حه‌سه‌ن جه‌ماڵ
له‌تورکییه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
"سه‌ره‌تا با چه‌که‌کان بێده‌نگ بکرێن، که‌س هێرش نه‌کاته سه‌ر ئه‌وی تر!" ئه‌مه بو قسه‌ی موراد قه‌ڕه‌یڵان... ئایا سه‌قامگیرکردنی هێنده ئه‌سته‌مه؟ له‌پێناو ئه‌مه دا پێویسته په‌که‌كه پاشه‌کشێ بکات و له‌گه‌ڵ سوپا نه‌که‌وێته پێکدادانه‌وه. به‌ده‌ردی تاڵه‌بانی ده‌ڵێ "په‌که‌که ئاگربه‌ست راده‌گه‌یه‌نێ به‌ڵام به‌گوێره‌ی پێویست دور ناکه‌وێته‌وه. له‌شوێنی وا ده‌مێنێته‌وه که هه‌ر جارناجارێ له گه‌ڵ سوپا ده‌سته‌ویه‌خه ده‌بێ." هه‌رچی موراد قه‌ڕه‌یڵانه پێی وایه "ئێمه بڕیاری راگرتنی چالاکییه‌کانمان ده‌ده‌ین و پاشه‌کشێ ده‌که‌ین، به‌ڵام سوپا هه‌روا هێرشمان ده‌کاته سه‌ر. له وه‌ها دۆخێک‌دا ناچارین خۆمان بپارێزین." ئه‌م ره‌وشه به‌کوێ ده‌گات؟ گه‌ر به‌کورتی بیبڕینه‌وه: پێویسته هه‌ر دو لا بوه‌ستن! قامکیان له‌سه‌ر ماشه‌کان لابه‌رن.
هه‌ولێر
بناری چیای قه‌ندیل... شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردو پاش وتوێژی چوار کاتژمێریمان له گه‌ڵ که‌سی ژماره یه‌کی په‌که‌که موراد قه‌ڕه‌یڵان به‌سه‌ر چیا سه‌رسه‌وز و به‌ناو دارستانه‌کاندا به‌ره‌و خوار بوینه‌وه.
خوڕه‌و هاژه‌ی جۆباره‌کان ده‌بیسترا....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در یکشنبه 10 خرداد1388ساعت 3:16  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
حه‌سه‌ن جه‌ماڵ
له‌تورکییه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
له‌وه‌ڵامی پرسیارێکمدا سه‌باره‌ت به فه‌تحوڵاچیه‌کان، قه‌ره‌یڵان گوتی "فه‌تحوڵاچیه‌کان ده‌یانه‌وێ له ناو سیسته‌می ده‌وڵه‌تدا سه‌قامگیر بن، بۆیه نزیکی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان بونه‌وه. ئاوا به‌هێز بون. دیاره له ئه‌مریکاش یارمه‌تی وه‌رده‌گرن. ئه‌مریکا فه‌تحوڵاچیه‌کان ده‌خاته به‌رده‌م جیهانی ئیسلام.. ئه‌وان به دروشمی "ئێمه‌ش دژی په‌که‌که‌ین، ئێمه‌ش لایه‌نگری ده‌وڵه‌تین" له‌ناو ده‌وڵه‌ت دا جێگه‌ی خۆیان کردۆته‌وه. له‌باشوری رۆژهه‌ڵات هه‌ن به‌ڵام ژماره‌یان زۆر نیه. ده‌چنه ناو پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانه‌وه. له‌ناو چینی پۆلیس و مامۆستایان‌دا بڵاو بونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له ناو ئه‌و که‌سانه‌شدا په‌ره‌یان سه‌ندوه که سه‌باره‌ت به ئایین گه‌رم و گوڕن. با وای دابنێین په‌که‌که ته‌نگاو بوه یاخود له‌ناو چوه. ده‌زانن له هه‌رێمه‌که چی ده‌قه‌ومێ؟ باشوری رۆژهه‌ڵات ده‌بێته ناوه‌ندێک بۆ پاشڤه‌ڕۆیه‌تی."
