سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان (RMMK) رۆژی 9ی نیسانی ساڵی 2005 له‌ئه‌نجامی هه‌وڵه‌کانی محه‌ممه‌د سه‌دیقی که‌بودوه‌ند له‌کوردستانی ئێران دامه‌زراوه و ناوه‌نده سه‌ره‌کییه‌که‌ی له‌تارانی پایته‌ختی ئێرانه. ئه‌م رێکخراوه، وه‌ک که‌بودوه‌ند باسی ده‌کات رێکخراوێکی مه‌ده‌نی و ناسیاسییه و له‌پێناو دابینکردن و سه‌قامگیرکردنی مافه بنه‌ڕه‌تیی و ئازادییه سه‌ره‌تایی و مرۆییه‌کان له‌کوردستان و ئێران‌دا تێده‌کۆشێت.
ناوه‌ڕۆکی چالاکیی و ئامانجه‌کانی ئه‌م ده‌زگایه هه‌روه‌ک له‌ماده‌ی (3)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی رێکخراوه‌که دا ئاماژه‌ی پێکراوه برییتییه له‌پاراستن و رێزگرتن له‌مافه بنه‌ڕه‌تیی و ئازادییه سه‌ره‌کییه‌کان که له‌جاڕی گه‌ردونی مافی مرۆڤ و په‌یماننامه و کنوانسیۆنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا پێناسه‌یان بۆ کراوه، هه‌وڵده‌دات بۆ به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی بێمه‌رجی مافی مرۆڤ، راهێنان، په‌ره‌پێدان و هاندان بۆ رێزگرتن له‌مافه‌کانی مرۆڤ، پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌کان و هاوکاریی دۆستانه له‌نێوان گه‌لانی ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌کسانی ماف. جگه له‌مانه‌ش تێده‌کۆشێت له‌پیناو نه‌هێشتنی هه‌ڵاواردن و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و رێزگرتن له‌مافی ئۆتۆنۆمی و مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران...
ادامه مطلب
+ نوشته شده در دوشنبه 31 اردیبهشت1386ساعت 1:36  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

نا بۆ توندوتیژیی به‌رامبه‌ر به ئێزدییه‌کان
دوێنی له‌گه‌ڵ کاک ستیڤان شه‌مزینانی و کاک نزار محه‌ممه‌د کۆبونه‌وه‌یه‌کمان به‌ست سه‌باره‌ت به‌و جموجوڵانه‌ی دژ به‌ئێزدییه‌کان له‌کوردستان به‌ڕێوه چوون و به‌ڕێوه‌ن، هه‌روه‌ها چه‌ندین که‌سی تریش ئاگاداری ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئێمه بوون له‌وانه ئاسۆ جه‌بار و فارس عومه‌ر. دیاره بیرۆکه ئه‌وه‌ی وه‌ک گرووپ هه‌ڵوێست وه‌ربگرین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌ئێزدییه‌کان ده‌کرێت، پێشتر له‌لایه‌ن هه‌ر یه‌ک له‌ئێمه دروست ببوو. ئه‌وه‌ی خواره‌وه ده‌قی ئه‌و به‌یانه که دوای کۆبونه‌وه هاوبه‌شه‌که ده‌رمانکرد. دیاره به‌یانه‌که له‌چه‌ندین رۆژنامه‌ی باشوور و سایتدا بڵاو بۆوه، له‌وانه له‌سایتی رێنێسانس نیوزدا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر که‌سانی تریش هه‌بن، بۆچوونی خۆیان له‌مباره‌وه بده‌ن. من بۆچوونه‌کانی رێنێسانیشم خوێنده‌وه و لێره‌دا دیسان بۆچونه‌کانم داناوه‌ته‌وه....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در پنجشنبه 27 اردیبهشت1386ساعت 1:43  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

