
گۆڕانکارییه ژیۆپۆلیتیکه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین و ئاسایشی که‌نداوی فارس
دکتۆر جه‌واد موعینه‌لدینی
پوخته:
دوابه‌دوای 11ی سێپته‌مبه‌ری 2001، ئه‌مریکا وه‌ک ستراتیژی درێژخایه‌نی خۆی گه‌ڵاڵه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤینی گه‌وره‌ی هه‌ڵبژاردوه. ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه چاودێری ئامانجه‌کانی ئاسایشی ئه‌مریکا ده‌کات له‌بواره سیاسی، ئابووری، که‌لتووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ربازییه‌کانه‌وه. بێگومان سه‌ره‌کیی ترین ئامانجی پراتیکی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه، پشتیوانییه له‌ئیسرائیل و دابینکردنی ئاسایشه‌که‌ی بۆ نموونه له‌بواری ئابوورییه‌وه. به‌ڵام ئیسرائیل وه‌ک ده‌وڵه‌تێک که که‌ند و کۆسپێکی زۆر له‌به‌رده‌م خۆی ده‌بینێت، ته‌نها له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ئابووری له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکادا ناتوانێت خاوه‌نی سیسته‌مێکی ئابووری کارا بێت و پێویستی به‌په‌یوه‌ندیی ئابووری هه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتانی تردا له‌وانه جیرانه‌کانی. ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانیش بۆ دابینکردنی ئاسایشی ئابووری ئه‌م رژێمه که له چوارچێوه‌یه‌کی گه‌وره‌تری رۆژهه‌ڵاتی ناڤینی گه‌وره‌دا ئاشکراتر ده‌بێت بیر له‌به‌ستنی په‌یوه‌ندیی پته‌وی ئابووری و سیاسی نێوان ئیسرائیل و جیرانه عه‌ره‌به‌کانی ده‌کاته‌وه.
له‌م نووسینه‌دا گۆڕانکارییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌روانگه‌ی ژیۆپۆلتیکه‌وه لێک ده‌درێنه‌وه. ئه‌و شته‌ی به "گه‌ڵاڵه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین"ی ئه‌مریکا له‌دوای شه‌ڕی عێراق ناوزه‌د ده‌کرێت، هه‌وڵدانێکه له‌پێناو دابینکردنی ئاسایش بۆ ئیسرائیل له‌ڕێگه‌ی لاوازکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی ناوچه و دروستکردنی دڵه‌ڕاوکێی سیاسی ــ ئه‌منی له‌ناوچه‌که‌دا. هه‌روه‌ها له‌ڕوانگه‌ی ئابوریشه‌وه که‌ڵک وه‌رگرتن له‌نه‌وتی عێراق به‌ئامانجی دابینکردنی ئاسایشی ئابووری بۆ دۆستانی ئه‌مریکا له‌ئامانجه‌کانی تری ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ن....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در دوشنبه 23 مهر1386ساعت 23:59  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

فه‌رایی تینچ
له‌تورکیه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
ئیتر ناوی په‌ژاک به‌لای ئێمه‌وه نامۆ نییه. په‌ژاک رێکخراوێکی گه‌نجه کورده‌کانی ئێرانه له‌باکووری عێراق که سه‌ر به په‌که‌که‌ن. ئامانجیان سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه کوردنشینه‌کانی ئێرانه به‌ڵام له‌ڕاستیدا کاری ئه‌وان دروستکردنی رووداو و له‌ڕێگه‌ی تیرۆریشه‌وه ناسه‌قامگیرکردنی رژێمی ئێرانه.
په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌مریکی AP که دوو رۆژ له‌چیاکانی قه‌ندیل له‌ناو په‌ژاکییه‌کاندا بووه که له‌ناو که‌مپه‌کانی په‌که‌که‌دا ده‌ژیان، ئه‌و شتانه‌ی بینیویه‌تی، له‌راپۆرتێکدا ئاماژه‌یان پێده‌کات.
په‌یامنێره‌که باسی یارمه‌تیی ئایدیۆلۆژی و لوجستیکی په‌ژاک ده‌کات له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه‌و ده‌ڵێت "لێره که‌سانی ناشاره‌زا بۆ شه‌ڕکردن دژی ئێران په‌روه‌رده ده‌کرێن. هه‌ر چه‌نده‌ش سه‌ر به په‌که‌که بن که له‌لایه‌ن واشنگتۆنه‌وه وه‌ک رێکخراوێکی تیرۆریست ناسراوه، به‌ڵام له‌خاکی عێراقه‌وه که له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مریکا کۆنترۆڵ ده‌کرێت، چالاکیی ئه‌نجامده‌ده‌ن."