چیای قه‌ندیل، باکوری عێراق
له‌باکوری عێراق هه‌م تاڵه‌بانی و هه‌م بارزانی له‌به‌رده‌م رۆیشتنی رۆژنامه‌نوسان بۆ قه‌ندیل واته له‌به‌رده‌م په‌یوه‌ندیی میدیاکان به په‌که‌که‌وه ده‌بنه ئاسته‌نگ.....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در شنبه 9 خرداد1388ساعت 12:7  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
حه‌سه‌ن جه‌ماڵ
له‌تورکییه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
قه‌ڕه‌یڵان ره‌خنه له یه‌کێتی ئه‌وروپا به گشتی و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا به‌تایبه‌تی ده‌گرێ. ده‌ڵێ هه‌ر دوک وڵات نایانه‌وێ تورکیا له یه‌کێتی ئه‌وروپادا ببینن؛ له به‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌و دو وڵاته یاری به چاره‌سه‌ری پرسی کورد ده‌که‌ن. قه‌ڕه‌یڵان ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر کێشه‌که چاره‌سه‌ر نه‌کرێ و پێکدادانه‌کان به‌رده‌وام بن، هه‌زاران قسه و بیانویان ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه نه‌که‌ونه ناو یه‌كێتی ئه‌وروپاوه. باس له مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن و زۆر شت ده‌ڵێن. تورکیا ئه‌م بارودۆخه‌ی بۆ ناخوێندرێته‌وه...." هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به سه‌رۆکی نوێی ئه‌مریکا ده‌ڵێ "دڵنیا نیم له‌وه‌ی داخۆ ئۆباماش وه‌ک بوش هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات، واته بێ چاره‌سه‌ری هه‌ڵده‌بژێری یان نا. خۆزیا ئه‌مریکای ئۆباما به دڵ چاره‌سه‌ری سیاسی بوێ.. نازانم ده‌یه‌وێ چی بکات. ئه‌مریکا ده‌توانێ رۆڵێکی به‌رچاوی هه‌بێ له چاره‌سه‌ری کێشه‌کاندا.... "
چیای قه‌ندیل، باکوری عێراق
موراد قه‌ڕه‌یڵان که‌سی ژماره یه‌که‌می په‌که‌که ساڵی 1956 له دێهاتێکی سه‌ر سنوری سوریا له دایک بوه. له (گازی عه‌نتاب) خوێندنی باڵای ته‌کنیکی ته‌واو کردوه. سه‌ره‌تای هه‌فتاکان که هێشتا خوێندنی ناوه‌ندی ته‌واو نه‌کردبو، له ژێر کاریگه‌ری ده‌نیز گه‌زمیش و قۆناغی 12ی مارسدا ده‌بێته چه‌پگه‌را.
ادامه مطلب
+ نوشته شده در جمعه 8 خرداد1388ساعت 1:14  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
قه‌ڕه‌یڵان؛ ئیتر په‌که‌که، په‌که‌که‌ی کۆن نییه
حه‌سه‌ن جه‌ماڵ
له‌تورکییه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
موراد قه‌ڕه‌یڵان به‌مجۆره باس له گۆڕانکارییه‌کانی ناو په‌که‌که ده‌کات "په‌که‌که به نیسبه‌ت رابردو رێبازێکی ژیرانه‌تری گرتۆته به‌ر. بۆ نمونه سه‌ره‌تا داوای ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی ده‌کرد. به‌ڵام ئه‌مه هی رابردو بو. یانی چیتر "جیاخواز" نییه. ده‌مانه‌وێ کورده‌کان له چوارچێوه‌ی سنوره‌کانی کۆماری تورکیادا به یه‌کسانی و ئازادی بژین. ده‌مه‌وێ رونی بکه‌مه‌وه که ئه‌مه تاکتیک نییه. قۆناغی دورکه‌وتنه‌وه له جیاخوازی و سه‌ربه‌خۆیی ساڵی 1993 و 1999 له ئیمڕالی ده‌ستی پێ‌کرد. پاڕادیگما گۆڕاوه."