ترس روو له‌شاره‌کانی تری کوردستانیش ده‌کات
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
له‌نێو باخچه بچووکه‌که‌ی به‌رده‌م سه‌را که ده‌که‌وێته سه‌نته‌ری شاری سلێمانییه‌وه، چه‌ند پیاوێکی به‌ساڵاچوو سه‌رگه‌رمی قسه‌کردن بوون که هه‌موویشی سه‌باره‌ت به‌نائارامییه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی کوردستان و ته‌قینه‌وه‌که‌ی رۆژی 8/5ی هه‌ولێر ده‌دوان. رێبوار محه‌ممه‌د، ته‌مه‌ن (25) ساڵ که چاوه‌ڕوانی هاوڕێیه‌کی ده‌کات و بێده‌نگ له‌گۆشه‌یه‌ک دانیشتوه، ئاماژه به‌وه ده‌کات که "حکومه‌ت پێویسته زیاتر ئاگادار بێت تا روداوێکی تری له‌م شێوه‌یه روو نه‌دات، ده‌بێ کۆمه‌ڵێک که‌س به‌نهێنی له‌هه‌موو شاره‌کان دابین بکات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر جموجوڵێکی نائاسایی بخه‌نه ژێر چاودێرییه‌وه".
رێبوار که خه‌ڵکی شاری پێنجوێنه، باس له‌وه ده‌کات که خه‌ڵکی دێیه‌کانی سه‌رسنور ژیانێکی ئاسایی ناژین، ئه‌وانه‌یشی که پێشمه‌رگه‌ن و خه‌ڵکی ئه‌و گوندانه‌ن به‌شه‌و دێنه‌وه پێنجوێن و به‌ڕۆژ دیسان ده‌چنه‌وه گوند....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در سه شنبه 25 اردیبهشت1386ساعت 1:2  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
دوابه‌دوای کوشتنی دوعا و بڵاوبونه‌وه‌ی وێنه‌کانی، من پێکه‌نینم به‌و قسه یاخود به‌و جۆره هه‌ڵوێستانه ده‌هات که پێیان وابوو ئه‌مه ده‌ستی له‌پشته یاخود رووداوه‌که به‌ره‌و ئاقاری جیاواز ئاڕاسته ده‌کرێت، ئه‌خر چونکه پێشتریش بۆ هه‌موو روداوێک ته‌فسیرێکی به‌مجۆره ده‌کرا، به‌ڵام کاتێک چاوم به‌لاپه‌ڕه‌کانی کوردستانیوزدا خشاند که رۆژنامه‌یه‌کی ئه‌لکترۆنییه و هه‌فته‌ی جارێک ده‌رده‌چێت، هیچ گومانم لا نه‌ما که ئه‌م روداوه له‌لایه‌ن هه‌ندێک که‌س و به‌تایبه‌ت ئیسلامییه فه‌نده‌مینتاله‌کانه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی خراپ و نائاسایی که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرێت...
ادامه مطلب
+ نوشته شده در دوشنبه 17 اردیبهشت1386ساعت 0:16  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

به‌شداری فێستیڤاڵی فیلمی دیکۆمه‌نته‌ری ئه‌لجه‌زیره ده‌بێت
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
"ده‌یڤید تۆلهه‌ڵدان" فیلمی ده‌رهێنه‌ری کورد مانۆ خه‌لیل که خه‌ڵکی رۆژئاوای کوردستانه له‌و فیلمه هه‌ڵبژێردراوانه‌یه که به‌شداری فیستیڤاڵی فیلمی دیکۆمه‌نته‌ری ئه‌لجه‌زیره ده‌بێت. فێستیڤاڵی ئه‌لجه‌زیره له‌وڵاتی قه‌ته‌ر له‌نێوان رۆژانی 22 ــ 26ی نیسان به‌ڕێوه ده‌چێت.
فیلمی ده‌یڤید تۆلهه‌ڵدان که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر، به‌شداری فیستیڤاڵی فیلمی ئیماراتی عه‌ره‌بی بوو، له‌ئه‌نجامی موداخله‌ی رژێمی تورکیا و فشاره‌کانی حکومه‌تی ئیماراتی عه‌ره‌بی رێگه له‌نمایشکردنی گیرا به‌هۆی ئه‌وه‌ی گۆیا ئه‌و فیلمه پروپاگه‌نده بۆ تیرۆریزم ده‌کات و تورکیا به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی داوای له‌ئیمارات کردبو فیلمه‌که نمایش نه‌کرێت و له‌ئه‌نجامیشدا فیلمه‌که رێگری لێ‌کرا. به‌وته‌ی مانۆ خه‌لیل به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات رێگه له‌نمایشکردنی فیلمه‌که گیراوه، تا نه‌بێته هۆی دروستبوونی قه‌یران له‌نێوان وڵاته‌که‌یان و تورکیادا. ...
ادامه مطلب
+ نوشته شده در چهارشنبه 12 اردیبهشت1386ساعت 23:20  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

