ئاگری سۆران

وه‌ك زۆر له‌هونه‌رمه‌ند و ئه‌ستێره به‌ناوبانگه‌كانی جیهان ناوی شڤان په‌روه‌ریش له‌رۆژه‌ڤی میدیاكاندایه. بێگومان مرۆڤه به‌ناوبانگه‌كان زۆر جار رۆژه‌ڤی كۆمه‌ڵگا پڕ ده‌كه‌نه‌وه. شڤان په‌روه‌ریش ئه‌و ده‌نگه كورده‌وارییه‌یه كه به‌جیهانی بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێم وایه زۆربه‌ی كورده‌كان ئاگاداری به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م كۆنسێرته نه‌بوون. به‌ڵام مه‌به‌ستی من ده‌ربڕینی چه‌ند رایه‌كه ده‌رباره‌ی كۆنسێرت و كه‌سێتی هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی كورد شڤان په‌روه‌ر....
كۆنسێرته‌كه به‌هاوكاری ده‌زگای په‌خش و وه‌شاندنی ئه‌ڵمانی (Hesische Rundfunk hr2) ئاماده كرابوو. ئه‌و شوێنه‌ی كۆنسێرته‌كه‌شی لێ به‌ڕێوه چوو ساڵۆنی ده‌زگای hr2 بوو، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بۆ ته‌نها نزیكه‌ی هه‌زار میوان ئاماده كرابوو.
ساڵۆنه‌كه زۆر قه‌ره‌باڵغ بوو هه‌رچه‌نده تاك و ته‌را كورسی به‌تاڵیش ده‌بینرا.
ادامه مطلب
+ نوشته شده در جمعه 31 شهریور1385ساعت 13:38  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
حه‌لیم یوسف
وه‌رگێڕانی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی

حه‌لیم یوسف له‌چه‌ند دێرێكدا:
ــ ساڵی 1967 له‌شاری عامودێی رۆژئاوای كوردستان له‌دایك بووه.
به‌رهه‌مه‌كانی بریتین له:
- پیاوێكی ئاوس ــ چیرۆك ــ 1991 ــ شام ــ به‌عه‌ره‌بی.
- ژنانی نهۆمه بڵنده‌كان ــ چیرۆك 1995 ــ به‌یرووت ــ به‌عه‌ره‌بی.
- مردوو نانوون ــ چیرۆك 1996 ــ به‌كوردی، ئه‌م كتێبه به‌توركیش وه‌رگێڕدراوه و بڵاو كراوه‌ته‌وه.
- سۆبارتۆ ــ رۆمان.
- مه‌می بێ زین ــ كۆمه‌ڵه چیرۆك.
ئه‌م چیرۆكه له‌گۆڤاری ئاینده‌دا:
http://www.sardam.info/Aynda/68/23.pdf
+ نوشته شده در چهارشنبه 29 شهریور1385ساعت 10:4  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
عیرفان ره‌هنمون ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران:
به‌ڕای ئێمه هێشتا زه‌مینه بۆ پێكهێنانی به‌ره‌ی كوردستانی پێك نه‌هاتوه.

ئاماده‌كردنی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
22ی پوشپه‌ڕی ئه‌مساڵ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڤده‌هه‌مین ساڵیادی تیرۆری دكتۆر عه‌بدوڵره‌حمان قاسملوو، عیرفان ڕه‌هنمون ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كه نوێنه‌ره له‌سلێمانی سه‌باره‌ت به‌كه‌سایه‌تی قاسملوو ده‌ڵێت " د. قاسملوو كه‌سێك بوو كه زۆر زووتر له‌زه‌مانی خۆی هاته دنیا. كه‌سایه‌تییه‌كه كه ده‌بوایه له‌سه‌رده‌مێكی تردا بهاتایه دنیاوه. وه‌ك هه‌ر بیرمه‌ندێك ده‌بێ رۆژگارێك تێپه‌ڕێ تا خه‌ڵك له‌گه‌ڵ بیروئه‌ندێشه‌ی ئه‌ودا ئاشنا ببن." پێشی وایه له‌ناو ئۆپۆزۆسیۆنی ئێران‌دا وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی میحوه‌ری ناسراوه، چونكه هه‌میشه توانیویه‌تی بیروبۆچوونه لێك جیاوازه‌كان و ته‌نانه‌ت دژ به‌یه‌كه‌كانیش له‌یه‌ك نزیك بكاته‌وه. ئه‌وه‌ش بۆ چه‌ند شت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. یه‌كیان سیاسه‌تی ئوسوڵی حزبی دیموكرات سه‌باره‌ت به‌خودی ئێران كه یه‌كێك له‌دروشمه سه‌ره‌كییه‌كانی دیموكراسی بۆ ئێرانه، ئه‌وی تریشیان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ كارامه‌یی و لێزانیی د. قاسملوو له‌بواری دیپلۆماسیدا.
