سه‌لاحه‌ددين بايه‌زيدی
کۆچ: هه‌ورێکی زک پڕ،
رێگه: هه‌ورازی ئاسمان، فه‌رازو نشێوی شاخ، پێچ و خه‌می رووبار،
موسافیر: دڵۆپێکی چاونه‌ترس، بوێر له‌به‌رزایی، له‌شه‌یدایی،
ده‌بێ هه‌ر به‌م ساته ناوه‌خته له‌به‌ژنی باریکه رێیه‌ک بهاڵێم
له‌ساته چاوه‌ڕوان نه‌کراوه‌کاندا شه‌یپووری سه‌فه‌ر لێده‌درێن،
ده‌بێ جانتای سه‌فه‌ر بپێچمه‌وه‌و دڵم ببم.
ساک پڕ بکه‌م له‌بۆنی شکۆفه‌کانی بادام و توێشووی گه‌ڕانه‌وه،
......
تووله‌ڕێیه‌کان درێژترین په‌یژه‌ن به‌ره‌و
یه‌که‌مین کۆڵانی هه‌ورو
یه‌که‌مین کڵاوڕۆژنه‌ی خۆر
ئه‌وان وه‌کو مار به‌باڵای شاخه‌وه‌ی لوولیان خواردوه و هه‌تا سه‌ر چوون
ده‌ڵێی به‌ته‌مای هه‌ڵلوشینی جووچکه هه‌ڵۆیه‌کن
هه‌نووکه بوونه رووبار و بێشکه بۆ تنووکه‌ی خه‌ونه‌کانم،
بوونه زوڵفی په‌خش و په‌رێشانی شاخ و
پرچی هه‌نگاوه‌کانم ده‌هۆننه‌وه........
ادامه مطلب
+ نوشته شده در دوشنبه 29 بهمن1386ساعت 2:3  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
(دوڕگه)
سینگت،
ده‌ریای قووڵ و بێ بن
تامه‌زرۆی هه‌ڵلوشینی خۆشی و چێژه‌كان،
بێ بڕانه‌وه‌ی ئاسۆی بزه و
قه‌راخی قه‌نه‌قدیلكه.....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در شنبه 13 بهمن1386ساعت 0:50  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

شانۆكاری ره‌خنه‌گر و به‌ناوبانگی توركیا له‌ڤه‌ند كرجا له‌باتمان وتی كه ریگه ناده‌ن له‌كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆن ده‌ربكه‌وێت. كرجا وتیشی، به‌رنامه‌ی ('Olacak o kadar')یان كۆ كرده‌وه و ئێستاش بۆ ئه‌وه‌ی له‌شانۆیه‌كی كوردیدا رۆڵ ببینم، له‌هه‌وڵدام.
له‌ڤه‌ند كرجا ئه‌مجاره‌یان له‌یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین شاره كوردییه‌كانی باكوور هاته سه‌ر شانۆ و شانۆی (لاوری تۆرۆس)ی له‌هۆڵی سینه‌مایی یه‌ڵمای گۆنه‌ی پێشكه‌ش كرد: نوێنه‌ری ده‌ته‌په‌ی باتمان و شاره‌وانی ئه‌و شاره‌ش له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سایه‌تی تر له‌و 350 بینه‌ره بوون كه به‌تاسوقه‌وه له‌له‌ڤه‌ندیان ده‌ڕوانی.
شاره‌وانی باتمان وێڕای به‌خێرهاتنكردنی له‌ڤه‌ند وتی كه شاره‌كه‌مان پێویستی به‌شانۆ هه‌یه و به‌مجۆره به‌رده‌وام بوو؛ له‌مه‌وبه‌دوا بۆ ئیماژی شاره‌كه‌مان شانۆكاری وه‌ك له‌ڤه‌ند بانگهێشت ده‌كه‌ین. تاكانه داواكاریمان له‌وان ئه‌وه‌یه كه‌لایه‌نه جوانه‌كانی شاره‌كه‌مان جوان نیشان بده‌ن. ئێـمه خۆشحاڵین كه‌میوانداری ده‌نگێكی فه‌قیرانه ده‌كه‌ین....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در یکشنبه 7 بهمن1386ساعت 18:24  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|