
تایب ته‌مه‌ل سه‌رنوسه‌ری ئازادیا وه‌لات
له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا هه‌فته‌نامه ناتوانێ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی داخوازییه‌كانی خه‌ڵك بێت
ئاماده‌كردنی:
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
ـ دوای دوازده ساڵ هه‌فته‌نامه‌ی ئازادیا وه‌لات ده‌بێته رۆژانه، ئایا به‌گوێره‌ی بارودۆخه‌كه‌و هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا زمانی كوردی به‌ربه‌ستێكی زۆری بۆ نراوه‌ته‌وه، ئه‌و تواناییه‌تان هه‌یه بیكه‌نه رۆژانه؟
تایب ته‌مه‌ل: هه‌ر وه‌ك ئاماژه‌ت پێدا ئه‌وه دوازده ساڵه ئازادیا وه‌لات به‌شێوه‌یه‌كی هه‌فتانه ده‌رده‌چێت، له‌م ماوه‌یه‌دا خۆی به‌رفراوان كرد‌و به‌ده‌یان نوسه‌رو رۆژنامه‌نوسی پێگه‌یاند. هه‌روه‌ها وه‌ك لای هه‌موو كه‌س ئاشكرایه ئازادیا وه‌لات له‌باكووری كوردستان بوو به‌ناوه‌ند و قوتابخانه‌یه‌كی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی. بۆیه ئاسانه به‌لامانه‌وه كه بیكه‌ینه رۆژانه. به‌ڵام پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم كه ئاسته‌نگیمان دێته رِێ.
ــ بۆچی بیرتان له‌وه كرده‌وه كه بیكه‌نه رۆژانه؟
تایب ته‌مه‌ل: به‌برِوای من له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا هه‌فته‌نامه ناتوانێ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی داخوازییه‌كانی خه‌ڵك بێت. تا ئێستا له‌باكووری كوردستان رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه‌ی كوردی ده‌رنه‌چووه. ئێمه‌ش دوازده ساڵه ده‌ری ده‌كه‌ین و ئیتر به‌پێویستمان زانی بیكه‌ینه رۆژانه. چونكه ئه‌شێ رۆژنامه‌گه‌ری و په‌یامنێری كوردی پرۆفشنه‌ڵ بێت و وه‌ڵامی خه‌ڵك له‌هه‌موو بوارێكه‌وه بداته‌وه و رۆژانه ویست و داخوازییه‌كانیان تێر بكات.
ــ ئازادیا وه‌لات كاتَێك هه‌فته‌نامه بوو له‌ئیستانبول ده‌رده‌چوو، ئایا ناوه‌نده‌كه‌ی هه‌ر له‌وێ ده‌بێت؟
تایب ته‌مه‌ل: ئێمه له 2003وه ناوه‌ندی رۆژنامه‌كه‌مان گواستۆته‌وه بۆ ئامه‌د و هه‌ر له‌وێش به‌رده‌وام ده‌بین. هه‌ر له‌رۆژی یه‌كه‌مه‌وه واته 15 ئاگۆست. ئه‌مه‌ش ده‌بێته رۆژێكی مێژوویی چونكه یه‌كه‌مجاره له‌باكووری كوردستان بڵاوكراوه‌یه‌كی رۆژانه به‌كوردی ده‌رده‌چێت.
ادامه مطلب
+ نوشته شده در سه شنبه 31 مرداد1385ساعت 0:11  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی: ئه‌م ئۆپۆزێسیۆنه‌ی خه‌ڵک وه‌ک هێزێکی سه‌ربه‌خۆ و جیاواز له‌کرده‌وه‌دا خۆی نواندوه و زۆر جاریش وه‌ک هێزێکی جیا حیسابی بۆ کراوه و تاکتیک و ستراتیژییه‌تی هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بووه. چونکه وه‌ک چۆن نه‌که‌و‌تۆته به‌ره‌ی رژێم و داموده‌زگاکانی، له‌به‌ره‌ی ئه‌حزابی کوردی و ئۆپۆزێسیۆنی ئێرانیشدا دووره‌په‌رێز ماوه‌ته‌وه.
