دوه‌مدا د. ره‌فیق ده‌ڵێت: "له‌دوای کودێتای 1958 عێراق له کۆلۆنیالیزمی به‌ریتانی رزگاربو، به‌ڵام له راستیدا ئه‌مه ته‌نها رزگاربونی عه‌ره‌بی عێراق بو، نه‌ک کورد، چونکه بۆ کورد ته‌نها جۆری جه‌للاده‌که‌ی- داگیرکه‌ره‌که‌ی گۆڕدرا‌و توندتر که‌وته به‌ر په‌لاماری ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب." پێموایه ئه‌م بۆچونه نا‌ته‌واوه، چونکه له ئه‌نجامی شۆڕشه پیرۆزه‌که‌ی 14ی ته‌موزی 1958دا ته‌واوی نه‌ته‌وه‌کانی ناو عیراق له رێژیمی پاشایه‌تیی وابه‌سته‌ی ئیمپێریالیزم رزگاریان بو، بۆ یه‌که‌مینجار له عیراقدا رێژیمی کۆماری دامه‌زرا، وێڕای ده‌ستکه‌وته مه‌زنه‌کانیتر، به‌ندوگیراوه‌کان ئازادکران، بارزانیه‌گیراوه‌کانیش ئازادکران و پێشمه‌رگه بارزانیه‌کان به سه‌رۆکایه‌تی مسته‌فا بارزانیی نه‌مر گه‌ڕانه‌وه بۆ خاکی نیشتیمان..تاد....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در جمعه 20 دی1387ساعت 17:51  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
وه‌رگێڕانی؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
ئه‌گه‌ر مسته‌فا كه‌ماڵ پاشایه‌كی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بوایه كه له"ساڵونێك" له‌دایك نه‌بوایه‌و له‌موسڵ له‌دایك بوایه؛ پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كورد و توركه‌كان شه‌ڕی رزگاری سه‌رخست، ناوی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی نابا "كۆماری كوردیا" و خۆیشی به‌بڕیاری په‌رله‌مان پاشناوی "ئاتاكورد"ی وه‌رگرتبا.....
به‌هه‌مو هاوڵاتیانی كۆماری كوردیا بوترابا "كورد" و ئێمه‌ش هه‌ر هه‌مومان به‌كورد له‌قه‌ڵه‌م بدرابایه‌ین و له‌گه‌ڕ‌ه‌کی "تاكسیم"، له"كادركۆی"، له‌مه‌یدانی "كزڵ ئاڵای" و له"كۆردۆن" ئه‌و پلاكاردانه هه‌ڵبواسرایه‌ن كه له‌سه‌ریان نوسراوه "چ به‌خته‌وه‌ره ئه‌وه‌ی ده‌ڵێ كوردم"....
وتبایان له كوردیا، تورك بونی نییه، هه‌موو به‌ڕه‌گه‌ز كوردن؛ هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌یان بكردایه ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌وترێ تورك، له‌ڕاستیدا "كورده ده‌ریاییه‌كان"نن....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در پنجشنبه 19 دی1387ساعت 12:46  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
رێنێسانس نیوز؛ دۆسیه‌ی مه‌نسور بایه‌زیدی هاوڵاتی مه‌هابادی كه شه‌وی شه‌ممه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستگیر كرا و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی شوێنی كاره‌كه‌ی داگیرا، بۆ هه‌فته‌ی داهاتو دواخرا.
هێزه‌کانی ئیتلاعات بێ هه‌بونی هیچ حوكمێك هێرشیان كرده سه‌ر دوكانی "كافێ نێت"ی بایه‌زیدی و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌مپیۆته‌ر داگرت و شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ناوبراویان له‌ئیتلاعاتی مه‌هاباد هێشته‌وه. ناوبراو له‌ئیتلاعات ناچار كراوه دان به‌هه‌ندێك تۆمه‌ت دابنێ كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئه‌وه‌وه نییه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئێستا دۆسیه‌ی ناوبراو ره‌وانه‌ی دادسه‌رای شۆڕشی مه‌هاباد كراوه و بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتو دادگایی بكرێت.
شایانی باسه دو ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش هێزه ئه‌منیه‌كانی مه‌هاباد هه‌ڵیانكوتابوه سه‌ر ماڵی مه‌نسور بایه‌زیدی و ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌مپیۆته‌رێك و كه‌لوپه‌له‌كانیدا گرتبو و به‌تاوانی پڕوپاگه‌نده بۆ حزبه‌كانی ئۆپۆزۆسیۆنی ئێران بۆ ماوه‌ی مانگێك زیندانی كرا.
له‌هاوینی ساڵی رابردوشدا جارێكی تر به‌تاوانی چالاكی سیاسی و بڵاوكردنه‌وه‌ی سی دی رێگه‌پێنه‌دراو خرایه ژێر چاودێری و بانگهێشتی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان كرا.