چیای قه‌ندیل، باکوری عێراق
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردو له ماڵێکی دو هۆده‌یی و میچ نزمی گوندێکی بناری قه‌ندیل له وتوێژه چوار کاتژمێرییه‌که‌مدا له گه‌ڵ موراد قه‌ڕه‌یڵان که‌سی یه‌که‌می ناو په‌که‌که، په‌یتا په‌یتا هه‌وڵم ده‌دا بابه‌تێک بخه‌مه رۆژه‌ڤه‌وه؛
ادامه مطلب
+ نوشته شده در چهارشنبه 6 خرداد1388ساعت 18:35  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
حه‌سه‌ن جه‌ماڵ
له تورکییه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
قه‌ڕه‌یڵان؛ هیوامان به ئاشتی هه‌یه
موراد قه‌ڕه‌یڵان که‌سی یه‌که‌می په‌که‌که ده‌ڵێ "سه‌ره‌تا ده‌بێ چه‌که‌کان بێده‌نگ بکرێن. که‌س هێرش نه‌کاته سه‌ر که‌سێکی تر. با وه‌ک ده‌سپێک له ناو خۆماندا گفتوگۆ له سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه ده‌ست پێبکه‌ین... له ڕێگه‌ی چه‌که‌وه نا به‌ڵکه له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه ئه‌م ئیشانه راپه‌ڕێنین" قه‌ڕه‌یڵان بۆ پرۆسه‌ی دیالۆگ به گوێره‌ی پێویست، پێشنیاری میکانیزمێک ده‌کات پێکهاتو له که‌سایه‌تیه ژیره‌کان، و ده‌ڵێ "له به‌رده‌م قۆناغێکی گرنگ داین! ساڵی 1993 ده‌رفه‌تێک بۆ ئاشتی ره‌خسا، له کیس چو. با ئه‌مجاره‌ش وای لێنه‌یه‌ت. ئیتر نامانه‌وێ خوێن بڕژێ."
چیای قه‌ندیل، باکوری عێراق
په‌که‌که ساڵانێکی دورو درێژه له چیاکانی قه‌ندیل به‌ڕێوه ده‌برێ. وه‌ک ده‌ڵێن "سه‌رۆکایه‌تی له ئیمڕالییه"، به‌ڵام ئێستا که‌سی یه‌که‌می په‌که‌که، موراد قه‌ڕه‌یڵان له چیاکانی قه‌ندیل ده‌ژی.....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در سه شنبه 5 خرداد1388ساعت 17:31  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
حه‌سه‌ن جه‌ماڵ
له‌تورکیه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
"به‌بڕوای من دابه‌زینی په‌که‌که له چیاکان ئه‌گه‌رێکی لاوازه. په‌که‌که چه‌که‌کانی دانانێ. رێکخراوێک که سی ساڵ له چیاکان بێ... ده‌بێ زۆر شت گه‌ره‌نتی بکرێن... پێیان بڵێن غروریان خه‌وشدار ناکرێ، بڕوایان پێ بێنن به‌م شتانه بۆ ئه‌وه‌ی بێنه خوار... به پێچه‌وانه‌وه ئه‌سته‌مه... کاک حه‌سه‌ن، خۆ بۆ سه‌یران و سه‌فا رویان نه‌کردۆته چیاکان."
هه‌ولێر
به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌کی مه‌ی که‌وتینه رێ. شاخ و ده‌شت و دۆڵ سه‌وز ده‌نوێنێ، به‌هار به هه‌مو شوێنێکه‌وه دیاره. به‌ره‌و سلێمانی ده‌ڕوێن.
لای راستمان ئابیده‌ی ئه‌نفاله.....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در یکشنبه 3 خرداد1388ساعت 17:19  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
عوسمان ئۆجه‌لان؛ ئیتر کاتی دابه‌زین له چیاکان هاتوه
حه‌سه‌ن جه‌ماڵ
له تورکیه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
عوسمان ئۆجه‌لانیش له گه‌ڵ ئه‌وه دایه کێشه‌ی کورد له توند‌و تیژی و چه‌ک جیا بکرێته‌وه... به‌ڵام ده‌ڵێ "لوتکه‌ی کاره‌کان لێبوردنه. پێویسته لێبوردنێک رابگه‌یه‌نرێ که جیاوازی دانه‌نێ. ده‌ڵێن 200 تا 250 کادیری سه‌رکردایه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه ده‌هێڵنه‌وه. وا نابێ. چونکه ئه‌وانه‌ی گوێ به کادیره لیده‌ره‌کان و سه‌رکردایه‌تی ناده‌ن ته‌نها 1% یان 2% ده‌بن. ئه‌وانی تر دیسان له‌شاخ ده‌مێننه‌وه و دانابه‌زن."
کۆیه، باکوری عێراق
ساڵه‌کان خێرا تێده‌په‌ڕن. پێموابێ ساڵی 1994 بو. دیسان له‌سه‌ر ئه‌م ڕێگه‌یه‌ی ئێستامان، له‌و شه‌قامه‌ی ناوی مادام میته‌رانه به‌ره‌و گردی هه‌یبه‌ت سوڵتان ملمان پێوه نابو. هه‌ندێک سه‌روتر له دو لاوه به‌ره‌و سنوری ئێران ده‌ڕوات. لای چه‌پ قه‌ندیله.