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌حوکمی فره‌زاراوه‌یی، فره ئایینی و فره که‌لتووری له‌چاو پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان پێکهاته‌یه‌کی پلۆرالیست و له‌هه‌مانکاتدا په‌رته‌وازه‌ی هه‌یه. هه‌ر ئه‌وه‌ش رێگه‌خۆشکه‌ر بووه بۆ دانانی سنوور و به‌ربه‌ستێک له‌به‌رده‌م یه‌کگرتنی ریزه‌کانی جه‌ماوه‌ر. ناڕه‌زایه‌تی و سه‌رپێچی له‌به‌رامبه‌ری رژێم، له‌شوێنێکدا نه‌بۆته هۆی ناره‌زایه‌تییه‌کی سه‌رانسه‌ری و هه‌مه‌لایه‌نه. چونکه له‌پشت ئه‌و ناره‌زایه‌تییه‌وه تایبه‌تمه‌ندییه‌کی هه‌رێمی خۆی نواندوه. یان ئه‌و هه‌ڵچوونه له‌ئه‌نجامی گوشاری رژێم بۆ سه‌ر بیروباوه‌ڕی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه بووه، یان له‌میانه‌ی روداوێکی رۆژانه دا هاتۆته گۆڕێ که خه‌ڵکی ناوچه‌کانی دیکه به‌کێشه‌یه‌کی خۆیان نه‌زانیوه و له‌گه‌ڵی هاوده‌نگ نه‌بوون.
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر رژێم گوشاری خستبێته سه‌ر پێڕه‌وانی ئه‌هلی حه‌ق، یه‌کێکی موکریانی یان کورمانج سه‌ری پێوه نه‌ئێشاندوه، یان ئه‌گه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌ک شاره سنوورنشینه‌کانی گرتۆته‌وه، وه‌ک ئه‌و هه‌موو روداوه‌ی که له‌ئه‌نجامی کوشتنی قاچاقچیه‌ک دا بۆ وێنه له‌مه‌ریوان یان پیرانشار ڕوو ده‌دات، نه‌بۆته کێشه‌یه‌کی خه‌ڵکی کرماشان. ته‌نانه‌ت ڕووداوی تیرۆری شوانه قادریش که ده‌کرا ببێته سه‌ره‌تایه‌ک بۆ ئیعترازێکی به‌رین و سه‌رتاسه‌ری، له‌به‌ر نه‌بوونی رێکخستن و قه‌یرانی له‌مجۆره ته‌نیا هه‌رێمی موکریان و ئه‌رده‌لانی گرته‌وه و ئه‌و رووداوه‌ش وه‌ک زۆر روداوی تر که به‌تایبه‌ت له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا بێ پسانه‌وه دێنه ئاراوه، حاڵه‌تێکی هه‌رێمی به‌خۆوه گرت. خۆپیشاندان و ناره‌زایی ده‌ربڕین له‌پێناو کوشتنی مه‌لا محه‌مه‌د ره‌بیعی و ده‌یان هه‌ڵچوونی دیکه‌ی هاوشێوه له‌شاره جۆراوجۆره‌کاندا هه‌ر له‌و بازنه‌یه‌دا ده‌خولێنه‌وه
ادامه مطلب
+ نوشته شده در یکشنبه 29 مرداد1385ساعت 21:1  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
ئاماده کردنی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
ده‌قی دیمانه‌كه له‌گۆڤاری رامان دا:
http://www.raman-media.net/108/r15.pdf
فرات جه‌وه‌ری:
منیش که‌وتمه ناو سیاسه‌ته‌وه و له‌م چوارچێوه‌یه به‌ده‌ر نه‌بووم.
وێڕای ئه‌وه‌ی دیسان سنوورداره، به‌ڵام ده‌کرێ باس له ئه‌ده‌بیاتێکی نۆژه‌نی کوردی بکه‌ین که ته‌نانه‌ت وه‌رده‌گێڕدرێته سه‌ر زمانه بیانییه‌کان و نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه گه‌ردونی ده‌بێت و سنووره‌کان تێده‌په‌ڕێنێ که مایه‌ی خۆشحاڵییه.
