
سامی تان سه‌رۆکی ئه‌نیستۆی کوردی له‌ئه‌سته‌نبول له‌دیدارێکدا
سازدانی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
سامی تانی رۆژنامه‌نووس و سه‌رۆکی ئه‌نیستیتۆی کورد له‌ئه‌سته‌نبوڵ، باس له‌ململانێ و تێکۆشانی دوو هێز ده‌کات له‌تورکیا، هێزێکی تورک که فاشیسته‌کان پێشه‌نگایه‌تی ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێ بارودۆخه‌کان ئاڵۆزتر بن تا نه‌فه‌وتێن و ئه‌و هێزه کورده‌یش که تان یه‌تێکۆشانی دیموکراتیک پێناسه‌ی ده‌کات. پێی وایه زۆربه‌ی ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی له‌بواری زمان و که‌له‌پووری کوردییه‌وه له‌باکووری کوردستان به‌ده‌ست هاتوون، ئه‌نجامی تێکۆشانی نه‌ته‌وه‌یی کوردانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه که پێویسته به‌گوێره‌ی قۆناغه‌که‌ش رۆڵ ببینن تا له‌داهاتوودا وه‌ک لایه‌نێکی به‌هێز رۆڵیان هه‌بێت له‌سه‌ر ره‌وتی گۆڕڕنکارییه‌کان....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در دوشنبه 30 بهمن1385ساعت 22:31  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
خۆشه‌ویستیم بیر چۆته‌وه
به‌بۆنه‌ی ئه‌مڕۆوه
تاریکی ژووره‌که‌م
ره‌نگی ئاسمانی بیر بردوومه‌ته‌وه
بۆنی ده‌ریا،
ره‌نگی چیاکانی ئێره
خه‌ون،
حه‌قیقه‌تی بیر بردوومه‌ته‌وه و
ئازادی، دایکم..
غه‌ریبی:
تامی محیببه‌ت
.....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در چهارشنبه 25 بهمن1385ساعت 20:43  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

فه‌رایی تینچ
له‌تورکییه‌وه: سه‌ڵاحه‌دین بایه‌زیدی
بڕوا ناکه‌م کورده‌کانی عێراق هیچ بیر له‌وه بکه‌نه‌وه که که‌رکووک به‌شێک بێت له‌باشووری عێراق.
به‌ڵام بێگومان گرووپ و نه‌ته‌وه مه‌زهه‌بییه‌کانی دیکه‌ی عێراق و هه‌روه‌ها چه‌ندین وڵاتی تریش له‌نزیکه‌وه ئه‌م پێشهاتانه ده‌شۆپێنن و خوێندنه‌وه‌ی خۆیان هه‌یه.
وه‌ک من بیستوومه زۆربه‌ی عێراقییه‌کان به‌گشتی و سوننه‌کانی ئه‌و وڵاته به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن "ئه‌گه‌ر که‌رکووک بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر کوردستان ئه‌وا رووداوی گه‌وره‌ی لێده‌که‌وێته‌وه، هه‌ڵوێستی تورکیا له‌مباره‌وه یارمه‌تیده‌ری ئێمه ده‌بێـت بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ کورده‌کاندا."...
ادامه مطلب
+ نوشته شده در دوشنبه 23 بهمن1385ساعت 19:27  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
ئه‌نجامنه‌دانی ریَِفه‌راندوم سه‌ره‌تای پاشگه‌زبونه‌وه‌یه له‌فیدرالی
سازدانی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
له‌ناوه‌ڕاسته‌کانی مانگی رابردوودا له‌تورکیا ئه‌نیستیتۆی ستراتیجی گڵۆباڵ کۆبونه‌وه‌یه‌کی له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌مڕۆ و داهاتووی که‌رکووک به‌ست، ئه‌وه جگه له‌چه‌ندین کۆبونه‌وه‌ی تر سه‌باره‌ت به‌که‌رکووک و هه‌رێمی کوردستان. هه‌روه‌ها تا دێت هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا زیاتر و توندتر ده‌بن، له‌مباره‌وه حکومه‌تی هه‌رێمیش به‌توندی هه‌ڵوێستی نواندوه، به‌هرۆز گه‌ڵاڵی که نوێنه‌ری یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستانه له‌ئه‌نقه‌ره سه‌باره‌ت به‌و کۆبونه‌وانه ده‌ڵێت "بانگهێشتیان نه‌کردین .ته‌نانه‌ت فاکسێکیان ناردبوو.چه‌ند پرسیارێکیان نوسیبوو ئه‌ویش به‌بێ ناو بۆئه‌وه‌ی به‌نوسین وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه .ئێمه‌ش وه‌لامێکی توندمان له‌سه‌ر که‌رکوک دانه‌وه‌و ته‌ئکیدمان کرده‌وه که‌که‌رکوک شارێکی کوردستانه. شارێکه له‌عێراقه‌و له‌تورکیا نیه. ئه‌و جۆره کۆبونه‌وانه‌شتان به‌ته‌داخولاتی ڕاسته‌وخۆ له‌ئیشو کاری ناوخۆی کوردستان و عێراق ده‌ژمێرین و ڕه‌ده‌که‌شمان بۆناردنه‌وه که له‌ته‌له‌فزیۆنه‌کان و ڕۆژنامه‌کانیش په‌خش و بڵاوکرایه‌وه...
ادامه مطلب
+ نوشته شده در یکشنبه 22 بهمن1385ساعت 21:8  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

