
سوزان سامانجی ژنه نووسه‌ری ناوداری تورکیا و باکوری کوردستان ساڵی 1962 له‌پایته‌ختی کوردستان له‌دایکبوه و ئێستاش له‌وێ ده‌ژیت. وه‌ک زۆربه‌ی هه‌ره زۆری چیرۆکنووسه کورده‌کان به‌شیعر ده‌ستی پێکردوه و شیعره‌کانی له‌گۆڤاری "سانات ئۆلایی" به‌تورکی بڵاوکراوه‌ته‌وه. پاشان ده‌ستی کردوه به‌نوسینی چیرۆک و سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌کانیشی به‌زمانی تورکین. له‌و نووسه‌رانه‌یه تامی زیندانیشی چێشتووه.
به‌رهه‌مه‌کانی سامانجی به‌چه‌ندین زمان وه‌رگێڕدراون و دوو کتێبیشی کراوه به‌کورمانجی ژوورین و له‌سته‌نبۆل چاپکراوه.
هه‌ر چه‌ند به‌تورکی ده‌نوسێت، به‌ڵام هه‌روه‌ک یه‌شار که‌ماڵ رۆحێکی کوردانه له‌به‌رهه‌مه‌کانیدا ده‌بینرێت و ساڵی 1997 خه‌ڵاتی "ئۆرهان که‌ماڵ"ی پێبه‌خشراوه. به‌رهه‌مه‌کانی بریتین له: (Eriyip Gidiyor Gece) چیرۆک، 1991. (Suskunun Gölgesinde)، 2001 ــ (Reçine Kokuyordu Helin)، چیرۆک، 1993 ــ (Kıraç Dağlar Kar Tuttu)، 1996 ــ (Korkunun Irmagında) رۆمان، 2004....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در شنبه 31 شهریور1386ساعت 19:10  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
|
"BEFRÎN" |
|
Elî Eşref Derwêşyan
Wergêr ji Farisî : Selahaddîn Bayezîdî

Li ber derî, li eywanê û li bin tîşka rojê runiştibun. Berfîn pala xwe dabu sînga diya xwe. Jinê ew bi tundî xistibu himbêza xwe de. Porê zêrîn yê Berfîn, di bin şeh de, nerm û saf bi ser qirik û mile wê de hatibu xwar. Dema ku pore wê şeh dikir, porê wê pêl dida
-“ axx.. guhê min! te guhê min jêkir”
-“ma çi bu? Ma guhê te kaxeze. Eger guhê mirov bi şeh jêbubane, herkes di vê dinê de bê guh dibu.”
Berfîn destê xwe da guhê xwe baş li noka tiliya xwe nihêrî da ku zanibê bê ma ji guhê wê xwîn hatiye an na?.
Dayika wê bi henekî got;.... |
ادامه مطلب
+ نوشته شده در پنجشنبه 29 شهریور1386ساعت 16:43  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

دیداری: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
ــ ساڵی 1320ی هه‌تاوی له‌كرماشان له‌دایكبووه.... ماوه‌یه‌كی زۆر مامۆستا بووه.... هاوینی 1350 به‌هۆی چالاكیی سیاسی و كۆمه‌ڵه‌چیرۆكی "از این ولایت" ده‌ستگیر كرا و هه‌شت مانگ له‌زینداندا ماوه‌ته‌وه.... سێ ساڵ دواتر دیسان ده‌ستگیر كرایه‌وه و به‌پازده ساڵ زیندان حوكم درا له‌كاتێكدا سێ مانگ به‌سه‌ر زه‌ماوه‌نده‌كه‌یدا تێپه‌رِیبوو.... دوابه‌دوای شۆرِشی ئێران له‌زیندان ئازاد كرا.... به‌رهه‌مه‌كانی بۆ پازده زمان وه‌رگێرِدراون.... هه‌ندێك له‌به‌رهه‌مه‌كانی بریتین له: "از این ولایت"، "ابشوران"، "فصل نان"، "قصه‌های بند"، "سالهای ابری"، "درشتی"، "روزنامه‌دیواری مدرسه ما"، "افسانه‌ها و متلهای كردی"، "فرهنگ گویش كرمانشاهی"، "فرهنگ افسانه‌های مردم ایران"، "نقدو بررسی ادبیات كودكان و نوجوانان."