ئه‌و چیایانه‌ی په‌که‌که تیایدا جێگیر بوه....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در یکشنبه 3 خرداد1388ساعت 0:44  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
حه‌سه‌ن جه‌ماڵ
له‌تورکییه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
سکرتێری گشتی پێشوی (DEP) یاشار کایا ده‌ڵێ "ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کان، یه‌کێتی ئه‌وروپا، عێراق و ده‌سه‌ڵاتدارێتی کوردستانی عێراق پێداگرن له‌سه‌ر ئه‌و قۆناغه‌ی ئه‌مڕۆکه پێی گه‌یشتون. کار له‌سه‌ر پلانێک ده‌کرێ و پرسی په‌که‌که به‌گه‌رمی له سه‌ر مێزه. ئیتر هه‌مو شتێک کۆتایی پێدێ. سه‌رهه‌ڵدانی چه‌کدارانه‌ی کورد دوایین قۆناغه‌کانی تێده‌په‌ڕێنێ. رێگه‌ی هه‌ره باش بۆ په‌که‌که وازهێنانی بێمه‌رجه له چه‌ک..."
هه‌ولێر
نیوه شه‌وی چوارشه‌ممه، فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌تاتورک. فڕۆکه‌که‌مان له نشینگه که‌وته ڕێ و خێراییه‌که‌ی زیاتر کرد. به‌تورکی و ئینگلیزی ئاگاداری ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌له‌فۆن و ئامێره ئه‌لکترۆنییه‌کانمان بکوژێنینه‌وه.
ئه‌و هاوڵاتیه‌ی له کورسیه‌که‌ی ته‌نیشتمان دانیشتوه، گوێی به‌م شتانه نابزوێ. ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی هه‌روا به گوێچکه‌یه‌وه گرتوه و وادیاره ده‌ئاخفێ. له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ماندا هێمنی زاڵ ده‌بێ و ژنێکی جوان سه‌ره‌تا به تورکی و ئینجا به ئینگلیزی ئاگاداری ده‌دات. ئه‌وه‌ی ته‌نیشتم سه‌ری هه‌ڵده‌بڕێت.....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در جمعه 1 خرداد1388ساعت 18:32  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
ئه‌حمه‌د ئاڵتان
له‌تورکیه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
کاتێک رۆژنامه‌نوسێکی ئیتالی لێی پرسیم "هۆکاره‌کانی ده‌رکه‌وتنتان له‌رۆژنامه‌ی (ته‌ڕه‌ف) چی بو؟" رۆژنامه‌که‌مان به‌ره‌و لای درێژ کرد، هه‌واڵی قومارخانه‌ی ساراج ئۆغڵوم نیشان دا.
له‌ژێر ئه‌و ستادیۆمه‌ی یاری قاره‌مانێتی یۆفای تێدا کرا، قومارخانه‌یه‌ک له‌قاو درا.
ئه‌مه وه‌ک هه‌واڵێک به هه‌مو دنیادا بڵاو بۆوه.
له‌تورکیاش به‌شێوه‌ی هه‌واڵێکی که‌م بایه‌خ له لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می "میللیه‌ت" و وه‌ک مانشێتێکی كلكداریش له‌رۆژنامه‌ی "ته‌ڕه‌ف"دا بڵاو بویه‌وه.
بۆیه گوتم "هه‌واڵێکی تایبه‌ت بهفوتبۆڵ ده‌شارنه‌وه، ئینجا بیر له‌هه‌واڵه سیاسییه‌کان بکه‌نه‌وه. میدیای ئێمه راستیه‌کان ده‌شارێته‌وه. ئێمه‌ش ئه‌و راستیانه ده‌بێژین."
پاشان باسی "ئه‌رگه‌نه‌کۆن"مان کرد.
باس له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌رگه‌نه‌کۆن قۆڵبه‌ست کراون که "که‌سایه‌تیه هه‌ڵبژارده"کانن.
