
دوو نامه له‌فه‌رهاد په‌پووله‌وه بۆ تاپۆ
په‌پووله‌کان موڵکی هیچ جێگایه‌ک نین، ئه‌مه له"به‌ختیار عه‌لی"یه‌وه فێر بووم و بوه به‌شێک له‌ڕاستییه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی په‌پوولایه‌تی که ده‌ست پێده‌کات.....
زۆر جار دیتوومه که چۆن شار، مرۆڤه له‌شار یاخییه‌کانی داقورتاندووه... که‌م نین نموونه‌ی ئێمه....
به‌ڵام منیش له‌م شاره دڕنده‌یه‌ی ئێسته لێیم، زۆر پێویستم به‌هاوڕازێک هه‌یه وه‌ها که خۆمانه‌ی بم و خۆمانه‌م بێت. دوای ئه‌وه‌ی له‌چوار مانگدا دوو جاران سه‌ر له‌مه‌نفا ده‌ربهێنیت و دواتر به‌هه‌ستێکی په‌پووله‌ییانه‌وه بکه‌ویته شارێکه‌وه که تێیدا ئه‌وه‌ی ناوی بنێی هه‌ست، غه‌ریب بێت: ده‌مریت....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در یکشنبه 30 مهر1385ساعت 12:8  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
نكاتي در باره تشكيل نهادهاي مدني
mwlodafend@yahoo.com
وتاری دووهه‌م؛
راه چاره ما در رسیدن به یک توافق حداقل در سطح گسترده ملی برای ایجاد نهادهای مدنی مشارکت جمعی است که از لوازم رسیدن به جامعه مدرن و پیش مقدمه آزادی و حاکمیت مردمی...و مدرنیته است. می دانیم که در دموکراسی، ضمن حفظ حقوق فردی و اقلیت ها، حرف آخر را اکثریت می زند. پس برای پیش بردن هر ایده ای به نیروی جمعی نیاز است که در نهاد های مدنی متشکل شده است. مهم نوع این نهاد ها نیست،بی گمان، هدف این نهادها، براندازی حکومت نیست، بلکه وظیفه اصلی آن ها رابطه و حائل شدن میان افراد جامعه و نهادهای حکومتی است....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در شنبه 29 مهر1385ساعت 12:51  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
ناکۆکییه‌کان ئێستا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵاتن
نامه‌یه‌کی بارزانیم گه‌یانده باڵوێزخانه‌ی سۆڤیه‌ت له‌تاران
ئا: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
جه‌رگه‌ی نێوه‌ڕۆیه‌کی گه‌رمیی 25/10 له‌شاری رانیه به‌ره‌و گونده‌کانی ده‌وروبه‌رو دۆڵی بۆتی و گونده‌کانی بناری قه‌ندیل به‌ڕێ ده‌که‌وین، هه‌رچه‌ند زۆر گه‌رمه و تاک و ته‌را مرۆڤ به‌دیاره‌وه‌یه به‌ڵام نه بۆ من گرنگه که تامه‌زرۆی بیستنی به‌شێک له‌بیره‌وه‌ریی و به‌سه‌رهاتی په‌نجا ساڵ خه‌باتی مرۆڤێکم که هه‌موو ژیانی له‌شۆڕش و ده‌ربه‌ده‌ریدا به‌سه‌ر بردووه و نه بۆ ئه‌و که به‌مجۆره رۆژانی پێشمه‌رگایه‌تی و شاخی دێته‌وه یاد. به‌درێژایی رێگه باسی ئه‌و رۆژانه ده‌کات، باسی خه‌بات و ژیان له‌به‌ندیخانه و ده‌ربه‌ده‌ری و پێشمه‌رگایه‌تی له‌حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، باسی نه‌هامه‌تی و دووبه‌ره‌کیی ناوخۆیی و خه‌بات له‌دژی کۆنه‌پارێزترین سیسته‌م، خه‌بات له‌دژی رژێمی پاشایه‌تی و رژێمی خومه‌ینی، دواجاریش ژیانی تاراوگه و غه‌ریبی. وه‌ک خۆی ده‌ڵێت رۆژی 4ی بانه‌مه‌ڕی 1939 له‌گوندی بێورانی خوارێ سه‌ر به‌ناوچه‌ی سوێسنایه‌تی سه‌رده‌شت له‌دایک بووه. هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ژیانی منداڵی نه‌یتوانیوه ته‌نیا ساڵێکیش له‌زێدی خۆی بچێته قوتابخانه و وه‌ک هه‌موو مناڵێک ژیانی ئاسایی هه‌بێت.....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در پنجشنبه 27 مهر1385ساعت 17:58  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
