چاکسازی و یه‌کگرتنه‌وه‌ی حزبی دیموکرات
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
له‌کۆتایی مانگی رابردوودا عه‌لی مێهرپه‌روه‌ر ئه‌ندامی پێشووی سه‌رکردایه‌تی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران پڕۆژه‌یه‌کی بۆ چاکسازی، نوێبونه‌وه‌و تێکه‌ڵبونه‌وه‌ی هه‌ردوو لا پێشکه‌ش به‌ڕای گشتی و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ئه‌و حزبه کرد. به‌وته‌ی مێهرپه‌روه‌ر کاریگه‌ریی ئه‌م دابڕانه‌ی حزب دوای چوار مانگ، بریتی بوه له‌لاوازبوونی هێزو تواناکان و له‌بواری سایکۆلۆژیشه‌وه شوێنه‌واری نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر خه‌ڵکی کورد به‌گشتی و کوردی رۆژهه‌ڵات به‌تایبه‌تی هه‌بوه.
عه‌لی مێهرپه‌روه‌ر که رۆژی 7/12/2006 وه‌ک هه‌ڵوێستێک له‌به‌رامبه‌ر جیابوونه‌وه له‌حزبی دیموکرات دوای ده‌یان ساڵ به‌رپرسیارێتی له‌و حزبه‌دا ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند و ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته، له‌دیدارێکی تایبه‌تی کوردستان راپۆرتدا ده‌ڵێت " من یه‌کێک له‌و که‌سانه بووم که دژی هه‌ر چه‌شنه لێک دابڕان له‌حزب بووم. هه‌ر بۆیه‌ش وه‌ک ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ستم له‌کار کێشایه‌وه. زۆر سروشتییه ئه‌گه‌ر شتێکم له‌ده‌ست بێ ده‌بێ له راستای یه‌کێتی و یه‌کڕیزی دوباره‌ی حزبدا بێت....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در یکشنبه 26 فروردین1386ساعت 13:20  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

فیلمی ده‌یڤید تۆلهه‌ڵدان له‌ئه‌ڵمانیا نمایش ده‌کرێت سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
ده‌یڤید تۆلهه‌ڵدان، چیرۆکی گه‌نجێکی سویسری به‌ناوی ده‌یڤید رۆیله‌ر کوڕی پرۆفیسۆر و نوسه‌ر و سه‌رۆکی دادگای پێشوی فیدراڵی سویسرایه که بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵه له‌ناو ریزه‌کانی گه‌ریلا دایه.
له‌لێدوانێکیدا تایبه‌تدا مانۆ خه‌لیل وتی "ئه‌م فیلمه ته‌نها چیرۆکی مرۆڤێکی سویسری نییه، ته‌نها ژیانی مرۆڤێکی ئه‌وروپی ناگێڕێته‌وه، به‌ڵکه به‌م شێوه‌یه، هێزی شۆڕشی کوردستان نیشان ده‌دات. بۆیه‌ش فیلمه‌که گرنگه. چیرۆکی ئه‌م گه‌ریلا سویسرییه‌ش بیانوویه‌که بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وروپییه‌کان باشتر له‌دۆزی گه‌لی کورد بگه‌ن."....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در پنجشنبه 23 فروردین1386ساعت 10:4  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

1 + 150000
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
کوشتنی رۆژنامه‌نووسی ئه‌رمه‌نی هرانت دینک له‌تورکیا له‌زۆر روانگه‌وه قوربانیی دوا ئه‌رمه‌نی بوو به‌ده‌ستی ئه‌قڵییه‌تێکی فاشیسته‌وه. ئه‌وه‌ش به‌و مانایه ناڵێم که چیتر ئه‌رمه‌نییه‌ک له‌تورکیا به‌مجۆره ناکوژرێت، به‌ڵکو کاردانه‌وه‌کان دوای کوشتنی دینک له‌ئاستێکدا بوون که له‌مه‌وبه‌دوا پۆلیسی تورکیا زاتی ئه‌وه نه‌کات وا بێ به‌رپرسیارانه ئاسایشی گیانی هاوڵاتیانی ئه‌رمه‌نی پشتگوێ بخات.
کوشتنی هرانت دینک هێنده‌ی قه‌تڵوعامی ئه‌و 150000 هه‌زار ئه‌رمه‌نییه‌ی که به‌ده‌ستی عوسمانییه‌کان کوژران، ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو، یه‌که‌م له‌به‌ر هه‌لومه‌رجی دنیای ئه‌مڕۆ و دووهه‌میش له‌به‌ر که‌سایه‌تی دینک وه‌ک رۆژنامه‌نووسێک و پێداگری مافه‌کانی گه‌لی ئه‌رمه‌ن....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در یکشنبه 19 فروردین1386ساعت 17:33  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
پشت په‌رده‌ی سه‌فه‌ری كاك مسته‌فا هیجری و كاك عه‌بدوڵڵا موهته‌دی
سه‌لاح بایزیدی
ئه‌وه دوو هه‌فته زیاتره دوو سه‌ركرده‌ی بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له پێته‌ختی ئه‌مریكان. ئه‌و ماوه‌یه بۆ سه‌ردانێكی دیپلۆماسی زۆره. ئه‌و شتانه‌ی كه چاوه‌ڕێ ده‌كران به‌دی نه‌هاتن و سه‌فه‌ره‌كه ده‌نگدانه‌وه‌ی پێویستی له ئاستی ده‌ره‌وه‌دا نه‌بوو. له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه كه هه‌تا ئێستا هیچ كاربه‌ده‌ستێكی باڵای ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو به‌ڕێزه دانه‌نیشتووه كه ئه‌مه‌ش به نۆره‌ی خۆی گومان و پرسیار ده‌وروژێنێ و قورسایی سیاسیی سه‌ركردایه‌تی كورد و لایه‌نی كورد داده‌به‌زێنێ....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در سه شنبه 14 فروردین1386ساعت 23:42  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

