... باوه‌ڕ ناکه‌یت چه‌ند دۆستی ژیانم
مه‌رگ وه‌خته
بۆ ماچێکم سوێی بێته‌وه...
که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د
+ نوشته شده در سه شنبه 22 اسفند1385ساعت 19:59  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

دیموکراتی چه‌قۆ به‌ده‌ست
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
چه‌قۆکێشان و قه‌مه‌لێدان له‌ناو رێزه‌کانی حزبی دیموکرات شێوازێکی نوێ بوو له‌شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه و شه‌ڕی یه‌کترکوژی له‌مێژووی ئه‌مدواییانه‌ی ئۆپۆزۆسیۆنی کوردی ئێرانی‌دا، ده‌نگدانه‌وه‌ی له‌وه زیاتر بوو که خۆیان بیریان لێکردبێته‌وه.
ئه‌م شێوازه‌ی شه‌ڕکردنه له‌چه‌ند لایه‌نێکه‌وه سه‌رنجڕاکێشه:
ــ چه‌قۆکێشان و قه‌مه‌لێدان که‌لتوورێکه تایبه‌ت به‌هێزه ئه‌منی و شاراوه‌کانی کۆماریی ئیسلامی ئێران که له‌جلی سڤیلدا هێرش ده‌که‌نه سه‌ر بزاڤه خوێندکاریی و کرێکارییه‌کان....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در چهارشنبه 16 اسفند1385ساعت 0:24  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
لێدانی ئێران و پاشه‌کشێی ئۆپۆزۆسیۆن
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
هه‌ر چه‌ند لێدانی ئێران له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکاوه ره‌د ده‌کرێته‌وه و ته‌نانه‌ت به‌شتێکی گاڵته‌جاڕانه‌ش وه‌سف ده‌کرێت، به‌ڵام زۆربه‌ی چاودێره سیاسییه‌کان به‌دووری نازانن ئه‌و وڵاته له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا ببێته ئامانج و جموجوڵه‌کانی ئه‌مریکاش هه‌ر ئه‌م ڕاستیه ده‌رده‌خه‌ن. لێدانی ئێران له‌رۆژه‌ڤی میدیاکان و به‌تایبه‌تی وڵاتانی دراوسێ دایه. ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی راپۆرته رۆژنامه‌نووسیه‌کان بێت شه‌ره‌که له‌مێژه ده‌ستی پێکردوه.
خاوه‌خاو و بێده‌نگیی ئه‌مریکا ده‌کرێ بۆ ئه‌وه بێت که له‌ناکاو له‌ئێران بدات تا په‌رچه‌کرداره‌کانی رژێمی تاران مایه‌پووچ یاخود که‌مڕه‌نگ ببنه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ هێورکردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگه ناڕازییه جیهانییه بێت که له‌دژی هێرشی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران ده‌وه‌ستنه‌وه....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در سه شنبه 8 اسفند1385ساعت 20:39  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

جیهانی: له‌زیندانی مه‌هاباد هه‌واڵی مه‌رگی خۆم بیست
ئاماده‌کردنی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
شێرکۆ جیهانی رۆژنامه‌نووس و ئه‌ندامی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، پاش 210 رۆژ زیندان، ئێواره‌ی 14ی رێبه‌ندانی ئه‌مساڵ ئازاد کرا. له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین هه‌واڵی جۆراوجۆر له‌سه‌ر شێرکۆ جیهانی بڵاو کرایه‌وه، یه‌کێک له‌و هه‌واڵانه‌ش که نیگه‌رانییه‌کی زۆری لای ناوه‌نده مه‌ده‌نییه‌کان دروستکرد، هه‌واڵی مه‌رگی شێرکۆ بوو له‌زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا. شێرکۆ جیهانی پاش ئازادبوونی له‌زیندان له‌دیدارێکی کوردستان راپۆرتدا باسی چۆنیه‌تی گیران و ره‌وتی خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌کات له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و پێشی وایه ئه‌و زوڵم و زۆرییه‌ی کۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام ده‌بێت ماده‌م یاسایه‌کی خودایی حوکم بکات....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در دوشنبه 7 اسفند1385ساعت 23:14  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