پێمگوت "ئه‌رگه‌نه‌کۆن زۆر له‌رێکخراوی (پ.دو لۆکاس)ی ئێوه ده‌چێ. ئایا بیرتان دێت زۆر که‌سایه‌تی دیار و له‌وانه سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوی ئه‌و وڵاته‌ش تیایدا ئه‌ندام بون"
ادامه مطلب
+ نوشته شده در چهارشنبه 23 اردیبهشت1388ساعت 16:37  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
له‌تورکیه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
سیاسه‌ته‌کانی کورد، هێنده‌ی هه‌ولێر له‌واشنگتۆنه‌وه شێوه ده‌درێ. له‌شێوه‌گرتنی ئه‌و سیاسه‌تانه‌دا، ئه‌نیستیتۆی کوردی له‌واشنگتۆن وه‌ک ناوه‌ندێکی گرنگ سه‌یر ده‌کرێ. دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم سه‌رۆکی ده‌زگاکه‌یه. که‌ریم یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی له‌لایه‌ن مه‌لا مسته‌فا بارزانییه‌وه زۆرترین متمانه‌ی پێکراوه. ئێستاش زۆر نزیکی بارزانییه‌کانه. دینامیکه ناوخۆییه‌کانی په‌که‌که و میکانیزمه‌کانی بڕیاردانی ئه‌و حزبه باش ده‌ناسێ. به‌پێی لێدوانه‌کانی که‌ریم، کۆبونه‌وه‌ی داهاتوی هه‌ولێر رێگه‌ی بۆ چاوه‌ڕوانی گه‌وره خۆشکرد. هه‌روه‌ها له‌واشنگتۆن کوڕی جه‌لال تاڵه‌بانی، قوباد تاڵه‌بانی نوێنه‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کورده. به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان، په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵاتی ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کان و هه‌ولێر پته‌و ده‌کا. تاڵه‌بانی، سیمایه‌کی گه‌ش له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما هێما ده‌کا....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در چهارشنبه 23 اردیبهشت1388ساعت 16:36  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
ئه‌حمه‌د ئاڵتان
له‌تورکییه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
دوێنێ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌شانی "حورییه‌ت"، ئه‌رتۆغرول ئۆزکۆک بابه‌تێکی سه‌رنج راکێشی بڵاو کرده‌وه. گوتبوی ده‌کرێ ئاپۆ له‌قۆناغی ئاشتیدا به‌شدار بکرێت.
نازانم ده‌رهه‌ق بهئۆزکۆک، ناهه‌قی ده‌که‌م یان نا، به‌ڵام من بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره نوسینانه له"حورییه‌ت"دا، وه‌ک جۆرێک هه‌واڵنێریی ده‌ستپێشخه‌ر ده‌بینم که له‌ناو خودی ده‌وڵه‌ته‌وه ئاماده‌کاری بۆ ده‌کرێت.
پێموایه ئه‌و نوسینانه زه‌مینه‌خۆشکردنه له‌ناو رای گشتیدا بۆ هه‌ندێک ئاماده‌کاری که رویداوه یان روده‌دات.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه فیکری ئۆزکۆک خۆی بێت و ده‌وڵه‌تیش ده‌سته‌ودامێنی نه‌بوبێت، هیچ له‌ده‌رئه‌نجام ناگۆڕێت، به‌ڕای من پێنگاڤێکی پێشکه‌وتو و ئه‌رێنییه.....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در جمعه 18 اردیبهشت1388ساعت 3:55  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
له‌تورکییه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
بۆچی ئه‌حمه‌د تورک؟