قوربانیه‌کانی هێرشی کیمیایی گوندێکی ئێران له‌چاوه‌ڕوانی عه‌داڵه‌تدا
وه‌رگێڕانی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی

مانگی ژوئیه‌ی ساڵی 1988، له‌میانه‌ی شه‌ڕی ئێران و عێراقدا، گوندێکی ئێران به‌ناوی زه‌رده بوو به‌ئامانجی بوردومانی کیمیایی فرۆکه جه‌نگییه‌کانی عێراق. فرانسیس هریسۆن سه‌ردانێکی ئه‌م گونده‌ی کرد تاکوو له‌نزیکه‌وه شوێنه‌واره‌کانی ئه‌م کاره‌ساته ببینێ.
خه‌ڵکی دێیه‌که ده‌ڵێن بۆنێک وه‌ک میوه‌ی گه‌نیو که‌پۆمانی پڕ کردبوو، بۆنێکی غه‌ریب که مه‌رگێکی نائاشنای ڕاده‌گه‌یاند.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌و رۆژه له‌مانگی ژوئیه‌ی 1988 خه‌ڵکی زه‌رده له‌مزگه‌وتی گوند کۆ ببونه‌وه.
سه‌ره‌تا ده‌نگی ئه‌و فڕۆکانه بیسترا که به‌ئاسماندا ده‌ڕۆیشتن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ده‌نگانه بۆ گوندێک که له‌داوێنی چیایه‌کی ته‌ماوی سه‌ر سنووری ئێران و ئێراق بێت، شتێکی تازه نه‌بوو.
ئه‌مڕۆکه هه‌موو له‌یادیانه که ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌کان چه‌نده سووک بوو و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هاوئاهه‌نگ نه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌رگ و وێرانییه‌ی که دواتر له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنای.
ادامه مطلب
+ نوشته شده در سه شنبه 25 مهر1385ساعت 15:56  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
ئۆپۆزۆسیۆنی عه‌ره‌ب په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا هه‌یه که‌چی ده‌یه‌وێ کورد نه‌یبێت.
ئاماده كردنى: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
نوری بریمۆ ساڵی 1957 له عه‌فرینی رۆژئاوای کوردستان له‌دایک بووه. دیبلۆمی له‌ک
یمیادا هه‌یه. له‌چه‌ند بڵاوکراوه‌یه‌کدا له‌دوای ساڵانی 1978ه‌وه ده‌نوسێ. ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی رۆژنامه‌ی یه‌کێتی بوه له‌حیزبی وه‌حده له‌نێوان ساڵانی 1995 تا 2005. هاوکاری هه‌ر دوو گۆڤاری "حوار" و "منبر" بوه که به‌زمانی عه‌ره‌بی ده‌رده‌چن. له‌ساڵی 1998 له‌کۆنگره‌ی شه‌شه‌می حزبی "کار"دا به‌ئه‌ندامی لیژنه‌ی مه‌رکه‌زی هه‌ڵبژێردراوه. هه‌روه‌ها له‌کۆنگره‌ی چوار و پێنج‌دا به‌ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و به‌رپرسی بازنه‌ی رێکخستنی شاری حه‌له‌بی وه‌حده هه‌ڵبژێردراوه و ئه‌ندام بوه له‌لێژنه‌ی باڵای هاوپه‌یمانێتی دیموکراسی کوردی له‌سوریا. یه‌کێکه له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ته‌ڤگه‌ری راستی کوردستان که له‌هه‌مانکاتدا وته‌بێژی ئه‌و ته‌ڤگه‌ره‌شه. سه‌باره‌ت به‌دۆخی رۆژئاوای کوردستان و ره‌وشی ئۆپۆزۆسیۆنی کورد به‌تایبه‌تی و هی عه‌ره‌ب به‌گشتی دیدارێکم له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدا.