له‌و که‌مپانه‌دا گه‌نجه‌کان به‌چه‌کی قورس و AK_47 په‌روه‌رده ده‌کرێن. په‌ژاک له‌چیاکانی باکووری عێراقه‌وه به‌رده‌وام چالاکیی دژی ئێران ئه‌نجام ده‌دات و دزه ده‌کاته ناو ئه‌و وڵاته‌وه. په‌روه‌رده‌ی ئایدیۆلۆژیی ئه‌وان بۆچونه‌کانی ئۆجالانه. ده‌ڵێن "له‌مدواییانه‌دا ئۆجالان له‌رێبازی سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کان دوور که‌وتۆته‌وه‌و کار له‌سه‌ر تایبه‌تبوون و خودموختاری ده‌کات".....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در یکشنبه 22 مهر1386ساعت 21:37  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

چاره‌نوسی ئاواره‌کانی رۆژهه‌ڵات به‌ره‌و کوێ؟
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
بیست و چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ره‌تاکانی هاتنه سه‌رکاری رژێمی کۆماری ئیسلامی له‌ئێرانداو ده‌ستپێکردنی درێژترین شه‌ڕی سه‌ده له‌نێوان ئێران و ئێراقدا که شتێک نه‌بوو جگه له‌پاوانخوازی دوو لایه‌نه‌و هیچ ئاکامێکیشی نه‌بوو جگه له‌پاوانخوازی دوو لایه‌نه و هیچ ئاکامێکیشی به‌دواوه نه‌بوو، خه‌ڵکانێک بوونه قوربانی که ئێستاش چیرۆکی ڕه‌شیان کۆتایی پێ نه‌هاتووه. له‌ڕاستیدا ده‌توانرێ بگوترێ ئه‌وه‌ی له‌هه‌ر که‌س و هه‌ر لایه‌نێک زیاتر تووشی ده‌ردیسه‌ری بوو و هه‌نووکه‌ش ئاراسته‌که‌ی دیاری نه‌کراوه، ئه‌م خه‌ڵکه بوون. واته په‌نابه‌رانی ئۆردوگای ئه‌ڵتاش که هێشتاش به‌ده‌یان بنه‌ماڵه‌ی لێ ماوه. ئه‌وانه‌ی بوونه قوربانی سیاسه‌ته دزێوه‌کانی هه‌ر دوو دیکتاتۆری تاران و به‌غدا....
گه‌لانی ئێران به‌گشتی و گه‌لی کورد به‌تایبه‌تی دوای خه‌باتێکی شێلگیرانه له‌دژی رژێمی شا و رووبه‌ڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ زوڵمی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی، چاوه‌ڕێ بوون که له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دا بگه‌نه مافه نه‌ته‌وه‌یی، سیاسی و مرۆییه‌کانیان. مخابن ئاکامی ئه‌و هه‌موو له‌خۆبوردویی و خه‌باته شتێک نه‌بوو جگه له په‌نابردنه به‌ر داوێنی دیکتاتۆرێکی تر که ئه‌گه‌ر له‌و خه‌راپتر نه‌بێ، ئه‌وا هیچی که‌م نه‌بوو. ئه‌و خه‌ڵکه له‌خه‌راپترین هه‌لومه‌رج و له‌جه‌نگه‌ی شه‌ڕ و ئاگربارانی دوو لایه‌نه‌ی شه‌ڕ ناچار بوون ده‌ست له‌خاکی باب و باپیران هه‌ڵگرن و له‌ئاکامی ئه‌م کۆچبه‌رییه‌دا، دیکتاتۆری ئێراق ڕه‌وانه‌ی ئۆردوگاکانی مه‌رگی کردن و به‌هه‌ر شێوازێک به‌کاری هێنان....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در شنبه 21 مهر1386ساعت 3:5  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

فیكره‌ت بیلا
له‌توركییه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
وه‌ك چۆن قسه‌كردن سه‌باره‌ت به "كێشه‌ی كورد" بۆ وڵاتانی توركیا، عێراق، ئێران و سووریا بۆته شتێكی ئاسایی، ئه‌م "مه‌سه‌له"یه بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانیش كێشه‌یه‌كی نوێیه. ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مجار ساڵی 1991 و له‌میانه‌ی جه‌نگی خه‌لیجدا رووبه‌رِووی "كێشه‌ی كورد" بوویه‌وه‌و دوای داگیركردنی عێراق له‌ساڵی 2003دا ئه‌م كێشه‌یه بوو به‌یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین كێشه‌كانی كۆشكی سپی له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاستدا. ئێستا ئه‌مریكا نه‌ك هه‌ر ده‌بێ له‌گه‌ڵ "كێشه‌ی عێراق" به‌ڵكه پێویسته ده‌سته‌ویه‌خه‌ی "مه‌سه‌له‌ی كورد"یش بێت. داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن هیزه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیاوه بووه هۆی تێكچوونی هاوسه‌نگییه‌كانی ناوچه‌كه. دوابه‌دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی تا ئه‌مرِۆش وڵاتانی توركیا، عێراق و ئێران و تا رِاده‌یه‌ك سوریاش به‌گوێره‌ی گۆرِانكارییه‌كانی گۆره‌پانی جیهانی سیاسه‌ت و ئابووری، له‌مه‌رِ كێشه‌ی كورد سیاسه‌تی بگۆرِیان په‌یرِه‌و كردوه، لێ به‌ر له‌راڤه‌كردنی خه‌سڵه‌ته هه‌نوكه‌ییه‌كانی "پرسی كورد"، پێویسته لاپه‌رِه‌كانی مێژوو هه‌ڵبده‌ینه‌وه: له‌یه‌كه‌مین ساڵه‌كانی جه‌نگی جیهانیدا كه ده‌وڵه‌تی عوسمانیش تیایدا به‌شدار بوو و پاش كۆتایی ئه‌م جه‌نگه‌ش (هه‌روه‌ها دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئیمپراتۆریای عوسمانی) كورده‌كان شۆرِشیان كرد. گه‌رچی ئه‌م سه‌رهه‌ڵدان و شۆرِشانه له‌توركیا و عێراق و ئێران جیاوازییان له‌گه‌ڵ یه‌كتری هه‌بوو، به‌ڵام ئامانجی هاوبه‌شی هه‌موویان گه‌یشتن بوو به‌سه‌ربه‌خۆیی.....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در جمعه 13 مهر1386ساعت 17:3  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
تاریکی درونم
رنگ آسمان را از یادم برده است
بوی دریا
رنگ کوهستان های این‌جا را
خواب هم
حقیقت را از یادم برده است ....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در پنجشنبه 12 مهر1386ساعت 17:14  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

مصاحبه من با علی كریمی
علی كریمی، نویسنده‌ی كتاب "ژیان و به سه‌رهاتی زه‌بیحی" متولد 1958 مهاباد، عضو پیشین كومله‌ی رنجدران كردستان عراق و از فعالین سیاسی چپ، مبارزات خود را در میان صفوف زحمتكشان كرد علیه رژیم شاهنشاهی نیز پی‌گیری نمود. بعد از مدتی سكونت در اروپا وی اكنون ساكن كردستان عراق می‌باشد.
*جناب كریمی، به نظر شما روی آوردن كردها به ایدئولوژی چپ را می‌توان در امتداد همان موج قدیمی قلمداد نمود كه بعد از جنگ دوم جهانی تمامی كشورهای جهان سوم و خاورمیانه را فراگرفت یا آن را نوعی اقناع فكری یا ایدئولوژیكی قلمداد می‌كنید؟
در نگاهی كلی، ما نمی‌توانیم از مقوله‌ی چپ بدون توجه به تحزب یاد نمائیم. برهمین مبنا، لازم است به تحزب نگاهی افكنده و سپس به مقوله‌ی چپ بپردازیم. تحزب بمثابه پدیده‌ای مدرن كه بیش‌تر از دو قرن از عمر آن نمی‌گذرد، در برجسته‌ترین مقطع، خود را در انقلاب فرانسه باز می‌یابد و از همان مبدأ نیز بود كه با جنبش سیاسی جوامع گوناگون در هم آمیختگی پیدا كرد. اما متأسفانه ما در این بعد نیز چندان پیش‌رفت نداشتیم. مقوله‌ی تحزب در میان كردها، پدیده‌ی بسیار نوینی بوده و با خوشبینی مفرط می‌توان عمر آن را 65 سال قلمداد نمود.....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در پنجشنبه 5 مهر1386ساعت 18:16  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|