هه‌موو جله‌کانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد*!!
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
له‌ناوسه‌رۆکه‌کانی دنیادا که‌م سه‌رۆککۆمار هه‌یه هێنده‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بووبێته مایه‌ی جه‌نجاڵ و رۆژ نییه چه‌ندین قسه یاخود کاری سه‌رسوڕهێنه‌ری له‌ناو رۆژنامه‌و میدیاکانی جیهاندا بڵاو نه‌کرێته‌وه. قسه‌و کرده‌وه‌کانی بوه‌ته مژارێکی گه‌رم بۆ ناوه‌نده‌کانی راگه‌یاندنی جیهانی.
زۆربه‌مان وێنه‌کانی ئه‌ومان بینیوه، که وه‌ک که‌سێکی ساده خۆی نیشان ده‌دات، له‌سه‌ر سفره‌یه‌کی ساده دانیشتوه وه‌ک ئه‌و قسه‌یه‌ی خومه‌ینی که ده‌ڵێت "نان و په‌نیری خۆم ده‌خۆم و له‌سه‌ر پێی خۆم راده‌وه‌ستم"، نانی وشک و په‌نیر ده‌خوات، به‌ڵام له‌وه سه‌رنجڕاکێشتر قسه روو هه‌ڵماڵراوه‌کانێتی. قسه‌کانی ده‌رباره‌ی بۆمبی ئه‌تۆم، ده‌رباره‌ی ئه‌مریکا، ده‌رباره‌ی نکۆڵی له‌هۆلۆکۆست...
ادامه مطلب
+ نوشته شده در جمعه 4 اسفند1385ساعت 21:54  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

محه‌ممه‌د عه‌لی بیراند
له‌تورکییه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر رۆیشتمه که‌مپی مه‌خموور له‌باکووری عێراق. ئامانجم ئه‌وه بوو ئه‌و که‌مپه له‌نزیکه‌وه ببینم که له‌لایه‌ن تورکیاوه فشاری ده‌خرایه سه‌ر تا دابخرێت.
له‌ڕاستیدا مه‌خموور سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه. دوابه‌دوای داگیرکردنی کوه‌یت له‌لایه‌ن سه‌دام حسێنه‌وه دامه‌زراوه.
به‌هۆی رووداوه‌کانه‌وه نزیکه‌ی 10 ــ 15 هه‌زار کۆچبه‌ری سته‌ملێکراو په‌نایان هێناوه بۆ ئه‌م که‌مپه. له‌ناویاندا ئه‌و که‌سانه هه‌ن که به‌هۆی به‌شداربوونیان له‌ناو په‌که‌که‌دا به‌بنه‌ماڵه‌وه کۆچیان کردوه یان ئه‌و گوندیانه‌ی به‌بیانووی هاوکاریکردنی په‌که‌که له‌لایه‌ن تورکیاوه گونده‌کانیان سووتێنراوه و هیچ سه‌رپه‌نایه‌کیان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه.
ادامه مطلب
+ نوشته شده در پنجشنبه 3 اسفند1385ساعت 22:47  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

مارتین لۆته‌رکینگ موسڵمانی کام وڵاته؟
له‌فارسییه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
نازانم کامیان به‌ئازارتره: قه‌تڵوعامی هۆڤانه‌ی گرووپێک به‌ده‌ستی سوننه و شیعه‌کان له‌عێراقدا یان بێده‌نگیی کوشنده‌ی جیهانی ئیسلام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م کۆمه‌ڵکوژییانه‌دا. چۆنه کاریکاتێره‌کانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له‌دانیمارک، گرووپێک تووڕه ده‌کات، به‌ڵام توندوتیژی ئاشکرای موسڵمانان دژی موسڵمانان له‌عێراقدا ته‌نانه‌ت به‌قه‌رای هه‌واڵه‌کانی که‌شناسیش له‌جیهانی ئیسلامی‌دا په‌رچه‌کرداری به‌دواوه نابێت؟ مارتین لۆته‌ر کینگ موسڵمانی کام وڵاته؟ پاش "رێپێوانی چه‌ند میلیۆنی موسڵمانان" چی روویدا که دروشمی "نه‌شیعه‌ین، نه‌سوننه، ئێمه رۆڵه‌کانی پێغه‌مبه‌رین" تیایدا به‌رز کرایه‌وه.
ادامه مطلب
+ نوشته شده در چهارشنبه 2 اسفند1385ساعت 17:36  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|