
ئێستاش برِوا ناكه‌م عه‌دنان له‌زینداندا بێت
راپۆرتی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
ئه‌و سێشه‌ممه‌یه بۆ له‌یلی حه‌سه‌نپوور رۆژێكی ئاسایی نه‌بوو، چونكه دوای چه‌ند ساڵ ئاواره‌یی و دووری له‌زێدی خۆی، یه‌كه‌مجار بوو هه‌واڵێكی ئه‌وه‌نده دڵته‌زێنی ده‌بیست. هه‌واڵی سه‌پاندنی سزای له‌سێداره‌دان بۆ براكه‌ی، وه‌كخۆی گوتی: وشك بووم و هیچم بۆ نه‌كرا. له‌یلی به‌چاوی پرِ له‌فرمێسكه‌وه باسی ئه‌و رۆژه ده‌كات كه تیایدا هه‌واڵی حوكمی له‌سێداره‌دانی براكه‌ی بیست "له‌ماڵ خه‌ریكی كاركردن بووم، محه‌ممه‌د ئه‌و رۆژه پێشتر له‌جاران هاته‌وه ماڵ كه به‌لامه‌وه ئاسایی نه‌بوو. لێم پرسی ئایا شتێك بووه، پێی وتم، شتێك پێ ده‌ڵێم به‌ڵام نارِه‌حه‌ت مه‌به، عه‌دنان حوكمی ئیعدامی بۆ ده‌رچوه. به‌رچاوی خۆمم نه‌دی و خه‌ریك بوو له‌هۆش خۆم بچمه‌وه"...
ادامه مطلب
+ نوشته شده در جمعه 26 مرداد1386ساعت 2:4  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

به‌رِێز ئاسایشی گشتی سلێمانی!
من كه له‌ساڵی 2004ه‌وه له‌سلێمانی نیشته‌جێم، تا ئێستا ده‌یانجار سه‌ردانی ئاسایشم كردوه به‌مه‌به‌ستی پێدانی مافی په‌نابه‌ریی، به‌ڵام هه‌رجاره‌و پاش بێنه‌وبه‌ره‌یه‌كی زۆر مافی په‌نابه‌رێتیم ره‌تكراوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌ند له‌لایه‌ن زۆر كه‌سی سیاسییه‌وه پشتگیری كراوم و ناكرێ له‌م ماوه زۆره‌شدا كه‌سێكی نه‌ناسراو بم له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه.
نۆ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی قاچاغ سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌م به‌زاندوه‌و له‌و ماوه درێژه‌دا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌ماوه كه پێناسی من بسه‌لمێنێت و ئه‌وه‌ش شتێكی زۆر ئاساییه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه‌و به‌لای منه‌وه نیشانه‌ی پرسیاره، ئه‌وه‌یه كه زۆر كه‌س، دۆخێكی وه‌ك منی هه‌بوه‌و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌متردا په‌نابه‌ریی و ته‌نانه‌ت ره‌گه‌زنامه‌شی پێدراوه، زۆر كه‌س هه‌یه دوای هه‌فته‌یه‌ك نێشته‌جێبوون و رِه‌گه‌زنامه‌ی پێدراوه، به‌ڵام رابردووی سیاسی من وایكردووه سه‌رجه‌م ئه‌و مافانه‌ی هه‌ر په‌نابه‌رێك هه‌یه‌تی، ده‌رهه‌ق به‌من پێشێل بكرێت.
هه‌رگیز رۆژێك له‌و برِوایه‌دا نه‌بووم له‌به‌شێك له‌نیشتمانی خۆمدا هه‌ست به‌ئاواره‌یی و بێناسنامه‌یی بكه‌م و تا ئه‌و راده‌یه بێزار بكرێم له‌و دڵسۆزیی و خۆشه‌ویستییه‌ی سه‌رده‌مێك بۆ خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌م هه‌مبوه. دڵنیام له‌هه‌ر وڵاتێكی تر بوومایه، لانیكه‌م پێناسێكم پێ رِه‌وا ده‌بینرا.
داوا ده‌كه‌م یان رێگه به‌مرۆڤێكی نایاسایی مه‌ده‌ن له‌م وڵاته‌دا بژی و سنوورداشی بكه‌نه‌وه، یان مافی په‌نابه‌ریم پێبده‌ن.
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی، هاوڵاتی، ژماره (۳۴۰)
+ نوشته شده در سه شنبه 16 مرداد1386ساعت 22:33  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

گفت‌وگوی من با صلاح ا‌لدین مهتدی
صلاح‌الدين مهتدي؛ متولد سال 1317، تا ششم ابتدايي در كردستان به تحصيل مبادرت ورزيده و تحصيلات دبيرستان و دانشگاه را در تبريز و تهران ادامه مي‌دهد. فارغ‌التحصيل دانشكده‌ي حقوق بوده و از دوره جواني، از سازماندهي در دانشگاهها گرفته تا زندگي چريكي و تحمل زندان با چپ كرد در ارتباط مستقيم بوده است. از موسسان «اتحادیه دانشجویان کرد در دانشگاههاي ايران و عضو کمیته رهبری آن اتحادیه» و از اعضاء«كميته تهران تشكيلات حزب دموكرات كردستان ايران»، عضو حزب دموكرات تا سال 1363 و مؤسس حزب «كومه‌له‌ي رزگاري كوردستان» (1365) بوده و از آن زمان تا به كنون به عنوان فعال سياسي در عرصه‌ي كردستان شناخته شده است. شيفتگي خاصي نسبت به ادبيات دارد، خود مي‌گويد: «هيچگاه نتوانسته‌ام د‌رك كنم آيا بايد يك سياسي قلمداد شوم، يا يك اديب و نويسنده. از سال 1362 تاكنون ساكن سوئد بوده و داراي چهار فرزند مي‌باشد...
ادامه مطلب
+ نوشته شده در جمعه 5 مرداد1386ساعت 0:31  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|