*ئاغای ئه‌شره‌فیان، تۆش له‌رِیزی ئه‌و نووسه‌ره گه‌ورانه دایت كه كوردی و ناتوانی به‌كوردی بنووسیت، له‌و وڵاتانه‌ی كوردی به‌سه‌ردا دابه‌ش بووه، چه‌ندین نووسه‌ری ئاوا گه‌وره هه‌ن كه كوردن و به‌زمانی غه‌یره ده‌نووسن، یه‌شار كه‌ماڵ، سه‌لیم به‌ره‌كات و .. له‌مباره‌وه لێكدانه‌وه‌ی جیاجیا هه‌یه، به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م له‌زاری خۆته‌وه ئه‌م حاڵه‌ته لێك بده‌یته‌وه.
ــ من پێموایه مه‌سه‌له‌ی من جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا. چونكه یه‌شار كه‌ماڵ و سه‌لیم به‌ره‌كات ئه‌گه‌ر به‌زمانی خۆشیان نووسیبایان، به‌هۆی به‌ربڵاوبوونی زاراوه‌كه‌یان له‌تیراژی به‌رهه‌مه‌كانیاندا تووشی ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه نه‌ده‌هاتن به‌ڵام من له‌بیرمه یه‌كه‌م چیرۆكی خۆمم به‌ناوی "رۆژێك" به‌كوردی كرماشانی نووسی، زاراوه‌ی كه‌ڵهوورِی. بردمه لای باقر موئمنی كه یه‌كێكه له‌رۆشنبیره دیاره‌كانی كرماشان و ئێستا له‌فه‌ره‌نسه‌یه و كۆمه‌ڵێك لێكۆڵینه‌وه‌ی باشی هه‌یه، كه چیرۆكه‌كه‌می خوێنده‌وه، وتی ئه‌گه‌ر ئه‌م چیرۆكه چاپ بكه‌ی، له‌كوێ چاپی ده‌كه‌ی؟......
ادامه مطلب
+ نوشته شده در دوشنبه 19 شهریور1386ساعت 13:11  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

ئاخۆ كورده‌كانی سووریا ده‌توانن هیوایان به‌داهاتوو بێت؟
وه‌رگێرِانی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
چاره‌نوسی كورده‌كان له‌ساڵی 2004دا له‌وڵاتی سووریا شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیداری به‌خۆیه‌وه گرت. كێشه‌ی نێوان كورده‌كان و ده‌وڵه‌ت كاتێك گه‌یشته لوتكه كه له‌میانه‌ی كێبه‌ركێی تۆپی پێی له‌شاری قامیشلی لایه‌نگرانی دوو تیپی كورد و عه‌ره‌ب به‌توندی ده‌سته‌ویه‌خه بوون. هێزه ئه‌منییه‌كان گولله‌ی رِاسته‌قینه‌یان تێگرتن، به‌ڵام وێده‌چوو ئامانجیان ته‌نها كورده‌كانی به‌شداربووی ئه‌م كێبه‌ركێیه بێت، چونكه ته‌نها كورده‌كان برینداربوون و كوژران. بۆ به‌یانی ئه‌و رۆژه هه‌میسان هێزه ئه‌منییه‌كانی سوریا ته‌قه‌یان له‌خۆپێشانده‌ره نارِازییه‌كان كرد و چه‌ند كه‌سی تریشیان كوشت و بریندار كرد. وێرای سه‌ركوتی هۆڤانه، خۆپیشاندانه‌كان شاره‌كانی باكوور و به‌تایبه‌ت باكووری رۆژهه‌ڵات واته ئه‌لقه‌حتانیه‌و ئه‌لمالكییه‌شی گرته‌وه....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در دوشنبه 19 شهریور1386ساعت 1:9  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

وتووێژی ڕۆژهه‌ڵات له گه‌ڵ، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ حه‌سه‌ن ئه‌شعه‌ری