پێناسه: فرات جه‌وه‌ری یه‌کێکه له‌و نووسه‌ره کوردانه‌ی که به‌زاراوه‌ی کورمانجی ژوورین و به‌کوردییه‌کی په‌تی و ڕه‌وان ده‌نووسێ. له‌بواری چیرۆک نووسیندا شان به‌شانی ئه‌و که‌سانه دێت که به‌رده‌وام به‌ره‌و پێشه‌وه چوونه‌و کوڵیان نه‌داوه. هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاکانه‌وه ده‌نووسێ و ئێستاش له‌ناو نووسه‌رانی تاراوگه‌دا چالاکییه‌کی ئه‌ده‌بی زۆری هه‌یه‌و چیرۆکه‌کانی له‌ئه‌نتۆلۆژیای ئه‌ڵمانی، عه‌ره‌بی و تورکییه‌کاندا وه‌ک نموونه‌ی چیرۆکی کوردی هێنراونه‌ته‌وه. فرات جه‌وه‌ری ئه‌ندامی یه‌کێتی نووسه‌رانی سوێد و په‌نی ئه‌و وڵاته‌یه. هه‌ر له سوێد ده‌روونناسی منداڵان و له‌زانکۆکانی ستۆکهۆڵمیش "ژیان و که‌لتووری ئه‌تنیکه‌کان" و "دیرۆکی ئه‌ده‌بیاتی رووسیا"ی خوێندووه. له‌په‌راوێزی کاری ئه‌ده‌بیدا وه‌ک مامۆستا، وه‌رگێڕو لێوه‌کۆڵ له‌کۆنسه‌ی کولتووری ده‌وڵه‌تیشدا وه‌ک شاره‌زا له‌بواری ئه‌ده‌بیاتی که‌مینه‌کاندا کاری کردووه.
له‌میانه‌ی سه‌ردانێکیدا بۆ کوردستان، له‌سه‌ر هه‌ندێک ته‌وه‌ری وه‌ک ڕه‌وشی ئێستا و ڕابردووی ئه‌ده‌بیاتی کوردی، کاریگه‌ری غوربه‌ت له‌سه‌ر نووسه‌رانی کورد، چۆنیه‌تی لێک نزیک کردنه‌وه‌ی زاراوه‌کان و ئه‌زموونی نووسه‌رایه‌تی و … تاد دواندمان، که ئه‌مه‌ی خواره‌وه ئه‌نجامه‌که‌یه‌تی.
ـــ هه‌رچه‌ند له‌وانه‌یه پرسیارکردن سه‌باره‌ت به‌ژیانی شه‌خسی شتێکی کلاسێک بێ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوێنه‌رانی زاراوه‌ی کورمانجی ناوین هیچ شاره‌زاییه‌کیان له‌سه‌ر تۆ نییه، خراپ نییه له‌م بابه‌ته‌وه بکه‌وینه ناو.
فرات جه‌وه‌ری: له‌دایکبووی نوسه‌یبینم و گه‌نجێتیم له‌و شاره تێپه‌ڕیوه. ساڵی 1980 په‌ڕیوه‌ی سویید بووم و ئه‌وا 25 ساڵه له‌سویید ده‌ژیم. له‌سویید به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌کتیڤ ده‌ستم به‌خه‌باتی ئه‌ده‌بی کرد. یه‌که‌م کتێبم ساڵی 1980 ده‌رکه‌وت و هه‌تا ئێستا 19 به‌رهه‌می نوسراوم هه‌یه و 14 کتێبیشم له‌زمانی بیانییه‌وه وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر کوردی. له‌نه‌وه‌ده‌کان گۆڤارێکم ده‌رخست به‌ناوی نوده‌م که گۆڤارێکی وه‌رزانه بوو و ده‌ساڵ له‌سه‌ر یه‌ک بڵاو بۆوه. هه‌روه‌ها چاپخانه‌یه‌کیشم دامه‌زراند به‌ناوی نوده‌م که هه‌تا ئه‌مڕۆ نزیکه‌ی سه‌د کتێبی پێشکه‌ش به کتێبخانه‌ی کوردی کردووه.
ــ ئه‌و کتێبانه چین؟
فرات جه‌وه‌ری: هه‌م کتێبی نوسه‌رانی کورده و هه‌م به‌رهه‌می وه‌رگێڕدراوه له زمانه بیانییه‌کانه‌وه. چه‌ند نموونه‌یه‌کی کورمانجی خواروشی تێدایه.