ادامه مطلب
+ نوشته شده در پنجشنبه 20 مهر1385ساعت 20:11  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
له‌ساڵیادی کۆچی دوایی یه‌ڵماز گۆنه‌ی دا
وه‌ڕگێڕانی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
ئێره خانوویه‌کی گه‌وره و کۆنه له‌گوندێکی بچووکی نزیک فه‌ره‌نسه که ده‌ڵێی تورکیایه. له‌نزیک خانووه‌که تابلۆی "زیندانی ناوه‌ندی" به‌زمانی تورکی له‌ته‌نیشت په‌یکه‌ره‌یه‌کی حه‌زره‌تی مه‌ریه‌م به‌دی ده‌کرێت. تابلۆکان هه‌موویان باس له‌شانازی به‌تورک بوون ده‌که‌ن. "خۆزگه به‌و که‌سه‌ی خۆی به‌تورک ده‌زانێت"، له‌ناو خانووه‌که‌دا هه‌ندێک دیوار ساز کراون تا بیکه‌نه شوێنی پیاسه‌کردن له‌ژێر چاودێری قه‌ره‌وێڵێک که له‌سه‌ر بورجی پاسه‌وانی دانیشتوه. سه‌رسوڕهێنه‌ره خانوویه‌کی وه‌ها ساده ببێته زیندان. پیاوێک که شه‌پقه‌ی ئه‌نقه‌ره‌یی له‌سه‌ره به‌ناو ژنه ڕووداپۆشراوه‌کان و پیاوانی پانتۆڵ فشدا هێدی هێدی به‌ره‌و پێشه‌وه دێت. هه‌ندێک ئه‌ولاتر، یه‌ڵماز گۆنه‌ی، وه‌ک هه‌میشه ئارام و ده‌م به‌بزه، هاتنی به‌رپرسی گشتی زیندانه‌کان و هاوئاهه‌نگ کردنی سه‌ربازه‌کان وێنه ده‌گرێت.
"جامه‌کان بشکێنن با مه‌له‌کان ئازاد بن" ناوی یه‌که‌می ئه‌م فیلمه‌یه که دواتر بوو به (دیوار). ئه‌م فیلمه باس له‌شۆڕشێک ده‌کات له‌ناو زینداندا که له‌لایه‌ن زیندانیه‌کانه‌وه هه‌ڵده‌گیرسێ. به‌ڵام شۆڕش شکست ده‌خوات و فیلمه‌که له‌گه‌ڵ هاتنی که‌سانی نوێ بۆ ناو زیندان کۆتایی دێت.
ادامه مطلب
+ نوشته شده در پنجشنبه 13 مهر1385ساعت 17:25  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
وه‌رگێڕانی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
ئه‌گه‌رچی فه‌نده‌مینتاله‌كان، ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی بوونه‌ته جێگه‌ی سه‌رنج، به‌ڵام جوڵانه‌وه‌كه‌یان شتێكی نوێ نییه‌و له‌ناو كۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌كاندا باو بوه. سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م جوڵانه‌وه‌و بزاڤانه به‌گشتی نیشانه‌ی قه‌یرانێكی قووڵه له‌ناو ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه‌و به‌رهه‌می راسته‌وخۆی ئه‌ندێشه‌ی سیاسی و لۆژیكییانه‌ی ئیسلامی یاخود تایبه‌تمه‌ندییه‌كی گشتی سیمای كۆمه‌ڵگا موسڵمانه‌كان نییه. به‌ڵام فه‌نده‌مینتالیزم ته‌نها په‌رچه‌كردارێكی شیاو نییه، چونكه هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك وه‌ڵامێكی جیاوازی هه‌یه بۆ قه‌یرانه جۆراوجۆره‌كان و هه‌بوونی كورته مێژوویه‌كی فه‌نده‌مینتالیانه له‌خاڵێكدا نابێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌یان یان دووپات بوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه. بۆ نمونه، له‌هه‌رێمه نیمچه سه‌حراییه‌كانی ئه‌فریقا له‌چاو رۆژهه‌ڵاتی ناوین، موسڵمانێكی زۆرتر ده‌ژین و ئه‌گه‌ر باكووری ئه‌فریقاشی بخه‌ینه سه‌ر، ئه‌وا دانیشتوانی دوو