هێندێک له وه‌رگێراوه‌کانی من ئه‌مانه ن: ۱. وه‌رگێڕانی کۆمه‌ڵه چیرۆکی « ئه‌و باڵنده برینداره که منم» هی نووسه‌ری به‌توانای کورد کاک عه‌تا نه‌هایی ۲. وه‌رگێڕانی کۆمه‌ڵه چیرۆکی« حه‌شری ره‌نگه‌کان» به‌رهه‌مِی نووسه‌ری خاوه‌ن هه‌ست کاک عه‌زیزی مه‌حموودپوور. ۳. وه‌رگێڕانی کۆمه‌ڵه چیرۆک و کوورته شێعره‌کانی شاعیر و نووسه‌ری له ده‌ستچوو کاک« مارفی ئاغایی.» ۴. چه‌ند چیرۆک له‌کاره‌کانی « شێرزادحه‌سه‌ن» وه‌کوو « پیرپه‌پووله‌کانی ئێواران» و «مالێک له ئاو» سێ چیرۆکی کاک «شێرکۆ جیهانی» به نێوه‌کانی« ده‌نگی گولله‌کان» «وه دوای گه‌رانه‌وه ُله شێرناخ و«په‌ری ده‌ریای ورمێ». چه‌ند چیرۆکی ره‌ئووف بێگه‌رد. دوو چیرۆک له به‌ره هه‌مه‌کانی کاک حۆسێنی شێربه‌گی به نێوی «دۆنادۆن وشه‌وه‌زه‌نگ.» ۵. به‌شێک له‌هۆنراوه‌کانی شاعیری به‌توانای رۆژهه‌ڵات کاک یۆنسی ره‌زایی وکاک ره‌سوولی سۆفی سووپتانی و هه‌روه‌ها شاعیری لاو و تێکۆشه‌ری نه‌غه ده‌یی کاوه‌ی حه‌سه‌ن پوور. کۆمه‌پێک له هۆنراوه‌کانِی سه‌لاحه‌ددینی بایه‌زیدی. دوو کوورته چیرۆکی کاک ئه‌نوه‌ری حه‌سه‌ن پوور به نێوی «درێژترین ماچی جیهان و ئه‌سپێ» چیرۆکی« به‌فر» به‌رهه‌می نووسه‌ری توورک ئوورهان پامووک.».....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در یکشنبه 18 شهریور1386ساعت 1:11  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

ئاماده‌كردنی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
سوریا: دوا مه‌نزڵ
مانگی ئاداری ساڵی 2004 رۆژئاوای كوردستان بوو به‌شانۆی راپه‌رینێكی جه‌ماوه‌ری كه هه‌تا ئه‌و كات نمونه‌ی كه‌م بوو. ئاگری ئه‌م رِاپه‌رِینه رۆژی 12 ی ئادار بۆ یه‌كه‌مجار له‌قامشلۆ بڵێسه‌ی سه‌ند و به‌خێرایی هه‌موو شاره‌كانی تر‌و پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌یشی گرته‌وه. له‌دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا به‌حوكمی ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م خوێندكارانی كوردی زانكۆ له‌وێ كۆببوونه‌وه، بۆ پشتگیری له خۆپیشاندانه‌كان ده‌رژێنه سه‌ر شه‌قام و رووبه‌رِووی رژێمی به‌عسی سووریا ده‌بنه‌وه. زانكۆی دیمه‌شق دوابه‌دوای قامشلۆ دووهه‌مین شوێن بوو كه راپه‌رِی. وه‌ك محه‌ممه‌د عه‌بدۆ ده‌گێرِێته‌وه "به‌به‌عسمان گوت: نا بۆ كوشتن، به‌ڵێ بۆ مرۆڤایه‌تی. به‌سه‌دان خوێندكار گیراین و ئه‌شكه‌نجه كراین". محه‌ممه‌د عه‌بدۆی 23 ساڵیش یه‌كێكه له‌و خوێندكارانه‌یه ده‌ستگیر ده‌كرێت و ماوه‌ی چه‌ند مانگ له‌زیندانه‌كانی به‌عس دا ده‌مێنێته‌وه. ده‌ڵێت: "ده‌وڵه‌تی سوریا ته‌نیا به‌وه راناوه‌ستاو له‌كرده‌وه‌یه‌كی تردا به‌ده‌یان خوێندكاری به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و هه‌میشه‌یی فه‌سڵ كرد." وه‌ك خوێندكاره‌كان ده‌گێرِنه‌وه: جگه له‌مانه خراونه‌ته ژێر چاودێری و لێپرسینه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به‌خوێندن بده‌ن ناچار بوون پۆل پۆل رِوو بكه‌نه باشووری كوردستان.