ادامه مطلب
+ نوشته شده در چهارشنبه 25 مرداد1385ساعت 19:30  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
گومان
ئاواره وڵات
سه‌رتاپا
موو به‌موو
نوقمی تاریكیه‌و
سترانی رووناكی ده‌چرێ
ــ مۆم ــ
سه‌رتاپا
موو به‌موو
چۆراوگه‌ی رۆندك و خوێنه‌و
شمشاڵی ته‌بایی ده‌ژه‌نێ
ــ خۆم ــ
سه‌رتاپا
موو به‌موو
گیرۆده‌ی سیحری قه‌وزه‌یه‌و
حه‌یرانی پاكی ده‌بێژێ
ــ گۆم ــ
مۆم ئاسا ده‌توێته‌وه ــ خۆم ــ
گۆمێكه له‌گومان
سه‌رتاپا
موو به‌موو.
+ نوشته شده در سه شنبه 24 مرداد1385ساعت 0:41  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
وا برِیاره 15ی ئه‌م مانگه یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی رۆژانه به‌زمانی كوردی به‌ناوی (ئازادیا وه‌لات) له‌توركیا ده‌ربچێت كه پێشتر بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ به‌شێوه‌ی هه‌فتانه ده‌رچوه. ده‌رچوونی ئه‌م رۆژنامه‌یه له‌كاتێكدایه كه ده‌سه‌لآتداران رێگرییه‌كی گه‌وره له‌كوردانی ئه‌و ولآته ده‌كه‌ن كه چالاكی كه‌لتوورییان هه‌بێت. له‌دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رنووسه‌ره‌كه‌یدا، تایب ته‌مه‌ل ده‌رباره‌ی هۆكاری كردنه رۆژانه‌ی هه‌فته‌نامه‌كه‌یان گوتی: "به‌برِوای من له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا هه‌فته‌نامه ناتوانێ و‌ه‌لآمده‌ره‌وه‌ی داخوازییه‌كانی خه‌ڵك بێت" ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه هۆی چییه رۆژنامه‌كه له 15ی ئه‌م مانگه‌دا ده‌بێته رۆژانه، ناوبراو گوتی "تێكۆشانی ئازادی گه‌لی كورد له‌رۆژی 15ی ئاگۆستدا ده‌ستی پێكردوه، ئه‌م رۆژه بۆ گه‌لی كورد، رۆژێكی پیرۆزه. چونكه پێمان وایه رۆژنامه‌گه‌ریش كارێكی پیرۆزه، برِیارماندا له‌و رۆژه‌دا ده‌ری بكه‌ین." ده‌قی دیمانه‌كه له‌رۆژانی داهاتوودا بخوێنه‌وه.
+ نوشته شده در یکشنبه 22 مرداد1385ساعت 22:9  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

ئیستاتیكا
گۆڤارێكی وه‌رزی سه‌ربه‌خۆیه
سه‌رنوسه‌ر: هه‌رێم یاسین
ده‌سته‌ی نوسه‌ران:
ئارام موكریانی
ئه‌سعه‌د عه‌لی
ره‌حیم سابیر
تارق حه‌سه‌ن
لوقمان حه‌سه‌ن
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
بۆ په‌یوه‌ندی؛ govaryestatica@yahoo.com
+ نوشته شده در شنبه 21 مرداد1385ساعت 15:33  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
وتووێژ له‌گه‌ڵ قه‌ره‌نی قادری
ئاماده‌کردنی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
قه‌ره‌نی قادری: له کۆشکی سپی و ده‌ره‌وه‌ی کۆشکی سپی‌دا ئه‌و لایه‌نانه‌ی، که مه‌یلی خه‌ست و خێرایان بۆ هه‌ڕه‌شه‌ی توندتر به دژی کۆمار‌ی ئیسلامی هه‌یه، به‌دی ده‌کرێن و له هه‌وڵی ئه‌وه‌شدان، که چه‌قووی کۆشکی سپی بۆ ملی "مه‌لا ئه‌تۆمییه‌کان" تیژتر بکه‌ن. ته‌نانه‌ت ئه‌و مه‌یله‌ش هه‌یه، که هانی جۆرج بووش بده‌ن هه‌ر له ده‌وره‌ی سه‌رکۆماری خۆیدا، "کۆتایی" به دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی یان کۆمار‌ی ئیسلامیش بێنیت.