منیش یه‌کێک له‌و که‌سانه‌م كه پێیان وایه له‌هجه‌ی موکریان باشترین له‌هجه‌یه بۆ زمانی کوردی
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
سوله‌یمان چیرِه، ناسراو به س. چ. هێرش، ساڵی 1951 له شاری مه‌هاباد له‌دایكبووه. ساڵی 1968 دیپلۆمی ئه‌ده‌بی وه‌رگرتووه. پاشان له ڕِشته‌ی جوگرافیای ئابووری له زانكۆی ته‌وریَز درێژه‌ی به خوێندن داوه و له ساڵی 1974 پله‌ی لینسانسی له‌و ڕشته‌یه‌دا وه‌رگرتووه. مامۆستایه‌تی كردووه و چه‌ندین جار به تاوانی چالاكیی سیاسی ده‌ستگیر و ئه‌شكه‌نجه كراوه. ساڵی 1987 به ناچار ڕووی كردۆته هه‌نده‌ران و دوای دوو ساڵ مانه‌وه له ئازه‌ربایجانی سه‌روو، باكۆ، له ساڵی 1989وه له وڵاتی سویَده. ماوه‌ی ده ساڵ به ڕێَكوپێَكی گۆڤاری گزینگی ده‌ركردووه و چه‌ندین به‌رهه‌می چاپكراوی ئه‌ده‌بی هه‌ن.
ادامه مطلب
+ نوشته شده در دوشنبه 13 فروردین1386ساعت 0:1  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
رۆژێک له‌رۆژان دڵم بۆ پاره و ئافره‌ت و ده‌سه‌ڵات لێی نه‌داوه
سازدانی: هیلال و سه‌لاحه‌دین
*له‌کتێبێکدا به‌ناوی "ابومێعب الزرقاوی ــ الوجه الاخر لتنڤیم القاعده" که جان شارڵ بریزار به‌هاوکاریی دامیا مارتینز نوسیویه‌تی، تۆ به‌ئه‌میری جه‌نگ له‌کوردستان ناو ده‌بات و گوایه تۆ پیاوێکی تینووی ده‌سه‌ڵاتی و فه‌رمانی توند‌و دژوار به‌سه‌ر لایه‌نگرانتدا ده‌سه‌پێنی. له‌وباره‌یه‌وه چی ده‌ڵێی؟
مه‌لا کرێکار: ده‌ڵێم سه‌ری دای له‌به‌رد بۆ شینه‌درۆی که کردوێتێ .. له لایه‌که‌وه ده‌یه‌وێت من بکاته به‌رانی قوربانی و ئه‌میرانی جه‌نگی خاوه‌نی 000ر36 پێشمه‌رگه‌ی کوژراوی ناوخۆ بزر کات، له‌لایه‌کی تریشه‌وه ده‌یه‌وێت ناوی من وه‌کو ئیسلامیه‌ک بزڕێنێت.. ئه‌وه‌ش به‌فه‌زڵی خوای گه‌وره به‌موخابه‌راتی ئه‌مریکایی و نه‌رویجی و یه‌کێتی نه‌کرا تازه ئه‌م له‌زه‌مانی فه‌وتاوی ئه‌م گه‌مه‌داو له‌ده‌روه‌ی ساحه‌که ده‌یه‌وێت گۆڵ بکات!! ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌م هه‌راشه بۆ نایه‌ته دادگا‌و به‌رامبه‌رم بخوێنێت، خۆ هێشتا دادگاییه‌که‌م ته‌واو نه‌بووه، یه‌عنی کات و شوێنی لێره به‌ده‌سته‌وه ماوه..
ادامه مطلب
+ نوشته شده در پنجشنبه 9 فروردین1386ساعت 16:17  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

ئه‌و یاسایه‌ی ئێستا هه‌یه، یاسایه‌کی ملیشیاییه
سازدانی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
ماوه‌یه‌که له‌ئاستی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌مه‌به‌ستی گۆڕینی به‌ندی حه‌وتی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان که تیایدا ئیسلام وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی ده‌ستوور باسکراوه، که‌مپینێک به‌ڕێخراوه که له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا که‌مپینه‌که هه‌وڵه‌کانی زیاتر چڕ کردۆته‌وه، هۆزان مه‌حمود رێکخه‌ری که‌مپینه‌که به‌مجۆره بۆ کوردستان راپۆرت دوا:...
ادامه مطلب
+ نوشته شده در چهارشنبه 8 فروردین1386ساعت 19:36  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

