
ئه‌مڕۆ هه‌واڵی نه‌خۆشیی قاله مه‌ڕه‌م خوێنده‌وه و گه‌له‌ك غه‌م دایگرتم، به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ له‌و رۆژانه بوو كه زۆر سه‌رقاڵ بووم ئه‌گینا حه‌زمده‌كرد پاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه به‌یادی زۆر بیره‌وه‌ری له‌شمشاڵی قاله‌مه‌ڕه، گوێی دڵ له‌شمشاڵه‌كه‌ی بگرم... ده‌رفه‌تم بۆ نه‌لوا، به‌ڵام هه‌ر له‌به‌یانییه‌وه شێعرێك وێردی سه‌ر زمانمه كه بێگومان قاڵه مه‌ڕه‌و هونه‌ره‌كه‌ی خستیانه ناو مێشكمه‌وه. شێعری ده‌روێش عه‌بدوڵڵای شاكاری گۆران. نازانم پێشتر به‌راوردێكی له‌مجۆره‌م بیستوه، خوێندۆته‌وه یان نا. كه بێگومانم بیستومه، سه‌یره، ئه‌و شێعره رێك ده‌ڵێی بۆ قاله‌مه‌ڕه هۆنراوه‌ته‌وه.
شێعری "ده‌روێش عه‌بدوڵڵا" ی مامۆستا گۆران بۆ بیره‌وه‌ری و ڕێزگرتن له‌و هونه‌رمه‌نده مه‌زنه.
(ده‌نگ و ڕه‌نگ) ده‌توانی بی‌بینی و گوێی لێ‌بگرێ. ده‌قی شێعره‌که‌م له خواره‌وه‌ش نووسیوه‌ته‌وه.
شوێن : ته‌له‌ویزیۆنی "مه‌د"
کات : ئوکتۆبری ساڵی 1997
به‌رنامه: "دیداری ئازیزان"، که کاک حوسێنی ڕه‌هبه‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌برد.
خوێندنه‌وه‌ی شێعر: ئاشق
نه‌ی : مامۆستا ئه‌حمه‌دی ئه‌نووشه
ده‌روێش عه‌بدوڵڵا
به ڕه‌نگی زه‌رد و شێوه‌ی ده‌ست و شمشاڵی کزا ده‌روێش،
حه‌زم کرد به‌سته‌یه‌ک ببیه‌م، سه‌راسه‌ر حوزن و ماته‌م بێ!
له سیماتابه‌دیم کرد هه‌یکه‌لی عومرێکی حه‌سره‌تکێش
وه‌ها دیاره که به‌ختت ئاشیانی بولبولی خه‌م بێ
***
به‌ڵێ دیاره له ناو قه‌ومی به‌سیتا قه‌دری سه‌نعه‌تکار،
وه‌کوو عه‌کسی قه‌مه‌ر وایه له ناو حه‌وزێکی لیخن دا
به‌ڵام تاجی رو‌فاهو ته‌ختی حورمه‌ت میلله‌تی هۆشیار،
به ئوستادێ ده‌دا وه‌ک تۆ له ناو شمشالی کون‌کون دا
***
ادامه مطلب
+ نوشته شده در سه شنبه 28 آبان1387ساعت 1:28  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
بزوتنه‌وه‌ی كورد له‌باكوری كوردستانیش دوای سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئۆباما هه‌نگاوێكی سه‌رنج راكێشی به‌رز كرده‌وه، له‌ڕاستیدا نیشانی‌دا حزبێكه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی دنیادا ده‌چێته پێش و نه‌بزی روداوه‌كانی له‌ده‌ستدایه. بروسكه‌ی پیرۆزبایی له‌لایه‌ن په‌كه‌كه و كۆنگره‌ی گه‌ل و پارتی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك هه‌ر چه‌ند كاتژمێرێك پاش سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئۆباما ده‌نگدانه‌وه‌ی له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه له‌وه زیاتر بوو كه من وێنام كردبوو. بێگومان ئه‌و په‌یامانه هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێت.
