
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
تائێستا پێوه‌ندی سه‌رۆك حیزبه‌كانی كوردی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كان ویه‌كتر نهێنی بووه و ئه‌و سیاسه‌ته زه‌ره‌دی زۆری له شۆرشی كورد داوه. پێوه‌ندی حیزبێكی دیموكراتانه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كان ده‌بێ ئاشكرا بێ و پ.پ.ك. به‌شاردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی خۆی، به‌دژی شۆرشی كورد ده‌بزوێته‌وه. یارمه‌تی له ده‌وڵه‌ته‌كان و یه‌كێك له‌وانه ئه‌مه‌ریكا ده‌بێ به‌ئاشكرا بێ و بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ و ئاشتی له‌ناوچه. پ.ك.ك. و پژاك ده‌بێ ته‌واوی تێكۆشانی چه‌كداری خۆیان له‌ئێران ڕاگرن و له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی دیكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان خه‌ریكی سازكردنی په‌رله‌مان، ده‌وڵه‌ت و له‌شكری كوردستان بن وخۆیان حازركه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ كوردستان پاش ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
به‌شێك له وتووێژی سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی له‌گه‌ڵ عه‌بدولڕه‌حمان چادرچی به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پ.ك.ك.، www.renesans.info/print.php?id=2321 ....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در پنجشنبه 31 خرداد1386ساعت 20:5  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

راپۆرتی سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
له‌پیَناو كارئاسانی و خزمه‌تكردن به‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌گه‌رِیَنه‌وه بۆ كوردستان، ریَكخراوی "ره‌وه‌ند" له‌شاری سلیَمانی بوونی خۆی راگه‌یاند، به‌گویَره‌ی ئه‌و به‌یانه‌ی كه به‌بۆنه‌ی دامه‌زراندنییه‌وه ده‌ركراوه "سه‌نته‌ری ره‌وه‌ند وه‌ك ریَكخراویَكی رۆشنبیری، كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ربه‌خۆ، له‌پیَناو به‌دیهیَنانی پردیَكی دیالۆگ له‌نیَوان كوردانی هه‌نده‌ران و كۆمه‌ڵگای كوردستان بۆ به‌دیهیَنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی شارستانی تیَده‌كۆشیَ و هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌و نه‌هیَشتنی ئه‌و كه‌لیَنه ده‌دا، كه له‌نیَوانیاندا دروست بووه"
عه‌لی كه‌ریمی له‌دامه‌زریَنه‌رانی ئه‌و ریَكخراوه له‌وتویَژیَكی كوردستان راپۆرتدا وتی "پاش زیاتر له‌ساڵیَك له‌بیرورِا گۆرِینه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی پسپۆرِ له‌بواره جیاجیاكاندا و به‌پیَی ئه‌و زه‌روره‌ته‌ی كه هه‌ستمانكرد له‌بۆشایی وه‌ها ریَكخراویَكدا دروست بوه، گه‌یشتینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته كه ریَكخراویَك بۆ كوردانی ئه‌وروپا دابمه‌زریَنین تا به‌شیَوه‌یه‌كی چالاك كار بكات"...
ادامه مطلب
+ نوشته شده در جمعه 25 خرداد1386ساعت 23:17  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

ده‌زگایه‌ک بۆ مۆدێرنیزه‌کردنی کوردستانی عێراق
له‌فارسیه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
عه‌باس وه‌لی، مامۆستای پێشوی زانستی سیاسی له‌زانکۆکانی به‌ریتانیا و مامۆستا و سه‌رۆکی "زانکۆی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر" له‌وتوێژێکی رادیۆ فه‌ردادا ده‌ڵێت که کوردستانی عێراق له‌هه‌لومه‌رجێکدا په‌ره ده‌ستێنێ و پێشده‌که‌وێت که پێشتر ره‌وتی به‌ده‌زگابوونی بنه‌ماکانی سیاسه‌ت یاخود حوکمڕانی له‌م ناوچه‌یه‌دا بوونی نه‌بوه. دکتۆر وه‌لی، نزیکه‌ی دوو ساڵه هاتۆته کوردستانی عێراق و سه‌رۆکی ئه‌و زانکۆیه‌یه که پێشتر له‌م ناوچه‌یه‌دا نمونه‌ی نه‌بوه: "زانکۆی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر" که خوێندن تیایدا به‌زمانی ئینگلیزییه و چه‌ند مانگێکه به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ده‌ست به‌کار بوه.
"عه‌باس وه‌لی" که کورده و له‌شاری مه‌هاباد له‌دایک بوه، ده‌ڵێت بیرۆکه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌م زانکۆیه له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی فیدراڵی کوردستانه‌وه هاتۆته ئاراوه. به‌قسه‌ی دکتۆر وه‌لی، ئێستا خوێندکارانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان واته ئه‌و ناوچانه‌ی کوردی تیا ده‌ژیت له"ئێران و عێراق و تورکیا و سوریا" خه‌ریکی خوێندنن له‌م زانکۆیه‌دا....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در پنجشنبه 10 خرداد1386ساعت 0:45  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|