بێ وڵات
کاک سه‌لاح ئینسانێکی دروستکاره و له‌وه‌تا له بیرمه خه‌ریکی تێکۆشانه . من هێژا مه‌نگور ناناسم به‌لام له گه‌ل هیوای سه‌رکه‌وتویی بۆ هه‌ر دوکیان ویستم ساده و دروست ته‌جروبه و نه‌زه‌ری خۆم له خاریج یان هه‌نده‌ران باس بکه‌م .
من ده‌زانم که ژیان له کوردستان چه‌ند سه‌خته بۆ که‌سێک که ریاباز و ماستاوچی نه‌بیت . ده‌زانم که ئه‌وه‌ی ئینسانی سادق و دروسته ، یان سه‌ر به باند و ده‌سته‌یه‌ک نیه مه‌جالی ژیانێکی خۆشی لێوه‌رده‌گرنه‌وه به‌ڵام من که چه‌ند ساڵیکه له ئروپام سه‌خترین روژانی ژیانم تێپه‌ر ده‌که‌م ، لێره‌ش ئینسانهایه‌کی نالایق له ژێر ناوی کوردیاتی ، که هیچ زانیارێکیان نیه باشترین پۆسته‌کانیان هه‌یه ، لێره‌ش مافیای کورد رێگا نادا ئینسانه زاناکان ، ئه‌وانه‌ی خۆیان و بناماڵه‌یان فیدای ئازادی بوه جێگای راستی و شیاوی خۆیان په‌یدا بکه‌ن ، من که‌سانێک شک ده‌بم که له هه‌موو کۆر و کۆبونه‌وه‌کاندا کورسی تایبه‌تی خۆی هه‌یه ، که‌چی هیچ تێگه‌ویشتویه‌ک نیه له باری مه‌دره‌که‌وش مه‌درکی خۆێندکاری ته‌زویری پێیه و له راستیدا دیپلۆمیشی نیه، ئێستا مانگانه پارتی پاره‌ی بۆ له سه‌ر حیساب ده‌کا و هتد . کورت و کرمانجی ، ئروپا ئه‌و به‌هشته نه‌بوو که بۆ منیان ساز کردبوو ، به ده‌یان وه‌کیل و نوسه‌ر و هونه‌رمه‌ند ئێستا له ناچاریان بۆ بژێوی ژیانان حازرن کاری خاوێن کردنه‌وه ،و کرێکاری بکه‌ن ، پێشمه‌رگه‌ی زۆر به نێو بانگ که له‌شی هه‌موو جێ گوله‌یه حازره شوشه نوشاب کۆ کاته‌وه یان بچێت و خۆ له نه‌خۆشی بدا و باپرێته‌وه کۆمه‌کی که‌ن ، ده‌ری ئروپا یه‌ک و دو نیه ، لێک جودا بونه‌وه‌ی خێزان ، قه‌تڵ ، ته‌جاوز، خۆکوژی ، و نه‌خوشی رۆحی ، شتهایه‌کن که هۆکاری ژیان له غه‌ریبیه ، من خۆم تا سنوری خۆ کوژی رۆیشتم . به‌و حاڵه‌ش ، نه‌زم و ئینزبات و قانون ، بونی سیسیتیمێکی رێک و پێکی ئیداری ، مه‌جال بۆ گه‌نج و منداڵه‌کان که بتوانن د رێژه به خوێندن بدن و مه‌سئه‌له‌ی نه‌بوونی پاره نه‌بێته کۆسپی رێگیان ، شتهایه‌کن که حاشایان لێ ناکردرێ . له کۆتایدا من ئاروزی هه‌ره گه‌وره‌م ئه‌وه‌یه له وڵاتی جه‌هه‌نه‌می خۆم ، له نێو ئینسانه خراپ و حه‌سوده‌کان ، له نێو قه‌فه‌سه‌که‌ی جارانی خۆم ئاسوده بمرم ....
سه‌رچاوه؛ رێنێسانس
ادامه مطلب
+ نوشته شده در پنجشنبه 22 آذر1386ساعت 16:8  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
ڕێنێسانس نیوز؛ ڕاپۆرتی تایبه‌ت: یه‌کێک له به‌رپرسانی ماڵپه‌ڕی ڕێنێسانس، هاوڕێ له‌گه‌ڵ په‌یامنێری کۆیه‌ی ناوه‌ندی هه‌واڵ، له ژێر گوشاری چه‌ند ناوه‌ندێکی ده‌سته‌ڵاتی باشووری کوردستاندا، مه‌جبوور به به‌جێهیشتنی کوردستان کران.