به‌ڵام له‌م ناوه‌دا، پارته‌كانی كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان وڕو كپ بوون. وه‌ك ئه‌وه‌ی شتێك پێچه‌وانه‌ی خه‌یاڵه‌كانیان رویدابێت، بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد. ئه‌گه‌رچی ئه‌وان به‌گشتی ئاگایان له‌جیهانی ده‌ره‌وه نییه و جیهانبینیه‌كی به‌رفره‌یان نییه، به‌ڵام به‌حوكمی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ئه‌مریكا له‌لاشعوریاندا ئاماده‌گی هه‌یه، ده‌بوا رواڵه‌تیانه‌ش بێت، بۆچون و چاوه‌ڕوانیه‌كانی خۆیان ئا‌شكرا بكردایه. ئه‌و بێده‌نگییه نائومێدی ئه‌وان ده‌گه‌یه‌نێ. ئاخر ئه‌وه چه‌ندین ساڵه خیتابی سیاسیی ئه‌وان له‌سه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ئه‌مریكا ساغ بۆته‌وه. ئه‌وان حه‌زیان له‌سه‌رۆكێكی شه‌ڕانی وه‌ك بوشه نه‌ك كه‌سێكی وه‌ك ئۆباما. له‌وه‌ده‌چێ پاش مه‌ككه‌ین و پالین په‌ژاره پارته‌كانی له‌مه‌ڕ خۆمانی داگرتبێت...
ئه‌م وتاره له‌سایتی رێنێسانس‌دا بڵاو بۆته‌وه
ادامه مطلب
+ نوشته شده در شنبه 25 آبان1387ساعت 4:37  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
وتوێژی رۆژنامه‌ی هاوبیر له‌گه‌ڵ من و چه‌ند گه‌نجێكی تر
له‌یه‌كه‌م هاتنمدا به‌زیندان و هه‌ڕه‌شه پێشوازیم لێكرا. براده‌رێ له‌ئاسایش به‌سه‌ریدا گوڕاندم ''تۆ پێویسته بدرێیته‌وه به‌ئێران، ئێره جێگه‌ی تۆ نییه'' نازانم تاوانم چی بوو جگه له‌خه‌بات و دڵسۆزی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌م. له‌كاتێكدا كه من له‌زیندانی ئێراق و توركیاشدا ماومه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز وه‌ك زیندانی ئێره هه‌ڵسوكه‌وتم له‌گه‌ڵ نه‌كرا. تا ئێستا ده‌یان جار سه‌ردانی ئاسایشم كردوه، به‌داخه‌وه په‌نابه‌رییان پێنه‌داوم. نازانم هۆكاره‌كه‌ی چییه، به‌ڵام به‌ته‌ئكید له‌هه‌ر وڵاتێكی تر بوومایه، تا ئێستا مافی نیشته‌جێبوونم پێ‌درابوو. بێ ئه‌و مافه كه مافێكی سه‌ره‌كییه هیج شتێكت پێناكرێت. نه‌ده‌توانی بژی، نه‌ده‌توانی كار بكه‌ی....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در جمعه 17 آبان1387ساعت 17:55  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
چیا مازی، له‌لاتینییه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
مارۆگولۆف کێیه؟
ئیسحاق مارۆگولۆف،پێشه‌نگی ئه‌لفوبێی کوردی لاتینییه. وه‌لێ کوردانی باکوور شتێکی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی و ئه‌لفوبێیه‌که‌ی نه‌بیستوه. بۆیه ویستم ده‌رباره‌ی ئه‌م زاته هه‌ندێک زانیاری کۆ بکه‌مه‌وه و شاره‌زای ژیان و تێکۆشانی بم. به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌ئه‌نته‌رنێتدا ته‌نێ چه‌ند نوسراوێک هه‌بوون که ئه‌وانیش به‌تورکی نووسرابوون. نوسینه‌کانیش له‌کتێبێک به‌ناوی (سیانزه لاپه‌ڕه‌ی سه‌رنج راکێش له‌مێژووی گه‌لی کورد ''Kurt Halk Tarîhînden 13 ilginç yaprak'') وه‌رگیرابون. واته کتێبی نووسه‌ر و رۆشنبیر جه‌لیلێ جه‌لیل که له وه‌شانخانه‌ی ئه‌ڤره‌نسه‌ل چاپکراوه و ساڵی 2007 حه‌سه‌ن کایا ته‌رجومه‌ی کردوه. به‌ڕای من پێویسته زمانزانه‌کان کار له‌سه‌ر ئه‌مه بکه‌ن و بیخه‌نه گفتوگۆوه.
له‌گه‌ڵ خۆمدا وتم با جارێک منیش سه‌رنج رابکێشمه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و ئه‌م مرۆڤه رێزداره له‌تۆی بابه‌تێکی کوردی‌دا بگونجێنم....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در پنجشنبه 16 آبان1387ساعت 2:24  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
شه‌وی شه‌ممه له‌شاری لۆزان بۆ پشتگیری له‌كۆمه‌ڵه‌ی چاندو هونه‌ری چرا ئاهه‌نگێك به‌ڕێوه چوو كه له‌كۆتایی ئاهه‌نگه‌كه‌دا جوان حاجۆ چه‌ندین گۆرانی پێشكه‌شكرد.