ادامه مطلب
+ نوشته شده در شنبه 25 شهریور1385ساعت 23:32  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
ئه‌ڵتاش ... ئۆردوگا تۆقێنه‌ره‌كه
ئا: ئاوێنه


"سه‌لاحه‌دینی بایه‌زیدی" كه یه‌كێكه له‌و كورده چالاكانه‌ی به‌دوای روخانی سه‌دامدا ڕووی كردووته ئه‌ڵتاش و ساڵێكی ژیانی له‌و ئۆردوگایه‌دا به‌سه‌ر بردووه، ده‌ڵێت "له‌ئه‌ڵتاشدا، ژیان تیا تا دوا سنوور سه‌خت و دژوار بوو، خانووه‌كانی ئه‌م ئۆردوگایه گڵ و تاریك و بچكۆلانه و داته‌پیو بوون، خه‌ڵكه‌كه‌ی سیمایان برسی، منداڵه‌كانی چڵكن و چڵمن، كچه‌كانیشی ده‌تووت له‌دۆزه‌خدان كه گه‌وره‌ترین رێژه‌ی خۆسووتاندنی ژنانی تیا بوو به‌به‌راورد به‌رێژه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی".
بایه‌زیدی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌م ئۆردوگایه زۆر له‌ئۆردوگای فه‌له‌ستینی نشینه‌كانی كه‌رتی رۆژئاوا‌و باریكه‌ی غه‌زه و به‌یروت داماوتر و تراژیدیتر بووه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش له‌ڕووی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیشه‌وه ئه‌م په‌نابه‌رانه خزێنرابوونه ناوچه‌یه‌كه‌وه كه ته‌نانه‌ت نه‌ك گیای تیا سه‌وز نابێت، به‌ڵكو دڕك و داڵیشی تیا ناڕوێت.
ادامه مطلب
+ نوشته شده در سه شنبه 21 شهریور1385ساعت 15:36  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

هاوشێوه‌كانی پیاوێك، دوای "سه‌د ساڵ ته‌نیایی" ماركیز، به‌باشترین به‌رهه‌می ریالیزمی جادوویی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ. گۆڤاری "ئێل تی ئێمپۆ" ئاماژه به‌فرۆشی به‌رچاوی ئه‌م كتێبه ده‌كات له‌ئه‌مریكای لاتین و پێی وایه له‌ناو به‌رهه‌مه‌كانی ساراماگۆدا باشترین به‌رهه‌مه. ساراماگۆ له‌م كتێبه‌یدا باس له‌سه‌رگه‌ردانییه‌كانی مرۆڤی هاوچه‌رخ ده‌كات كه به‌ده‌ست ته‌كنۆلۆژیاوه گرفتاره. شێوازی نووسینه‌كه‌ی له‌هی چیرۆكه‌كانی "ئیدگار ئالێن پۆ" ده‌چێت. كتێبه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك نووسراوه كه دوای ته‌واوکردنی په‌ره‌گر‌ه‌فێک، وێناكردنی په‌ره‌گرافه‌كانی تر، بۆ خوێنه‌ر ئه‌سته‌مه‌و دواجار كاتێك ده‌گه‌ینه دوا لاپه‌ڕه، تازه تێده‌گه‌ین كه پێویسته سه‌رله‌نوێ چیرۆكه‌كه بخوێنینه‌وه!
+ نوشته شده در شنبه 18 شهریور1385ساعت 21:7  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
ئاماده‌كردنی؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
ئه‌م ژنه یاسازانه كه 48 ساڵی ته‌مه‌ن و كورده، یه‌كه‌مین ژنه كه له‌توركیا سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه
شه‌ی زۆر‌و چه‌ند جار گیران و سزای به‌ندیخانه، بوێرانه توانیویه‌تی ده‌رباره‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانییه سیاسییه‌كانی توركیا و به‌تایبه‌ت كه‌ڵك ئاژۆی سێكسی و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ژنان له‌زیندانه‌كانی ئه‌م وڵاته‌دا قسه بكات.
