
ڕێنێسانس نیوز؛ مه‌هاباد: ده‌زگای قه‌زایی هێزه چه‌کداره‌کانی ڕژیم له مه‌هاباد شارۆمه‌ندێکی کوردی به مانگێک سزای گرتووخانه حوکم داوه.
له حوکمێک‌دا که ده‌زگای قه‌زایی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ داداگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی له مه‌هابادی ناردووه و وێنه‌یه‌کیشی ده‌ست حوکمدراوه‌که که‌وتووه، ده‌رده‌که‌وێ که شارۆمه‌ند "مه‌نسووری بایه‌زیدی" به تۆمه‌تی "پڕوپاگه‌نده له به‌رژه‌وه‌ندیی دژبه‌رانی نیزام"، به مانگێک سزای گرتوخانه حوکم دراوه.....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در چهارشنبه 3 مهر1387ساعت 16:59  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
له مهاباد، مه‌نسوور بایزیدی به تاوانی چالاکیی سیاسی بانگهێشتی دادگا ده‌کرێته‌وه
2008 09 20 - 20:55
بۆرۆژهه‌ڵات - تایبه‌ت: له کاتێکدا که به‌ندکراوانی مه‌ده‌نی و سیاسیی کورد بۆ ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی له هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی ده‌زگا ئیتلاعاتی و قه‌زاییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ماوه‌ی نیزیک به مانگێکه له ناو به‌ندیخانه‌کانی ئێران‌دا ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن، فشار و زه‌خت و زۆری رێژیم بۆ سه‌ر چالاکانی تر هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.
له‌م باره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ له شاری مه‌هاباده‌وه به بۆرۆژهه‌ڵاتی راگه‌یاند که رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو مه‌نسور بایزیدی به تاوانی بانگه‌شه به قازانجی حیزبه‌کانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی له لایه‌ن دادگای ئه‌و شاره‌وه بانگ کراوه به‌ڵام تا کاتی ئاماده کردنی ئه‌م هه‌واڵه له چوون خۆی پاراستووه....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در دوشنبه 1 مهر1387ساعت 19:18  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|