هێنده‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوینه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌و نۆزده‌دا، پشتێنی ئه‌فریقایی له‌سودان، بزاڤی فه‌نده‌مینتالییانه‌ی زۆر به‌هێزی به‌خۆوه بینیوه، له‌رۆژگاری ئیمڕۆدا كه‌مترین به‌ڵگه هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه له‌و به‌شه‌ی ئه‌فریقادا هه‌بووبێ، جگه له‌سوودان ــ له‌كاتێكدا ئه‌م ناوچه‌یه به‌گشتی رووبه‌ڕووی هه‌مان ئه‌و قه‌یران و گیروگرفتانه‌یه كه بۆته هۆی دروستبوونی كرداری فه‌نده‌مینتالییانه له‌باكووری ئه‌فریقا و ده‌ڤه‌ره‌كانی تری ئیسلامدا.
ادامه مطلب
+ نوشته شده در چهارشنبه 12 مهر1385ساعت 12:55  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
وه‌رگێڕانی؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
ئه‌کبه‌ری گه‌نجی رۆژنامه‌وانی ناڕازیی ئێرانی له‌وتوێژێکی دوور‌و درێژدا سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له جۆراوجۆره‌کان بیروڕای نوام چۆمسکی فه‌یله‌سوف و زمان‌ناسی به‌ناوبانگی ئه‌مریکی وه‌رگرتوه که به‌یه‌کێک له‌گه‌وره‌ترین ره‌خنه‌گرانی ده‌وڵه‌تی جۆرج بوش ناوی ده‌رکرده‌وه. بۆ نمونه سه‌باره‌ت به‌پێشێل کردنی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ئێراندا پرسیاری لێکردوه.
چومسکی له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا که له‌زانکۆی ئێم ئه‌ی تی بۆستۆن ئه‌نجام درا، وێڕای ڕه‌خنه‌ی توند له‌سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا، حکومه‌تی ئێرانی له‌به‌ر ره‌چاونه‌کردنی داخوازییه دیموکراتیکه‌کانی خه‌ڵک، لۆمه کرد.
ئه‌م زمانناسه هه‌ڵکه‌وته‌یه، حکومه‌تی ئێرانی به"پاشایه‌تی" پێناسه کرد و سه‌باره‌ت به‌چالاکییه ناوکییه‌کانی ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی به‌مافێکی خه‌ڵکی ئێران زانی و گوتی حکومه‌تی ئێران مافی ئه‌وه‌ی نییه به‌نهێنی خه‌ریکی دروست کردنی چه‌کی ناو‌کی بێت.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی وتووێژه‌که‌یه:
گه‌نجی: له‌ئێراندا سیمای ئێوه وه‌ک رۆشنبیرێکی پێشکه‌وتووی ئه‌نتی ئه‌مریکی ــ ئه‌نتی ئیسرائیلی وێنا ده‌کرێت. ئایا ئه‌م سیمایه هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئێوه ده‌گرێته به‌ر؟
چۆمسکی: کاتێک تۆ ڕه‌خنه له‌سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا ده‌گریت، مانای ئه‌وه نییه دژه ئه‌مریکاییت و دوژمنی خه‌ڵکی ئه‌مریکای. هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش کاتێک من ڕه‌خنه له‌سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌گرم، مانای ئه‌وه نییه دژ به‌خه‌ڵکی ئێران بم. تۆش ڕه‌خنه له‌سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌گریت، به‌ڵام دژ به‌خه‌ڵکی ئێران نیت.
ادامه مطلب
+ نوشته شده در پنجشنبه 6 مهر1385ساعت 8:59  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|