باس و گفتوگۆی زۆر سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتنی توركیه وه‌ك ئه‌ندامێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا كراوه، ئه‌م یه‌كێتیه مه‌رجی سه‌ره‌كیی ئه‌ندامێتی به هه‌بوونی دیموكراسی و نه‌هێشتنی سزای له‌سێداره‌دان و په‌ژراندنی مافی كه‌مینه‌كان له‌م وڵاته‌دا ده‌به‌ستێته‌وه. سزای له‌سێداره‌دان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌توركیا قه‌ده‌غه كراوه، به‌ڵام په‌یڕه‌وكردنی ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانییه سیاسیه‌كان هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.
پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌ره‌ن كه‌سكین وه‌ك ژنێكی پارێزه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه‌ی له‌زیندانه‌كاندا ده‌ستدرێژییان كرابوه سه‌ر، كۆنفرانسێكی پرۆتستۆیی به‌رێوه برد. ئه‌م كۆنفرانسه له‌ڕاگه‌یه‌نه گشتییه‌كانی توركیه‌دا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بوو.
بوێری ئه‌و له‌مباره‌وه‌و شكاندنی بێده‌نگی سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامدانی ئه‌شكه‌نجه‌ی جینسی له‌زیندانه‌كانی توركیه بارێكی قورسی خسته سه‌رشانی كه‌سكین. ئه‌و ده‌بوایه به‌تاوانی سووككردنی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر دادگا وه‌ڵام بداته‌وه. ئه‌م سكاڵایه 16 ژنی تریشی له‌خۆوه ده‌گرت كه له‌كۆی 138 ژنی زیندانی ئه‌شكه‌نجه‌كراو له‌به‌رده‌م ڕاگه‌یه‌نه گشتییه‌كان قسه‌یان كردبوو.
ادامه مطلب
+ نوشته شده در جمعه 17 شهریور1385ساعت 12:31  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
وتوێژی ئه‌كبه‌ر گه‌نجی له‌گه‌ڵ فرانسیس فۆكۆیاما

و: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
ئه‌كبه‌ر گه‌نجی، رۆژنامه‌نووسی ئێرانی كه‌له‌میانه‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌یدا بۆ ده‌ره‌وه، ئێستا له‌ئه‌مریكایه، رۆژی پێنجشه‌ممه 31ی ئووت گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ فرانسیس فۆكۆیاما، مامۆستای ئابووری سیاسی له‌زانكۆی جان هاپكینز ئه‌نجام داوه كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی.
فرانسیس فۆكۆیاما، تا به‌ر له‌هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر عێراق له‌بیرمه‌ندانی نزیك به‌كۆنه‌پارێزه نوێیه‌كان له‌قه‌ڵه‌م ده‌درا، له‌هه‌موو شتێك زیاتر به‌كتێبی كۆتایی مێژوو و دواهه‌مین مرۆڤ ناسراوه. له‌م كتێبه‌دا كه ساڵی 1992ی زایینی نوسیویه‌تی، فۆكۆیاما له‌ژێر كاریگه‌ریی شه‌ڕی سارد‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت پێی وایه "ملمڵانێی ئایدیۆلۆژیاكان" كۆتایی هاتوه و وه‌ك ته‌نها ئه‌ندێشه و رێبازی سه‌ركه‌وتوو باس له "لیبراڵ دیموكراسی" ده‌كات. ناوبراو به‌م تێڕوانینه‌ی له‌جیهان، پێی وایه ره‌وتی گۆڕانكارییه‌كانی مێژووی مرۆڤایه‌تی ــ له‌ڕوانگه‌ی پێكدادانی ئه‌ندێشه ناكۆكه‌كانه‌وه ــ كۆتایی هاتوه. فۆكۆیاما پاش هێرشی 11ی سێپته‌مبه‌ر داكۆكی له‌هێرش و لابردنی سه‌دام حسێن ده‌كرد، به‌ڵام به‌تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌ن هه‌ڵوێستی خۆی گۆڕی و بوو به‌ڕه‌خنه‌گرێكی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر عێراق.