ـ کاربه‌ده‌ستانی کۆمار‌ی ئیسلامی ئێران به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆمی به‌مافێکی به‌رهه‌قی خۆیان ده‌زانن و له‌کۆڕو کۆبوونه‌وه نێوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کاندا ڕاشکاوانه جه‌خت له‌سه‌ر پیتاندن و په‌ره‌پێدانی ده‌که‌ن، به‌بڕوای ئێوه ئه‌م دۆسیه‌یه به‌کوێ ده‌گات؟
به گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی، کۆمار‌ی ئیسلامی بۆ ماوه‌ی نزیک به 20 ساڵان چالاکییه ئه‌تۆمییه‌کانی خۆی له‌م ڕێکخراوه‌یه شاردبۆوه. به پێی تاقیکردنه‌وه‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه، به‌شێک له‌و که‌ره‌سانه‌ی که بۆ چالاکییه ئه‌تۆمییه‌کان له هه‌ندێک له بنکه ناوکییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا به‌کار هێندرابوون، شوێنی ئۆرانیۆمی پیتێندراویان پێوه دیار بووه. کۆمار‌ی ئیسلامی هاوکات که پێ له‌سه‌ر مافی خۆی بۆ "چالاکیی ئاشتیخوازانه" داده‌گرێت، به ناڕوونی و له نهێنیدا هه‌وڵی بۆ پیتاندنی ئۆران‌یۆم داوه. ئیددعای "ئاشتیخوازانه" له‌گه‌ڵ شاردنه‌وه، له نهێنیدا کارکردن و ناڕوونی له ڕاپۆرتدا، که ئه‌مانه کارنامه‌ی کۆمار‌ی ئیسلامین، یه‌کتر ناگرنه‌وه. ئه‌م کرده‌وانه ئه‌و شک و گومانه به‌هێز ده‌که‌ن، که چالاکییه ئه‌تۆمییه‌کانی کۆمار‌ی ئیسلامی به‌ره‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌کی نیزامی هه‌نگاو ده‌نێن. ئه‌م کۆده‌نگه جهانییه و دۆخه دیپلۆماسییه‌ی که هه‌ر ئێستا ئاسمانی کۆمار‌ی ئیسلامی داگرتووه، "مه‌لا ئه‌تۆمییه‌کانی تاران" لێی به‌رپرسن.
ادامه مطلب
+ نوشته شده در جمعه 20 مرداد1385ساعت 1:0  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
[ئاكام]
بێبه‌ش
Bibesh_2005@yahoo.com
ئه‌م به‌یانیه ... له گوێی رووبار
هه‌ر دوا به دوای
شه‌وئه‌نبازی دوو شه‌وه‌تای عه‌شقی دڵدار
كه خونچه‌گوڵ
جلی شه‌وی خۆی دادڕی
خوناڤێكی عه‌شقی ئێمه
له هه‌یوه‌تی قامچی چاوان
له سه‌ر په‌ڕه‌ی گوڵ داپه‌ڕی،
دڵۆپه‌ی عاشقی پاكژ
ئه‌مجاره‌یان
ویستی له ئاهه‌ڕای ره‌گ دا
به به‌ژنی دڵدار هه‌ڵبزنێ
كه تا نێوقه‌دی رێگه چوو
له شه‌فافی ناخی گوڵدا
رووباری دشت
ئه‌وی بینی و له داخ هه‌ڵچوو
لێشاوێكی نارد ... خاپینۆك
لاسكی گوڵی شكانده‌وه و
سووره گوڵی له كۆش گرت و
ئه‌و دڵۆپه تینوویه‌شی
دایه به‌ر پێلێكی خه‌یدۆك.
+ نوشته شده در چهارشنبه 18 مرداد1385ساعت 23:28  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
ئاماده کردنی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د:
له‌ئاواره‌كانی ئاڵتاش و توركیا بپرسن، له‌برینداره‌كانی سه‌رده‌شت بپرسن، له‌نووریه كه‌سپیرو گه‌ریلاكان بپرسن، له‌هاوڕێكانی شوانه‌ی سه‌یدقادرو قامشلوییه‌كان بپرسن، بزانن چاك تاكه‌ناوه‌ندی كوردی نییه له‌هه‌موو ناخۆشییه‌كدا له‌گه‌ڵیاندایه‌و ئاوێزانی سه‌ختی و ناخۆشییه‌كانیان بووه.