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی، یه‌کێک له به‌رپرسانی ناوه‌ندی هه‌واڵ و سیاسه‌تی ڕێنێسانس، که هاوکات له چه‌ند ڕۆژنامه‌و گۆڤارێکی چاپی باشووری کوردستانیش کاری ده‌کرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مافی نیشته‌جێبوونیان نه‌دایه و خراشه گرتووخانه‌ی یه‌کیه‌تی نیشتمانیی کوردستانه‌وه، مه‌جبوور کرا باشووری کوردستان به‌جێ بێڵێت؛ ئه‌مه له کاتێکدایه که ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بنه‌ماڵه‌که‌یان خستبو ژێر گوشاره‌وه.
بایه‌زیدی له لێدوانێکدا بۆ ناوه‌ندی هه‌واڵی ڕێنێسانس گوتی: "به هۆی دابڕانم له حیزبێکی کوردی، ماوه‌ی نزیک به سێ ساڵ بوو له باشووری کوردستان نیشته‌جێ بووم؛ له سه‌ره‌تای نیشته‌جێبوونمدا داوام له ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی حکوومه‌تی هه‌ێم کردبوو که مافی نیشته‌جێبوونم پێ بده‌ن، به‌ڵام به داخه‌وه دوای ده‌یان جار سه‌رلێدان، ئه‌و داوایه‌ی منیان ڕه‌تکرده‌وه."....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در جمعه 16 آذر1386ساعت 18:49  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

سه‌لاح ا‌لدین بایزیدی رۆژنامه‌نوسی رۆژهه‌ڵاتی، باشووری کوردستان به جێ دێلێ و به‌ره‌و هه‌نده‌ران ده‌روات.
سه‌لاح ا‌لدین بایزیدی پێی راگه‌یاندین که هۆکاری ده‌رچۆنی له باشووری کوردستان، ناله‌باری بارودۆخی په‌نابه‌ران و هه‌روه‌ها نه‌بوونی هێچ رێکخراوه‌یه‌ک که لایه‌نگری و پشتیوانی له په‌نابه‌ران بکات.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵیک له باشووری کوردستان ماوه‌ته‌وه به‌ڵام موڵه‌تی نێشته‌جی بوونی وه‌رنه‌گرتوه.
سه‌لاح ا‌لدین بایزیدی نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسی خه‌ڵکی شاری مه‌هاباده که به هۆی گۆشاری کۆماری ئیًسلامی له‌مه‌ر کاروباری راگیاندنی سیاسی ــ ئازاد، ناوبراو ناچار ده‌کات که له ئێران ده‌ربچێت.
شایانی باسه زۆربه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی که له رۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ باشووری کوردستان هاتون دوای ماوه‌یه‌ک کوردستانیان به‌جێ هێشتووه.
+ نوشته شده در دوشنبه 5 آذر1386ساعت 16:53  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
رۆژنامه‌نووسیكی دیكه كوردستان به جێ ده‌هێلێ
2007 11 21 - 18:38
هه‌والنێری سلیمانی: سه‌لاح بایزیدی رۆژنامه‌نووسی ئێرانی ولات به جێ دێلێ‌و به‌ره‌و هه‌نده‌ران ده‌روات. ئه‌و له‌و پێوه‌ندییه‌ك به (بۆرۆژهه‌لات) هۆكاره‌كه‌ی گه‌رانده‌وه بۆ ئه‌و فشاره‌ی كه به هۆی كاری رۆژنامه‌نوسی هاتوته سه‌رێ‌و هاوكات رای گه‌یاند كه كوردستان ناتوانێ وڵاتێكی ئه‌من بی بۆ رۆژنامه‌نووسان.
ناوبراو كه خه‌لكی شاری مه‌هاباده له‌م سالانه‌ی دوایی دا به شێوه‌ی ئازاد له رۆژنامه‌كانی باشووری كوردستان كاری ده‌كرد‌و هاوكات ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی سایتی رێنێسانس بوو.
+ نوشته شده در پنجشنبه 1 آذر1386ساعت 17:46  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|