ادامه مطلب
+ نوشته شده در چهارشنبه 15 شهریور1385ساعت 19:51  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
فایق گوڵپی: ئێمه وه‌ك پارتی چاره‌سه‌ر بیروڕای عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌ڕاست ده‌زانین.
سازدانی: هیلال ئیبراهیم
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
ــ هۆى چیه یه‌كێتى و پارتى كێشه‌تان بۆ دروست ده‌كه‌ن له رێگاى ده‌زگاكانیانه‌وه؟
فایق گوڵپی: له‌وه‌ته‌ى پارتى چاره‌سه‌رى دیمو‌كراتى كوردستان دامه‌زراوه له‌لایه‌ن پارتى و یه‌كێتیه‌وه پێشوازى لێنه‌كراوه به‌رده‌وام هه‌وڵدراوه له‌سه‌ر پێى خۆى نه‌وه‌ستىَ و دژایه‌تى زۆرى كراوه دواى ئه‌وه‌ى كه‌كه‌وته كار‌و چاڵاكى و رێكخستنه‌كانى، هه‌وڵى دیكه‌یاندا وه‌ك هاتنه ناوه‌وه‌ى كادرانیان بۆ نێو ریزه‌كانى ئه‌مه‌ش سه‌رى نه‌گرت ئێستا ده‌یانه‌وێ له رێگاى یاساوه له‌رێگاى دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ته‌وه دژایه‌تیمان بكه‌ن، ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌ڵێن مۆڵه‌تتان نیه ئێستا ئێمه چووینه‌ته ناو بابه‌ته‌كه‌وه، بڕیارێكى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى و پارتى هه‌یه ئه‌و حیزبانه‌ى كه‌مۆڵه‌تیان نیه له كوردستان باره‌گاكانیان دابخرێ، ئێمه له‌ڕوى یاساییه‌وه به‌ڵام پارتى و یه‌كێتى واى ده‌رده‌خه‌ن كه مۆڵه‌تمان نیه.
ادامه مطلب
+ نوشته شده در دوشنبه 13 شهریور1385ساعت 0:12  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

ڕۆژی جیهانی ئاشتی پیرۆز بێ ..
+ نوشته شده در یکشنبه 12 شهریور1385ساعت 0:3  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
نه‌خشه‌یه‌كى نویى رۆژهه‌ڵاتى ناوه راست
ژه‌نه‌نه‌راڵ: رالف پیته‌رز
وه رگیْرانی له ئینگلیزییه وه: ژیار

تایبه ت به دیالوگ: سنوره ده‌ولییه‌كان قه‌ت به‌شێوه‌یه‌كى ته‌واو دانه‌نراون, راده‌ى سێیه‌م له‌پێكه‌وه ژیانى به‌زۆر و ئه‌ویه‌كسانیه روكه‌شه‌كه‌یه كه‌جیاوازیه‌كى زۆرى لىَ كه‌وتۆته‌وه. كه‌بیتیه له‌جیاوازى نێوان سته‌م و سه‌ربه‌ستى و, به‌رگه گرتن و كارى دراِندانه و حوكمى یاسا و یۆقاندن و ته‌نانه‌ت شه‌ڕ و ئاشتیش. شێوێنراو ترین و هه‌ره‌مه‌كى ترین سنوره كانى جیهان له ئه‌فه‌ریقاو رۆژهه‌ڵاتى ناوڕاستدایه, كه‌له‌لایه‌ن ئه‌وروپیه خۆپه‌رسته‌كانه‌وه دانرا "كه‌خۆشیان سه‌باره‌ت به‌سنوره‌كانیان كێشه‌یان هه‌بووه" سنوره‌كانى ئه‌فه‌ریقا مایه‌ى مردنى ملیۆنان كه‌س له دانیشتوانى ئه‌و ناو چانه‌یه, به‌ڵام سنورى هه‌ره ناداد په‌روه‌رانه و سته‌مكارانه,"ئه‌م وته‌یه له‌چه‌رچڵه‌وه وه‌رگیراوه" كێشه‌یه‌كى زۆر له‌وه گه‌وره‌ترى ناوه‌ته‌وه وه‌ك له‌وه‌ى كه‌ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆدا به‌كابێنرىَ. له كاتێكدا رۆژهه‌ڵاتى نوراست كێشه‌كانى زۆر له‌سنوره په‌ككه‌وتووه‌كانى زیاتره, راوه‌ستانێكى رۆشنبیرى له‌رێى نایه‌كسانیه‌كى شه‌رم هێنه‌وه تاده‌گاته تونره‌ویه‌كى ئاینى زۆر, تابلۆى "قه‌ده‌غه" هه‌ره گه‌وره له هه‌وڵدان بۆتێگه‌یشتن له شكستى سه‌راپا گیرى ناوچه‌كه بریتى نیه له‌ئیسلام, به‌ڵكو ئه‌و سنوره ده‌ولیه خراپانه‌ى كه له لایه‌ن دبلۆماته تایبه ته كانمانه‌وه كه‌به‌پیرز دانراون و پارێزراون.