له‌سه‌ره‌تاكانی مانگی شه‌شدا ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به‌ئه‌نفال و جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد chak كه‌خۆی به‌ده‌زگایه‌كی سه‌ربه‌خۆو ناحزبی پێناسه ده‌كات، دوای چوار ساڵ كار‌و خه‌بات یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خۆی له‌ئه‌ڵمانیا به‌ست. بۆزیاتر ئاشنابوون به‌ده‌رئه‌نجامه‌كانی كۆنگره‌و هه‌روه‌ها تێكۆشانی ئه‌م ناوه‌نده وتووێژێكمان پێكهێنا له‌گه‌ڵ عه‌لی مه‌حمود مه‌حه‌مه‌د به‌رپرسی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌و بیروڕامان ده‌رباره‌ی دۆخی ده‌زگا ناحكومیه‌كان و كۆسپه‌كانی به‌رده‌میان وه‌رگرت.
ــ ده‌كرێ به‌كورتی باس له‌ده‌رئه‌نجامه‌كانی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی چاك بكه‌ن؟
عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د: له ڕۆژه‌كانی 3و4-6-2006 له شاری كۆڵنی ئه‌ڵمانیا، به‌به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له‌نوێنه‌ران و میوانه‌كان كۆنگره‌ی یه‌كه‌می چاك دوای 4 ساڵ و نیو كاركردن به‌سترا، به‌شی یه‌كه‌می كۆنگره تایبه‌ت بوو به‌وتارو قسه‌و باسی نوێنه‌رایه‌تی لایه‌نه‌كان و خوێندنه‌وه‌ی بروسكه‌و په‌یامی كه‌سایه‌تی و حزب ڕێكخراوه‌كان، به‌شه‌كانی دیكه‌ی كۆنگره تایبه‌ت به‌ئه‌ندامان كه له‌سویسرا، نه‌رویج، فنله‌ند، دانمارك، سوید، هۆڵه‌ند، به‌لجیكا، به‌ریتانیاو ئه‌ڵمانیاوه هاتبوون، به‌داخه‌وه له‌وڵاتانی دوور‌و پارچه‌كانی كوردستانه‌وه نه‌توانرا به‌شدار بن،
ــ ته‌وه‌ری گفتوگۆكان چی بوون؟
عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د: به‌هۆی ئه‌وه‌ی چاك ڕێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆیه‌و هه‌موو بۆچونه سیاسی و فكرییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی تێدایه، بۆیه گفت و گۆكانی ئه‌وپه‌ڕی جدی و گه‌رم و گوڕ بوو، ته‌واوی به‌رنامه‌و ناوی ناوه‌ندو كاره‌كانی خرایه به‌رباس و ڕه‌خنه‌و له كۆتایشدا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدرا، سه‌رپه‌رشتیارو جێگره‌كه‌ی و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رو لیژنه‌ی چاودێری هه‌ڵبژێردرا، به‌درێژیی جه‌خت له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی چاك و پاشكۆنه‌بوونی بۆهیچ ئایدۆلۆژیا‌و لایه‌نێكی سیاسی كرایه‌وه، له‌لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ردا یه‌زیدی، ژنان، كه‌سایه‌تی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌دیده‌كرێت .
ادامه مطلب
+ نوشته شده در سه شنبه 17 مرداد1385ساعت 15:13  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|

نه‌زانی / رۆمان
میلان كۆندێرا
وه‌رگێڕانی: ئه‌نوه‌ر حه‌سه‌ن پوور
چاپی یه‌كه‌م ــ سلێمانی
چاپخانه‌ی گه‌نج
سه‌رپه‌رشتیاری چاپ: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
له‌بڵاوكراوه‌كانی خانه‌ی رێنما ــ 203 ل.
+ نوشته شده در دوشنبه 16 مرداد1385ساعت 0:41  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
له‌ده‌وری ئه‌و سه‌ره بێ موه‌ت گه‌ڕێم كه هه‌ر موویه‌كی لێ بووبێته‌وه گۆڵێكت كردوه‌و شانازیه‌كت تۆمار كردوه. تۆ ده‌بێت ئه‌و سه‌ره‌ت بكێشی به‌تۆپا و شانازی بۆ لوسیا گیان و منداڵه‌كان تۆمار بكه‌یت نه‌ك بیكێشیت به‌سینگی گه‌نجێكی هه‌تیوی دایك مردوودا.
زیزۆ گیان!