ئێوه بۆ كورده‌كان گرنگن؛ دیدارێك له‌گه‌ڵ پیته‌ر گاڵبره‌یس
له‌توركییه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
رۆژی هه‌ینی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیكی وێڕای حه‌وت وه‌زیری تر هاتنه ئه‌نقه‌ره. مالیكی مه‌ساژی ئه‌وه‌ی به‌ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك وه‌زیران دا كه له‌وڵاته‌كه‌یاندا په‌نا ناده‌نه په‌كه‌كه. بۆ كه‌ركوكیش وتی "شارێكی عێراقییه و هه‌رواش ده‌مێنێته‌وه." دوو رۆژ پێش ئه‌م زیاره‌ته‌ش "ئه‌رتوغرول ئۆزكۆك" له‌رۆژنامه‌ی حورییه‌تدا باسی كورده‌كانی عێراق و په‌یوه‌ندییانی كردبوو له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا. هۆیه‌كه‌شی ئه‌و نامه‌یه بوو كه میشێل روبین له‌ئه‌مریكاوه بۆی ناردبوو كه یه‌كێكه له‌نئۆكانه‌كان. له‌نامه‌كه‌یدا روبین، ئاماژه به‌و رۆڵه گرنگه ده‌كات كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌ئه‌نقه‌ره‌ی داوه و باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات تاڵه‌بانی و بارزانی له‌به‌رامبه‌ر دۆلارێكی زۆردا، كۆنه باڵوێزێكی ئه‌مریكایان راسپاردوه بۆ راوێژكردن. رێك چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌م نووسینه چاوم به‌باڵوێزێكی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان كه‌وت و له‌گه‌ڵیدا له‌سه‌ر سێكوچكه‌ی "باكووری عێراق ــ توركیا ــ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان" ئاخاوتم....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در دوشنبه 9 بهمن1385ساعت 16:15  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
ئه‌گه‌ر یه‌کێکیان سه‌حراروودی بێت*
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
گومان ده‌کرێِت محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر سه‌حرارودی یه‌کێک له‌بکوژانی دکتۆر قاسملوو که له‌ساڵی 1989 له‌ڤیه‌ننا تیرۆر کرا، له‌و که‌سانه بێ که له‌کونسوڵخانه‌ی ئێران له‌هه‌ولێر گیراون. ئه‌م هه‌واڵه له‌لایه‌ن میدیاکانی نه‌مساوه بڵاو کراوه‌ته‌وه و وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دادی نه‌مساش وتویه‌تی "ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌مباره‌وه ده‌ستمان که‌وتوه هێشتا پشت راست نه‌کراونه‌ته‌وه" وتیشی "ئه‌گه‌ر هه‌واڵه‌که راست بێت، ئه‌وا وه‌زاره‌تی دادی نه‌مسا، زۆر پێداگرانه داوای راده‌ست کردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه ده‌کات"....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در پنجشنبه 5 بهمن1385ساعت 20:52  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

ژماره دووهه‌می ئیستاتیکا که‌وته بازاڕه‌وه
دیالۆگ
گۆڤاری ئیستاتیکا که گۆڤارێکی فکری، فه‌لسه‌فی، ئه‌ده‌بی و کۆمه‌ڵایه‌تییه ژماره دووهه‌می که‌وته بازاڕه‌وه. له‌م ژماره‌یه‌دا: بنه‌ما تیۆرییه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ــ لیبرالیزم و کاریگه‌رییه‌کانی ــ دیموکراسی نالیبرالی ــ هۆکاره‌کانی دواکه‌وتنی گه‌شه‌ی سیاسی له‌رۆژهه‌ڵاتدا ــ ئه‌خلاق له‌دیدگای رۆسۆ و واڵته‌ڕه‌وه ــ پاکژ له‌لوتکه‌ی ماچدا ــ گریمان به‌ختیار عه‌لی و براده‌ره‌کانی، نیتشه، هایده‌گه‌ر و سلۆته‌ردایکی کوردن، ئه‌ی هیتله‌ره‌که‌یان کێیه؟ ــ گه‌ڕان به‌دوای رۆح له‌مێژوودا و ....
+ نوشته شده در پنجشنبه 5 بهمن1385ساعت 16:59  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
حه‌سه‌ن جه‌ماڵ
له‌تورکییه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
به‌غدا، هه‌فته‌ی یه‌که‌می مایسی 2003. تازه مانگێک به‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی رژێمی سه‌دامدا تێپه‌ڕیوه. ده‌گه‌ڵ لیده‌ری کورده‌کانی عێراق، جه‌لاڵ تاڵه‌بانیدا ده‌په‌یڤم.
ئه‌م قسانه‌ی سه‌رنجی ڕاکێشام:
"له‌عێراقدا تاقمێکی به‌هێزی ئیسلامی رادیکاڵ هه‌یه. کورده‌کانیش عیلمانین.. تورکیا کام لایه‌ن ده‌گرێت؟ ئیدی ئێمه‌ی کوردیش له‌به‌غدا و له‌ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداین. په‌یوه‌ندی تورکیا ــ عێراق قازانجی هه‌یه بۆ ناوچه‌که. په‌یوه‌ندی باشی تورکیا له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا، له‌روانگه‌یه‌کیشه‌وه دێته واتای په‌یوه‌ندییه‌کی باش له‌گه‌ڵ کورده‌کانی ئه‌و وڵاته.*"
ادامه مطلب
+ نوشته شده در دوشنبه 2 بهمن1385ساعت 14:47  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|