سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
فرازو نشێوی ئه‌حزابی كورد له‌سوریا له‌وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی "الامل"
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له‌سلێمانی، یۆبیلی زێرِینی په‌نجا ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كورد له‌سووریا، ئه‌نجامدرا كه تیایدا مێژووی په‌نجا ساڵه‌ی حزب له‌كوردستانی سووریا به‌رز راگیرا.
په‌نجا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر (14ی حوزه‌یرانی ساڵی 1957) له‌كوردستانی سووریا له‌سه‌رده‌ستی كه‌سانی وه‌ك عوسمان سه‌بری، حه‌مزه ئویران و حه‌مید ده‌روێش حزبی دیموكراتی كورد له‌سووریا دامه‌زرا و ئه‌مه‌ش به‌سه‌ره‌تا و ماكی رێكخستنی كورده‌كان له‌و پارچه‌یه داده‌نرێت له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی حزبدا.
شه‌لال گه‌دۆ ئه‌ندامی ئه‌و حزبه‌یه كه ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مجار له‌هه‌رێمی كوردستان یۆبیلی زێرِینی په‌نجا ساڵه‌ی حزبی دیموكراتی كورد له‌سوریای به‌رِێوه برد. به‌وته‌ی گه‌دۆ پارتی دیموكراتی پێشكه‌وتنخوازی كورد له‌سوریا له‌ساڵی 1967 و له‌میانه‌ی كۆنگره‌ی چواردا له‌حزبی دیموكراتی كورد له‌سوریاوه ناوی خۆی گۆرِی بۆ پارتی دیموكراتی پێشكه‌وتنخواز. هه‌ر چه‌ند له‌و ساڵه‌دا حزبی دیموكراتی سوریا ده‌بێته دوو به‌ش، به‌ڵام گه‌دۆ پێی وایه ئه‌مه جیابوونه‌وه نه‌بوه و به‌ناوگۆرِین وه‌سفی ده‌كات. پێشی وایه جیاوازی له‌گه‌ڵ به‌شه‌كه‌ی تر له‌وه‌دا بوه كه پارتی دیموكراتی پێشكه‌وتنخواز مولته‌زیم نه‌بوه به‌رِێبازی ماركسی ــ لنینی و پێداگری له‌سه‌ر مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كردوه.
ادامه مطلب
+ نوشته شده در سه شنبه 26 تیر1386ساعت 0:49  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
سازدانی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
ره‌زا كه‌عبى ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرِشگرِی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ساڵى 1338 له شارى سه‌قز له‌دایك بووه. ساڵى 1354 به‌شداری كۆرِ و كۆمه‌ڵه چه‌په‌كان بووه. خه‌رمانانى ساڵى 59، دواى ئیعدام و شه‌هیدبوونى دوو خوشكه‌كه‌ى (شه‌هلا و نه‌سرین كه‌عبى)، له به‌شى نهێنیى كۆمه‌ڵه‌وه به‌ریزى ته‌شكیلاتى پێشمه‌رگه‌ى كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست بووه. له ریَبه‌ندانى 1364، برایه‌كى(سه‌دیقی كه‌عبی) له ریزه‌كانى پیَشمه‌رگه‌ى كۆمه‌ڵه‌دا، له شه‌رِیَكدا له‌گه‌ڵ هیَزه‌كانى رژیم، گیانى له‌ده‌ست داوه.
ره‌زا كه‌عبى له ماوه‌ى ساڵه‌كانى 59 تا 64، به‌رپرسى سیاسیى چه‌ند به‌ش له هیَزى پیَشمه‌رگى كۆمه‌ڵه بوو و له ناوچه‌كانى سه‌قز، بۆكان و موكریان و ورمێ و سه‌ڵماس، پیَشمه‌رگایه‌تیى كردووه و چه‌ندین جار له شه‌رِى هیَزه‌كانى ئێران‌دا بریندار بووه.
به‌هارى ساڵى 1371 دواى جیابوونه‌وه‌ى ره‌وتى كۆمۆنیزمى كرێكارى له حیزبى كۆمۆنیستى ئێران، له كۆنفرانسى "ساغكردنه‌وه‌ى حیزبى كۆمۆنیستى ئێران"دا، وه‌ك ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندیى ئه‌و حیزبه هه‌ڵبژێردرا. ساڵى 1374 له كۆنگره‌ى 8ى كۆمه‌ڵه‌دا بوو به ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندیى كۆمه‌ڵه...
