
وتووێژێک له‌گه‌ڵ ساقى بارزانى
سازدانى: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
په‌یوه‌ندى کورد و ئه‌مریکا و جالیه‌ى کورد له‌و وڵاته، چاره‌نووس و ئاینده‌ى کورد له هاوکێشه سیاسییه‌کانى ناوچه‌که‌دا و ئه‌جێنداى کورد له ئه‌مریکا پرسى سه‌ره‌کى ئه‌م وتوێژه‌ن که له‌گه‌ڵ ساقى بارزانى مامۆستاى یه‌کێک له زانکۆکانى ئه‌و وڵاته سازدراوه هه‌روه‌ها که‌سێکى ئاگاداره له په‌یوه‌ندییه‌کانى کورد و ئه‌مریکا....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در دوشنبه 27 آذر1385ساعت 21:8  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

وتووێژی سه‌رنووسه‌ری "دی سایت" له‌گه‌ڵ ئۆرهان پاموک
له‌فارسییه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
یۆرگ لاو سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی دی سایت وتووێژێکی له‌گه‌ڵ ئۆرهان پاموک ئه‌نجام داوه ده‌رباره‌ی ئازادی: خه‌سارناسیی رۆحی خه‌ڵکی تورکیا و دابه‌زینی جۆش و خرۆشی ئه‌و وڵاته بۆ به‌ئه‌ندامبوون له‌یه‌کێتیی ئه‌وروپادا ئۆرهان پاموکی 52 ساڵ ته‌مه‌ن ئێستاکه به‌یه‌کێک له‌به‌ناوبانگترین نووسه‌رانی تورکیا دێته ئه‌ژمار، ناوبراو فێبریوه‌ری ساڵی پار وتووێژێکی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌یه‌کی سویسی ئه‌نجامدا ده‌رباره‌ی قه‌تڵوعامی ئه‌رمه‌نییه‌کان له‌تورکیا، به‌ڵام دوابه‌دوای ئه‌م وتووێژه رووبه‌ڕووی کینه‌ی و نه‌فره‌تی له‌راده‌به‌ده‌ری خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی بوویه‌وه. کتێبه‌کانی له‌خۆپێشاندانێکی نه‌ته‌وه‌گه‌رایانه‌دا له‌شاری بیله‌جیک سووتێنران...
ادامه مطلب
+ نوشته شده در جمعه 24 آذر1385ساعت 9:23  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
تورکیا کۆسپی سه‌ره‌کییه له‌به‌رده‌م ماده‌ی (140)دا
ئا: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
_ ساڵى 1956 له‌دیاربه‌کر له‌دایک بووه.
_ له سوێد ئه‌ندازیارى کۆمپیوته‌رى ته‌واو کردووه.
_ ئه‌ندامى رێکخراوى (D D K O)بووه تا ساڵى 1992.
_ دوو کتێبى چاپکراوى هه‌یه له بوارى رێزمان و ئه‌ده‌بى کوردی‌دا.
_ ئێستا به‌رپرسى "نێت کورده".
.... په‌که‌که خه‌ڵکى له‌گه‌ڵدایه، شاره‌وانییه‌کانیان به‌ده‌سته. شاره‌وانییه‌کان شه‌رعین ته‌نانه‌ت له‌روانگه‌ى ئه‌وروپاشه‌وه. بۆ نمونه سه‌رۆکى شاره‌وانى دیاربه‌کر نوێنه‌رى خه‌ڵکه له‌دیاربه‌کر، هه‌موو که‌س ئه‌وه‌ى بۆ سه‌لماوه تورکیا ناتوانىَ بلێ ئه‌مانه تیرۆرستن به‌ڵکه به‌پێچه‌وانه‌وه هێزێکى خورتن، گروپه‌کانى تر نه‌یانتوانیوه ببنه ئه‌لته‌رناتیڤ.....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در یکشنبه 19 آذر1385ساعت 14:30  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

ریچارد بالیت
وه‌رگێڕانی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
ریچارد بالیت مامۆستای مێژووی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته له‌زانکۆی کۆلۆمبیای ئه‌مریکا و نووسه‌ری شه‌ش کتێبی گرنگه له‌بواری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانی ئیسلامدا که بۆ حه‌وت زمانی جۆراوجۆر وه‌رگێڕدراون. دواهه‌مین کتێبی ئه‌و نووسه‌ره "ده‌رفه‌تێک بۆ شارستانییه‌تی ئیسلامی ــ مه‌سیحی"یه. بالیت به‌گشتی به‌چاوی ره‌خنه‌گرانه‌وه له‌سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڕوانێت....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در جمعه 17 آذر1385ساعت 14:19  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
ئه‌حمه‌د کایا
وه‌رگێڕانی سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
له‌جاده تاریکه‌کانه‌وه تێپه‌ڕین
ئه‌و ئاوه‌شمان نۆشی که تامی ژه‌هراوی ده‌دا
له‌لایه‌که‌وه مه‌رگ،
له‌لایه‌کی تریشه‌وه خۆشه‌ویسته‌که‌م،
نه‌جارێک و نه‌هه‌زار جار
به‌سه‌ر پردی سیراتدا تێپه‌ڕین!
پێیان ده‌گوت به‌رزه‌خ
بۆیه هه‌تا کۆتاییمان بڕی!
به‌درێژیی رێ
زۆر که‌س هه‌بوون گه‌ڕانه‌وه
زۆری تریش،
وه‌کوو مۆمێ کوژانه‌وه و
له‌پێناو خۆشه‌ویستیدا سه‌ریان نایه‌وه..
