سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
كاتی خۆی له‌جه‌نگه‌ی شه‌ڕی براكوژی نێوان یه‌كێتی نیشتمانی و پارتی كرێكاراندا وتاری نووسه‌رێكم خوێنده‌وه له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی شه‌ڕو هێزه‌كانی پشت‌په‌رده كه‌وه‌بیرم نایه‌ت نووسه‌ره‌كه‌ی كێ بوو، به‌ڵام نووسه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه یه‌كێتی نیشتمانی له‌و شه‌ڕه‌دا بۆته دارده‌ست و شوبهاندبووی به‌پشیله كه‌ده‌یانه‌و‌ێت مشكی پێ بگرن. نووسه‌ره‌كه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشابوو كه له‌وانه‌یه هاوپه‌یمانانی یه‌كێتی نیشتمانی بۆ شه‌ڕ دژی پارتی كرێكاران، ته‌نانه‌ت دژی ئه‌و حزبه‌و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌شی (یه‌كێتی) بن، به‌ڵام به‌هێنانه‌وه‌ی په‌ندێكی كۆن كه"پشیله ڕه‌ش بێت یان سپی، گرنگ نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه مشك بگرێت"، رووداوه‌كانی شیكردبۆوه...
ادامه مطلب
+ نوشته شده در شنبه 7 اردیبهشت1387ساعت 18:18  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
سالم ناوێك له‌بۆچوونێكیدا كه‌بۆ نامه‌كه‌ی یانه‌ی قه‌ڵه‌م به‌بۆنه‌ی ئه‌ندامێتیم له‌و یانه‌یه‌دا بڵاوم كردبۆوه، ره‌خنه‌یه‌كی ئاراسته‌ی من و ناوه‌ندی پێنی کورد و پێنی نێوده‌وڵه‌تی كردوه. سه‌ره‌تا داوای لێبوردن ده‌كه‌م كه دره‌نگ وه‌ڵامی ئه‌م بۆچوونه‌ی ده‌ده‌مه‌وه، چونكه به‌هۆی سه‌رقاڵبوونی زۆره‌وه نه‌متوانیوه سه‌ردانی بلۆگه‌كه‌م بكه‌م و نوێی بكه‌مه‌وه. من لێره‌دا وه‌ڵامی ره‌خنه‌كه‌ی ناده‌مه‌وه سه‌باره‌ت به‌پێنی کورد و پێنی نێوده‌وڵه‌تی، چونكه نامه‌وێ لایه‌نگری لێبكه‌م یاخود به‌جورێك له‌سه‌ر كه‌موكورییه‌كانی وه‌جواب بێم یان به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه.. هه‌ر چه‌ند نایشارمه‌وه كه له‌گه‌ڵ بۆچونه‌كه‌یدا ناكۆك نیم. به‌ڵام له‌سه‌رمه له‌سه‌ر ره‌خنه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه ده‌رباره‌ی خۆم هه‌ڵوه‌سته بكه‌م. سالم ده‌ڵێ 'بۆ من زۆر سه‌یر بوو جه‌نابتان، نامه‌یه‌کی ته‌واو شه‌خسیتان بڵاو کردۆته‌وه'..
ئه‌وه‌ی راستی بێت خۆییشم له‌دژی ئه‌وه‌م و به‌حوكمی ئه‌وه‌ی پێم ناڕاسته، نامه‌كانم له‌وێبلاگه‌كه‌مدا سڕیه‌وه.. زۆزسوپاس بۆ كاك سالم، هیوادارم به‌رده‌وام وا دڵسۆزانه و به‌وردی وێبلاگه‌كه‌م بشۆپێنێ.
+ نوشته شده در شنبه 7 اردیبهشت1387ساعت 17:22  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|