ادامه مطلب
+ نوشته شده در شنبه 17 شهریور1386ساعت 0:48  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

وتووێژی تایبه‌تی ڕۆژهه‌ڵات له گه‌ڵ ئه‌نوه‌ر حه‌سه‌ن پوور
ئه‌مرِۆ له‌سایتی رۆژهه‌ڵاتدا چاوم به‌م دیمانه‌یه‌ی هه‌ڤاڵی خۆشه‌ویستم ئه‌نوه‌ر حه‌سه‌نپوور كه‌وت، له‌گه‌ڵیشیدا دنیایه‌ك بیره‌وه‌ریی له‌مێشكمدا زیندوو بوویه‌وه....
ئه‌نوه‌ر حه‌سه‌ن پوور: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست کاری ئه‌ده‌بی به شێوه‌یه‌کی حیرفه‌یی بیێت، رِاشکاوانه ده‌لَێم که ئێستا ده‌ستم پێ نه‌کردووه. ژیانی ئه‌ده‌بی حیرفه‌یی کارێکی له رِاده‌به‌ده‌ر چه‌توون و دڕواره و به‌ر له هه‌ر شتێک رِه‌وشێکی ئابووری رِیێک و پێک و له‌باری ده‌وێ که به‌داخه‌وه له‌و کۆمه‌لَگایه دا گه‌یشتن پێی ئه‌گه‌ر نامومکینیش نه‌بیێ دووره ده‌ست و هه‌نووکه نادیاره. بۆ ئه‌وه‌ی ئیێمه و مانان بتوانین ژیانیێکی حیرفه‌ییمان هه‌بێ، یان ده‌بێ بۆ خۆمان رِه‌وشێکی ئابووری باشمان هه‌بیێت که بتوانین به‌شی زۆری ژیانمان ته‌رخان بکه‌ین به ئه‌ده‌بیات، یان خود ده‌زگایه‌کی له ویێنه‌ی ده‌ولَه‌ت پشتیوانیمان لیێ بکا؛ منیش له به‌ر ئه‌وه‌ی که له هه‌ر دوو بوار بیێ به‌شم تا هیێشتا ته‌نیا له خه‌ێالَه‌کانم دا واده‌ی جیهان و ژیانێکی له‌م رِه‌نگه‌م به خۆم داوه. هه‌لَبه‌ت له‌وه‌ی که ده‌ڵێم ده‌ولَه‌تێک ده‌بێ پشتیوانی بکا، ته‌نیا مه‌به‌ستم ده‌ولَه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی نیه، به‌لَکو به گشتی باس له‌م خالَه ده‌که‌م. ....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در جمعه 16 شهریور1386ساعت 0:17  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

وریا مه‌زهه‌ر
له‌فارسییه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
به‌رِێكه‌وت كاتژمێر پێنج و نیوی ئێواره بوو: نه‌خۆشخانه‌ی Meilahti، نهۆمی شه‌شه‌م، ژووری 329. هه‌وای ده‌ره‌وه بارانی بوو. له‌ناو ژووره‌كه‌ماندا سێ ته‌خت هه‌بوو. من له‌سه‌ر یه‌كیان رِاكشابووم. ته‌خته‌كه‌م به‌رِێكه‌وت له‌لای په‌نجه‌ره‌وه بوو: په‌نجه‌ره‌یه‌كی به‌رِێكه‌وت له‌گه‌ڵ جامێكی دوو توێ كه ئه‌وبه‌ری ئاسمانی بێ رێكه‌وتی له‌چوارچێوه‌گیرا بوو به‌گه‌واڵه هه‌وری