خه‌ریکبو که‌شێکی جیاواز بخوڵقێ، ئاماده‌کارییه‌کان به‌رده‌وام بون له‌پێناو میواندارێتی کردن له‌نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م کورده‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوین و پێشبینی ده‌کرا چاره‌سه‌رییه‌کی به‌رفراوان بۆ پرسی کورد بدۆزرێته‌وه، هه‌روه‌ها ئومێد ده‌کرا رێگه خۆش بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌که‌که واز له‌چه‌ک بێنێ. له‌ناکاو هه‌ڵمه‌تێکی قۆڵبه‌ستکردن له‌ناو ده‌ته‌په‌دا ده‌ستی پێ‌کرد. 51 به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌ته‌په ده‌ستگیر کران، به‌ڵام روداوی هه‌ره سه‌رنج راکێش، دوابه‌دوای ئه‌م هه‌ڵمه‌ته هاته ئاراوه. پۆلیسێکی سه‌ر به‌تیمی تایبه‌ت، پاش ئه‌وه‌ی مناڵێکی چوارده ساڵانه‌ی گرت که له‌گه‌ڵ گروپێکی بچوکی مناڵاندا له چۆله‌وانییه‌ک خۆپیشاندانی ئه‌نجام ده‌دا، بهقۆنداغه تفه‌نگ وه‌رگه‌ڕایه سه‌رو گوێلاکی و پاشان مناڵه‌که‌ی دایه به‌ر شه‌ق. ده‌تگوت که‌سێک به‌تایبه‌ت ده‌یه‌وێ دینامیت له‌ناو پێڤاژۆی ئاشتیدا بته‌قێنێته‌وه. له‌مباره‌وه بۆچونی هاوسه‌رۆکی پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک ئه‌حمه‌د تورکمان وه‌رگرت. ته‌وه‌ری پرسیاره‌کانی تریشمان بریتی بون له؛ داهاتوی ئه‌و کۆنفرانسه‌ی کورده‌کان له هه‌ولێر که بارزانی میواندارێتی ده‌کات، ئایا ده‌ته‌په به‌شداری کۆنفرانسه‌که ده‌بێت یاخود نا؟ گه‌لۆ په‌که‌که بانگهێشت کراوه یان نا؟ جارێکی تر چۆن قۆناغی توندوتیژی تێده‌په‌ڕێنرێت؟ له‌پێناو ئارامبونه‌وه‌ی بارودۆخه‌که‌دا، ئایا هه‌نگاوی دولایه‌نه ده‌نرێت؟.......
ادامه مطلب
+ نوشته شده در پنجشنبه 17 اردیبهشت1388ساعت 19:56  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
ئه‌حمه‌د ئاڵتان
له‌تورکییه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
له‌کاتێکدا ده‌ستگیرکردنی گومانلێکراوانی ئه‌رگه‌نه‌کۆن حه‌شری دروستکردوه، سه‌دان دهتهپهیی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کران.
به‌شێکی به‌رچاویان قۆڵبه‌ست کران.
له‌ناو ده‌ستگیرکراوه‌کاندا سه‌رۆک شاره‌وانی و به‌رێوه‌به‌رانی پارته‌که‌ش به‌دیده‌کرێن.
به‌ڵام هیچکه‌س گفتوگۆی له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌کرد که قۆڵبه‌ست کردنی ئه‌مانه، له‌ڕوی یاساییه‌وه گونجاوه یاخود نا.
چونکه ئه‌وان کوردن.
ده‌ستگیرکردنیان ئاساییه.......
ادامه مطلب
+ نوشته شده در شنبه 12 اردیبهشت1388ساعت 17:49  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
باغێكی گه‌وره بۆته نیشتمانی هه‌میشه‌یی سه‌دان شاعیر، رۆماننوس، مۆسیقاژه‌ن، نیگاركێش، بۆته نیشتمانی سیاسهتمهدارو سه‌رباز، زه‌نگین و به‌له‌نگاز، ئانارشیست و سه‌ڵته‌نه‌تخواز، فێمێنێست و پیاوسالار، بێ نیشتمان و خاوه‌ن ماڵ، بورژوا و كۆنه‌په‌رست، به‌ناوبانگ و گومناو له‌هه‌مو نه‌ته‌وه‌كان و گشتیان بێ جیاوازی و به‌ئاشتی له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا ده‌ژین، بێ جیاوازی ناسنامه و ره‌گه‌ز و ره‌نگ. ئه‌مه نیشتمانی ناو چیرۆك و وڵاتی ناو خه‌ونه‌كانی په‌نابه‌رێك نییه، به‌ڵكه گۆڕستانێكه كه ناو و گه‌وره‌ییه‌كه‌ی، هێمایه‌كه له‌فره‌چه‌شنی مرۆڤه‌كان و له‌هه‌مانكاتدا یه‌كسانبونی ئه‌وان. له‌و نیشتمانه‌دا كاتۆلیك، پرۆتستان، ئه‌رتدۆكس، جوله‌كه، موسڵمان، بودایی، فراماسۆن و ئاته‌ئیست و بڕوادارانی ئایین و ئه‌ندێشه‌كانی تر بێ چاوسوركردنه‌وه‌و به‌گژیه‌كداچون له‌ده‌وری یه‌ك كۆبونه‌ته‌وه....
ادامه مطلب
+ نوشته شده در دوشنبه 5 اسفند1387ساعت 2:1  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|
+ نوشته شده در دوشنبه 28 بهمن1387ساعت 18:53  توسط سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
|