په‌یوه‌ندیدار؛
خۆرهه‌ڵات نیوز؛ هاوڵاتێكی مه‌هابادی بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات كرا
په‌یام؛ ده‌ستگیری و گواستنه‌وه‌ی هاولاتیه‌كی دانیشتوی شاری مهاباد بۆ دادگا
كوردستان میدیا؛ كه‌سێكی مه‌هابادی بۆ دادگا بانگ كرا
خه‌بات میدیا؛ كه‌سێكى مه‌هابادى له‌لایه‌ن ئیتلاعاتى مه‌هاباده‌وه بانگكرا
+ نوشته شده در سه شنبه 17 دی1387ساعت 19:46  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
+ نوشته شده در سه شنبه 17 دی1387ساعت 2:37  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
خبرگزاری دیدبان حقوق بشر کردستان:
مهاباد: منصور بایزیدی از شهروندان مهابادی برای بار دوم به اداره اطلاعات این شهرستان احضار شد.
خبرگزاری ديده‌بان حقوق بشر كردستان: عصر روز شنبه نیروهای امیتی با حضوردر محل کار منصور بایزدی وی را باز داشت و پس از ضبط کیس کامپیوتر همراه خود به اداره اماکن این شهرستان انتقال دادند. ماموران امنیتی بایزیدی را 12 ساعت در بازداشت خود نگه داشته و وی متعهد کردند که برای روز یکشنبه 15 دی ماه87 خود را به اداره اطلاعات این شهرستان معرفی نماید.
لازم به توضیح است که منصور بایزیدی چند مدت پیش به اتهام تبلیغ برای گروهای مخالف نظام به دادگاه شهرستان مهاباد احضار شده بود
شنبه 14دی ماه1387
در همین رابطه:
ایران پرس نیوز؛ احضار شهروند مهابادی به اداره اطلاعات
كردستان میدیا: احضار شهروند مهابادی به اداره اطلاعات
+ نوشته شده در دوشنبه 16 دی1387ساعت 12:0  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
رێنێسانس نیوز، تایبه‌ت؛ له‌کاتێكدا گوشاره‌كان بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی بایه‌زیدی له‌شاری مه‌هاباد به‌رده‌وامه، جارێكی تر ئیتلاعاتی ئه‌و شاره مه‌نسور بایه‌زیدی بانگهێشت ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌بنه‌ماڵه‌ی بایه‌زیدی به‌رێنێسانس نیوزی راگه‌یاند كه دۆنێ شه‌و هێزه‌كانی ئیتلاعات هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر شوێنی كاری مه‌نسور بایه‌زیدی و ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌مپیۆته‌ر و كه‌لوپه‌له‌كه‌ی داگرتوه و خۆیشیان بردوه بۆ ئه‌ماكنی گشتی و بۆ ماوه‌ی 12 كاتژمێر ده‌ست به‌سه‌ریان هێشتۆته‌وه.
ئیتلاعات هه‌ڕه‌شه‌ی توندیان له‌بایه‌زیدی كردوه‌و پێیان راگه‌یاندوه كه پێویسته سبه‌ی له‌دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره ئاماده بێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتریش مه‌نسور بایه‌زیدی به‌تاوانی بانگه‌شه به قازانجی حیزبه‌کانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی له لایه‌ن دادگای ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت كرابو.
په‌یوه‌ندیدار؛
PAZADIK: جارێکی‌تر ئیتلاعات بانگهێشتی مه‌نسوور بایزیدی ده‌کات
+ نوشته شده در یکشنبه 15 دی1387ساعت 16:45  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
جه‌لال ده‌باغ
- به‌شی دووه‌م -
گۆڤاری رۆژه‌ڤ که‌نوسراوه "گۆڤارێکی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی‌و کلتورییه‌و له تاران ده‌رده‌چێت" و به داخه‌وه تابڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌ی د. ره‌فيق سابير ناوی ئه‌م گۆڤاره‌م نه‌بيستووه. " له ژماره‌ی (3 و 5) ی ساڵی 1386دا دۆسێیه‌کی تایبه‌تی به‌ناوی (کورد‌و بیری چه‌پ)" بڵاوکردۆ‌ته‌وه، نازانم بۆچی ژماره چوار بواردراوه؟! "له‌و دۆسێیه‌دا چه‌ند چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک روناکبیری کورد‌و ئێرانی‌دا به‌خۆگرتوه،" که لێره‌دا چاوپێککه‌وتن له‌گه‌ڵ د. ره‌فيق سابيردا بڵا کراوه‌ته‌وه و "سه‌لاحه‌دين بايه‌زيدی" ناوێک ئه‌مه‌ی ئاماده‌کردووه.
ئه‌م ديداره له رۆژنامه‌ی (رۆژنامه) و له ماڵپه‌ڕی (سبه‌ی) يشدا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌و، به پێويستمزانی لێی بێده‌نگ نه‌بم.