ادامه مطلب
+ نوشته شده در دوشنبه 25 تیر1386ساعت 2:24  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

ده‌رباره‌ی هه‌واڵێكی نیشتمان نێت
دوو سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر كه به‌بازارِدا ده‌رِۆشتم، ئاوات ناوێك له‌سلێمانی ته‌له‌فۆنی بۆ كردم و وتی من نوێنه‌ری گۆڤاری "هه‌رێمی كوردستان"م له‌سلێمانی و له‌سایتی "نیشتمان نێت"یشدا كار ده‌كه‌م. (هه‌ر رۆژنامه‌نووسێكی ئێره له‌ده شوێن كار ده‌كات بێ ئه‌وه‌ی یه‌كیان به‌باشی راپه‌رِێنێت.)
ــ سه‌رچاوم و خۆشحاڵ بووم به‌ناسینت.
ــ ته‌له‌فۆنه‌كه‌تم له‌فڵان كه‌س وه‌رگرتوه.
ــ زۆر باشه، كه‌ره‌م كه.
ــ ده‌مویست دیمانه‌یه‌كت له‌گه‌ڵ بكه‌م بۆ گۆڤاری هه‌رێمی كوردستان.
ــ له‌سه‌ر چی؟
ــ له‌سه‌ر بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هه‌ندێك شتی له‌مباره‌وه.
ــ باشه با یه‌كتر ببینین زیاتر قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
ــ زۆر باشه به‌ڵام پرسیارێك؟
ــ فه‌رموو.
ــ بۆچونی تۆ له‌سه‌ر یه‌كگرتنه‌وه‌ی حزبی دیموكرات چییه (بێ ئه‌وه‌ی بپرسێت ئه‌خر تۆ ئه‌ندامی حزبی یان مه‌سئولییه‌تت چییه یان وته‌بێژی ئه‌و حزبه‌ی، چی؟) منیش كه وامزانی وه‌ك رۆژنامه‌نوسێك بۆچونم وه‌رده‌گرێت تا باشتر شاره‌زا بێت وتم:..
ادامه مطلب
+ نوشته شده در یکشنبه 17 تیر1386ساعت 18:12  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
بێده‌نگ نه‌بن له‌داخستنی ده‌رگاکانی ئازادی وتن له‌کوردستان و هه‌ڵوێست وه‌رگرن
من و ده كه‌سی تر له‌رۆژنامه‌وانان و نووسه‌ران، دژی راگرتنی درامای ئاریا، به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شمان ئیمزا كرد و داوامان له‌رۆشنبیران و خه‌ڵكیش كرد كه به‌ده‌نگمانه‌وه بێن بۆ ئه‌وه‌ی چیتر سانسۆرِ نه‌توانێ بواری ژیان و داهێنانمان پێ ته‌نگ بكات. من له‌ئه‌وه‌ڵیشه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و درامایه‌دا نه‌بووم، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌وه نا كه سووكایه‌تی به‌ئایین كردبێ، ئه‌وه باسێكه ئه‌كادیمی و ناكرێ له‌دوو ــ سێ ئه‌ڵقه‌ی یه‌كه‌مدا برِیاری له‌سه‌ر بده‌یت، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه زه‌قه‌ی كه هه‌یبوو. زۆرتر له‌شانۆ ده‌چوو تا له‌درامایه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی. زۆر سه‌یره فیلم و ئه‌ڵقه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كان له‌باشووری كوردستاندا هیچ مه‌ودایه‌ك و سنورێكیان له‌گه‌ڵ شانۆ نییه. به‌گشتی زۆر ناشیانه دروستكرابوو و هه‌ستت ده‌كرد شتێكی سرووشتی نییه، به‌ڵكه شتێكه بۆ ته‌رزیقكردنی بۆچوونی خۆیان. بۆچونێكی فه‌لسه‌فی كه له‌رِێگه‌ی ژنێكه‌وه به‌یان ده‌كرێت. له‌و ئه‌ڵقه‌یه‌دا هه‌موو شته‌كان ببوونه قوربانی په‌یام و بێ سه‌روبه‌ره‌یه‌كی زۆری تیا ده‌بینرا. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا ناكرێ بێده‌نگ بیت له‌به‌رامبه‌ر راگرتنی ئه‌و درامایه‌دا و هه‌وڵ و ماندووبونی ستافه‌كه‌ی به‌ر مقه‌ست بده‌یت...