رێكه‌وت. له‌وبه‌ری تر، له‌نزیك ده‌رگا، پیاوێكی پیر رِاكشابوو: ئه‌ژنۆكانی كۆكردبۆوه‌و له‌پی ده‌ستی چه‌پی له‌سه‌ر ته‌وێڵی دانابوو. ته‌ختی ناوه‌رِاست به‌تاڵ بوو. نیو سه‌عاتێك ده‌بوو خاوه‌نه‌كه‌ی رۆیشتبوه ئاوده‌ست و نه‌گه‌رِابۆوه. ئه‌و سسته‌ره‌ی هاتبوو باڵی بگرێت و تا ئاوده‌ست هاوكاریی بكات، به‌رِێكه‌وت جوان بوو. گه‌نجیش بوو. به‌یانی هه‌ر سێكمانیان له‌ماوه‌ی سێ كاتژمێردا ده‌برده ژێر تیغی نه‌شته‌رگه‌ری. یه‌كه‌م كه‌س پیاوه‌كه‌ی ناوه‌رِاست بوو (كاتژمێر حه‌وت و نیوی به‌یانی). دووهه‌م كه‌س پیاوه پیره‌كه بوو كه ته‌خته‌كه‌ی له‌لای ده‌رگاكه‌وه بوو (كاتژمێر هه‌شت و نیو). سێهه‌م كه‌سیش من بووم (له‌نێوان كاتژمێر نۆ و نیو تا ده!) هه‌ر سێكمان یه‌ك كێشه‌ی ته‌ندروستیمان هه‌بوو. ده‌ردی هه‌ر سێكمان هاوبه‌ش بوو، به‌ڵام له‌رِوخساری هیچكامماندا نیشانه‌یه‌ك له‌هه‌ستی هاوده‌ردی سه‌باره‌ت به‌دوو كه‌سه‌كه‌ی تر نه‌ده‌بینرا....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در پنجشنبه 15 شهریور1386ساعت 1:17  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

نوسینی جه‌یمس براندۆن
وه‌رگێرِانی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
له‌و كاته‌دا ئێران به‌هۆی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یه‌وه له‌ژێر فشاری ده‌ولی دایه، تاران زۆر به‌بایه‌خه‌وه ده‌رِوانێته ئه‌و هه‌رِه‌شه ناوكییه‌ی كه له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌یه‌كی نیشتمانیی كوردییه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه به‌رِابه‌رایه‌تی پارتی ژیانی ئازاد له‌كوردستان (په‌ژاك).
به‌پێی حكومه‌تی ئێرانی له‌ساڵی 2005دا، په‌ژاك لانیكه‌م 120 سه‌ربازی ئێرانیی له‌ناو ئێران‌دا كوشتوه‌و رِه‌نگه په‌ژاك له‌ساڵی 2006دا ئه‌م رِاده‌یه‌ش تێپه‌رِێنێ، چونكه تا ئێستا چه‌ندین هێرشی ئه‌نجامداوه له‌رِێی سه‌ربازگه‌كانیه‌وه له‌كوردستانی عێراقدا و له‌رِێی شانه نهێنییه‌كانی ناو ئێرانه‌وه. له‌یه‌كێك له‌م هێرشانه‌ی دواییدا، هێزه‌كانی په‌ژاك له‌پێكدادانێكدا له27ی مایسداو له‌نزیك گوندی ماكۆ چوار سه‌ربازی ئێرانی‌یان كوشتوه‌و ئه‌م هه‌واڵه له‌لایه‌ن رۆژتیڤی په‌كه‌كه‌وه رِاگه‌یه‌ندراوه.