زۆر که‌س له‌م کاروانه دواکه‌وتن...
+ نوشته شده در سه شنبه 14 آذر1385ساعت 23:6  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
ئه‌حمه‌د کایا
وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
(سترانه‌کانم بۆ چیا) که ساڵی 1994 بڵاو بوویه‌وه و میلیۆنێک و نیوی لێ فرۆشرا و بوو به‌پڕفرۆشترین ئه‌ڵبۆمی مۆسیقی له‌مێژووی مۆسیقای تورکیادا. به‌ناوبانگترین به‌رهه‌می (ده‌گه‌ڵ گریانه‌کانمان) له‌م ئه‌ڵبۆمه دایه که لایه‌نگران و ته‌نانه‌ت دژبه‌رانیشی سه‌رسام کردوه. شیعری گۆرانییه‌کانی له‌چوارچێوه‌ی (پرۆتێست) دایه و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کردوه که پێی بگوترێت دامه‌زرێنه‌ری ستایلی پرۆتێست له‌تورکیادا. به‌شێوه‌یه‌ک که له‌تورکیادا وه‌ک دامه‌زرێنه‌ری شێوازی مۆسێقای ئازاد له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
ئاشکراوێژی و وره‌ی به‌رز له‌تایبه‌تمه‌ندییه به‌رچاوه‌کانی کایا بوو. وه‌ک خۆی ده‌یگووت به‌رده‌وام له‌سه‌ر لێواری خه‌ره‌نده و هیچ باکێکیشی نییه. گۆڕه‌که‌ی له "پێرلاشێز"ی پاریسه. هه‌مان ئه‌و شوێنه‌ی سادقی هیدایه‌ت، یه‌ڵماز گۆنه‌ی، د. قاسملوو، د. شه‌ره‌فکه‌ندی و ده‌یان که‌سایه‌تی شۆڕشگێڕی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی لێ نێژراوه. گوڵته‌نی هاوسه‌ری دژی ئه‌وه بوو ته‌رمه‌که‌ی ببرێته‌وه تورکیا و رایگه‌یاند تورکیا شایانی ئه‌وه نییه پیاوێکی گه‌وره‌ی وه‌ک کایا له‌خاکه‌که‌یدا بنێژرێت.....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در شنبه 11 آذر1385ساعت 21:48  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
پارتیزانه‌کانی کورد له‌باکووری عێراق له‌سه‌ر دیموکراسی گفتوگۆ ده‌که‌ن
وه‌رگێڕانی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
کازیوه‌ی به‌ره‌به‌یان هێشتا که‌پر و که‌وێڵی چیا به‌رزه‌کانی قه‌ندیلی باکووری عێراقی جێ نه‌هێشتوه که پارتیزانه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ گفتوگۆی به‌یانیی خۆیان له‌ده‌وری یه‌ک کۆده‌بنه‌وه. یاسه‌ر باگۆک یه‌کێک له‌فه‌رمانده‌ره‌کانی ده‌سته‌یه‌ک له‌پارتیزانه‌کان ده‌ڵێت ئه‌مریکا خوازیاری دیموکراتیزه‌کردنی عێراقه و دوابه‌دوای نه‌مانی سه‌دام هه‌ندێک گۆڕانکاریی ئه‌رێنی روویان داوه. سۆزدار فه‌رمانده‌رێکی ژنه که ره‌وتی گفتوگۆکان پێشده‌خات و قسه‌که‌ی پشت راست ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌مریکا سه‌ره‌ڕای چه‌وتییه‌کانی، رۆڵێکی گرنگ له‌په‌ره‌پێدانی دیموکراسی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌بینێ به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ئه‌وروپا ناتوانین ئه‌م قسه‌یه بکه‌ین.....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در دوشنبه 6 آذر1385ساعت 8:50  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
Di şeva dawetê de fetisîn
Selahedîn BAYEZÎDÎ
QELADIZÊ - Li bajaroka Hacîawa ya girêdayî Qeladizê Herêma Feredal a Kurdistanê trajediya mirina bûk û zava niştecihên bajarokê xiste nava xemgîniyê. Li bajarokê piştî şahiya dawetê bûka bi navê Sawen û zavê bi navê Mehdî çûn mala xwe.
ادامه مطلب
+ نوشته شده در شنبه 4 آذر1385ساعت 17:47  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
په‌که‌که رێکخراوێکی سۆسیالیست و چه‌په به‌ڵام ئێمه که‌سانێکی دیموکراتین
راپۆرتی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
عوسمان ئۆجالان برای عه‌بدوڵا ئۆجالان و ئه‌ندامی پێشووی کۆنسه‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌که‌که پاش ئه‌وه‌ی له‌پارتی کرێکارانی کوردستان و پارتی وڵاتپارێز واز دێنێت، پلاتفۆرمێک به‌ناوی "یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان" داده‌مه‌زرێنێت. له‌لێدوانێکیدا وتی "مه‌به‌ست چاره‌سه‌رکردنی دیموکراسییانه‌ی کێشه‌ی کورده له‌باکووری کوردستان."
رێزان ماد که یه‌کێکی تره له‌ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری پلاتفۆرمی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان، هاورێیه‌کی نزیکی عوسمان ئۆجالانه ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر تۆ که‌سێک یان فکرێک ره‌خنه ده‌که‌یت....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در چهارشنبه 1 آذر1385ساعت 10:59  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|