
پێشه‌وا قازی ده‌گه‌ڕێته‌وه سلێمانی
ئاماده کردنی: سه لاحه دین بایه زیدی
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر وێنه‌ی پێشه‌وا (قازی محه‌ممه‌د) له‌ده‌روازه‌ی شه‌قامی مه‌وله‌ویدا دانرا و نۆژه‌نکرایه‌وه، له‌و رووبه‌ڕه‌ی وێنه‌که‌ی لێ دانراوه، پێشتر دوو وێنه‌ی دیکه‌ی پێشه‌وا (قازی محه‌ممه‌د) به‌قه‌باره‌و دیمه‌نی جیاجیا هه‌بوو. پڕۆژه تازه‌که‌ی ئه‌مجاره‌ش که هونه‌رمه‌ندی به‌شداربوو (ته‌ها ئه‌حمه‌د ره‌سوڵ) له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار (به‌رزان به‌کر) ئاماده‌یان کردووه، کارێکی نوێ و له‌هه‌مانکاتدا شایسته‌یه بۆ بیرهێنانه‌وه و رێزگرتن له‌و سه‌رکرده مه‌زنه، هونه‌رمه‌ندی به‌شداربوو ته‌ها ئه‌حمه‌د ره‌سوڵ ده‌رباره‌ی کاره‌که‌یان ده‌ڵێت "به‌شیاومان زانی کارێکی شایسته بۆ ئه‌و سه‌رکرده نه‌مره بکه‌ین، هه‌روه‌ها ده‌رهه‌ق به‌مێژووی خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌لی کورد." ...
ادامه مطلب
+ نوشته شده در سه شنبه 30 آبان1385ساعت 10:26  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

۱۱/۱۵ رۆژی جیهانی نووسه‌رانی ناو زیندان بوو
وه‌رگێڕانی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
رۆژی15/11 هاوکات بوو له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانی نووسه‌رانی ناوزیندان. له‌م رۆژه‌دا به‌هه‌وڵ و کۆششی ده‌زگا که‌لتووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، بارودۆخی نووسه‌ران، رۆژنامه‌ڤانان و بڵاوه‌که‌ره‌وه‌کان له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا تاوتوێ ده‌کرێت. له‌کاتێکدا یادی ئه‌م رۆژه ده‌کرێته‌وه که نزیکه‌ی 720 نووسه‌ر له‌سه‌رانسه‌ری جیهان له‌پشت میله‌کانی زیندانه‌وه‌ن....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در پنجشنبه 25 آبان1385ساعت 12:17  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
(CPKJ)ێ ی. ن. ک ئوو پ. د.ک ره‌خنه کرن
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی، ئازادییا وه‌ڵات: کۆمیته‌یا خوه‌دی ده‌رکه‌تنا ل رۆژنامه‌ڤانێن کوردستانێ (CPKJ) ب زمانه‌کێ توند ی. ن. ک ئوو پ. د. ک ره‌خنه کر ئوو دا زانین کو ژ به‌ر ئه‌و ل دژی زه‌ختێن ل سه‌ر رۆژنامه‌ڤانان ده‌رکه‌تنه، داخوویانی ئوو به‌یانێن وان ژ ئالیێ مه‌دیایا هه‌ردوو هێزێن ناڤبۆریی ڤه ناێین وه‌شاندن.
د داخویانییه‌که که ل سه‌ر ناڤێ کۆمیتا خوه‌دیده‌که‌تنا ل رۆژنامه‌ڤانێن کوردستانێ هاتییه دایین ده مالپه‌رێن نوچه‌یان یێن ی. ن. ک ئوو پ. د. ک تێن سوجدارکرن کو نوچه‌یێن وان ناوه‌شینن ئوو ئامبارگۆ ل سه‌ر وان دانایه....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در سه شنبه 23 آبان1385ساعت 12:4  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
شاخ
شیعریک له سیروان ناری
ئاوڕێک له ده‌وروبه‌رم ده‌ده‌مه‌وه
شتێک نابینم جگه له شاخ
شاخ!
له تۆ بڕوانم یا له حاندتا چاو داپۆشم
شاخ، دڵنیام
له کون به کون و
درز به درزی له‌شی تۆدا
وه‌کوو ده‌م و چاوه گرنج گرنج و ته‌پو تۆزاوییه‌که‌ی دایکم
چیرۆکی گوڵه ژاکاوه‌کانی نیشتیمانی عه‌شق و
داره پڕتووکاوه‌کانی مێژوومی تێدا ئاخێنراوه
به‌سه‌دان مه‌رگی خۆمی تیانێژراوه.....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در شنبه 20 آبان1385ساعت 10:33  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
ئه‌لجه‌زیره: ته‌مه‌نێکی کورت و بینه‌رێکی زۆر
ئا: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌لجه‌زیره قسه‌کردنه له‌سه‌ر سه‌رکه‌وتنێکی کورتخایه‌ن له‌ڕاگه‌یاندنی جیهانیدا. که‌سانێک هه‌ن که ئه‌م که‌ناڵه‌یان به‌دڵه‌و هه‌شن که له‌دژی ده‌وه‌ستن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌لجه‌زیره سه‌رچاوه‌یه‌کی زۆر گرنگی هه‌واڵی عه‌ره‌بییه. ئه‌م ته‌له‌ڤزیۆنه که ناوه‌نده‌که‌ی له‌قه‌ته‌ره رۆژی یه‌که‌می ئه‌م مانگه، یادی ده ساڵه‌ی خۆی کرده‌وه‌و مژده‌ی دامه‌زراندنی که‌ناڵێکی ئینگلیزیشی به‌بینه‌رانی دا. ...
ادامه مطلب
+ نوشته شده در سه شنبه 16 آبان1385ساعت 22:32  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