ئه‌م نامه‌یه‌ت له‌نه‌خۆشخانه‌وه بۆ ده‌نێرم. له‌حاڵێكدا كه دڵی ئه‌م دایكه بۆ كوڕه‌كه‌ی لێده‌دات، هیوام ئه‌وه‌یه كه به‌زووترین كات له‌قه‌فه‌سی نه‌خۆشخانه بێمه ده‌ره‌وه‌و بگه‌ڕێمه‌وه بۆ خانوه‌كه‌مان كه به گوته‌ی باوكت هیچ شوێنێك نابێته ماڵی مرۆڤ خۆی. دڵم ده‌خوازێت كه به‌زووترین كات بگه‌ڕێمه‌وه و چاوم به‌زیزۆ و لوسیا و ده‌سته گوڵه‌كانتان بكه‌وێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر كه خوشكه‌كه‌ت هه‌واڵی بۆ هێنام كه له‌یاری كۆتایی مۆندیالدا شه‌ڕت كردوه دڵم پڕ بوو له‌فرمێسك.
زیزۆ گیان!
ئه‌مه چ كارێك بوو كه ئه‌نجامت دا؟ رۆژی یه‌كه‌م كه باوكت تۆپه چه‌رمیه‌كه‌ی بۆت كڕی، مه‌گه‌ر شه‌رتی له‌گه‌ڵ نه‌كردی كه هیچ كات ئه‌گه‌ر هات و توڕه بیت شه‌ق له‌منداڵی كه‌س نه‌ده‌یت و له‌نێو یاریدا شه‌ڕه‌شه‌ق نه‌كه‌یت و شوشه‌ی ماڵی كه‌س نه‌شكێنی. له‌فیلمه‌كه‌دا سه‌دان جار پێشانیان دایه‌وه كه به‌كه‌لله ئه‌ده‌یته بان سینگی مناڵی خه‌ڵكی و ئه‌یخه‌یته سه‌ر زه‌وی. ئه‌م كارانه چیه كه ده‌یان كه‌یت؟ مه‌گه‌ر تۆ شه‌قاوه‌ی؟ یا وه‌ك ئه‌و منداڵه تێكسازیانه‌ت لێهاتوه و بویته چه‌قۆكێش؟ ئایا په‌یمانه‌كه‌ی باوكت له‌بیر كردوه؟ ئایا ئه‌و به‌یته شیعره‌ی "بودلێر"ی شاعیره گه‌وره‌كه‌ی فه‌ره‌نسات بیر نه‌ماوه كه له‌منداڵیدا به‌خه‌تی خۆت له‌بان دیواره‌كه نوسیبووت:
به‌های نیه ئه‌وه‌ی كه په‌رێشان بكه‌ی دڵێ
سه‌ر بكێشی به‌زگێكا بێ هیچ به‌رهه‌مێ
ادامه مطلب
+ نوشته شده در شنبه 14 مرداد1385ساعت 18:32  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
ئاماده کردنی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
ــ ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش هه‌واڵی نه‌خۆشی ئێوه بڵاو بۆوه، ئێسته دۆخی ته‌ندروستیتان چۆنه؟
عوسمان ئۆجالان: مانگی رابردوو تووشی نه‌خۆشی دڵ بووم، به‌ڵام نه‌خۆشییه‌کی زۆر قورس نه‌بوو. سه‌ردانی دکتۆرم کرد‌و ئێستا باشترم. بارودۆخی ته‌ندروستیم تا ڕاده‌یه‌کیش په‌یوه‌ندی به‌ڕه‌وشی سیاسییه‌وه هه‌یه. به‌تایبه‌ت له کوردستانی تورکیا بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی له‌ناو ئاڵۆزییه‌ک دایه و منیش که ماوه‌یه‌ک سه‌رکردایه‌تی شۆڕشم کردووه، ئه‌م ئاڵۆزییانه کاریگه‌رییان له‌سه‌ر داناوم و ته‌ندروستیان خستومه‌ته ژێر باندۆڕه‌وه. به‌ڵام ئێستا باشترم. ده‌رمان ده‌خۆم و دکتۆره‌کان پێیان گوتوم پێویست به‌نه‌شته‌رگه‌ری ناکات.