هه‌ر چۆنێك بێت كرده‌وه سه‌ربازییه‌كانی به‌ته‌واوكه‌ری هه‌وڵه به‌رفراوانه‌كانی داده‌نرێت بۆ بنیاتنانی ناسنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی نوێ له‌ناو ئه‌و چوار ملیۆن كورده دا كه له‌سه‌دا حه‌وتی دانیشتوانی ئێران پێك ده‌هێنن....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در سه شنبه 13 شهریور1386ساعت 1:40  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

ئێمه كارێكمان نه‌كردوه كه پێویست به‌روونكردنه‌وه بكات*
حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی جێگری سكرتێری گشتی حزبی دیموكرات كه ساڵی 1945 له‌شاری مه‌هاباد له‌دایكبووه‌وساڵی 1964 چۆته ناو ریزی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه، له‌م دیمانه‌یه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ته‌نها ژماره‌یه‌ك كادیر‌و پێشمه‌رگه ریزه‌كانی حزبیان به‌جێهێشتوه و جیابوونه‌وه‌شیان هۆكاری سیاسی له‌پشته‌وه نییه. پێشی وایه یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی له‌دوارِۆژ و له‌ئێستادا له‌نێوان ئه‌وان و باڵه‌كه‌ی تردا دروست ده‌بێت، ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان هه‌ر به‌و ناوه درێژه به‌كاری خۆیان بده‌ن. له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا باس له‌وه‌رگرتنی ئه‌و حزبه‌ده‌كات له‌رێكخراوی
(UNPO) كه‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له‌برۆكسه‌ل وه‌رگیرا. ...
ادامه مطلب
+ نوشته شده در دوشنبه 12 شهریور1386ساعت 1:28  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
دیمانه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
ــ مسته‌فا ئیلخانی زاده له‌شاری بۆکانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌دایکبووه.
ــ به‌کوردی و فارسی به‌رهه‌می هه‌یه له‌بواری وه‌رگێڕان و ئه‌ده‌بی مناڵاندا.
ــ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نووسه‌رانی مناڵان و مێرمنداڵانی ئێرانه که ناوه‌نده‌که‌ی له‌تارانه.
_ له‌ناو ئه‌ده‌بیاتی کوردی‌دا پێگه‌ی مناڵان چۆنه، ئایا شتێک هه‌یه پێی بگوترێت ئه‌ده‌بی مناڵان؟
* هه‌یه، به‌ڵام ئه‌ده‌بیاتێکى لاوازه و زۆر کارى له‌سه‌ر نه‌کراوه، زۆر کتێبى مناڵان به‌م ساڵانه‌ى دوایى چاپ کراون، به‌ڵام راژه و خزمه‌ت کردنى زیاترى ده‌وێت....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در پنجشنبه 8 شهریور1386ساعت 1:51  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
هیلین قاسلمو*، رۆژنامه‌ی نه‌مسایی "دیی پره سه"، 3/8/2007
بكوژانی هاوسه‌ره‌كه‌م كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی ئێرانن ــ ئایا له‌به‌ر ئه‌مه‌یه كه هیچ زیانێكیان پێناگات.
نزیكه‌ی 18 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌به‌رواری 13 ژوئیه‌ی 1989، نوێنه‌ری كورده‌كان، دكتۆر عه‌بدوڵره‌حمانی قاسملو سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و نوێنه‌ری ئه‌و حزبه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات عه‌بدوڵا قادری ئازه‌ر كرانه ئامانج.
حكومه‌تی ئێران، قاسملوی هاوسه‌رمی بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی كێشه‌ی كورد له‌ئێران بانگهێشتی وتووێژ كرد. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ئێرانییانه‌ی به‌پاسپۆرتی سیاسی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هاتنه ڤیه‌ننا، ئه‌و تیرۆریستانه بوون كه قاسملو و هاورِێیانیان له‌سه‌ر مێزی وتوێژ تیرۆر كرد. ئه‌وان ته‌نانه‌ت پرۆفیسۆر فازڵ ره‌سوڵیشیان تیرباران كرد كه له‌م وتووێژه‌دا ناوبژیوان بوو.....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در پنجشنبه 1 شهریور1386ساعت 15:35  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|