ئه‌مه‌يه پرسياری سێيه‌م:
بۆچی چه‌پ له کوردستاندا له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا نه‌چه‌سپاوه‌و وه‌ک گوتارێکی رۆشنبیری بونی نه‌بوه‌و زیاتر وه‌ک ئامرازێکی ئه‌حزابی سیاسی به‌کارهاتوه؟
د.ره‌فيق له وه‌ڵامی ئه‌م پرسياره‌دا ده‌ڵێت: " تا ئه‌وکاته‌ی گه‌لی کوردستان مافی خۆبڕیاردانی چاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بێت، ناکرێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بین که فیکر‌و کلتوری چه‌پ له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا کاریگه‌ری زۆرتریان هه‌بێت،"! ئه‌مه بۆچونێکی ورد نيه، وه‌ک چۆن داڕشتنی پرسياره‌که له راستيه‌وه دوره، چونکه ئه‌زمونی مێژويی پێمانده‌سه‌لمێنێ که گه‌لێ کورد به‌شێوه‌يه‌کی ته‌واويی مافی بڕياردانی چاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌يی خۆی هه‌يه.....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در شنبه 14 دی1387ساعت 16:51  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

جه‌لال ده‌باغ
- به‌شی یه‌که‌م -
گۆڤاری رۆژه‌ڤ که‌نوسراوه" گۆڤارێکی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی‌و کلتورییه‌و له تاران ده‌رده‌چێت،"و به داخه‌وه تا بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌ی د. ره‌فیق سابیر ناوی ئه‌م گۆڤاره‌م نه‌بیستووه، " له ژماره‌ی (3و 5)ی ساڵی 1386دا دۆسێیه‌کی تایبه‌تی به‌ناوی (کورد‌و بیری چه‌پ) بڵاوکردۆ‌ته‌وه،" نازانم بۆچی ژماره چوار بواردراوه؟! "له‌و دۆسێیه‌دا چه‌ند چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک روناکبیری کورد‌و ئێرانی‌دا به‌خۆگرتوه،" که لێره‌دا چاوپێککه‌وتن له‌گه‌ڵ د. ره‌فیق سابیردا بڵا کراوه‌ته‌وه‌و " سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی" ناوێک ئه‌مه‌ی ئاماده‌کردووه.
ئه‌م دیداره له ماڵپه‌ڕی (سبه‌ی)یشدا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌و، به پێویستمزانی لێی بێده‌نگ نه‌بم.
د. ره‌فیق سابیر چه‌ندان ساڵ له حزبی شیوعیدا هاوڕێیه‌کی نزیکم بوه‌و، پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرینه‌و، جگه له‌وه تا ئێستاش هاوڕێ و براده‌رێکی نزیکین. وه‌ک ناسراویشه شاعیرێکی داهێنه‌رو نوێخوازه‌و دڵیشی ناسکه، هیوادارم به‌م وه‌ڵامه‌م دڵگیرو زویر نه‌بێ و، خۆشی چاک ده‌زانێت که گه‌یشتنه راستی به دیالۆگ و وتووێژ ده‌بێ. منیش وامدانه‌ناوه که بۆچوونه‌کانم که‌م و کورتی و ناته‌واویان نه‌بێ.....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در یکشنبه 8 دی1387ساعت 16:31  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
Talabanî: Em rê nadin kesekî ji axa me êrîşî Iran û Tirkiyê bikin!
26 Kanûn 2008 În Saat 10:48
Avesta-Rojnamenivîs Husnî Mehelî di rojnama Akşam di hevpeyvînek bi serokkomarê Îraqê Celal Talbanî re çekiriye.
Di hevpeyvînê de li ser gelek mijarên weke peywendiyên di navbere Enqere-Bexda-Hewlêr de, di navbera DTP û û PKK de û her wiha di derbarê xebata çekdarî de li rojhilatê Kurdistanê de hatiye seknandin.
Husnî Mehelî di destpêka hevpeyvîna xwe de dibêje ku Talabanî li ser piraniya mijaran nêrîna xwe bi awayekî vekirî aniye ziman, lê belê nexwestiye ew hemû biweşînin....
ئه‌م هه‌واڵه له‌ماڵپه‌ڕی ئاڤێستادا
ادامه مطلب
+ نوشته شده در جمعه 6 دی1387ساعت 16:30  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
Ji bo cara yekemîn nexşa Mukryan a Kurdistan li ser internetê
23 Kanûn 2008 Sêşem Saat 17:18
AVESTA-Nexşeya siyasî û demografî ya Mukuryanê ku nêzî salekê berî niha hatibû çapkirin, hejî li Îranê qedexeye û hêzên asayîş yên
Nexşeya siyasî û demografî ya Mukuryanê ku nêzî salekê berî niha hatibû çapkirin, hejî li Îranê qedexeye û hêzên asayîş yên Îranê pir bi tundî li dijî wan kesan disekinin ku vê nexşeyê bilav dikin.
Sulêyman Çukelî ku nexşa Mukiryan amade kiriye, di vê derbarê de dibêje ku karê dizayin û amadekirina nexşê zêdetirî 3 salan ji wexta wî biriye. ...
ئه‌م هه‌واڵه له‌سایتی ئاڤێستادا
ادامه مطلب
+ نوشته شده در چهارشنبه 4 دی1387ساعت 23:7  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|