جیهان بێ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد
نووسینی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
"پێویسته ئیسرائیل له سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان بسرِدرێته‌وه"، ئه‌و رسته‌یه‌ی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران له‌كۆنفرانسی "جیهانی بێ زایۆنیزم"، كاردانه‌وه‌ی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی و دیپلۆماسی دا له‌وه زیاتر بوو كه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد خۆی بیری لێ كردبێته‌وه. وێده‌چێ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد هێشتاش نه‌یزانیبێ له سه‌ر كام مینبه‌ر قسه ده‌كات و له چ پۆستێك دایه. ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كه به قه‌ڵافه‌ت و شێوه له سه‌ربازه به‌وه‌فا و گومناوه‌كانی ئیمام ده‌چێت و له گه‌وهه‌ریش دا ده‌یهه‌وێ خۆی ساده و "خه‌ڵك ئاسایی" نیشان بدات، له شوێنه ره‌سمیه‌كان و به‌رده‌م بڵیندگۆكان دورِاوه‌یه. چونكه ئه‌و هێشتا زمانی دیپلۆماسی و زمانی سه‌ربازێكی به‌وه‌ج و بێ په‌رده‌ی ئیمامی لێك جوێ نه‌كردۆته‌وه و نازانێ كه ئه‌م قسانه له یه‌ك كات دا ده‌بنه مانشێتی به هه‌زاران رۆژنامه له سه‌رانسه‌ری جیهان دا...
ادامه مطلب