هه‌رگیز کارێکی وا ناکه‌م کورد وه‌ک خه‌ڵکێکی نه‌زان و پاشکه‌وتو نیشان بدرێت
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
ئێواره‌ی رۆژی 12ی مارسی 2007 له‌ئیماراتی یه‌کگرتوی عه‌ره‌بی بڕیار بوو فیلمێکی ده‌رهێنه‌ری کورد مانۆ خه‌لیل نمایش بکرێت و بینه‌رانیش به‌جۆش و خرۆشه‌وه له‌چاوه‌ڕوانی بینینی فیلمه‌که‌دا بوون که پێشتر له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌کانی ڤێستیڤاڵدا پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ کرابوو، به‌ڵام به‌پێی فرمانێکی ده‌وڵه‌تی تورکیا رێگه له‌نمایشی فیلمه‌که گیرا و چه‌ند کاتژمێرێک به‌ر له‌نمایشکردنی، له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ڤێستیڤاڵه‌وه ئاگاداری ده‌رهێنه‌ره‌که‌ی کرا که فیلمه‌که نمایش ناکرێت. له‌دیدارێکی کوردستان راپۆرتدا مانۆ خه‌لیل به‌هه‌ڵچوونه‌وه باس له‌وه ده‌کات که من کوردبوونم رێگه‌ی لێده‌گرێت چ جای ئه‌وه‌ی رێگه به‌کارو هونه‌ره‌که‌م بدرێت!
ادامه مطلب
+ نوشته شده در سه شنبه 7 فروردین1386ساعت 13:47  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

ململانێی ئێران و عه‌ره‌بستان
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
سه‌ره‌تاکانی هه‌فته‌ی رابردو سه‌رۆککۆماری ئێران له‌عه‌ره‌بستانی سعودی بوو و ئه‌مه‌ش ده‌کرێ وه‌ک خولێکی نوێی په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌و دوو وڵاته له‌هه‌ر دوو روانگه‌ی سازش و ململانێوه سه‌یری بکرێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ساڵی 2005یش بۆ به‌شداری له‌کۆنفرانسی ئیسلامی‌دا رۆیشتبوه عه‌ره‌بستان، به‌ڵام ئه‌مه یه‌که‌م سه‌فه‌ری ره‌سمیی بوو. ئێران وه‌ک هێزێکی سه‌ره‌کیی شیعه له‌ناوچه‌که‌دا له‌مێژه مافی ئه‌وه‌ی به‌خۆی داوه به‌ناوی په‌ره‌پێدانی شۆڕش ده‌ست له‌کاروباری وڵاتانی تر وه‌ربدات، هه‌رچی عه‌ره‌بستانی سعودیشه ئه‌و رۆڵه‌ی ئێرانی نه‌بوه، چونکه ئێران بۆ شیعه‌کانی سه‌رانسه‌ری جیهان رۆڵی باوک و سه‌رپه‌نای بوه..
ادامه مطلب
+ نوشته شده در دوشنبه 6 فروردین1386ساعت 13:7  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
"به‌ئیسلامیکردنى ده‌ستوور دژی به‌رژه‌وه‌ندیى موسڵمانه‌کانیشه"
دیمانه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
به‌مه‌به‌ستی گۆڕینی به‌ندی حه‌وتی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان که تیایدا ئاینی ئیسلامی کردۆته ئایینی فه‌رمی، که‌مپینێک له‌ئاستی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستی پێکردوه‌و تا ئێستا نزیک به‌سه‌دان رۆژنامه‌نوس و هونه‌رمه‌ند پشتیوانی خۆیان ده‌ربڕیوه‌و لایه‌نگری خۆیان بۆ ده‌ستورێکی عیلمانی ده‌ربڕیوه. بۆیه به‌پێویستم زانی دیدارێک ئه‌نجام بده‌م له‌گه‌ڵ ستیڤان شه‌مزینانی نوێنه‌ری که‌مپینه‌که له‌کوردستاندا....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در یکشنبه 5 فروردین1386ساعت 13:18  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

هه‌ڕه‌شه‌کانی سوپای پاسداران چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردودا باکووری رۆژئاوای ئێران واته سه‌رسنووره‌کانی ئێران ــ تورکیا، زنجیره‌یه‌ک نائارامی و پێکدادانی به‌خۆیه‌وه بینی له‌نێوان پێشمه‌رگه‌کانی پژاک و هێزه‌کانی سوپای پاسداران‌دا. له‌باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێرانیش چه‌ندین پێکدادانی خوێناوی روویدا له‌نێوان گرووپه چه‌کداره‌کانی بلوچ و هێزه ئه‌منییه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا. له‌هه‌ر دوو به‌ره‌ی جه‌نگدا چه‌ندین فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی ئێران کوژران و به‌بارمته گیران.
ادامه مطلب
+ نوشته شده در پنجشنبه 2 فروردین1386ساعت 17:29  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|