ــ وا هه‌ست ده‌کرێ عوسمان ئۆجالان ئه‌و ده‌نگه‌ی جارانی نه‌ماوه و گۆشه‌گیر بووه، ئایا وازت له سیاسه‌ت هێناوه؟
عوسمان ئۆجالان: پێویسته بزانین چ کاتێک ده‌شێ واز له‌سیاسه‌ت بێنین. وه‌ختێک گه‌لی کورد به ئازادی گه‌یشت، سیاسه‌تمه‌دارێکی کورد ده‌کارێ واز له‌سیاسه‌ت بێنێ، به‌ڵام ئێستاکه گه‌لی کورد به ئازادییه‌کانی نه‌گه‌یشتووه، له‌کوردستانی عێراق ئه‌م ئازادییه ده‌سته‌به‌ر بووه، به‌ڵام له‌کوردستانی تورکیا و پارچه‌کانی تر گه‌له‌که‌مان هه‌ر وا ژێرده‌سته. هه‌تا ئازادی ده‌سته‌به‌ر نه‌بێت، ئه‌گه‌ر سیاسه‌تمه‌دارێکی به‌ئه‌زمون بڵێ سیاسه‌ت ناکه‌م و وازی لێ دێنم، ئه‌وا شتێکی خراپه. من ناتوانم ئه‌م خراپییه بکه‌م. پێم وایه پێویستی به خزمه‌تی من هه‌یه. تێگه‌یشتن و ئه‌زموونی تایبه‌تم هه‌یه‌و نزیکه‌ی سی ساڵه خزمه‌ت ده‌که‌م و به‌گوێره‌ی پێوانه سیاسییه‌کان ته‌مه‌نێکی واشم ڕانه‌بواردوه و هێشتا گه‌نجم، بۆیه پێویسته باشتر له‌جاران سیاسه‌ت بکه‌م، نه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری بم. به‌ڵام هه‌ندێک که‌س که ئیستخباراتی تورکیایان له‌پشته و پێیان ناخۆشه ئۆجالان کاریگه‌ری له‌سه‌ر سیاسه‌تی کوردی هه‌بێ و گه‌ره‌کیانه باندۆڕی نه‌هێڵن، جا ئه‌مه عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌بێت یان عوسمان ئۆجالان، بانگه‌شه‌یه‌کی به‌مجۆره‌یان له‌سه‌ر من کرد‌و ئامانجیان ئه‌وه بوو له‌ناو گه‌لی کورددا بێ ئومێدی دروست بکه‌ن. بۆ وێنه پارتی وڵاتپارێزی دیموکراتیک pwd که سه‌ره‌تا پێکه‌وه بووین و ئێستا هاوده‌ستن له‌گه‌ڵ ئیستخباراتی تورکیا، بانگه‌شه‌یان کرد که عوسمان ئۆجالان وازی له‌سیاسه‌ت هێناوه، ئه‌مه دووره له ڕاستی و له‌هه‌میشه زیاتر له‌مه‌یدانه‌که دام و به‌رده‌وامم له‌سه‌ر خه‌باتی سیاسییم و پێم وایه له ئاینده دا ده‌توانم خه‌باتێکی زیاتریش بکه‌م و سه‌رکه‌وتوو بم.
ادامه مطلب
+ نوشته شده در چهارشنبه 11 مرداد1385ساعت 19:58  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
1. گه‌ڕانه‌وه
له وه‌رزێکی به‌هاریدا گه‌ڕانه‌وه و
دڵۆپ، دڵۆپ
بارانیان به‌دیاری هێنا
له وه‌رزێکی هاوینیدا گه‌ڕانه‌وه و
مشت، مشت
"با" یان
بۆ ئه‌م خه‌رمانانه هێنا
گه‌ڕانه‌وه له وه‌رزێکی پاییزیدا و
جێژنانه‌یان برووسکه بوو
بۆ ئه‌م خاکه لێو قه‌ڵشیوه
گه‌ڕانه‌وه له وه‌رزێکی زستانیدا و
کڵوو، کڵوو
به‌فریان هێنا
بۆ ئه‌م وڵاته قاقڕه.
2. بۆسه
خێوه‌ت دڕا‌و
ستوون شکاو
"با" فێ‌گرتوو
مانگ له‌ترسان
سه‌رهه‌ڵگرتوو
ته‌نیا خۆت و چه‌که‌که‌ت بوون
له‌م نیوه‌شه‌وه تاره‌دا
پێخه‌فتان به‌ردێکی ره‌ق و
له‌بۆسه‌ی تاریکیدا بوون.
+ نوشته شده در یکشنبه 8 مرداد1385ساعت 17:12  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|