ادامه مطلب
+ نوشته شده در جمعه 10 شهریور1385ساعت 19:29  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
سێ پارچه شێعر له سه‌لاح گو‌ڵ ئه‌ندامى
1
من ره‌نجێکی ئینسانی
تۆ شێعرێکی یه‌زدانی.
من نه‌خه‌وتوی سه‌دان ساڵه
تۆ خه‌وێکی ئه‌فسوناوی ده‌م‌به‌یانی.
من تاراو و ته‌ریکه بوو له سه‌رچاوه
له شوێنێکا عه‌قڵ نایبرێ سنوره‌کانی جودایی
تۆ خه‌یاڵێکی رازداری.
من به تاسه‌ی هه‌ڵفرین و
تۆش دو باڵی په‌ریه‌کانی
2

سه‌فه‌ر دور و نادیار
ئاوڕێک به‌ر له رۆیشتنم
له چاوی فرمێسکه‌وه روانیم
بو به چۆم
خوڕی
کوچه و کۆڵانی منداڵیم.
ماڵ ئاوا
له هه‌ر کوێ بم
هام له که‌نار
هه‌ر چاوه‌رێم و ئینتیزار
ده‌گا به گوێم
شڵپه‌ی شه‌پۆله‌کانی شار.
3
تاراوگه‌یه و
رێژنه بارانی پاییزی
له به‌ر چاوی حه‌به‌ساوی جه‌نگه‌ڵێکی بێ گه‌ڵادا
شین ده‌بێته‌وه ته‌نیایى.
+ نوشته شده در سه شنبه 7 شهریور1385ساعت 15:4  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
داوا له‌پارتی چاره‌سه‌ر ده‌كریت باره‌گاكانی له‌سلیمانی دابخات

رۆژی پێنجشه‌ممه له‌لایه‌ن پارێزگاری سلێمانیه‌وه داوا له‌سكرتێری پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان د. فایق گوڵپی ده‌كرێت كه باره‌گاكانی له‌سلێمانی دابخات به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌ته‌وه. گوڵپیش هۆی داخستنی باره‌گاكه‌یانی گه‌ڕانده‌وه بۆ هۆكاری سیاسی.
د. فایق گوڵپی له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا ده‌رباره‌ی هۆكاری ئه‌و كێشانه‌ی كه له ماوه‌ی رابردوودا بۆ حزبه‌كه‌یان دروست بوه وتی: له‌وه‌ته‌ی پارتی چاره‌سه‌ر دامه‌زراوه له‌ڵایه‌ن پارتی و یه‌كێتییه‌وه پێشوازی لێنه‌كراوه‌و به‌رده‌وام هه‌وڵ دراوه له‌سه‌ر پێی خۆی نه‌وه‌ستێ و دژایه‌تییان كردوه. ده‌رباره‌ی داواكردنی حزبه‌كه‌یان به‌مه‌به‌ستی مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له‌حكومه‌تی هه‌رێم، ناوبراو وتی: "ئێمه له‌مانگی 6ی 2004ه‌وه داوای مۆڵه‌تی ره‌سمیمان كردوه له‌حكومه‌ت، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵام نه‌دراوینه‌ته‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدا هه‌ر هێزو لایه‌نێك داوای مۆڵه‌ت بكات به‌گوێره‌ی یاسایه‌ك كه له‌په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌رچوه، تا ماوه‌یه‌ی سێ مانگ مۆڵه‌تی نه‌درایه، ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی ئه‌و لایه‌نه مۆڵه‌ت پێدراوه. هه‌روه‌ها ئێمه له‌كابینه‌ی پێنجه‌میشدا یاداشتێكمان پێشكه‌ش كردون كه تا ئێستا بێ وه‌ڵامه". ده‌قی دیمانه‌كه له‌رۆژانی داهاتوودا بخوێنه‌وه.