هه‌واڵی كۆنسێرته‌كه
جوان حاجۆ به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی به‌رنامه‌كانی، هه‌ندێك ره‌خنه‌ی له‌گوێگری كورد گرت و وتی من به‌پێچه‌وانه‌ی هونه‌رمه‌نده‌كانی پێشوو گۆرانی هه‌ڵپه‌ڕكێ ناڵێم، با كورد فێری گوێگرتن بێت. من بۆ ئه‌وه نه‌هاتومه دونیا، خه‌ڵك بخه‌مه سه‌ما. به‌ڵام خودی جوانیش به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌جێنه‌هێنا و بۆ ئه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی هۆڵه‌كه بشكێنێ، به‌گۆرانی هه‌ڵپه‌ڕكێ كۆتایی به‌كۆنسێرته‌كه‌ی هێنا.....
وه‌لاتێ من به‌ده‌نگی جوان حاجۆ
ادامه مطلب
+ نوشته شده در چهارشنبه 15 آبان1387ساعت 19:26  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
ناوی کتێب؛ له پێناو ته‌ندروستی سێکسیدا
نوسینی؛ ریحانه فه‌رهه‌نگی
وه‌رگێڕانی؛ سه‌ڵاحه‌دین بایه‌زیدی
ئه‌م كتێبه كه‌له سه‌ر پێشنیاری (سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی جێنده‌ر) كردومه به كوردی، ساڵی 2007 له‌سلێمانی و له‌لایه‌ن ئه‌و سه‌نته‌ره‌وه بڵاو بۆته‌وه. وه‌رگێڕانی ئه‌م كتێبه هه‌ر چه‌ند به‌مه‌یل و حه‌زی خۆم نه‌بوو، لێ كتێبێك نییه كه ته‌نانه‌ت خۆیشم چاوه‌ڕێم ده‌كرد. كتێبێكی زانستییه كه نمونه‌ی له‌كتێبخانه‌ی كوردیدا كه‌مه و پێویسته زۆر بێت. ده‌كرێ هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كی بێت كه دنه‌ی دام هه‌ندێك زوو پێشنیاره‌كه قه‌بوڵ بكه‌م.
كتێبی ناوبراو هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر غه‌ریزه‌كانی مرۆڤ و كۆنتڕۆڵكردنیان، كرده‌وه‌ی سێكس و منداڵداری و هتد ده‌كات....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در جمعه 10 آبان1387ساعت 2:27  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
رۆژی شه‌ممه 8ی نۆڤه‌مبه‌ر كۆنسێرتێك بۆ هونه‌رمه‌ندی كورد جوان حاجۆ له‌شاری لۆزان به‌ڕێوه ده‌چێت. كۆنسێرته‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوی 'كۆمكاره'وه ئۆرگانیزه كراوه و سه‌عات 18 ده‌ست پێده‌كات و تا سه‌عات 23 ده‌خایه‌نێت.
زانیاری زیاتر و ئادره‌سی شوێنه‌كه له‌م سایته‌دا هه‌یه.
جوان حاجۆ كه‌یه‌كێكه له‌هونه‌رمه‌نده ناسراوه‌كانی كورد، توانیویه‌تی تینویه‌تی گوێگری كورد بشكێنێت و ته‌نانه‌ت ده‌نگێكی جیهانیش بێت.
حاجۆ ساڵی 1957 له‌شاری قامیشلی رۆژئاوای كوردستان له‌دایكبووه. پاش خوێندنی دواناوه‌ندی رۆیشتۆته ئاڵمانیاو له‌وێ له‌زانكۆی بوخهۆم درێژه‌ی به‌خوێندن داوه. سێ ساڵ له‌و زانكۆیه مۆسیقای خوێندوه و دواتر به‌شێوه‌یه‌كی پرۆفشناڵ ئه‌ڵبۆمه‌كانی به‌شێوه‌ی سیدی و كاسێت پێشكه‌ش كردوه، له‌وانه؛ دوری، سی و سێ گولله، گولا سوور، بلوورا من و له‌یلا و ...
یه‌كێك له‌كاره گرنگه‌كانی حاجۆ به‌بۆچوونی من (داستانی عه‌گیدێك)ه كه‌داستانه شیعرێكی رۆماننوس محه‌ممه‌د ئوزونه كه‌تیایدا چێرۆكی پێنج پیاوی كورد ده‌گێرێته‌وه. جوان ئه‌م داستانه‌ی محه‌ممه‌د ئوزونی به‌شێوه‌یه‌كی نوژه‌ن و به‌فۆرمی ئه‌تنۆ ـ جاز چڕیوه.
+ نوشته شده در چهارشنبه 8 آبان1387ساعت 20:15  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|