ادامه مطلب
+ نوشته شده در چهارشنبه 13 تیر1386ساعت 18:25  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

" چه‌نده دۆخی كورد له‌رِووی سیاسی پێش بكه‌وێ، هێنده‌ش بایه‌خدان به‌لایه‌نه‌كانی كوردناسی زیاتر ده‌بێت"
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
كوردۆلۆجی مه‌به‌ست له‌و زانیارییانه‌یه كه له‌باره‌ی كورد و زمانی كوردییه‌وه هه‌یه و نوسراوه كه مێژینه‌یه‌كی كۆنی هه‌یه و به‌رده‌وام جێگه‌ی سه‌رنجی ئه‌و گه‌رِۆك یاخود كه‌سه بیانیانه بوه كه به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی رویانكردۆته كوردستان و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌رباره‌ی كردوه. مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی كۆردۆلۆجی ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ چه‌ند سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر به‌تایبه‌ت ئه‌و كاتانه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسان و كه‌سانی بیانی هه‌وڵیانداوه زانیاریی له‌سه‌ر زمانی كوردی وه‌كو زمانێكی تایبه‌ت كۆ بكه‌نه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه بكه‌ن سه‌باره‌ت به‌زمان و مێژووی كورد.
دكتۆر ره‌فیق سابیر سه‌رۆكی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌یه كه به‌ناوی كۆردۆلۆجی ساڵێك ده‌بێت له‌سلێمانی دامه‌زراوه و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ستی به‌كار كردوه، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا كۆردۆلۆجی له‌سه‌ر ده‌ستی كورده‌كان دامه‌زراوه یان بیانییه‌كان پیمی وت " ئێمه ناتوانین بڵێین كوردۆلۆجی له‌سه‌ر ده‌ستی بیانییه‌كان دروست بوه، به‌ڵكو ده‌توانین بڵێین كورد چ وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك، چ وه‌كو زمان، چ وه‌ك مێژوو سه‌ره‌تا لای بیانییه‌كان بایه‌خی پێدراوه و بۆته بابه‌تێكی سه‌رنج راكێش، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵبده‌ن لێی تێبگه‌ن و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه بكه‌ن و له‌رِێگه‌ی ناسینی زمان و كه‌لتور و شێوه ژیانی كورد، مێژو و نه‌ته‌وه‌كه‌ی بناسن..."
ادامه مطلب
+ نوشته شده در پنجشنبه 7 تیر1386ساعت 15:12  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

ئه‌حمه‌د ره‌زا سیناریستی درامای "ئاریا" له‌گفتوگۆیه‌كدا
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
زنجیره‌درامای ئاریا كه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی پێنج ئه‌ڵقه له‌كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات و كه‌ناڵی مه‌حه‌لی "خاك" له‌ئه‌نجامی نارِه‌زایه‌تی مامۆستایانی ئایینی و یه‌كێتی زانایانی كوردستان راگیرا، رووبه‌رِووی ره‌خنه‌ی زۆر بووه له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تیه ئایینیه‌كان و ئه‌وه بوو رۆژی هه‌ینی 22/6، نزیكه‌ی سی پێشنوێژ و وتارخوێنی ناسراوی مزگه‌وته‌كانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری دژایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر زنجیره درامای ئاریا ده‌ربرِی به‌هۆی ئه‌وه‌ی سوكایه‌تی به مه‌لا كردوه.
ئه‌حمه‌د ره‌زا سیناریۆنووسی ئه‌و زنجیره‌درامایه سه‌باره‌ت به‌و ره‌خنانه ده‌ڵێت "مه‌لا جوانی كه ده‌ركه‌وتوه له‌و درامایه‌دا، كابرایه‌كى تاوانباره و مه‌لا نییه، وه‌كو ئه‌و دوو تیرۆرسته وایه كه له لقى دووی پارتى و مه‌لبه‌ندى سێى یه‌كێتى خۆیان ته‌قانده‌وه، هیچ جیاوازییه‌كى نییه به‌جلو به‌رگى ئاینیه‌وه هاتووه بۆ ئه‌وه‌ى تاوانه‌كانى ده‌رنه‌كه‌وێت و رێزى بگیرێت..."
ادامه مطلب
+ نوشته شده در چهارشنبه 6 تیر1386ساعت 19:9  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|