+ نوشته شده در دوشنبه 6 شهریور1385ساعت 19:36  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
قوڵینگی ویرانكردنی شوینه‌واره مێژووییه‌كان له‌ئه‌رد درا
وه‌رگێڕانی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
دوای چه‌ندین ساڵ ناكۆكی و ملمڵانێ له‌سه‌ر دروستكردنی به‌نداوێك له‌سه‌ر ئاوی روباری دیجله كه كۆمه‌ڵێكی بێ هاوتا له‌شوێنه‌واره مێژوییه‌كان ده‌خاته ژێر ئاوه‌وه، دواجار سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا قوڵینگی ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی له‌ئه‌رد دا.
لایه‌نگرانی دروستكردنی به‌نداوه‌كه ده‌ڵێن كه ئه‌م هه‌نگاوه بۆ ناوچه كوردنشینه‌كانی توركیا كه به‌له‌نگازترن له‌شوێنه‌كانی تری ئه‌و وڵاته، ئاو و كاره‌با و پیشه‌ی جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێ، به‌ڵام دژبه‌ران، ئه‌م به‌نداوه به‌هۆكاری تووناكردنی باژێری مێژوویی حه‌سه‌نكه‌یف ده‌زانن كه میراتێكی مێژوویی چه‌ند هه‌زار ساڵه‌ی له‌باوه‌ش گرتوه.
ئه‌م به‌نداوه به‌ناوی گوندێكی نزیك خۆیه‌وه كراوه به‌ناوی ئیلی سو له47 كیلۆمه‌تری سنووری سووریا له‌پارێزگای كوردنشینی دیاربه‌كر و ئه‌گه‌ر ته‌واو ببێت، له‌ڕوانگه‌ی كه‌ڵه‌كه‌كردنی ئاوه‌وه، دووهه‌مین سه‌دی گه‌وره‌ی توركیا ده‌بێت.
ادامه مطلب
+ نوشته شده در یکشنبه 5 شهریور1385ساعت 11:24  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
چاپكراوه‌ی نوێ
چاپكراوه‌ی نوێ
-
كۆنفرانسا زمانێ كوردی
-
سێهه‌مین رۆژێن وێژه‌یێ ل دیاربه‌كرێ
-
وتار
-
وه‌شانی ئه‌نیستیتۆی كوردیی له‌ئامه‌د
+ نوشته شده در شنبه 4 شهریور1385ساعت 0:13  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
ميليتاريزه شدن سياست در کشورهای در حال توسعه
مولود آفند
mwlodafend@yahoo.com
یکی از پدیده های چشم گیری که طی سده گذشته بسیاری از کشورهای در حال توسعه با آنها مواجه بوده اند، پدیده میلیتاریزه شدن سیاست یا ورود نظامیان به عرصه قدرت سیاسی می باشد. البته امروزه تحت تأثیر عواملی چون خیزش گفتمان توسعه سیاسی، بسیاری از حکومت های نظامی به انحای مختلف جای خود را به حکومت های غیر نظامی داده اند، اما با این حال، پدیده میلیتاریسم هنوز جایگاه قابل توجهی در منطق سیاسی کشورهای در حال توسعه دارد. در این میان شاید اولین سوالی که به ذهن برسد این باشد که چرا و چگونه نظامیان پا را از حدود نظامی خود فراتر گذاشته و وارد عرصه سیاست می شوند؟ در این مقاله ما درصدد پاسخ گویی به این سوال خواهیم بود. البته در این جا باید تأکید شود که ما در پی داوری ارزشی یا ارایه گزاره ای صریح مبنی بر مثبت یا منفی بودن نقش نظامیان در سیاست نیستیم و حدود محتوایی این مقاله صرفاً ریشه ها و مکانیزم های میلیتاریزه شدن سیاست است.
ادامه مطلب
+ نوشته شده در پنجشنبه 2 شهریور1385ساعت 19:45  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
چاپكراوه‌ی نوێ 
-
-
-
-
ئه‌نیستیتۆی كوردیی ئامه‌د
+ نوشته شده در پنجشنبه 2 شهریور1385ساعت 0:56  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|