گه‌نجانی کورد تی‌شێرتی چێ گیڤارا ده‌پۆشن
راپۆرتی سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
فرۆشگای پۆشاکی "بێرن" که له‌شه‌قامی کاوه‌ی شاری سلێمانی هه‌ڵکه‌وتووه، یه‌کێکه له‌و فرۆشگایانه‌ی تی‌شێرتی چێ گیڤارا ده‌فرۆشێت، خاوه‌نی فرۆشگاکه عوسمان عه‌بدوڵا ده‌ڵێت زۆر که‌س به‌پرسیارکردن ئێره ده‌دۆزێته‌وه چونکه ئێمه به‌رده‌وام تی‌شێرتی چێ گیڤارامان بۆ دێت، ئه‌وه‌ش ئه‌و لاوه خولیایانه‌ن که ته‌مه‌نیان له‌نێوان 17 بۆ 30 ساڵان ده‌بێت. عوسمان عه‌بدوڵا هۆکاری پۆشینی تی‌شێرتی چێ گیڤارا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که چێ گیڤارا کابرایه‌کی تێکۆشه‌ره، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات گه‌نجان بۆیه ده‌یکڕن چونکه گیڤارا به‌ته‌نها بیری له‌ڕزگاریی وڵاتی خۆی نه‌کردۆته‌وه و هه‌وڵی رزگارکردنی ئه‌وانی تریشی داوه. ئه‌و که‌سێکه به‌ته‌نها رزگاریی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی به‌لاوه گرنگ نه‌بووه، بۆیه‌ش ئاساییه ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌کانی تره‌وه رێزی لێ بگیرێت و ببێته مایه‌ی خۆشه‌ویستی.....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در دوشنبه 15 آبان1385ساعت 11:41  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
له‌یاساکانی ئێران‌دا تائێستاش (تاوانی سیاسی) به‌ره‌سمی نه‌ناسراوه
ئاماده‌کردنی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان که یه‌کێکه له‌و رێکخراوه مه‌ده‌نییانه، تا ئێستا چه‌ندین جار به‌شێوازی جۆراوجۆر هێرشی کراوه‌ته سه‌ر و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی گیراون و هه‌ڕه‌شه‌یان لێکراوه. له‌م دواییانه‌شدا سه‌رۆکی ئه‌و رێکخراوه‌یه به‌ناوی محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بودوه‌ند حوکمی ساڵێک زیندان و 5 ساڵ دوورخستنه‌وه له‌رۆژنامه‌گه‌ری پێدرا. سامان ره‌سووڵپوور که گه‌نجێکی ته‌مه‌ن 21 ساڵی مه‌هابادییه و له‌و رێکخراوه‌یه‌دا ئه‌ندامه، کۆتاییه‌کانی زستانی ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیرا کرا و دوای حه‌وت مانگ زیندان له‌زیندانی مه‌هاباد و پاشان ئه‌رده‌بیل ئازاد کراو ئێستاش دۆسیه‌که‌ی به‌هه‌ڵپه‌سێراوی ماوه‌ته‌وه. سامان ره‌سووڵپوور له‌مباره‌وه ده‌ڵێت "هه‌ر چه‌شنه تێکۆشانێکی سیاسی و مه‌ده‌نی له‌کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا که دیموکراسی و مافی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی یان فکرێکی جیاوازتر به‌ئه‌ساس وه‌ربگرێت، کاتێک که ریتم و ئاراسته‌یه‌کی به‌خۆوه گرت، ده‌بێ دره‌نگ یا زوو چاوه‌ڕوانی گوشار و هێرشی جیاواز بێت.....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در سه شنبه 9 آبان1385ساعت 16:35  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

کچانی کامیرۆن مه‌مکیان ئوتو ده‌کرێ
له‌فارسییه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
(فیلومنێ مۆنگنگ)، نیگه‌ران له‌وه‌ی که مه‌مکی کچه تازه پێگه‌یشتوه‌کانی رووبه‌ڕوی ئازار و ته‌نانه‌ت ده‌ستدرێژی ببنه‌وه، به‌به‌ردێکی گه‌رم سینگی کچه‌کانی ئوتو کرد.
ئه‌و ده‌ڵێت: "کاتێک کچه‌کانم ته‌مه‌نیان 8 ساڵ ده‌بوو، ئه‌م کاره‌م ئه‌نجامدا. به‌رده‌که‌م هه‌ندێک له‌سه‌ر ئاگر سوور ده‌کرده‌وه و ئینجا مه‌مکی کچه‌کانم ئوتو ده‌کرد" "ئه‌وان ده‌گریان و ده‌یانگوت ژانی هه‌یه، به‌ڵام من پێمده‌گوتن له‌پێناو ئێوه‌دا ئه‌م کاره ده‌که‌م."
به‌گوێره‌ی قسه‌ی پسپۆڕان، ئوتوکردنی سینگ یان به‌کارهێنانی ئامراز و که‌ره‌سته‌ی سوورکراوه بۆ به‌رگریکردن له‌گه‌وره‌بوونی مه‌مکی کچان له‌کاتی باڵغ بووندا، نه‌ریتێکی باوه له‌رۆژئاوای ئه‌فریقا....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در دوشنبه 8 آبان1385ساعت 10:30  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|