راپۆرتی: رادیۆ فه‌ردا
له‌فارسییه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
حکومه‌تی کوردستان بێ ئه‌زمونه و به‌مدواییانه بۆته خاوه‌نی پێکهاته‌یه‌کی یه‌کده‌ست و هه‌روا گرفتاری پێکدادانه قه‌ومییه‌کانه، به‌ڵام زۆر خێرا به‌ره‌و پێشکه‌وتن هه‌نگاو ده‌نێت".
ئه‌مانه قسه‌ی خاتوو "خه‌مان زرار ئه‌سعه‌د"ه که یه‌کێکه له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق که له‌وتوێژیدا له‌گه‌ڵ رادیۆ فه‌ردا ده‌رباره‌ی کۆمه‌ڵگای کوردنشینی عێراق هێنایه زمان. خه‌مان زرار ئه‌سعه‌د، یه‌کێکه له‌ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و رۆشنگه‌ریی که‌لتوری په‌رله‌مانی کوردستان.... ئه‌و ده‌رباره‌ی کاره‌کانی ئه‌م کۆمیته‌یه ده‌ڵێت: کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و رۆشنگه‌ریی که‌لتوری په‌رله‌مانی کوردستانی عێراق له‌هه‌ر دوو ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌کیی چالاکی هه‌یه. له‌ئاستی ده‌ره‌کیدا، ئه‌م کۆمیته‌یه به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی وڵاتانی تری جیهان و له‌مباره‌وه هیچ سنوورێکی نییه. له‌ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و ناوخۆیشدا ئه‌م کۆمیته‌یه به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستانه له‌گه‌ڵ حزبه کوردییه‌کان و سه‌رجه‌م ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی حکومه‌ت و حزبه‌کانی ناو کوردستان.....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در چهارشنبه 12 اردیبهشت1386ساعت 1:3  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
+ نوشته شده در جمعه 7 اردیبهشت1386ساعت 16:34  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

له‌پاڵ گه‌لی کورد له‌باشووری کوردستان ده‌وه‌ستین
سازدانی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
*له‌م رۆژانه‌ی دواییدا، له‌باکووری کوردستان و سه‌ر سنووری عێراق، تورکیا ده‌ستی به‌ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفراوان کردوه، ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م هێرشانه له‌میدیاکاندا جیاوازه و ئاماری زیانه‌کانیش هه‌ر به‌و شێوه‌یه، ئه‌و ئامار و زانیارییانه‌ی له‌ده‌ست ئێوه دایه، چۆنه؟
چادرچی: ئۆپه‌راسیۆنه‌کان تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێکیان نه‌بوه. له‌دیاربه‌کر، بینگۆل، سێرت و شیرناخ ئۆپه‌راسیۆنه‌کان فراونتر بوون و رۆژ به‌رۆژ دژوارتر ده‌بن. له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا (45) سه‌ربازی تورک کوژراون و (6) گه‌ریلا شه‌هید بوون. به‌ڵام له‌دوو ئۆپه‌راسیۆنی گه‌وره‌دا له‌شیرناخ و بتلیس (22) سه‌رباز و له‌بینگۆل و دێرسیمیش (23) سه‌رباز کوژراون. ده‌وڵه‌ت ئه‌و خه‌سارانه‌ی خۆی ده‌شارێته‌وه. سه‌رئه‌رکانی سوپای تورکیا یه‌شار بیوک ئانیت وتی (10) سه‌ربازی ئێمه و نزیکه‌ی (30) گه‌ریلا کوژراون. تورکیا شته‌کان پێچه‌وانه ده‌کاته‌وه. به‌ڵام هێزه‌کانی سه‌ربازی ئێمه ئه‌و ئامارانه‌یان بڵاو کردۆته‌وه. له‌سه‌ر سنووره‌کانیش تورکیا هێزه‌کانی خۆی زیاتر کردوه. له‌شه‌مزینان و خابوور تانکێکی زۆر مۆڵ دراوه. یانی ئێستا ئاماده‌ن و نزیکه‌ی ده‌یان هه‌زار سه‌ربازیان کۆکردۆته‌وه....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در شنبه 1 اردیبهشت1386ساعت 23:58  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|