وتوێژێك ده‌گه‌ڵ سكرتێری كۆمیته‌ی كوردستانی حیزبی حیكمه‌تیست
دیداری؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
فۆتۆ؛ لڤین
ره‌حمانی حسێن زاده سكرتێری كۆمیته‌ی كوردستانی حیزبی حیكمه‌تیست له‌شاری بۆكان له‌دایك بووه و خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌وێ ته‌واو كردوه. خوێندكاری ئه‌نیستیتۆی ته‌كنۆلۆژیای ورمێ بووه به‌ڵام به‌هۆی شۆڕشی ئێرانه‌وه نه‌تیوانیوه درێژه‌ی پێبدات. ساڵی 1980 په‌یوه‌ندی به‌كۆمه‌ڵه‌وه كردوه. 1991 رۆێشتۆته سوێدو حزبی كۆمۆنیستی كارگه‌ری ئێرانیان دامه‌زراندوه به‌ڕابه‌ری مه‌نسور حیكمه‌ت. ئێستا ئه‌ندامی مه‌كته‌تی سیاسی و سكرتێری كۆمیته‌ی كوردستانی حیزبی حیكمه‌تیسته.
ره‌حمان حسێن زاده: له‌به‌ره‌ی چه‌پی كۆمه‌ڵگای كوردستان ئێستا كۆمۆنیزمی كارگه‌ری و به‌تایبه‌تی رێكخراوی كوردستانی حزبی حیكمه‌تیست هه‌یه كه زۆر كه‌سایه‌تی و هه‌ڵسۆرِاو و هێزی تێدایه، هه روه ها كۆمه‌ڵه هه یه به‌رِابه‌ری ئیبراهیم عه‌لیزاده. له‌لایه‌كی تریشه‌وه له‌ناو خودی كۆمه‌ڵگاكه‌دا هێزی چه‌پ زۆره كه تا ئیستا رێكخراونین . ئه‌گه‌ر برِوانیته زانكۆكان، شوینه کریکارییه کان، نه‌سڵی تازه ی لاوان و بزوتنه وه ی ژنان و .. راستییه‌كه‌ی هێزی چه‌پ زۆره كه ئه‌و هێزه هێشتا به‌ته‌واوی رێكخراو نییه. به‌و مه‌عنایه به‌ڵێ په‌رته‌وازه‌بوونێك هه‌یه له‌رێزی چه‌پدا و پێویستی به‌وه هه‌یه رێكخراو بێت....
ادامه مطلب
