ساڵی 2006 مه‌ترسیدارترین ساڵ بۆ رۆژنامه‌نووسان
وه‌رگێڕانی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
له‌ساڵی 2006دا لانیکه‌م 81 رۆژنامه‌نووسن له‌کاتی ئه‌نجامدانی ئه‌رکه‌که‌یاندا یاخود له‌کاتی راده‌ربڕیندا له 21 وڵاتی جیهان کوژراون. 103 رۆژنامه‌نووس له‌وه‌چه‌کوژی رۆواندا، شه‌ڕی ناوخۆیی ئه‌لجه‌زایر و یۆگسلاڤیا گیانی خۆیان له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا 32 هاوکاری رۆژنامه‌نووس (وه‌رگێڕ، ته‌کنیسیه‌ن و ..)یش کوژران، له‌کاتێکدا له‌ساڵی رابردوو ته‌نها 5 که‌س کوژراوبوون...
ادامه مطلب
+ نوشته شده در سه شنبه 19 دی1385ساعت 18:14  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

سه‌ری ساڵ و جه‌ژنی قوربانتان پیرۆز بێت
به‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی 2007 و جه‌ژنی قوربان پیرۆزبایی گه‌رمی خۆم ئاراسته‌ی خوێنه‌رانی دیالۆگ ده‌که‌م، به‌و هیوایه‌ی ساڵی تازه ساڵی وه‌دیهاتنی ئاواته‌کان و جه‌ژنی قوربانیش سه‌ره‌تایه‌ک بێت بۆ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له‌قوربانی و ببێته جه‌ژنی خه‌بات دژی قوربانی.
+ نوشته شده در دوشنبه 11 دی1385ساعت 14:23  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

Sersala we ya nu û cejna we ya qurbanê pîroz bê.
Ji bo hatina serê sala 2007 û cejna qurbanê, pîrozbahiya xwe ya germ pêşkeşî xwendevanê Diyalog dikim. Bi hêviya ku sala nu bibê sala bicîanîna hêviyên we û cejna qurbanê jî bibê destpêkêk ji bo xebata dijî qurbaniyê.
Selaheddîn Bayezîdî
+ نوشته شده در پنجشنبه 7 دی1385ساعت 13:43  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

یه‌کێتی وڵاتانی تورک به‌رێوه‌یه
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
زۆربه‌ی بیرمه‌ندان له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ن که سه‌ده‌ی بیست ویه‌که‌م سه‌ده‌ی دروست بوونی یه‌کێتی و رێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه، ئه‌و یه‌کێتیانه‌ی سنووره نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان به‌زاندوه. یه‌کێتی و رێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی سه‌ده‌ی بیست ویه‌که‌م شتێکی گه‌وره‌تر له‌وه‌ن که ئامانجێکی ئابووری سرف کۆیان کاته‌وه. به‌واتایه‌کی تر سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌م سه‌ده‌ی دروست بوونی یه‌کێتی و رێکخراوی ئه‌وتۆیه که سنووری شوناس و نه‌ته‌وه‌یان تێپه‌ڕاندوه. یه‌کێتی ئه‌وروپا باشترین و به‌رچاوترین نمونه‌یه که ده‌توانین ئاماژه‌ی پێ بکه‌ین. چونکه هه‌ر وه‌ک "ژان مۆنه" له‌هه‌ڵسوڕاوه سه‌ره‌کییه‌کانی پێکهاتنی ئه‌وروپای یه‌کگرتوو ده‌ڵێت "یه‌کێتی ئه‌وروپا نه‌ک ته‌نها بۆ ئه‌وروپاییه‌کان، به‌ڵکه بۆ ئه‌وانی تریش سمیبولێکی به‌هاداره." له‌ڕاستیدا یه‌کێتی ئه‌وروپا نمونه و ئه‌زموونێکی باش بوو بۆ ئه‌و رێکخراوه نوێیانه‌ی که توانیان بۆ پته‌وبوونی ناسنامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی و بێ سنووری خۆیان په‌یمانی هاوکاری ببه‌ستن و له‌چوارچێوه‌ی رێکخراوێکدا کار بکه‌ن. کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌ب، یه‌کێتی ئه‌فریقا، ده‌سته‌ی هاوکاری خه‌لیجی فارس، ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌کانی باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیاش دوو نمونه‌ی ترن....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در پنجشنبه 7 دی1385ساعت 12:53  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

شه‌ڕی ئاڵاکان له‌عێراقدا
وه‌رگێڕانی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
په‌ره‌سه‌ندنی له‌راده‌به‌ده‌ری توندوتیژییه‌کان له‌عێراقدا و کێشمه‌کێش له‌سه‌ر هه‌ڵنه‌کردنی ئاڵای ره‌سمی عێراق له‌کوردستان و داخوازی سه‌رۆک عه‌شیره‌کانی عێراق له‌پێناو سه‌ر له‌نوێ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌دام بۆ سه‌ر حکومه‌ت، به‌ئه‌ندازه‌ی پێویست نیشانه‌ی ناله‌باربوونی بارودۆخه‌کانه له‌عێراقدا. سه‌ره‌تاکانی ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا پێنتاگۆن له‌راپۆرتێکیدا رایگه‌یاند که توندوتیژییه‌کانی عێراق 5% په‌ره‌یان سه‌ندوه و به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام له‌سێ مانگی رابردوودا رۆژانه به‌سه‌دان که‌س له‌م وڵاته‌دا ده‌بنه قوربانی..
ئه‌م راپۆرته خۆی له‌خۆیدا داننان بوو به‌وه‌ی که عێراق گرفتاری شه‌ڕێکی ناوخۆ بووه به‌ڵام هێشتا ئه‌مریکا بڕوا ناکات. سووربوونی مه‌سعود بازرانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر هه‌ڵنه‌کردنی ئاڵای ره‌سمی عێراق لایه‌نێکی تری ململانێ و پێکدادانه قه‌ومییه‌کانی له‌عێراقدا ئاشکرا کرد. رووداوێک که هێشتا مشتومڕی له‌سه‌ر ده‌کرێت و له‌وانه‌یه قه‌یرانی تازه‌تر به‌دوای خۆیدا بێنێت....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در جمعه 1 دی1385ساعت 22:29  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|